Jaff

  • رۆشنبیری

    هۆزە عەرەبەکان (بەیات، کروی، جبور، لهێب، بەنی زەید و تەترانی) و کەسایەتییەکان

    ڕەنجدەر شێرازد بەیات: سەرۆک: فارس بەگ. تیرەی لاوەکی: فارس بەگ، سلێمان بەگ، ئامرلیە، دلالوە. سەرۆکی لاوەکی: سلێمان بەگ، عبدولا سولتان…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    بنەماڵەکانی: بابانی، سەیدە، وەنداوی ..

    ڕەنجدەر شێرزاد ١) بنەماڵەی بابانی بابانییەکان لە پاشاکانی پێشووی سلێمانین، هەروەها لە پاڵ ئۆفیسی باڵا (پۆستە باڵاکانی حکومەت) لە سلێمانی،…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    ئەوین لەڕوانگەی مارسێڵ پروست (Marcel Proust)ەوە .. 

    نووسینی: زانیار مەحموودی ئەم کورتە باسە لە گۆشەیەکی ترەوە سەبەبی بەشێکی جیابوونەوەی هاوسەران دەخاتەڕوو؛ وەبیرهێنانەوەیێکە تاوەکوو هەردوولایەن بەرلە هاوسەرگیری لەپێشا…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    پاڵانی و ئۆمەربل

    ڕەنجدەر شێرزاد ١) پاڵانی: – سەرۆکی ئەمڕۆ: غەفوور ئاغا و ڕۆستەم خان. ئەو سەرۆکانەی لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەیان پێکراوە:…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    هۆزی گاخۆر، هۆزی زەند

    ڕەنجدەر شێرزاد گاخۆر ئەمە ئەو هۆزەیە کە لە تێبینییەکانی بەڕێز سۆن بە گاخۆر ناودەبرێت. سەرۆک: نییە، موختاری بچوک محەمەد سەیدە. [مەعروف، کوڕی ئەحمەد، هەرگیز ناوینەبیستراوە]. هێزی ئیستا: ١٥ ماڵ، ئەسپیان نییە، پیدەچێت ١٠ پیاوی شەڕکەریان هەبێت. شوێن: گوندی گاخۆر لە نزیک قەرەتەپە. تێبینی: هیچ شتێک لە لایەن هۆزەکەوە سەبارەت بە مێژووی خۆیان نازانرێت، بۆیەوادەرئەکەوێت کە یەک تۆز سەیرنەبێت بەلایانەوە کە پێیان نەوترێت هۆز. هۆزی گێژدەڵێن: کە گاخۆر پێشتر بەشێک بوون لە گێژ. ئەوان وابەستە نین بە جەمیل بەگی بابانیکفری، بەڵکو تەنها وەک سەرۆکی سروشتی هۆزەکانی قەزاکە دەیناسن. هەمووهۆزەکانی قەزای کفری، جگە لە جاف، لەوانەیە بووترێت کە پەیوەستن بە جەمیل بەگیبابانەوە. زەند لە ئێستادا سەرۆکیان نییە. کوێخا غەنی، موختاری کوڵەجۆ، وەکو ئەوەی کە ماوەتەوەبۆیان، وەڵامی هۆزەکە دەداتەوە. حەمید ئاغا، کە بەڕێز سۆن ئاماژەی پێکردوە، دوو ساڵپیش ئێستا کۆچی دوای کردووە. براکەی سادق ئاغا و دواتر محەمەد ساڵەح ئاغا لەڕووینەسەبەوە سەرۆکە، بەڵام دەسەڵاتێکی کەمی هەیە. تیرەی فەرعی: نییە. سەرۆکی لاوەکی. ئەم سەرۆکە لاوەکییانە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەیان پێکراوە: محەمەد ساڵەح ئاغ مردووە. عەلیان، ٢٠ ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوای کردووە. تاهیر خان، سێ ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوای کردووە. غەنی، کوێخا غەنی موختاری کوڵەجۆ. هێزیان پێش جەنگ (جەنگی جیهانی یەکەم)، دەوترێت کە ٧٠ ئەسپ و ٢٠٠ شەڕکەریانهەبووە. هیزی ئێستا: ٢٠ ئەسپ و ٥٠ شەڕکەر. شوێن: ئەو ناوچەی پێیدەوترێت زەنگابات (زەنداباد)، لە گوندەکانی: کۆکس، کوڵەجۆ،لیلبن، سێتەپان، قوبە، قەچ قەرەخ، هۆدەلی، نێرگس، خورافە، خيرسيجله، دەهلەکی، ئەمسیانەی کۆتاییان چۆڵن.…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    هۆزی تاڵەبانی و گێژ

    ڕەنجدەر شێرازاد ١) تاڵەبانی بنەماڵەی تاڵەبانی لە لایەن بەشێکی (خێڵێکی) بچوکەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، لە قەرەبڵاخ لە ژێر فەرمانی شێخ وەهاب…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    هۆزی دەلۆ

    ڕەنجدەر شێرزاد هیچ سەرۆکێکی سەرەکیان نییە. نیوەی دەلۆ لە خانەقین دەژین لەسەر کەناری ڕوباری سیروان. بەشێکی کەوتوەتە زەوییە موڵکییەکانی کەریم…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    هۆزی داودە ..

    ڕەنجدەر شێزاد هیچ سەرۆکێکی سەرەکییان نییە، هەر وەکو لە بەڕێز سۆنەوە وەرگیراوە، مەنسور ئاغا،لە کۆتایی ساڵی ١٩١٧دا کۆچی دوایی کردووە. هیچ تیرەیەکی لاوەکییان نییە. سەرۆکە کاریگەرەکانی ئێستایان ئەم شەش کەسەن: ڕەفیق بەگ و محەمەد بەگ، کوڕانیسمایل بەگ و دارا بەگ و عەزیز عەباس ئاغا و محەمەدی خورشید ئاغا. سەرۆکیحەوتەمیان ساڵحی لوتفی ئاغا کەمتر کاریگەری هەیە.  هێزی ئەم هۆزە هەروەکو لە لایەن بەڕێز سۆنەوە خراوەتە ڕوو، زۆر زیاترە لە هێزیئەمڕۆیان (١٩١٩)، کە زیاتر لە ٧٠ ئەسپ و ٢٥٠ شەڕکەرە. خیڵی دارا بەگ لە دوز و ڕێگای تاوغن لە ناوچەی تاوغ، هەرچی خیڵی ڕەفیق بەگە لەناوچەکانی نێوان خێڵی دارا بەگ و دوز خورماتوون. پێدەچێت ڕەفیق بەگ کەمێککاریگەری لە سەرۆکەکانی تر زیاتر بێت، هەندێک جار وا دەردەکەوێت، کە مەحمود بەگمەیلی ئەوەی هەیە کە برا گەورەکەی وەک سەرۆکی سەرەکی هۆزەکە سەیر بکات.  عەزیز عەباس ئاغا لە ڕووی کاریگەرییەوە بە پلەی سێیەم دێت ئەگەر دارا بەگی لێدەربکەیت. محەمەد خورشید ژمارەیەکی کەمتر گوندی هەیە لە چاو سەرۆکەکانی تر. ناوبراو بەوە بەناوبانگە کە خاوەن باندێکی خراپەکار بووە (بەبێ خستنەڕوی بەڵگە وباسکردنی هۆکارەکەی ئەم تۆمەتەیان خستوەتە پاڵ زۆر لە کەسایەتییەکانی هۆزەکان) لە سەردەمی تورکەکاندا. شانازی بەخۆوەکردنەکەی نائاساییە و خوازیاری ئەوەیە، کەوەکو سەرۆکی هەمو هۆزەکە سەیر بکرێت.  پێشتر کێشەی خوێن لە نێوان داودە و طاڵەبانی هەبووە، بەڵام مەنسوور ئاغا نزیکبووەلەوەی ڕێککەوێت لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی.  داودە نیشتەجێن و سەرقاڵن بە کاری کشتوکاڵکردنەوە، گەنمی داودە تۆمار کراوە. بروانەدرەختی جوگرافی کە نێردراوە بۆ س. س. لە ڕێگەی بەریدی سەربازی، دوز، ژمارە ڵ ت.ک/٣٠٦/٣، ڕێککەوتی ٨–٩–١٨. کاپتن. ڕ.ف.جاردین، یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری.  نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ ***

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    كێشه‌ی كورد له‌پەیوەندییه‌كانی توركیا‌ و سوریا له‌ ڕوانگه‌ی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئاساییشی ئاوییه‌وه‌ (١٩٨٧ – ١٩٩٢)

    نووسینی: پ.ی.د.سلام عبدالكریم عبدالله (١) و  د.ره‌نجده‌ر محمد عزیز (٢) ١) زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی پەروەردەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، سەید سادق، بەشی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    هۆزی زەنگەنە …

    رەنجدەر شێرزاد نووسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری. هۆزی زەنگەنە لە ڕووی نەسەبەوە  دوو خێڵ (تیرە) دەگریتەوە: (فارس ئاغا و ڕۆستەمئاغا) بە پێی شوێنی جوگرافی لە دوو بەش پێک دێت: یەکێکیان لە ئیبراهیم خانچی دەژین وبەشەکەی تری لە نزیک کفری لە زەرداو، هەروەها هەر یەکێک لەم دوو بەشە لە ڕووینەسەبەوە نووێنەرایەتی دوو خێڵەکە دەکەن. ناوی سەرۆکەکانیان ئەمانەی خوارەوەن: خێڵی فارس ئاغا:  خێڵی ڕۆستەم ئاغا: عبدول کەریم ئاغا   حەسەن ئاغا غەفور ئاغا  محەمەد کەریم ئاغا عەزیز ئاغا  عەلی ئاغا/ حەسەن ئاغا ڕەحیم ئاغا قادر سەرفوک ئاغا ئەوانەی کە لەسەرەوە ناویان بە پیتی گەورە نوسراوە لە سەرۆکە سەرەکییەکانیانن. حەسەن ئاغا سەرۆکی باڵای هۆزەکە بوو، بەڵام خانەنشین بوو، بۆ ئەوەی لە شارەبانبژی. لە خێڵی فارس ئاغا، عەبدولکەریم ئاغا لە زەرداو لە نزیک ڕێگای کفری – قەرەتەپەدەژی، کە ناوبراو بە ئاسانی هەڵبژاردەی سەرۆکەکانی هۆزەکەیە. دەنگۆی مامەڵەیدادپەروەرانەی لەگەڵ کۆڵبەرەکانیدا، تەنانەت لە کاتی فشاریشدا گوندەکەی پڕ کردووە،هەروەها کاتێک حکومەت کاری لێی دەوێت، دەبێت پشتی پێ ببەستێت. ئامۆژگارییەکانی لەبارەی بابەتە خێڵەکییەکان بەگشتی سوودێکی زۆری هەبووە. ڕەحیم ئاغای ڕەحیم ورقە، لە نزیک کفری نزیکە لەوەی کە واز لە ژیانی خێڵایەتی بهێنێت،هەروەها کەسێکی بێ کاریگەرییە. غەفور و جاسم ئاغا کوڕانی جاسم ئاغای ئەم خێڵە لەنزیک ئیبراهیم خانچی دەژین لە گوندی هەڕێنە، گوڵباخ و برایم غولام. ئەمانەهەردووکیان گرنگییەکی کەمیان هەیە و خۆبەزلزانینی بێمانا و بێ توانای لەچارەسەرکردن وایان لێدەکات کە سوودێکی کەمیان بۆ حکومەت هەبێت.  حەسەن ئاغا نەماوە و عەلی ئاغای کوڕی لە نزیک کفری دەژی لە  ئۆنەکی ئیمام (دوانزەئیمام).  عەلی ئاغا کاریگەرییەکی کەمی هەیە لە ناو هۆزەکە و شوێنکەوتووەکانی حەزی لێناکەن.  محەمەد کەریم ئاغا سەرۆکی باڵای خێڵەکە و هەروەها هی زەنگەنەیە لە ناوچەیئیبراهیم خانچی. بە سەرکردەیەکی شەڕکەر بەناوبەنگە، بەڵام مامەڵەیەکی گەمژانە وبێتاکتیکی هەیە. وەکو زۆربەی کوردە شاخاوییەکان (ئەم چەمکە زۆر جار لە لایەننەیارانی کوردەوە بەرامبەر کورد و کەسایەتییەکانی بە کارهێنراوە) بە دەستخۆبەزلزانینی بێسنورەوە دەناڵێنێت. شەڕی خوێناوی هەیە لە نێوان خۆی و قادرسوفوک ئاغای هەمان خێڵدا. ئەمە تاکە کێشەیە کە تا ئێستا کێشەی لە نێوان هۆزەکانیکفریدا دروست کردووە و هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە. …

    زیاتر بخوێنەوە »
Back to top button