رۆشنبیریسڵاید

پاڵانی و ئۆمەربل

ڕەنجدەر شێرزاد

١) پاڵانی:

– سەرۆکی ئەمڕۆ: غەفوور ئاغا و ڕۆستەم خان.

ئەو سەرۆکانەی لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەیان پێکراوە: ئیسماعیل ئاغا و غەمامز ئاغا کە هەردووکیان مردوون.

– تیرەی لاوەکی: نییە.

– سەرۆکی لاوەکی: نییە.

– هێز: پیش شەڕ (جیهانی یەکەم)، دەوترێت کە ٥٠ ئەسپ و ١٥٠ شەڕکەر زیاتریان نەبووە. ئەمڕۆ، ١٠ ئەسپ و ٣٥ شەڕکەریان هەیە.

– شوێن: گوندەکانی کەنەسور، ئاڵوێش، تەپە چەرمگ (علوش)، قەڵا، شێخ باوە و پیانلو.

– مێژوو: کەمێک دەزانرێت. بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە بنەڕەتدا لە دەوروبەری ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە ئێرانەوە هاتوون بۆ شێروانە (کەلار) و دواتر ڕۆشتوون بۆ میحنەت ئاباد.

**

٢) ئۆمەربل

ئەمە ئەو هۆزەیە کە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە بە ئۆمەربل ناوبراوە. لە ڕاستیدا ئۆمەربل گوندێکە، موڵکی بنەماڵەی سەیدەیە لە کفری، هەرگیز وەکو هۆز ناونەبراون، وا دادەنرێت کە بە لێکۆڵینەوە خۆیان دان بەوەدا دەنێن.

هێزی ئێستایان، ٤ ئەسپ و ١٠ شەڕکەرە. لە دەرەوەی گوندەکەیان کە ئومەربلە، کە ڕەنگە ١٥ ماڵێک بێت، نابیسترێن. ئەوان دەڵێن هۆزەکەیان پێشتر لە سەنجەقی کفری نیشتەجێ بووە.

***

کاپتن. ڕ.ف.جاردین،

یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری

نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا

کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button