هۆزی گاخۆر، هۆزی زەند
ڕەنجدەر شێرزاد
گاخۆر
ئەمە ئەو هۆزەیە کە لە تێبینییەکانی بەڕێز سۆن بە گاخۆر ناودەبرێت.
سەرۆک: نییە، موختاری بچوک محەمەد سەیدە. [مەعروف، کوڕی ئەحمەد، هەرگیز ناوینەبیستراوە].
هێزی ئیستا: ١٥ ماڵ، ئەسپیان نییە، پیدەچێت ١٠ پیاوی شەڕکەریان هەبێت.
شوێن: گوندی گاخۆر لە نزیک قەرەتەپە.
تێبینی: هیچ شتێک لە لایەن هۆزەکەوە سەبارەت بە مێژووی خۆیان نازانرێت، بۆیەوادەرئەکەوێت کە یەک تۆز سەیرنەبێت بەلایانەوە کە پێیان نەوترێت هۆز. هۆزی گێژدەڵێن: کە گاخۆر پێشتر بەشێک بوون لە گێژ. ئەوان وابەستە نین بە جەمیل بەگی بابانیکفری، بەڵکو تەنها وەک سەرۆکی سروشتی هۆزەکانی قەزاکە دەیناسن. هەمووهۆزەکانی قەزای کفری، جگە لە جاف، لەوانەیە بووترێت کە پەیوەستن بە جەمیل بەگیبابانەوە.
- زەند
لە ئێستادا سەرۆکیان نییە. کوێخا غەنی، موختاری کوڵەجۆ، وەکو ئەوەی کە ماوەتەوەبۆیان، وەڵامی هۆزەکە دەداتەوە. حەمید ئاغا، کە بەڕێز سۆن ئاماژەی پێکردوە، دوو ساڵپیش ئێستا کۆچی دوای کردووە. براکەی سادق ئاغا و دواتر محەمەد ساڵەح ئاغا لەڕووینەسەبەوە سەرۆکە، بەڵام دەسەڵاتێکی کەمی هەیە.
تیرەی فەرعی: نییە.
سەرۆکی لاوەکی. ئەم سەرۆکە لاوەکییانە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەیان پێکراوە:
محەمەد ساڵەح ئاغ مردووە.
عەلیان، ٢٠ ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوای کردووە.
تاهیر خان، سێ ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوای کردووە.
غەنی، کوێخا غەنی موختاری کوڵەجۆ.
هێزیان پێش جەنگ (جەنگی جیهانی یەکەم)، دەوترێت کە ٧٠ ئەسپ و ٢٠٠ شەڕکەریانهەبووە.
هیزی ئێستا: ٢٠ ئەسپ و ٥٠ شەڕکەر.
شوێن: ئەو ناوچەی پێیدەوترێت زەنگابات (زەنداباد)، لە گوندەکانی: کۆکس، کوڵەجۆ،لیلبن، سێتەپان، قوبە، قەچ قەرەخ، هۆدەلی، نێرگس، خورافە، خيرسيجله، دەهلەکی، ئەمسیانەی کۆتاییان چۆڵن.
تێبینی گشتی: ئەم هۆزە زراعی باشن و نیشتەجێن. حەمید ئاغا بۆ ماوەی چوار مانگزیندان کرا لا لە لایەن تورکەکانەوە بەهۆی شەڕوپێکدادانی نێوان پیاوانی گوندەکەی وهێرشکەرانی جاف.
مێژوو: زۆر بە کەمی لەسەر مێژووی خۆیان دەزانن. بۆچونێکیان هەیە کە گوایە دووبنەماڵە لە دوو ناوچەی جیاوازەوە هاتوون، ئەوانیش کەریم خان لە لقی ئێران و محەمەدساڵەح لە لقی بەغداد.
کاپتن. ڕ.ف.جاردین،
یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری
نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا
کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩
***