رۆشنبیریسڵاید

هۆزەکانی باشوری کوردستان ..

و: ڕەنجدەر شێرزاد

تا ئەو جێگەی کە پەیوەندی بەم ناوچەیەوە هەیە، ئەوا بە دڵنیاییەوە عەشیرەتە کوردەکان بە تەواوی دژی عێراقن، بەڵام هەڵوێستیان بەرامبەر بە بەریتانیا بە هیچ شێوەیەک دوژمنکارانە نییە. پێش یاخیبوونەکە، بارگرانی ئیدارەی مەدەنی بەریتانیا وایکردبوو کە هەڵچونێکی حەتمی دروست ببێت. ئەمڕۆ بەڕێوەبردنی ئیداری بەریتانیا سروشتێکی ئەوەندە لاواز و شلۆقی هەیە کە هیچ بارگرانییەکی ڕاستەقینە لەسەر وڵاتەکە دروست ناکات. هەر چەقبەستوییەک لە حکومەتی ناوەندیدا هەبێت ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عەرەبی کە هەرگیز ناتوانێت جگە لە دژایەتی کوردەکان هیچی تر بێت. بێگومان زۆرینەی پیاوانی خێڵ وا خەیاڵ دەکەن کە ئیستقلال یان سەربەخۆیی بە مانای دۆخێکی پلان بۆ داڕێژراو دێت، کە تێیدا وڵات لە ناوەندگەرایی و دەسەڵاتی ئیجباری ڕزگاری دەبێت. هەرچەندە سەرۆکە زیاتر پێشکەوتوخوازەکان و ڕۆشنگەرەکان درک بەوە دەکەن کە کوردستان ناتوانێت هیوای ئەوە بخوازێت کە بە تەنیا بوەستێت، و پاڵپشتیکردنی بەریتانیا پێویستییەکی حەتمیە بۆ دەوڵەت هەم لە ڕوانگەی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و هەم بە مەبەستی ڕێگریکردن لە حکومەتی عێراق لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی بەسەر هەموو ناردن و هاوردەکردنێکدا. فۆرمی حکومەت کە بە ئەگەری زۆرەوە جێگەی قبوڵکردن بێت لە لای هۆزەکانی باشووری کوردستان، ئەوا دیاریکردنی دوو ویلایەتە، یەکێکیان لە باکووری کوردستان و ئەوی دیکەیان لە باشووری کوردستان. لەم ڕووەوە ئەستەمە بیر لە هیچ پیاوێک بکەینەوە کە بتوانرێت وەک کاندیدێکی گونجاو بۆ پۆستی والی باشوری کوردستان ئاماژەی پێبکرێت.

نهێنی

١٨ی شوباتی ١٩٢٦

ئەفسەری خزمەتی تایبەتی، کەرکوک

***

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button