كاروچالاكی

خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان

مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ڕووناكبیری جاف به‌سه‌ر خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرا به‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ سالی ڕابردوو ماندوونه‌ناسانه‌ به‌ خزمه‌تكردن به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ سنوره‌كه‌دا .
هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا د.ئه‌رسه‌لان سه‌یدزاده‌ سه‌رپه‌ره‌شتیاری سه‌نته‌ری ڕووناكبیری جاف له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌ گرنگی كه‌رتی
په‌روه‌رده‌ و میكانیزمه‌كانی فێربوون كرد كه‌ پێویسته‌ مامۆستایانی سه‌ركه‌وتوو بیگرنه‌ به‌ر بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ .
له‌ سۆشیاڵ میدیاكانی دیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان بن
Back to top button