ئەدەب و کەلتور
-
چەند یاداشتی بێ‌مانا …
نووسینی: ساڵح سووزەنی چەند یاداشتی بێ‌مانا … “كاركرد”و “گەمە” كانی زمانن “زمان تەنیا ئاڵای سەدەی “20”ە باوان!” دوای بڵاوبوونەوەی بەشێك…
زیاتر بخوێنەوە » -
ناتیق، شاعیرێكی فه‌رامۆشكراو ..
نووسینی: ڕێبوار حەمەتۆفیق له كتێبه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا (ناتیق) شاعیرێكی فه‌رامۆشكراوه! هیچكام له(عه‌لائه‌دین سه‌جادی 1907 – 1984، مارف خه‌زنه‌دار 1930 – 2010 و سدیق بۆره‌كه‌یی1943 -2023 ) ئاوڕیان له‌م شاعیره گه‌وره‌یه نه‌داوه‌ته‌وه! له چوارچێوه‌ی ئه‌و نامیلكه وورده كتێبانه‌شدا كه تایبه‌تن به مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، جگه له (كه‌مالی/ عه‌لی كه‌مالباپیر 1886 – 1974) (كه ئه‌ویش ته‌نها له سێ دێڕدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه)، زانیارییه‌كیئه‌وتۆمان له‌سه‌ر ژیانی ناتیق له‌به‌رده‌ستدا نییه! ته‌نانه‌ت له چاپه‌كانی دیوانه‌كه‌شیداهه‌ریه‌ك له (ساڵح هه‌ژار 1927 – 1983، حه‌كیمی مه‌لا ساڵح 1954 – )، زۆر پرسیار ووێستگه‌ی گرنگ هه‌یه باس نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی كه خراوه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌یلێوه‌رگرتنه‌كه‌ی نادیاره و نازانرێت له كێ و له كوێوه ئه‌و زانیارییانه وه‌رگیراوه! ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌می ژیانی شاعیر زۆر دوور نییه و كه‌وتووه‌ته نێوان كۆتاییه‌كانیسه‌ده‌ی نۆزده و ساڵی 1967ه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، هاوڕێیان، هاوشاریی وهاوسه‌رده‌مانی، هه‌روه‌كو شاعیر خۆیشی بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، یان بۆیانهه‌ڵنه‌كه‌وتووه، شتێكیان له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ناتیقه‌وه بۆ تۆمار نه‌كردووین. كه‌سانی وه‌ك (پیره‌مێرد 1867 – 1950، گیو موكریانی 1904…
زیاتر بخوێنەوە » -
من و دایکم و غەوسی گەیلانی ..
نووسینی: شێرزاد حەسەن دایکە و ئەسپە بۆرەکەی هیتلەر + ماوەیەکە پتر لە جاران بیری دایکم دەکەم، چونکە شتگەلێک و رووداو…
زیاتر بخوێنەوە » -
جیهانیبوونی ئه‌ده‌بی كوردی ..
نووسینی: د. فوئاد ره‌شید له‌نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا، زیاتریش له‌میانی چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كاندا و له‌رێگایپرسیاركردن له نووسه‌رو رۆشنبیرانی كورده‌وه، زۆرجار قسه له‌چۆنێتی و چه‌ندایه‌تیجیهانیبوون و نه‌بوونی ئه‌ده‌بی كوردی كراوه و ده‌كرێت و ئه‌م جۆره پرسیارانه ده‌ورووژێنرێت:ـ ئایا شیعری كوردی یا چیرۆكی كوردی گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌ده‌بی جیهانی؟ـ ئایا ده‌قی كوردی بۆچی نه‌یتوانیوه (به‌پێی پێویست) سنووری نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی بپه‌ڕێنێت وجێگایه‌ك بۆخۆی له‌نێو خوێنه‌رانی میلله‌تانی دیكه‌دا بكاته‌وه؟ـ ئه‌ده‌بی كوردی به به‌راورد له‌گه‌ڵا ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا له‌چی ئاستێكدایه؟ ئه‌م پرسیارانه‌و هاوشێوه‌كانی به‌ده‌ربڕین و له‌ڕوانینی جیاوازه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه و زۆرجاریشوه‌ڵامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤییانه بووه، به‌تایبه‌تی كاتێك تایبه‌تمه‌ندێتی ژین و ژینگه‌ینووسه‌ری كورد له‌لایه‌ك و تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی ده‌قی كوردی له‌لایه‌كی دی، ره‌چاوناكرێت و به‌چاوێكی كه‌م ته‌ماشای ده‌قی خۆماڵی ده‌كرێت و چه‌ند تێكستێكی بیانی ده‌كرێته‌نموونه‌ی باڵا‌و پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن.ئێمه لێره‌دا به‌نیازنین ئه‌م وه‌ڵامه جیاوازانه پۆلێن بكه‌ین و هه‌ڵیانبسه‌نگێنین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێتجه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی جیهانی رابگرین وپرسیار له‌چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی جیهانیبوون و نه‌بوونی بكه‌ین، پێویسته بزانین مه‌به‌ست وماناكانی چه‌مك و زاراوه‌كانی (ئه‌ده‌بی جیهانی) و (ئاستی جیهان) و (جیهانیبوون، عاله‌مییه‌ت) چین؟ زانینی ئه‌م زاراوانه به‌گرنگ ده‌زانین، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌م چه‌مك و زاراوانه به‌ماناو مه‌به‌ستیجیاواز به‌كارهێنراون و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دیاریكردنی ورد‌و بابه‌تیانه‌ی هه‌ر چه‌مك و زاراوه‌یه‌ككاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌چۆنێتی وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك له‌و پرسیارانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا. * ئه‌ده‌بی جیهانی: له‌ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا، به‌چه‌ند مه‌به‌ستێكی جیا قسه له‌سه‌ر چه‌مكی(ئه‌ده‌بی جیهانی) كراوه: + شاعیر و فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (گۆتێ 1749 – 1832) زاراوه‌ی (ئه‌ده‌بی جیهانی) به‌و مانایه‌به‌كارهێناوه كه رۆژێك له‌رۆژان ئه‌ده‌به جیاوازه‌كانی هه‌موو جیهان ـ له‌ڕووی هونه‌ریی و به‌هایمرۆڤایه‌تییه‌وه ـ ببنه یه‌ك ئه‌ده‌ب. به‌و مانایه‌ی جیاوازی زمانی لێ بترازێت، ئیدی له‌هه‌مووشتێكدا هاوشێوه‌بن و هه‌موو میلله‌تانی دونیاش به‌شداری له‌داڕشتن و داهێنانی بكه‌ن(1).دیاره به‌دیهاتنی ئه‌ده‌بێكی له‌م شێوه‌یه ـ هه‌ر وه‌ك (گۆتێ) خۆشی ئاماژه‌ی پێداوه كارێكی دژواروئه‌سته‌مه، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه‌و میلله‌تێك تاڕاده‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، خودیتێكستی ئه‌ده‌بیش به‌ر له‌هه‌موو شتێك سیما‌و مۆركی ناوخۆیی بنكه‌و لانكه‌ی واری خۆیهه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه زێده‌باری ئه‌وه‌ی كه هه‌ر نووسه‌رێكیش شێواز‌و جیهانبینی خۆی هه‌یه. + رێنێی وێڵك و ئۆستن وارین:هه‌ندێجار زاراوه‌ی (ئه‌ده‌بی جیهانی) بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه به‌كاردێت، كه وه‌كو شاكارێكیئه‌ده‌بی له ئاستێكی جیهانیدا ناسراوه و ناوبانگی ده‌ركردووه. (رێنیێ وێڵك) و (ئۆستن وارین) پێیانوایه زاراوه‌ی (ئه‌ده‌بی جیهانی) پتر ئه‌م مه‌به‌سته ده‌گرێته‌وه و له‌میانه‌شدا ئاماژه به‌به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی وه‌ك (دانتی و شكسپیر و گۆتێ) ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌مجۆره به‌رهه‌مانه له‌خۆڕاو هه‌ڕه‌مه‌كییانه به‌و پله‌و پایه‌یه نه‌گه‌یشتوون،به‌ڵكو به‌های ئیستاتیكی و ره‌هه‌نده مرۆییه‌كانی ناوه‌ڕۆكه‌كانیان رێگایان بۆ شاكاربوونیانخۆشكردووه(2). + ئه‌له‌سكه‌نده‌ر دیما: (ئه‌له‌سكه‌نده‌ر دیما) له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (شه‌نگسته‌كانی زانستی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری) به‌چه‌ندشێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) كردووه.جارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) ته‌نها ئه‌ده‌بیاتی میلله‌ته مه‌زن وپێشكه‌وتووه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه بچووكه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. جارێكیشئاماژه به‌جیاوازیی و هاوبه‌شی چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) له‌گه‌ڵا (زانستی ئه‌ده‌بیبه‌راوردكاری) ده‌كات و جارێكی دیكه‌ش ئه‌دگاره‌كانی (ئه‌ده‌بی جیهانی) دیاریده‌كات و له‌میانه‌دائاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ده‌بی جیهانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌خۆ گرتووه كه ئاراسته‌یه‌كی فیكرییباڵاو ره‌خنه‌یه‌كی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تییان تێدایه(3).هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا (دیما) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه باڵایی ئه‌ده‌بی جیهانی له‌سه‌ر به‌هایهونه‌ریی ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی راده‌وه‌ستێت(4).ده‌كرێت كۆی بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان سه‌باره‌ت به چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) له‌سێ ئاراسته‌داكورت بكرێته‌وه(5): 1ـ ئاڕاسته‌یه‌ك چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) بۆ تێكڕا ئه‌ده‌بیانی میلله‌تانی سه‌ر ڕووی.زه‌وی به‌كارده‌هێنێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌ده‌بی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شێكه له‌مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانی.2ـ هه‌ندێكجار چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی نێوئه‌ده‌بیاتی جیا جیا به‌كارده‌هێنرێت.3ـ هه‌ندێكجاریش (ئه‌ده‌بی جیهانی به‌و مانایه به‌كاردێت كه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیده‌گرێته‌وه كه له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه هاوبه‌شن و پێكه‌وه گرێدراون و نموونه‌ی ئه‌مجۆره به‌رهه‌مانه‌شله‌ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌تاندا به‌رچاوده‌كه‌وێت. * (جیهانیبوون = عاله‌مییه‌ت)ی ئه‌ده‌ب**: له‌سه‌رچاوه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا، چه‌مكی (جیهانیبوونی ئه‌ده‌ب) پتر به‌دوو مانابه‌كارهێنراوه:1ـ به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ده‌بێك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری نه‌ته‌وایه‌تی خۆی كۆمه‌ڵێك شێواز‌و به‌هایهونه‌ریی و نوێ بهێنێته نێو خۆیه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن گه‌شه‌پێدانی ئه‌ده‌بینه‌ته‌وایه‌تی(6). لێره‌دا مۆركێكی جیهانی به‌ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌به‌خشرێت له‌رێگایكاریگه‌ربوون به‌فۆرم و بابه‌تی میلله‌تانی دیكه‌وه. 2ـ جیهانیبوونی ئه‌ده‌ب: به‌و مانایه‌ش به‌كاردێت كه ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، له‌به‌ر به‌پێزی و به‌هێزییلایه‌نه جیاوازه‌كانی، سنووری ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بپه‌ڕێنێت و خۆی بگه‌یه‌نێته به‌ر دیده‌یخوێنه‌رانی میلله‌تانی دیكه(7).هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سنوور تێپه‌ڕاندنه، چه‌ند هۆكارێك رێگای بۆ خۆشده‌كات، هه‌ندێكی دیكه‌شئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كات:(ئه‌له‌كسه‌نده‌ر دیما) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناوه‌رۆكێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌پێزو زمان و شێوازێكیسروش ئامێز‌و نوێكارییه‌كی هونه‌رییانه‌ی به‌هێز(8)، ئه‌مانه زه‌مینه‌سازیی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یده‌قێكی ئه‌ده‌بی به‌ناو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبێته‌وه.هه‌رچی ره‌خنه‌گرو توێژه‌ری هه‌نگاریی (لاسلۆكاردۆش)ه له‌ده‌ره‌وه‌ی خودی ده‌قی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێك ده‌كات كه رۆلێكی كاریگه‌ر ده‌بینن له‌رێگادان و نه‌دان به‌جیهانیبوونیده‌ق، ئه‌م هۆكارانه‌ش وه‌ك (بوون و نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و رۆڵا و كاریگه‌ریی ده‌زگاكانیراگه‌یاندن و به‌هێزی و لاوازیی بزاڤی وه‌رگێڕان و كه‌م و زۆریی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات و راده‌یبه‌ربڵاویی زمانی ده‌ق)(9).* ئه‌ده‌بی كوردی و جیهانیبوون: ئاشكرایه ئه‌ده‌بی كوردی له‌ڕووی ناوبانگی و ناسراوی و به‌ربڵاوییه‌وه، له ئاستێكی جیهانیدائاماده‌بوونێكی ئه‌وتۆی نییه، بۆچی؟ئایا له‌به‌ر نزمی ئاستی هونه‌ری و بابه‌تییانه‌ی ده‌قی كوردییه، یان به‌ر له‌م هۆكاره، چه‌ندهۆكارێكی ده‌ره‌كی دی ـ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌وه ـ له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌وه‌یه‌ن؟بێگومان ئه‌ده‌بی كوردی خاڵیی نییه له شاكارو به‌رهه‌می جوان و سه‌رنجراكێش و داهێنه‌رانه،ئه‌وانه‌ی سه‌رنجی شیعری كلاسیكی كوردی‌یان داوه، دركیان به‌هه‌بوونی ده‌قی جوان و شاعیریداهێنه‌ر كردووه، بۆ نموونه له‌میانه‌یه‌دا (د. مارف خه‌زنه‌دار) ده‌ڵێت: (مینۆڕسكی به‌چاوێكی به‌رزته‌ماشای ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات، به‌ڕاستی ده‌گاته هه‌ندێ تێبینی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نه‌بوونیلێكۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بی كوردی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی ته‌واوی دیاری نه‌كرێت، هه‌روه‌ها بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌ده‌بی كوردی له ئه‌ده‌بیاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست روون نه‌بێت..)(10).…
زیاتر بخوێنەوە » -
مەزهەری خالقی، دەنگێکی زێڕین لە وڵاتی کوردان ..
نووسینی: ئیسماعیل فەرەج یەکێک لە کارە هەرەجوان و مێژووییەکانی زانکۆ بەخشینی ئەو بڕوانامەیە بوو، کە بەخشرا بەو هونەرمەندە پڕ ئەزموونەی…
زیاتر بخوێنەوە » -
چەند نموونه‌یەکی جێگه‌ى سه‌رنجى خێزانى كورده‌وارى!
محەممەد عەلی قەرەداغی له‌مێژوودا گه‌لێ داستان‌و به‌سه‌رهاتى ئه‌وینداریى به‌سۆز هه‌یه كه به‌سه‌رهاتى دوو ئه‌وینداریان تێدایه، ئه‌نجام – له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك…
زیاتر بخوێنەوە » -
بیری نەتەوەیی لە بەرهەمەكانی ئەحمەد موختار جاف دا
نووسینی: هێمن عەلی حسێن ڕێڕەو و قۆناغەكانی ژیانی شاعیر: (ئەحمەد موختاری كوڕی وەسمان پاشای كوڕی محمد پاشای كوڕی كەی خەسرەو)ی…
زیاتر بخوێنەوە » -
مەسعود محەمەد .. بناغەی فەلسەفە و مەعریفی ئەدەبی كوردی
ئاماەكردنی: ساكار ئەكرەم — كۆیە تاریكی هۆشی گومڕا گەلێك بەردەوامترە لە ڕۆشنایی هۆشی بینا جگە لەوەی ڕوناكی بە درێژایی…
زیاتر بخوێنەوە » -
ناڵی یا نالی !؟
نووسینی مەلا نەوزاد هەموو ئەعزایی نــاڵینم دەنــــاڵێ سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ – – – لەدەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ…
زیاتر بخوێنەوە »