ناتیق، شاعیرێكی فه‌رامۆشكراو ..
نووسینی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
له كتێبه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا (ناتیق) شاعیرێكی فه‌رامۆشكراوه! هیچكام له(عه‌لائه‌دین سه‌جادی 1907 – 1984، مارف خه‌زنه‌دار 1930 – 2010 و سدیق بۆره‌كه‌یی1943 -2023 ) ئاوڕیان له‌م شاعیره گه‌وره‌یه نه‌داوه‌ته‌وه! له چوارچێوه‌ی ئه‌و نامیلكه وورده كتێبانه‌شدا كه تایبه‌تن به مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، جگه له (كه‌مالی/ عه‌لی كه‌مالباپیر 1886 – 1974) (كه ئه‌ویش ته‌نها له سێ دێڕدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه)، زانیارییه‌كیئه‌وتۆمان له‌سه‌ر ژیانی ناتیق له‌به‌رده‌ستدا نییه! ته‌نانه‌ت له چاپه‌كانی دیوانه‌كه‌شیداهه‌ریه‌ك له (ساڵح هه‌ژار 1927 – 1983، حه‌كیمی مه‌لا ساڵح 1954 – )، زۆر پرسیار ووێستگه‌ی گرنگ هه‌یه باس نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی كه خراوه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌یلێوه‌رگرتنه‌كه‌ی نادیاره و نازانرێت له كێ و له كوێوه ئه‌و زانیارییانه وه‌رگیراوه!
ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌می ژیانی شاعیر زۆر دوور نییه و كه‌وتووه‌ته نێوان كۆتاییه‌كانیسه‌ده‌ی نۆزده و ساڵی 1967ه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، هاوڕێیان، هاوشاریی وهاوسه‌رده‌مانی، هه‌روه‌كو شاعیر خۆیشی بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، یان بۆیانهه‌ڵنه‌كه‌وتووه، شتێكیان له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ناتیقه‌وه بۆ تۆمار نه‌كردووین. كه‌سانی وه‌ك (پیره‌مێرد 1867 – 1950، گیو موكریانی 1904 – 1977، گۆران 1905-1962 و كاردۆخی 1916-1982…) كه له‌بواره جیاوازه‌كانی (هۆنراوه، ده‌ستخه‌ت،ساغكردنه‌وه و ڕۆژنامه‌گه‌ری)دا كاریان كردووه، هیچ ئاوڕیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه، له‌كاتێكداكاری زۆریان بۆ شاعیرانی تری هاوسه‌رده‌میان كردووه! لێره‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مبابه‌ته به پێویست زانراوه.
یه‌كه‌م كه‌سێك كه له‌سه‌ر ژیان و هۆنراوه‌ی ناتیقی نووسیبێت (عه‌لی كه‌مال باپیر ئاغا)یه‌ئه‌و ساڵی 1939 له كتێبه‌كه‌یدا (گوڵده‌سته‌ی شوعه‌رای عه‌سرم)دا ده‌نووسێت (له ساڵی1308ی هیجریدا له‌دایك بووه – كه ده‌كاته نزیك ساڵی 1891 زاینی – هه‌تا بڵێی زیره‌ك وشاعیره، هه‌تا بشڵێی كه‌م به‌خته و له‌ژێر ته‌وقی زه‌ماندایه) له‌دوای ئه‌میش (ساڵح هه‌ژار) كه دیوانی ناتیقی بۆ یه‌كه‌مجار ئاماده كردووه له (هه‌ندێ له دیوانی ناتیق) له ساڵی1970دا به سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ی كه عه‌لی كه‌مال ناساندویه‌تی ده‌ڵێت (ناتیق، ناویخۆی مه‌لا كه‌ریمه و كوڕی مه‌عروف ئاغای عوسمان ئاغایه و خه‌ڵكی سلێمانییه) به‌ڵام بۆساڵی له‌دایكبوونی ئاماژه به ساڵی 1868 ده‌كات. واته 23 ساڵ كه‌متر له‌و ساڵه‌ی كه‌عه‌لی كه‌مال باپیر دیاری كردووه و به‌م جۆره هه‌ر كه‌سه و هاتووه ساڵێكی بۆله‌دایكبوونی شاعیر ده‌ستنیشان كردووه. وه‌ك هونه‌رمه‌ندی وێنه‌كێش (ئه‌سغه‌ر) لهسهرتابلۆیهكی كه وێنه‌ی شاعیری له‌سه‌ر نه‌خشاندووه ساڵی له‌دایكبوونه‌كه‌ی به 1868 داناوه و (كه ده‌بێت له ساڵح هه‌ژاره‌وه هێنابێتی)، له چاپه‌كه‌ی لای كاك (حه‌كیمی مه‌لاساڵح)یش ساڵی له‌دایكبوونه‌كه‌ی به 1886 دانراوه و ئه‌میش پێمان ناڵێت كه سه‌رچاوه‌یزانیارییه‌كه‌ی له‌كوێوه هێناوه. هه‌رچی له ناسنامه‌ی باری شارستانی شاعیر خۆشیداهاتووه ساڵی 1897 بۆ له‌دایكبوونی ناتیپ دیاری كراوه. و به‌م جۆره‌ش له نێوان 1868 – 1897 و نزیكه‌ی سی ساڵ بۆ چوونی جیاواز هه‌یه. كه توێژه‌ری ئه‌م بابه‌ته بۆچوونه‌كه‌یعه‌لی كه‌مال باپیر و ساڵی (1891) زیاتر به‌لای ڕاستیدا ده‌شكێنێته‌وه به‌و پێیه‌ی له‌كاتیئاماده‌كردنی كتێب و نووسینه‌كه‌یدا كه كه‌مالی ساڵی 1939 نووسیویه‌تی، خۆی له‌هه‌ڵه‌بجه بووه و ده‌بێت ئه‌م زانیارییه‌ی له ناتیق خۆیه‌وه وه‌رگرتبێت. نووسه‌ر به زمانیكاتی ئێستا ده‌نووسێت (زیره‌ك و شاعیره، له‌ژێر ته‌وقی زه‌ماندایه، كه‌م به‌خته). ئاشكراشه كه كه‌مالی له دوو ماوه‌دا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه و له‌وێ ماوه‌ته‌وه،یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ (1924 – 1926) وه‌ك فه‌رمانبه‌ری (مالی) گواستراوه‌ته‌وه‌بۆ هه‌ڵه‌بجه و دووه‌م جاریش ساڵی (1928 – 1950) و دیاره له‌م ماوه‌یه‌یاندا بووه كه‌زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه و تۆماركردووه و هه‌روه‌كو له ناونیشانی كتێبه‌كه‌شیه‌وه دیاره‌هه‌م نووسه‌ری كتێبه‌كه (گوڵده‌سته‌ی شوعه‌رای هاوعه‌سرم) و هه‌م ناتیقیش ساڵینووسینی كتێبه‌كه 1939 (هاوعه‌سرم)ی یه‌كتری بوون و له هه‌ڵه‌بجه یه‌كترییان ناسییه‌وه‌و په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بووه و و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش به‌رده‌وام بووه تاساڵی 1950 و ئه‌و كاته‌ی كه‌مالی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جێهێشتووه چوه‌ته كه‌ركووك و له‌وێوه‌دوو جار نامه‌ی شیعری بۆ ناتیق نووسیوه. به‌م پێیه‌ش بێت له‌نێوان ساڵیده‌ستنیشانكراوی سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی (1897) و ساڵی ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ی كه‌مالی(1891) ته‌نها نزیكه‌ی شه‌ش ساڵێك جیاوازی هه‌یه كه دوور نییه ئه‌و جیاوازییه‌شپه‌یوه‌ندی به ڕه‌شبگیریی سه‌فه‌ربه‌لكه‌وه نه‌بووبێت و له‌ناسنامه‌كه‌دا ته‌مه‌نی شاعیربچوكتر دانرابێت.
هه‌ر كه‌مالی له كتێبه‌كه‌یدا (گوڵده‌سته‌ی شوعه‌رای عه‌سرم)دا ده‌نووسێت (ناتیق، ناویمه‌لا كه‌ریمه، كوڕی مه‌عروف ئاغای عوسمان ئاغایه. خه‌ڵكی سلێمانییه و له هه‌ڵه‌بجه‌مه‌ئمووره.) جا به‌و پێیه‌ی كه‌مالی ساڵی له‌دایكبوونی شاعیری به 1891 دیاری كردووه وله ساڵی 1939دا كتێبه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌م ناساندنه‌ی كاتێك ده‌ربڕیوه كه‌ناتیق له ته‌مه‌نی 48 ساڵیدا كاری مه‌ئمورێتی له هه‌ڵه‌بجه كردووه و ته‌مه‌نی گه‌وره بووه. دیار نییه كه ئایا بۆچی ناتیقی ئاغازاده‌ی (كوڕی مه‌عروف ئاغای كوڕی عوسمان ئاغا) بۆچی به هه‌ژاری ژیاوه و وه‌ك كه‌مالی ده‌ڵێت (هه‌تا بڵێی كه‌مبه‌خت و له‌ژێر تهوقیزهماندایه) به‌ڵام شوێنه‌واری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و سه‌فه‌ربه‌لك و گرانی به‌جۆرێكبارودۆخی بنه‌ماڵه و ئابووری ده‌گۆڕێت كه مه‌رج نه‌بێت هه‌موو شتێك وه‌ك خۆی وجارانی بمێنێته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م بارودۆخه نوێیه كه‌مالی خۆی له سلێمانییه‌وه‌هه‌ڵده‌گرێت و به فه‌رمانبه‌رێتی ده‌یهێنێته هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌و له ناساندنی بنه‌ماڵه و پشته‌وه‌ی خۆی باسی ئاغا ناكات و خۆی لێ دوور ده‌گرێت وده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر پرسی له ئه‌سڵ و سیلسیله و ناو و له‌قه‌ب، فه‌رموو
(كه‌ریم) ئیسم و له‌قه‌ب (ناتیق)، پده‌ر (مه‌عروفی وه‌سمانی)
دواتریش كه ناتیق له‌گه‌ڵ (حه‌لاوه) هاوسه‌رگیری كردووه. چوار كوڕ (حه‌مه، حه‌مه‌ڕه‌شید،كه‌مال، جه‌مال) و دوو كچ (فه‌هیمه و فاتیمه)یان هه‌بووه پاشناوی ئاغا به هیچكام له‌كوڕه‌كانییه نانێت.
وه‌ڵامی باو هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مجار (ساڵح هه‌ژار) بۆ یه‌كه‌مجار خستوویه‌تییه ڕوو وده‌ڵێت (ساڵی 1963 كه هه‌ڵه‌بجه له په‌لاماره‌كه‌ی “زه‌عیم سدیق“دا سووتا، مامۆستاناتیقیش به‌شی تێدا بوو، كه به‌شه‌كه‌ی ئه‌و له به‌شی هه‌موو كه‌سێك گرانتر و به‌نرختربوو، كه ئه‌ویش سووتانی دیوانه به‌نرخه‌كه‌ی بوو كه به‌رهه‌می ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیژیانی خۆی و ئه‌م میلله‌ته نه‌گبه‌ته‌ی خۆیه‌تی.) به‌هه‌مان شێوه (حه‌كیمی مه‌لا ساڵح) هه‌مان بۆچوون له چاپی دیوانی ناتیقدا ده‌نووسێته‌وه و ده‌ڵێت (ساڵی 1963 له‌ئه‌نجامی له‌شكركێشییه‌كه‌ی “زه‌عیم سدیق“ـی دڕنده بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كه وسووتاندنی گه‌لێ ماڵ و دوكان، ئه‌م شاعیره‌مان دیوانه ده‌ستنووسه‌كه‌ی كه له‌دوكانه‌كه‌یدا بووه، سووتاوه.) ئه‌وه‌شی هه‌ر دوو ئاماده‌كارانی چاپی دیوانی ناتیق وه‌كبه‌ڵگه بۆ ئه‌م بۆچوونه‌یان ده‌یهێننه‌وه ئه‌و پارچه هۆنراوه‌یه‌یه كه ناتیق خۆینووسیویه‌تی و ده‌ڵێت:
به‌سه‌ر سیروانی دیوانا عه‌جه‌ب پردێكم به‌ست
كه‌چی گه‌ردوون به ئاگر دای به ئاوا عه‌نعه‌نه‌ی پردم
گه‌لێكم سه‌عی و كۆشش كرد له وادی هیممه‌تا ئاخر
نه‌گه‌یمه مه‌قسه‌د، به زایع چوو گشت ده‌س و بردم
ئه‌م بۆچوونه چووه‌ته سه‌ر زار و ده‌وترێته‌وه، به‌ڵام به بڕوای توێژه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌پێناچێت تاكه هۆكاری كه‌می هۆنراوه‌كانی ناتیق ئه‌مه بێت، چونكه نه‌ریت وا نییه كه‌كه‌سێك هێشتا خۆی له ژیاندا بێت و هۆنراوه‌كانی به ده‌ستخه‌ت لای خۆی پاراستبێتله‌ملاو ئه‌ولا ده‌ستخه‌ت كرابێت و بڵاو بووبێته‌وه، بۆیه ئه‌م هۆكاره ده‌كه‌ین به پاڵپشت وده‌ڵێین:
1- (ساڵح هه‌ژار) كه خۆی هۆنراوه‌كانی ناتیقی كۆكردووه‌ته‌وه و 10 هۆنراوه شاعیری له‌كتێبێكدا به‌ناوی (هه‌ندێك له دیوانی ناتیق) خستوویه‌تییه ڕوو (به دوو شیعره‌كه‌یكه‌مالییه‌وه كه بۆ ناتیقی ناردووه ده‌كاته دوازده). له‌و ده هۆنراوه‌یه هیچیان دوای ساڵی1963 نه‌نووسراون! ته‌نها ئه‌و هۆنراوه‌یه نه‌بێت كه له پێشه‌كییه‌كه‌یدا هێناوێتی وله‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد: (به‌سه‌ر سیروانی دیوانا…)
یه‌كه‌م: (شه‌ڕ و ئاشتی) / كاتی شه‌ڕی سه‌فه‌ربه‌لك 1917 نووسیویه‌تی
دووه‌م: (؟)/ كاتێك قۆڵچی استهلاك بووه نووسیویه‌تی
سێیه‌م: (بۆ مامۆستا گیو)/ ساڵی 1945 نووسیویه‌تی
چواره‌م: (؟) پێش 1935 و كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د موختاربه‌گ نووسیویه‌تی
پێنجه‌م: (بۆ لاوانی قوتابخانه‌ی حمص و حه‌ما): كاتی شه‌ڕی سه‌فه‌ربه‌لك نووسیویه‌تی
شه‌شه‌م: (مژده و مژده‌وانه)/ كاتێك قۆڵچی استهلاك بووه نووسیویه‌تی
حه‌وته‌م: (قاچی شكاوم) 1946 نووسیویه‌تی
هه‌شته‌م: (نێچیری دڵ)/ به‌و پێیه‌ی كه عه‌لی كه‌مال له گوڵده‌سته‌دا 1939 بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌میش پێش 1963یه
نۆیه‌م: (بۆ عه‌لی كه‌مال/ 1937)
ده‌یه‌م: (بۆ عه‌لی كه‌مال)
2- (ساڵح هه‌ژار) ده‌ڵێت ئه‌و دیوانه سووتاوه‌ی (به‌رهه‌می ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵی ژیانیخۆی) بوو، ئه‌م ده‌ربڕینه خۆی له‌خۆیدا نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ساڵح هه‌ژار خۆیوتووه‌یه‌تی (ناتیق ساڵی 1868 له‌دایك بووه) چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌وه‌بێت كه له‌ساڵی بۆردومانه‌كه‌دا 1963 ناتیق ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵ بووه ئه‌وا هه‌ڵه‌یه، چونكه (1963 – 1868 = 95 ساڵ) مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌وه بووبێت كه له ته‌مه‌نی پازده ساڵییه‌وه شاعیرهۆنراوه‌ی نووسیبێت، بۆ ئه‌مه‌ش هیچ به‌ڵگه و ئاماژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ئه‌ممه‌به‌سته‌ی بووبێت.
3- له پاش بۆردومانی ساڵی 1963 تا كۆچی دوایی ناتیق 1967 چوار ساڵ تائاماده‌كردنی دیوانه‌كه 1970 حه‌وت ساڵ هه‌یه، ناكرێت شاعیر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها یه‌كشیعری نووسیبێت (به‌سه‌ر سیروانی دیوانا…)
بۆیه ڕاستتر ئه‌وه‌یه كه بڕوامان وابێت لێره‌و له‌وێ هۆنراوه‌ی تری هه‌بن و كار بۆكۆكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌یان بكرێت هه‌روه‌ك چۆن (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) ساڵی 2009، 46 هۆنراوه (به دوو شیعره‌كه‌ی كه‌مالییه‌وه 48) هۆنراوه و به چوارینه‌كانه‌وه 54 هۆنراوه‌یناتیقی كۆكرده‌وه و بڵاوی كرده‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه توێژه‌ری ئه‌م بابه‌ته پێی وایه هۆكاری كه‌می بڵاوكردنه‌وه‌یهۆنراوه‌كانی ناتیقه، كه‌مته‌رخه‌می یان بۆنه‌لوانی شاعیر خۆی بگه‌ڕێته‌وه كه‌نه‌یویستووه یان نه‌یتوانیوه به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ئه‌و سهردهمهبنێرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئاوڕ له ژیاننامه‌ی هاوسه‌رده‌م و نزیكێك له ژیانیاننامه‌یناتیقه‌وه بده‌ینه‌وه موفتی پێنجوێنی ده‌بینیین كه له زۆر ڕووه‌وه له وه‌ك ناتیقه‌وه ژیاوه و(هاوسه‌رده‌م بوون و به‌پێی بۆچوونێك هه‌ردووكیان ساڵی 1886 له‌دایك بوون، پیشه‌یانتوتنچێتی بووه، ئه‌گه‌رچی زانیاری مه‌لایه‌كیان هه‌بووه، به‌ڵام مه‌لایه‌تییان نه‌كردووه،به‌شێك له هۆنراوه‌كانیان ساڵی 1963 بوونه‌ته پێخۆری ئاگر و سووتاون) بهڵامپێنجوێنی له‌ڕیی (پیره‌مێرد)ه‌وه زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی به جیا له ڕۆژنامه‌ی (ژین 1939 – 1950)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، هەروەک خۆی لە شیعرێکدا كه ساڵی ١٩٤٤ نووسیویه‌تی،ده‌ڵێت:
(موفتی) قسە و بەیانی سەرپاکی بێڕیایە
شیعری هەمووی لە (ژین)ـدا تەئریخ و یادگارە
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌كانی (هه‌ڵاڵه 1946، كوردستان 1946، ژیان 1926 – 1939) و گۆڤاری (گه‌لاوێژ 1939 – 1949)یشدا به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه. ناتیق ئه‌مه‌ینه‌كردووه، به‌ڵام ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه (گیوی موكریانی) كارێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی(پیره‌مێر) بۆ موفتی پێنجوێنی كردووه، بۆ ئه‌م بكات و به‌رهه‌مه‌كانی له دیوانێكدا بۆچاپ بكات. هیچ گومانێك نییه كه ناتیق گیوی موكریانی ناسیوه و له باری چاپخانه وبڵاوكراوه‌كانییه‌وه ئاشنایه‌تی هه‌بووه. بۆیه ساڵی 1945 له‌ڕێی بادی سه‌باوه‌هۆنراوه‌یه‌ك بۆ (گیوی موكریانی) ده‌نێرێت و (دیاره زۆرتر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه كه ئه‌وسه‌رده‌م و ڕۆژگاره مامۆستا گیوی سه‌رگه‌رمی چاپكردنی دیوانی شاعیران بووه، به‌ڵكوهه‌وڵێك بدات شیعره‌كانی ئه‌میش به چاپ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام هه‌رچۆن بووه ڕێكنه‌كه‌وتووه.) وه‌ك له هۆنراوه‌كه‌دا دیاره ناتیق تینووه به دیداری گیو موریانی (موشتاقه‌به دیدارت) و دوای چاره‌كردنی دواكه‌ی (له‌به‌ر چی چاری ناكه‌ی یاد و فیكری) لێ ده‌كات ودیاریشه كه له دوا دێڕیدا خۆی پێ ده‌ناسێنێت:
ئه‌دیبانه بچۆ خزمه‌تی (گیوی موكریانی)
نه‌جیب و عاریف و كامیل، ئه‌دیب و شاعیر و فازیل
وه‌كو خورشیدی تابان شوعله‌به‌خشه نووری عیرفانی
ده‌رخشا نوكته‌ی شیرین و وردی مه‌تبه‌عه‌یی ته‌بعی
به نووكی خامه‌یی موشكین ئه‌نووسێ خه‌تی ڕه‌یحانی
له قه‌برا گه‌ر ببینێ نه‌قشه‌كه‌ی وێنه‌یی به‌رزی
ئه‌كێشێ ئاهی حه‌سره‌ت تا قیامه‌ت ئاره‌زوو، مانی
بڵێ ئه‌و یاری دڵ بێچاره‌ی موشتاقه به دیدارت
ئه‌گاته گونبه‌دی گه‌ردوون له دووریت بانگ و ئه‌فغانی
له‌به‌ر چی چاری ناكه‌ی یاد و فیكری ئه‌و جگه‌ر پاره
ته‌ماشاكه له هیجرانت نه‌سه‌ر ماوه نه سامانی
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌شی كاتێك نووسیوه كه (گیوی موكریانی) له‌سه‌روبه‌ندی گواستنه‌وه‌یچاپخانه‌كه‌ی بووه له ڕه‌واندزه‌وه بۆ هه‌ولێر (1947) و ڕووی كردووه‌ته چاپكردنی كتێب.
گه‌رچی (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) له (دیوانی ناتیق)دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه (دۆست و هاوڕێنزیكه‌كانی ناتیق بریتی بوون له: كه‌مالی، ئه‌حمه‌د موختار جاف، شاهۆ مه‌لا حه‌سه‌نیقازی، حیلمی، شێخ سه‌لام عازه‌بانی، حه‌سه‌ن فه‌همی جاف، ناری، قانع، موفتیپێنجوێنی، میرزا مارف و پیاوماقوڵانی هه‌ڵه‌بجه) به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا به به‌ڵگه‌وه و وه‌ك(ده‌ق) له‌به‌رده‌ستدایه، ته‌نها بوونی په‌یوه‌ندی نێوان (ناتیق)ـه له‌گه‌ڵ (كه‌مالی) و(حیلمی 1909-1985)دا.
1- له‌نێوان (ناتیق) و (كه‌مالی)دا:
كه‌مالی له دوو ماوه‌ی جیاوازدا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه و لێی ماوه‌ته‌وه. یهكهمیانبۆ ماوه‌ی دوو ساڵ (1924 – 1926) و كاتێك فه‌رمانبه‌ری (مالی) بووه. دووه‌میشیان بۆماوه‌ی بیست و دوو ساڵی نێوان ساڵانی (1928 – 1950). ده‌بێت ئاشنایه‌تی هه‌ردووشاعیریش له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا له ماوه‌ی دووه‌مدا بوبێت، چونكه پێش نووسینیهۆنراوه‌یه‌كی بۆ ناتیق له ساڵی 1937دا و چاپكردنی كتێبی (گوڵده‌سته‌ی شوعهرایهاوعهسرم) له ساڵی 1939دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ بوونی په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا،به‌تایبه‌ت ساڵی 1922 كه كه‌مالی له ڕۆژنامه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود (بانگی كوردستان)داكاری كردووه و له ماوه‌ی ئه‌و شازده ژماره‌یه‌ی كه له ڕۆژنامه‌كه ده‌رچووه، هیچ نووسینێكله‌باره‌ی هۆنراوه و ژیانی ناتیقه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
كه‌مالی له (گوڵده‌سته‌ی شوعه‌رای هاوعه‌سرم)دا ته‌نها به سێ دێڕ و له سی وشه‌داله‌باره‌ی ژیانی ناتیقه‌وه نووسیویه‌تی (ناتیق، ناوی مه‌لا كه‌ریمه كوڕی مه‌عروف ئاغایعوسمان ئاغایه. خه‌ڵكی سلێمانییه و له هه‌ڵه‌بجه مه‌ئمووره. ساڵی 1308ی هیجریداله‌دایك بووه. ههتابڵیی زیره‌ك و شاعیره. هه‌تا بشڵێی كه‌م به‌خته و له‌ژێر ته‌وقیزه‌مانه‌دایه.) جگه له‌مه‌ش له دیوانه‌كه‌یدا (دیوانی كه‌مالی) نامه‌یه‌كی شیعری بۆ ناتیقبڵاوكردووه‌ته‌وه كه مێژووی ساڵی 1937ی له‌سه‌ره و به‌م دوو دێڕه ده‌ست پێده‌كات:
ناتیق گیان دیسان وا له دووری تۆ
زامانی سه‌ختم وا هاتۆته سۆ
له ڕۆژێكه‌وه ڕۆیشتووی لێره
چاوم لێڵایی داهاتووه، كوێره
وه‌ك دیاره له‌م هۆنراوه‌یه‌دا كه‌مالی شتێكی وا ناگێڕێته‌وه كه په‌یوه‌ندی به نێوان خۆی وناتیقه‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو چه‌ند پرسیارێكی لێ ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان زیاتر به شوێنه‌وه‌هه‌یه وه‌ك (ته‌وێڵه، مالیده‌ر، گه‌ڕیات، چلانه). ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م هۆنراوه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه‌كه‌مالی ده‌ڵێت (له‌وه‌ته‌ی ڕۆیشتووی) وه‌ك ئه‌وه وه‌هایه ناتیق هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جێهێشتبێت،كه‌چی كه‌مالی پرسیار له هه‌ڵه‌بجه ده‌كات! به‌ڵام له دیوانی ناتیقدا ئه‌م ده‌ربڕینه بووه به(له‌وه‌ته‌ی ڕۆیشتووم) كه ده‌بێت ئه‌مه‌یان دروستتر بێت. ئه‌گه‌رچی له دیوانی كه‌مالیداهاتووه كه كه كه‌مالی شاعیر (1928 – 1950) له هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ته‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و نامه گۆڕینه‌وانه‌ی به شیعر له نێوان ناتیق و كه‌مالیدا هه‌بووه و یه‌كێكیانبۆ ساڵی 1937 و ئه‌وی تریان كه له كه‌ركووكه‌وه نووسیویه‌تی بۆ دوای ساڵی 1950 وئه‌و كاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌مالی له هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جێهێشتووه و له كه‌ركووك نیشته‌جێبووه و به‌م دوو دێڕه ده‌ست پێده‌كات:
ده‌خیلی به‌ختتم ئه‌ی بادی خۆش سه‌با
له باتی به‌نده بڕۆ بۆ هه‌ڵه‌بجه تۆ ئێستا
بچۆره خزمه‌تی ناتیق، سه‌لام و حورمه‌تی من
به زه‌وقه‌وه بكه عه‌رزی جه‌نابی مامۆستا
به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه‌ی كه هۆنراوه‌كه له پاش ساڵی 1950 نووسراوه، ده‌ربڕینی (نه‌ماوه‌جووله‌كه لام وایه فرسه‌ته)یه له هۆنراوه‌كه كه بۆ كۆچی جووله‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌عێراقدا. و به‌هه‌مان شێوه كه‌مالی له‌م هۆنراوه‌یه‌شدا شتێكی ئه‌وتۆ له په‌یوه‌ندی وبیره‌وه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ ناتیقدا باس ناكات و له چه‌ند شوێن و باسێكی گشتی پرسیار له‌ناتیق ده‌كات وه‌ك (كۆڕی زیكر، گوڵان، كانیی شێخ، كوڵه‌بۆز، شاخی هه‌ورامان و شنروێ،ده‌نگی خۆشی فزیل و شێوه جوانه‌كه‌ی شیوه.)
به‌هه‌مان واته له‌ماوه‌ی سی ساڵی (1937 – 1967) ته‌نها سی وشه و دوو نامه‌ی شیعریهه‌یه له‌نێوان هه‌ر دوو شاعیردا و هیچی تر. نه له‌و هۆنراوانه‌شی كه كه‌مالی نووسیونیو له‌ژێره‌وه‌یاندا ناوی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ساڵه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه كه هۆنراوه‌كه‌ی تێدانووسیوه، دوور و نزیك ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه كه نزیكایه‌تی نێوانیان بخاته ڕوو. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كه بایی ئه‌وه‌نده‌ش نه‌بووه كه بۆ كۆچی دوایی ناتیق كه‌مالی به‌هۆنراوه‌یه‌ك ژانی دڵی ده‌ربكات كه له‌و كاتانه‌دا له‌نێوان شاعیران‌دا باو بووه. هه‌روه‌كچۆن شیوه‌نی شیعریی بۆ كۆچی دایی (ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف، دكتۆر فوئاد وشێخ سه‌عیدی پیران، فایه‌ق بێكه‌س، شێخ قادری حه‌فید و شێخ مه‌حموود)ی كردووه وهۆنراوه‌ی بۆ نووسیون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه كه‌مالی ڕۆڵی هه‌بووه له ناساندنیناتیق به خوێنه‌ران و شاعیرانی ئه‌و كاتانه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌م كاره‌ی نه‌كردایه، دوور نه‌بووناوی له كتێبی (شاعیره ناو ون بووه‌كانی كورد)دا بهێنایه كه ساڵی 1973 بڵاویكردووه‌ته‌وه.
2- له‌نێوان (ناتیق) و (حیلمی)دا:
جگه له دوو پارچه هۆنراوه‌ی داشۆرینی ناتیق كه له قاڵبی چواریندان و یه‌كێكیان له‌دیوانی ناتیقدا هاتووه و ئه‌وی تریان (كه له دیوانی ناتیقدا نه‌هاتووه) ئه‌وه‌یه كه ناتیقو كۆمه‌ڵێك شاعیر پێكه‌وه به یه‌ك قافیه بۆ حیلمییان نووسیوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ترمانله‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌وێدا ناتیق به حیلمی ده‌ڵێت:
فكرم ئه‌مه‌یه خامه مه‌ده‌د نامه وه‌ری كه‌م
بۆ كاكه حه‌مه‌ی شێخ حسێن مه‌دحی كه‌ری كه‌م
هه‌روه‌كو ژنی فاحیشه سه‌ر و زوڵفی بتاشم
سواری كه‌ره‌دێزی بكه‌م و شاربه‌ده‌ری كه‌م
حیلمی له هۆنراوه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناتیق چاوی كێشه‌یه‌كی هه‌بووه و به‌ڕۆژ و له‌به‌ر خۆره‌تاو به‌باشی نه‌یبینیوه، بۆیه حیلمی به شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی ده‌چوێنێتو ده‌ڵێت:
كه‌ریم نازانێ كه حیلمی ئه‌شعاری هێند جوانه
كه شێر هات ڕێوی خۆی ناگرێت به دائیم وا له‌ناو لانه
ئه‌ڵێن ته‌یرێك هه‌یه حوكمی نییه به ڕۆژ چاوی وه‌كو كوێر
ئه‌كه‌ن هێلانه بۆ خۆیان له بن‌میچ یان له وێرانه
له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنیدا حیلمی ئه‌م ڕاستییه ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت (كه‌ریم، چاویله‌به‌ر خۆر نه‌یده‌بینی و ده‌یوت چاوم هه‌ر له‌كاتی هه‌وردا ده‌بینێت.)له‌و هۆنراوه‌یه‌ی كه‌بۆ (ئه‌حمه‌د موختار به‌گ)ی نووسیوه كاتێك ئه‌و له‌ڕێی گرده (مه‌فره‌زه‌یچه‌كدار)ه‌كانییه‌وه داوای كڕینی تفه‌نگێكی لێ كردووه، ناتیق دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه چاویبه‌باشی نابینێت و ده‌ڵێت:
نه‌یبیستووه كه‌س حوشتر و سنعاتی قه‌زازی
نه‌یدیوه كه‌سێ حافز و هامڕازی چرایه
من چیمه له شه‌نگ، چیمه له چه‌نگ، چیم له تفه‌نگه
مه‌شهووره كه كوێر ڕه‌بتی به گۆچان و عه‌سایه
له شوێنێكی تریشدا ده‌ڵێت:
ئاوڵه‌ی ده‌ر دو خه‌می ده‌رداوه (ناتیق) تیفلی دڵ
كه‌مێكیش وا چاوانی كز بوو له ڕووناكه‌وه
ته‌نانه‌ت ئه‌م چاوكزییه‌ی له وه‌سفی ئه‌ده‌بیدا به‌كارهێناوه و له هۆنراوه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت:
گه‌شتی لاله‌زاری حوسنت، پیره‌مێرد بورنا ئه‌كا
ته‌لعه‌تی خۆری ڕوخسارت نابینا بینا ئه‌كا
جگه له‌م دوو پارچه هۆنراوه‌یه هیچ هۆنراوه‌یه‌كی ناتیق له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ئاره‌زوویشاعیر بۆ ئه‌م جۆره بابه‌ته نیشان بدات. ته‌نانه‌ت له‌و كه‌شكۆڵه‌ی كه دكتۆرشۆیهه‌ڵكه‌وتوو له‌م جۆره ناوه‌رۆكه‌دا كه ئاماژه‌ی به ده‌یان هۆنراوه‌ی خۆی و شاعیرانیسه‌رده‌می خۆی و پێشتریشی كردووه و مێژووه‌كه‌ی بۆ نێوان ساڵی 1941 تا 1961 ده‌گه‌ڕێته‌وه هیچ هۆنراوه‌یه‌كی ناتیقی تێدا تۆمار نه‌كراوه.
هه‌ر له هه‌مان چاوپێكه‌وتندا حیلمی ناوی چه‌ند شاعیرێكی تریش ده‌بات كه په‌یوه‌ندیله‌گه‌ڵیان و له‌ناوخۆیاندا هه‌بووه و یه‌كیان ناسیوه و له یه‌ك شوێن كۆبوونه‌ته‌وه وسوعبه‌تیان پێكه‌وه كردووه و ده‌ڵێت (له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌فه‌ندی باپیر ئاغا، ناتیق “كه به مه‌لاكه‌ریم به‌ناوبانگه“، شێخ سه‌لام، میرزا مارف، ئه‌حمه‌د به‌گی پاشا، سه‌عید فه‌وزی و… له‌چایخانه‌كه‌ی ته‌نیشت مزگه‌وتی پاشا داده‌نیشتم و سه‌ریان ده‌كرده سه‌رم و شیعریانده‌وت، منیش شیعری له‌وبابه‌ته قۆڕانه‌م بۆیان ده‌وت) به‌ڵام وه‌ك نووسین و نامه وهۆنراوه هیچمان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
***
سه‌رچاوه‌كان:
( ) گوڵ ده‌سته‌ی شعرای هاوعه‌سرم، على كمال باپیر ئاغا، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌یڕاپه‌ڕین، سلێمانی، 1969
1. ديوانى ناتيق، ص. هه‌ژار، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕاپه‌ڕین، سلێمانی، 1970
2. ديوانى ناتيق، كۆكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی: حه‌كیم مه‌لا ساڵح، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌یچوارچرا، سلێمانی، 2009
3. وێنه‌یه‌ك له ناسنامه‌كه له‌لایه‌ن (ئاسۆس ناتیق)ی نه‌وه‌ی شاعیره‌وه نێرراوه بۆمامۆستا (كۆچه‌ر میرزا) و توێژه‌ر له مامۆستا كۆچه‌ری وه‌رگرتووه.
4. دیوانی كه‌مالی، ئاماده‌كردن و ساغكردنه‌وه و پێشه‌كی نووسینی: كه‌مال عه‌لی باپیرئاغا، پێداچوونه‌وه: شوكور مسته‌فا، ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی، 1986،طبع دار الشۆن الثقافیة العامة،
5. گوڵ ده‌سته‌ی شعرای هاوعه‌سرم، على كمال باپیر ئاغا، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌یڕاپه‌ڕین، سلێمانی، 1969
6. دیوانی موفتی، ئومێد ئاشنا و کامیل عەبدوڵڵا، چاپی دووەم، ناوەندی بڵاوکردنەوەیئەندێشە، چاپخانەی ئەندێشە، سلێمانی، ٢٠١٦، ل17
7. هه‌ردوو كۆمه‌ڵه شیعری چاپكراو له‌سه‌رده‌می ژیانی كه‌مالی خۆیدا، (دیاری شاره‌زوور/ 1966) و (باخی میر/ 1968) و هه‌ر‌وه‌ها دوای كۆچی دواییه‌كه‌یشی كه (دیوانی كه‌مالی/ 1986) چاپ كراوه و سه‌رجه‌م هۆنراوه‌كانی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه.
8. شاعیره ناو ون بووه‌كانی كورد، عه‌لی كه‌مال باپیر، چاپخانه‌ی ڕاپه‌ڕین، سلێمانی،1973. له‌م كتێبه‌دا ئاوڕی له ژیاننامه‌ی ده‌یان شاعیر و نموونه‌ی شیعری‌یان داوه‌ته‌وه،له‌وانه (كوشكی، عه‌لی عاشق، ئاهی، كه‌یفی جوانڕۆیی، مه‌نفی، فیراقی، زه‌لیل، فه‌قێخه‌ڵوزه‌یی، میرزا غه‌ریب، زه‌وقی، مه‌حرووم و ئه‌خته‌ر…)
9. گۆڤاری ڕامان، هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ (حیلمی) شاعیر، ژماره 140، ل73