ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆک: حەمید ئاغا کە بە حەمیدە ڕەش ناسراوە.
تیرە لاوەکییەکان: شوێنکەوتوانی سەرۆکە لاوەکییەکانن.
سەرۆکە لاوەکییەکان: محەمەد ساڵەح ئاغا، عەلیان، تاهیر خان، غەنی (کوێخا غەنی).
هێز: پێش جەنگ ٦٠٠ ماڵ، ٢٠٠ ئەسپ و٥٠٠ پیادە، کە بە شەڕکەر ناسراون.
شوێن: ئەو ناوچەی کە بە زەنگاباد ناودەبرێت، کە گوند و تیرە سەرەکییەکانی بریتین لەبان–سنوق، لەلبن، هاجیلەر، سێتەپان، دەهلەگی، کۆکس (٤ گوندە)، تەپە عەلی،کوڵەجۆ (٨ گوندە).
سنوورەکانیان بریتییە لە:
باکور: تەپەی کۆشک.
باشور: پاڵانی.
ڕۆژهەڵات: ڕوباری سیروان.
ڕۆژئاوا: دەشتەکان بەرەو ڕێگای کفری.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزەکە جوتیاری باشن و نیشتەجێن لە ناوچەکانی خۆیان. حەمیدپاشا پیاوێکی بەتوانا و بەهێزە کە زۆر دژی تورکە و بە هۆی ڕاپەڕین بۆ ماوەی چوار ساڵزیندانی کراوە لە لایەن تورکەکانەوە. حەمید ئاغا و تاهیر خان لە ڕەسەنەکانی بنەماڵەیزەندن و عەلیان لە لقێکی گەنجترە. هۆزەکە سوننەی شافعین و دیالێکتیان کرمانجیخوارووە. زەندییەکان بە نیازپاکی و پابەندبوون بە بەڵێنەکانیانەوە ناسراون.
مێژوو: هۆزەکە پاشماوی ئەو هۆزەیە کە کەریم خانی زەندی بەناوبانگ کە ڕۆژگارێکپارێزەری وڵاتی فارس بووە، سەرکردەی هۆزەکە بووە. بە گوێرەی نەریتەکانی خۆیان،هۆزەکە لە بنەڕەتدا نیشتەجێی هەمان شوێنی ئێستایان بوون و دواتر کۆچیان کردووەبۆ وڵاتی فارس. دان بە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ لوڕ نانرێت و ئەوە دووپاتدەکرێتەوەکە دوای شکستی هۆزی زەند لە شیراز، پاشماوەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ سەڵاحیە(کفری). عەلیانەکان بانگەشەی ئەوە ئەکەن کە ڕاستەوخۆ دەچنەوە سەر کەریم خان،لە کاتێکدا دەوترێت کە حەمید ئاغا و تاهیر ئاغا لقی باڵای سەر بە کەریم خانن.
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨، خانەقین