Jaff
-
رۆشنبیری
هۆزەکانی باشوری کوردستان ..
و: ڕەنجدەر شێرزاد تا ئەو جێگەی کە پەیوەندی بەم ناوچەیەوە هەیە، ئەوا بە دڵنیاییەوە عەشیرەتە کوردەکان بە تەواوی دژی عێراقن،…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
تێبینییەکان لەسەر پرسی سەربەخۆیی کورد ..
و: ڕەنجدەر شێرزاد نهێنی ١٨ی شوباتی ١٩٢٦ کەرکوک، لە کاتێکدا کە پرسی سەربەخۆیی کورد جارێکی دیکە هاتۆتە ئارا، وا دادەنرێت…
زیاتر بخوێنەوە » -
چاوپێکەوتن
بیرمەندی فەرەنسی ئۆلیڤیێە ڕۆی: ئیسرائیل لە (جەهلی موقەدەس)دا دەژی!
و: حیکمەت مەعرووف پەیوەندی لەگەڵ دنیای عەرەب و ژینگەی ئیسلامی، پەیوەندییەکی مرۆیی بوو، پێشئەوەی فکریی بێت، کاتێک دەستی بە توێژینەوە…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
هەورامان ..
ڕەنجدەر شێرزاد ئەمە دوا بابەتی ڕاپۆرتەکەی مەیجەر سۆنە لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان، کە بەداخەوە هەم کرچوكاڵە هەم هەڵەی زۆری تیایە…
زیاتر بخوێنەوە » -
زەند ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: حەمید ئاغا کە بە حەمیدە ڕەش ناسراوە. تیرە لاوەکییەکان: شوێنکەوتوانی سەرۆکە لاوەکییەکانن. سەرۆکە لاوەکییەکان: محەمەد ساڵەح ئاغا، عەلیان، تاهیر خان، غەنی (کوێخا غەنی). هێز: پێش جەنگ ٦٠٠ ماڵ، ٢٠٠ ئەسپ و٥٠٠ پیادە، کە بە شەڕکەر ناسراون. شوێن: ئەو ناوچەی کە بە زەنگاباد ناودەبرێت، کە گوند و تیرە سەرەکییەکانی بریتین لەبان–سنوق، لەلبن، هاجیلەر، سێتەپان، دەهلەگی، کۆکس (٤ گوندە)، تەپە عەلی،کوڵەجۆ (٨ گوندە). سنوورەکانیان بریتییە لە: باکور: تەپەی کۆشک. باشور: پاڵانی. ڕۆژهەڵات: ڕوباری سیروان. ڕۆژئاوا: دەشتەکان بەرەو ڕێگای کفری. تێبینییە گشتییەکان: هۆزەکە جوتیاری باشن و نیشتەجێن لە ناوچەکانی خۆیان. حەمیدپاشا پیاوێکی بەتوانا و بەهێزە کە زۆر دژی تورکە و بە هۆی ڕاپەڕین بۆ ماوەی چوار ساڵزیندانی کراوە لە لایەن تورکەکانەوە. حەمید ئاغا و تاهیر خان لە ڕەسەنەکانی بنەماڵەیزەندن و عەلیان لە لقێکی گەنجترە. هۆزەکە سوننەی شافعین و دیالێکتیان کرمانجیخوارووە. زەندییەکان بە نیازپاکی و پابەندبوون بە بەڵێنەکانیانەوە ناسراون. مێژوو: هۆزەکە پاشماوی ئەو هۆزەیە کە کەریم خانی زەندی بەناوبانگ کە ڕۆژگارێکپارێزەری وڵاتی فارس بووە، سەرکردەی هۆزەکە بووە. بە گوێرەی نەریتەکانی خۆیان،هۆزەکە لە بنەڕەتدا نیشتەجێی هەمان شوێنی ئێستایان بوون و دواتر کۆچیان کردووەبۆ وڵاتی فارس. دان بە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ لوڕ نانرێت و ئەوە دووپاتدەکرێتەوەکە دوای شکستی هۆزی زەند لە شیراز، پاشماوەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ سەڵاحیە(کفری). عەلیانەکان بانگەشەی ئەوە ئەکەن کە ڕاستەوخۆ دەچنەوە سەر کەریم خان،لە کاتێکدا دەوترێت کە حەمید ئاغا و تاهیر ئاغا لقی باڵای سەر بە کەریم خانن. *** سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨، خانەقین
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
شەش کتێبی چاپکراوی ناوەندی کۆچ ..
شەش کتێبی چاپکراوی ناوەندی کەلتووری کۆچ، ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەون.
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
ئۆمەرمل (هۆمەرمل) ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: شەریف تیرە لاوەکییەکان: نییە. سەرۆکە لاوەکییەکان: نییە. هێز: نزیکەی ١٥٠ ماڵ لەگەڵ ٧٠ ئەسپ و ١٠٠ پیادە. شوێن: لە بەلەگە، کە سنورەکانی ئەمانەن: باکور: بەرزایی ناڵەشکێنە. باشور و ڕۆژهەڵات: کانی قوچەچەپان. ڕۆژئاوا: سەرقەڵا. تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی نیشتەجێن و کاری کشتوکاڵ و مەڕداری دەکەن. هەموویان سوننەی شافعین و بە کرمانجی خواروو قسە دەکەن. مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت. *** سەرچاوە: مەیجەر سۆن
زیاتر بخوێنەوە » -
بنەماڵەی تڵیشانی ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: سەید محسن ئاغا. تیرە لاوەکییەکان: نییە. سەرۆکی لاوەکی: قادر ئاغا. هێز: نزیکەی ٥٠ ماڵ. شووێن: تڵیشان و سنوری زەوییەکانی: باکور، ئەسکی کفری. باشور، زەرداو. ڕۆژهەڵات، زەرداو. ڕۆژئاوا، دیاری نەکراوە. تێبینییە گشتییەکان و مێژوو: بنەماڵەکە دەگەڕێتەوە سەر سەید عومەر ئاغا، کە ناوبراولە تڵیشان نیشتەجێ بووە لە ساڵی ١٨٠٠ی زایینی. گرنگی ئێستای هۆزەکە دەگەڕێتەوە بۆئەو هاوپەیمانییە گرنگانەی کە ئەنجامی داوە. هەتا ١٩١٦، سەید حوسێن ئاغا سەرۆکبووە، کە ناوبراو لە لایەن تورکەکانەوە کوژرا و کچی مەجید پاشای بابانی لە کفریخواستووە. لە ڕێگەی ئەندامانی تری بنەماڵەکەوە گرێبەستی هاوپەیمانییەکانیان لەگەڵهەموو بنەماڵە و هۆزە کۆنەکانی باشووری کوردستان ئەنجامداوە. هەروەها ئەمبنەماڵەیەخاوەن زەوین لە زەرداو و قوچاچاپان. سەید موحسین ئاغا بە سروشتی خۆیزۆر دژە تورکە، بەڵام زۆر بەهێز نییە، قادر ئاغای لاوی (تەمەن ٢٣ ساڵ) زۆر بە توانایە. ئەم بنەماڵەیەبە توندی سوننەی شافعین و دیالێکتیان کرمانجی خوارووە. *** سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
بنەماڵەی تاڵەبانی و لایەنگرانیان ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: شێخ حەمید. تیرە لاوەکییەکان: نییە. سەرۆکە لاوەکییەکان: بڕوانە شوێنەکان. هێز: بە مسکێنەکانیشەوە کە خراونەتە سەر بنەماڵەکە بەم شێوەی خوارەوەیە: شێخ حەمید: ٧٠٠ ماڵ، ٣٠٠ ئەسپ، ٤٠٠ پیادە. شێخ محەمەد ڕەوف: ٢٠٠ ماڵ، ٥٠ ئەسپ. شێخ تایەر: ١٥٠ ماڵ، ٦٠ ئەسپ. شوێنەکان: (ئە) شێخ حەمید. (١) گل: سنوورەکەی: باکور. هۆزی جەباری. باشور. هۆزی داودە. ڕۆژهەڵات. هۆزی زەنگەنە. ڕۆژئاوا. هۆزی داودە. (٢) قەرەبڵاخ: سنوورەکەی: باکور. دوانزە ئیمام.…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
کورتەیەک دەربارەی مێژووی ڕۆژژمێر ..
و: حیکمەت مەعرووف پێشەكی: رۆژژمێر، لە رابردوویەكی زۆر كۆنەوە بەكاردێت، لەگەڵ ژیانی مرۆڤدا سەری هەڵداوە. ئەو شێوەیەی كە ئێستا هەیەتی،…
زیاتر بخوێنەوە »