ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆک: شەریف
تیرە لاوەکییەکان: نییە.
سەرۆکە لاوەکییەکان: نییە.
هێز: نزیکەی ١٥٠ ماڵ لەگەڵ ٧٠ ئەسپ و ١٠٠ پیادە.
شوێن: لە بەلەگە، کە سنورەکانی ئەمانەن:
باکور: بەرزایی ناڵەشکێنە.
باشور و ڕۆژهەڵات: کانی قوچەچەپان.
ڕۆژئاوا: سەرقەڵا.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی نیشتەجێن و کاری کشتوکاڵ و مەڕداری دەکەن. هەموویان سوننەی شافعین و بە کرمانجی خواروو قسە دەکەن.
مێژوو: هیچ شتێک نازانرێت.
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن