ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆک: سەید محسن ئاغا.
تیرە لاوەکییەکان: نییە.
سەرۆکی لاوەکی: قادر ئاغا.
هێز: نزیکەی ٥٠ ماڵ.
شووێن: تڵیشان و سنوری زەوییەکانی:
باکور، ئەسکی کفری.
باشور، زەرداو.
ڕۆژهەڵات، زەرداو.
ڕۆژئاوا، دیاری نەکراوە.
تێبینییە گشتییەکان و مێژوو: بنەماڵەکە دەگەڕێتەوە سەر سەید عومەر ئاغا، کە ناوبراولە تڵیشان نیشتەجێ بووە لە ساڵی ١٨٠٠ی زایینی. گرنگی ئێستای هۆزەکە دەگەڕێتەوە بۆئەو هاوپەیمانییە گرنگانەی کە ئەنجامی داوە. هەتا ١٩١٦، سەید حوسێن ئاغا سەرۆکبووە، کە ناوبراو لە لایەن تورکەکانەوە کوژرا و کچی مەجید پاشای بابانی لە کفریخواستووە. لە ڕێگەی ئەندامانی تری بنەماڵەکەوە گرێبەستی هاوپەیمانییەکانیان لەگەڵهەموو بنەماڵە و هۆزە کۆنەکانی باشووری کوردستان ئەنجامداوە. هەروەها ئەمبنەماڵەیەخاوەن زەوین لە زەرداو و قوچاچاپان. سەید موحسین ئاغا بە سروشتی خۆیزۆر دژە تورکە، بەڵام زۆر بەهێز نییە، قادر ئاغای لاوی (تەمەن ٢٣ ساڵ) زۆر بە توانایە. ئەم بنەماڵەیەبە توندی سوننەی شافعین و دیالێکتیان
کرمانجی خوارووە.
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨