ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆک: شێخ حەمید.
تیرە لاوەکییەکان: نییە.
سەرۆکە لاوەکییەکان: بڕوانە شوێنەکان.
هێز: بە مسکێنەکانیشەوە کە خراونەتە سەر بنەماڵەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
شێخ حەمید: ٧٠٠ ماڵ، ٣٠٠ ئەسپ، ٤٠٠ پیادە.
شێخ محەمەد ڕەوف: ٢٠٠ ماڵ، ٥٠ ئەسپ.
شێخ تایەر: ١٥٠ ماڵ، ٦٠ ئەسپ.
شوێنەکان: (ئە) شێخ حەمید.
(١) گل:
سنوورەکەی:
باکور. هۆزی جەباری.
باشور. هۆزی داودە.
ڕۆژهەڵات. هۆزی زەنگەنە.
ڕۆژئاوا. هۆزی داودە.
(٢) قەرەبڵاخ:
سنوورەکەی:
باکور. دوانزە ئیمام.
باشور. ڕوباری سیروان.
ڕۆژهەڵات. زەویەکانی شێخ لەنگەر.
ڕۆژئاوا. تەپەی کۆشک.
(ب) کوڕەکانی شێخ حەمید.
گوندی بنکورە.(پ) شێخ محەمەد ڕەوف. گوندی گۆڕەشەلە لە سەر سیروان لەباجەڵان.
(ت) شێخ تایەر. گوندی سەرتاف و زەوییەکانی. گوندی هاجیلەر و زەوییەکانی کەهەردووکیان لە باجەڵانن.
(ج) شێخ نوری. باداوە و زەوییەکانی نزیک کەرکوک.
تێبینییە گشتییەکان: بنەماڵەکە و مسکێنەکانی ئەوە پێکدەهێنن کە پێی دەوترێت هۆزیتاڵەبانی، کە گوندنشێنن و کشتوکاڵ دەکەن. شێخ حەمید بە توندی دژە تورکە وڕووبەڕووی هەموو داخوازییەکانی عوسمانی بۆ یارمەتیدان لە هەردوو لایەنیدابینکردنی پێداویستییەکان و پیاوان بووەتەوە و لایەنگری ئینگلیزە. کاریگەرییەکیگەورەی هەیە لەسەر هەمو هۆزەکانی باشوری کوردستان و بە سەرکردەی ئایینیسەرەکی شافعی لە ناوچەکە دادەنرێت. بە کەسێتییە بوێریەکەی و ڕاستگۆی وپابەندبوون بە بەڵێنەوە ناسراوە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆر دەوڵەمەند بووە،ئەمەش بەهۆی دووربینییەکەی لە ڕاکێشانی کوردە مسکێنەکان بۆ سەر زەوییەکانی بەمامەڵەی دادپەروەرانە و بەخشندەیی و پاراستنیان. موڵکەکەی لە گل کێڵگەیەکی بەنرخی نەوتی تێدایە. وا دادەنرێت کە خێزانەکە لە بنەڕەتدا خێزانێکی ئایینی بووە،ئەندامەکانی لایەنە ڕۆحییەکەیان لەدەستداوە، هەروەها ناسراون بە هێرشبەر وشەڕکەر.
مێژوو: بنەماڵەکە لە لایەن شێخ ئەحمەدەوە دامەزراوە، کە دەروێشێکی قادری بووەنزیکەی ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە نزیک گل جێگیر بووە. درەختی بنەماڵەکە هاوپێچە کەئەندامە زیندووەکانی بنەماڵەکە نیشاندەدات، بەم شێوەیە:
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨