رۆشنبیریسڵاید

هۆزی تاڵەبانی و گێژ

ڕەنجدەر شێرازاد

١) تاڵەبانی

بنەماڵەی تاڵەبانی لە لایەن بەشێکی (خێڵێکی) بچوکەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، لە قەرەبڵاخ لە ژێر فەرمانی شێخ وەهاب و هەروەها شێخ حەمید سەرۆکی بنەڕەتی هۆزەکە. ئەم خێلە کشتوکاڵ دەکەن لە زەوییە موڵکییەکانی شێخ حەکیم (مردووە)، کە ڕەحیم ورقە و شێخ لەنگەر و ڕوباری سیروان و کۆشکی زەنگی دەگرێتەوە. شێخ وەهاب بەردەوام وەکو باوک بوە و بە سەختی پشتیوانی ئینگلیزە. سەرسامی شێخ وەهاب بە کەسایەتی باوکی نائاساییە، خاوەنی باوەڕێکی چەسپاوە، کەوا باوکی زاڵە بەسەر تەواوی ناوچەکانی کەرکوک و کفریدا.

٢) گێژ

سەرۆکەکەیان ئەحمەد کە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەی بۆ کراوە، لێرەدا نەناسراوە. سەرۆکی ئێستایان: خورشید، هەروەها محەمەد مستەفای موختاری یەڵگوز ئەلغاجە. موختاری ئەبو ئەلیگ لاوە، هەروەها عەبدوڵا بە یەکێک لە سەرۆکەکانیان دانراوە.

تیرە فەرعییەکانیان: تیرە فەرعییەکانیان کە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەی پێکراوە لە ئەمڕۆدا بوونیان نییە. عەبدوڵا بەگ پێشتر سەرۆک بوە.

سەرۆکی لاوەکی: نییە، کدخودا بارام کە سۆن ئاماژەی پێکردوە مردووە.

هیزی ئێستایان: ٢٠ ئەسپ و ٢٠٠ شەڕکەر.

شوێنی ئێستایان: گوندەکانی یەڵگوز ئەلغاج و ئەبو ئەلیقە، هەروەها بە تێکەڵی لەگەڵ دانیشتوانی دیکەی سەعید ئالان، ئێرکی کیفری، سەرقەڵا، غەڕرە، تیلیشان، جەبارە دەبینرێن.

تێبینی گشتی: ئەم هۆزە بە تایبەتی لە لایەن گوندی یەڵگوز ئەلغاجەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، تا ئێستا نیشتەجێن، بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەوایەتییان بە ناوبانگیان داوە، کەوا هاووڵاتی ڕێکوپێک و زەراعی باشی نائاسایین (سەرسوڕهینەرن). لە سەردەمی داگیرکردنی بەریتانیادا، ئەوان تاکە گوند بوون، کە دانەوێڵەیان بۆ تۆو تەرخانکرا بوو و زەوییان بۆ چاندن لە سەرەتای پاییزدا دیاری دەکرد بۆ بەرهەمی کاتی باران بارین. کوێخا خورشید کەسایەتییەکی دڵڕفێن و ڕەئیسێکی کارامە و بەناوبانگە و یارمەتی گەورەی پێشکەش بە حکومەت کردووە.

مێژوو: زۆر بە کەمی دەزانرێت، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێشتر هۆزێکی زۆر دەسەڵاتدار بوون، کەوا سەنجەقێکیان بە تەواوی هەبووە. ئەمانە بڵاوبوونەتەوە، هەندێکیان ڕۆشتوون بۆ بادمان لە نزیک موسڵ و هەندێکیان لە سەرقەڵا دانیشتون. لە دوایدا دوبارە پەرش و بڵاوبوونەتەوە، بەشی سەرەکییان لە یەڵگوز ئەلغاج نیشتەجێبوون.

**

کاپتن. ڕ.ف.جاردین،

یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری.

نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا

کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩

***

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button