رۆشنبیریسڵاید

هۆزی دەلۆ

ڕەنجدەر شێرزاد

هیچ سەرۆکێکی سەرەکیان نییە. نیوەی دەلۆ لە خانەقین دەژین لەسەر کەناری ڕوباری سیروان. بەشێکی کەوتوەتە زەوییە موڵکییەکانی کەریم بەگی جافەوە، کە ئەندامەکانیان بە دەنگی بەرز هەرجۆرە دڵسۆزییەک بۆ هەر سەرۆکێکی خۆیان ڕەتدەکەنەوە و لە کاتێکدا داندەنێن بە کەریم بەگی خاوەن زەوییەکانیان، هەروها وەکو سەرۆکهۆزی خۆیان سەیری دەکەن، بە تایبەتی لە ناوچەی کنگربان – گڵابات، کە لێرەدا هۆزەکە وابەستەن بە جەمیل بەگی مەجید پاشای بابانەوە. لە هەر حاڵەتێکدا ئەم هۆزە بوونی سەرۆکهۆزەکانی خۆیان پشتگوێ دەخەن، ئەمەش بۆ ئەوەی خۆیان بە خاوەن زەوییەکانیانەوە ببەستنەوە. لە نێو حەیدان کیل کە لە برایم خان دەژین، خاکێکی بێبایەخ و تا رادەیەک بێ رەنگیان هەیە. وەیسی بەگ و هەردوو کوڕەکەی عەلی بەگ و حەسەن بەگ لە کنگربان ئەژین.

ئەو تیرانەی کە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەیان پێکراوە ئەمانەن: پەنجانوەیسی، گاچی، تەرکەوەند، کەهری، سەلیم وەیسی، کە ئەمانە تەنها بەناو لە نێو هۆزەکە دەناسرێن، بەڵام لە هیچ شوێنێک وەک تیرەی جیا بوونیان نییە. ماوەیەکی دوورە کە ئەمانە بەشێوەیەکی دانەبڕاو تێکەڵ بوون. ئەو سەرۆکانەی کە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ناویان هاتوە: محمود بەگ و حەسەن بەگ کە لە دەوری خانەقینن. نە عەزیز بەگ و نە حەسەن بەگ نەناسراون. هێزەکەیان کە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە خراوەتەڕوو بەراورد ناکرێت بە هێزی ئێستایان کە ٦٠ ئەسپ و ٧٠ پیاوی شەڕکەرە.

مێژوو، تا ئەو جێگەیەی کە یادەوەری هۆزەکە دەگێڕدریتەوە، دەلۆ کۆڵەکەی پاشاکانی بابانی سلێمانی بوون، لە ناوخۆدا ئەسڵی دەلۆ دەگەڕێتەوە بۆ جامرێز، بەڵام چیتر ئەو شوێنە هیچ دەلۆیەکی لێ نيیه. سەلیم بەگ کە لە لایەن بەڕێز سۆنەوە ئاماژەی پێکراوە، دوو ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایکردووە، لە ناوچەی سەید ئالانی گەرە تەپەی بابانەکان و کوڕەکەی گەنجە و ناوی عەبدولرەحمانە. دەوروبەری پێش ١٠٠ ساڵ، هۆزەکە لە جامڕێز گردبووبوونەوە لە ژێر سەرکردایەتی سەلیم بەگ، بەڵام پاش مردنی ناوبراو جیا بوونەوە، بەشێکیان هاتن بۆ قەزای کفری لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆکەکانی دواتریان عوسمان بەگ و محەمەد تاقی بەگ و هەروەها سەلیم بەگ کە دوو ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایکرد.

دەلۆ ناوبانگیان هەیە بۆ تاڵانی و ڕاوڕووت (وەک زۆربەی هۆز و تیرەکانی تر بە بێ خستنەڕووی بەڵگە و هۆکار، ئینگلیز ئەم تۆمەتە دەدەنە پاڵ دەلۆش)، بەڵام بە شێوەی ئاشتییانە سەرقاڵی پیشەی کشتوکاڵکردن بوون.

**

کاپتن. ڕ.ف.جاردین،

یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری

نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا

کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩

***

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button