ڕەنجدەر شێزاد
هیچ سەرۆکێکی سەرەکییان نییە، هەر وەکو لە بەڕێز سۆنەوە وەرگیراوە، مەنسور ئاغا،لە کۆتایی ساڵی ١٩١٧دا کۆچی دوایی کردووە. هیچ تیرەیەکی لاوەکییان نییە.
سەرۆکە کاریگەرەکانی ئێستایان ئەم شەش کەسەن: ڕەفیق بەگ و محەمەد بەگ، کوڕانیسمایل بەگ و دارا بەگ و عەزیز عەباس ئاغا و محەمەدی خورشید ئاغا. سەرۆکیحەوتەمیان ساڵحی لوتفی ئاغا کەمتر کاریگەری هەیە.
هێزی ئەم هۆزە هەروەکو لە لایەن بەڕێز سۆنەوە خراوەتە ڕوو، زۆر زیاترە لە هێزیئەمڕۆیان (١٩١٩)، کە زیاتر لە ٧٠ ئەسپ و ٢٥٠ شەڕکەرە.
خیڵی دارا بەگ لە دوز و ڕێگای تاوغن لە ناوچەی تاوغ، هەرچی خیڵی ڕەفیق بەگە لەناوچەکانی نێوان خێڵی دارا بەگ و دوز خورماتوون. پێدەچێت ڕەفیق بەگ کەمێککاریگەری لە سەرۆکەکانی تر زیاتر بێت، هەندێک جار وا دەردەکەوێت، کە مەحمود بەگمەیلی ئەوەی هەیە کە برا گەورەکەی وەک سەرۆکی سەرەکی هۆزەکە سەیر بکات.
عەزیز عەباس ئاغا لە ڕووی کاریگەرییەوە بە پلەی سێیەم دێت ئەگەر دارا بەگی لێدەربکەیت. محەمەد خورشید ژمارەیەکی کەمتر گوندی هەیە لە چاو سەرۆکەکانی تر. ناوبراو بەوە بەناوبانگە کە خاوەن باندێکی خراپەکار بووە (بەبێ خستنەڕوی بەڵگە وباسکردنی هۆکارەکەی ئەم تۆمەتەیان خستوەتە پاڵ زۆر لە کەسایەتییەکانی هۆزەکان) لە سەردەمی تورکەکاندا. شانازی بەخۆوەکردنەکەی نائاساییە و خوازیاری ئەوەیە، کەوەکو سەرۆکی هەمو هۆزەکە سەیر بکرێت.
پێشتر کێشەی خوێن لە نێوان داودە و طاڵەبانی هەبووە، بەڵام مەنسوور ئاغا نزیکبووەلەوەی ڕێککەوێت لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی.
داودە نیشتەجێن و سەرقاڵن بە کاری کشتوکاڵکردنەوە، گەنمی داودە تۆمار کراوە. بروانەدرەختی جوگرافی کە نێردراوە بۆ س. س. لە ڕێگەی بەریدی سەربازی، دوز، ژمارە ڵ ت.ک/٣٠٦/٣، ڕێککەوتی ٨–٩–١٨.
کاپتن. ڕ.ف.جاردین،
یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری.
نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا
کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩
***