رۆشنبیریسڵاید

هۆزە عەرەبەکان (بەیات، کروی، جبور، لهێب، بەنی زەید و تەترانی) و کەسایەتییەکان

ڕەنجدەر شێرازد

بەیات:

سەرۆک: فارس بەگ.

تیرەی لاوەکی: فارس بەگ، سلێمان بەگ، ئامرلیە، دلالوە.

سەرۆکی لاوەکی: سلێمان بەگ، عبدولا سولتان بەگ، مەلا رەزا، جاکول و محەمەد حەسەن.

هیز: ٥٠٠ ماڵ و٧٠ ئەسپ و ١٠٠ شەڕکەر.

شوێن: سنورەکانی: ئەقسیر، کفری، ڕێگای دوز، قۆریچای و چیای حەمرین.

تێبینی گشتی: هۆزەکە نیشتەجێیە لە ناوچەکەی خۆی، دەوترێت کە ئامرلی هەندێک جار لە ئەدایم کشتوکاڵ دەکەن. ئامرلی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تیرەی ڕەسەنی هۆزەکەن. ئامرلی لە لایەن جاکول و مەلا ڕەزاوە بەڕیوە دەبرێن. فارس بەگ لە پێشترین سەرۆکی هۆزەکەیە بەڵام سلێمان بەگ خاوەن تیرەی گەورەترە. هۆزەکە لە پەیوەندیەکی زۆر خراپدایە لەگەڵ عززە. لە کاتە ئاساییەکاندا هۆزەکە دەوڵەمەندە بە مەڕ. تەنها بەروبومی زستانە دەچێنن.

کروی

سەرۆک: خەڵەف ئەلجاسم.

موختاری سەرەکی: سەلمان ئەلخەلیفە.

هێز ٢٥٠ ماڵ، ١٠٠ ئەسپ، ١٥٠ شەڕکەر.

شوێن: بەرەدان لە ناوچەی قەرەتەپە.

تێبینییەکان: کروی یەکێکە لە بەهێزترین هۆزەکانی ناوچەکە کە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی خەڵەف ئەلجاسمدایە. بەتەواوی یەکگرتوون و هیچ دوژمنایەتیەکی ناوخۆییان نیە و بە بێ ئەملاولا لە لە ژێر هەژمونی یەک کەسدان، بە هیچ شێوەیەک کێشە بۆ حکومەت دروست ناکەن و بەڕێوەبردنیان زۆر سادەیە. لە ڕاستیدا ئەمە تەنها نمونەیە لە ناوچەی کفری کە ڕەنگە بوترێت سیستەمی خێڵەکیەکەی بە باشی کار دەکات. کروی زراعی باشن و بە جۆری ئەسپەکانیان بەناوبانگن. ناویان هەیە بۆ بەهێزی و ئازایەتی هۆزایەتی.

جبور

تیرە پەرش و بڵاوەکانی ئەم هۆزە لە گوندەکانی ئاسکی کفری و سەری تەپە دەبینرێن، بەیعەتیان داوە بە حاجی ئیبراهیم ئیبن شێخ محەمەد.

لهێب

پێشتر هۆزێکی بچووکی بەهێز بووە بەڵام ئێستا بە تەواوی بەسەرچون. سەرۆک: ئەحمەد مەلا و عومەر مەندان. ناوبانگی خراپیان هەیە بۆ تاڵانی. هێزی ئیستایان: ١٠ ئەسپ و ٥٠ شەڕکەرە.

بەنی زەید

هۆزێکی زۆر بچوکن لە ژێر دەسەڵاتی داود عەبدوڵا دەکەونە البو ئەلیق. هێزیان: ١٥ ئەسپ و ٢٠ شەڕکەرە.

تەترانی

سەرۆک: ڕەشید بەگ.

هێز: ٣٠ ماڵ.

هۆزێکی بچوکی تورکمانن لە نزیک کاریی کۆپری دەژین.

کەسایەتیەکان

ئەمانە لە هۆزەکان و بنەماڵەکان ئاماژەیان پێنەکراو.

حاجی ڕەشید چەلەبی: بازرگانی سەرەکی کفریە. نەوەی هۆزی کرمانجە، دەوترێت پێشتر لە ناحیەی قەرەداغ نیشتەجێ بووە. لە سەردەمی تورکەکاندا وەک موستانتیق لە دادگای ئاشتیدا کاری کردووە.

فواد ئەفەندی: کەسایەتیەکی سەرەکی و ڕەئیس بەلەدێی قەرەتەپەیە، بەڵام لە ڕەچەڵەکی خانەدانەکان نیە.

عەلی ئەفەندی: ڕەئیس بەلەدێی دوزخورماتوە، کوڕی یەکێک لە بەڕێزترین پیاوەکانی دوزخورماتوە.

محمد سەید ئەفەندی: موفتی و قازی کفریە. کەسێکی بەخشندەیە.

پاشکۆ

هۆزی زەند

حەمید ئاغا (حەمیدە ڕەش) لە شوباتی ڕابردوو مردوە بەهۆی برینداریەوە لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەی ئۆتۆمبێلێکی زریپۆشی بەریتانی لە ناوچەی شێخ باوەی کوڵەجۆ.

**

کاپتن. ڕ.ف.جاردین،

یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری.

نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا

کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button