رۆشنبیریسڵاید

مەسەلەی (کێشەی) کورد

ڕەنجدەر شێرزاد

لە ئێستادا ئاماژەیەکی بەهێز هەیە بۆ بوژانەوەی چالاکیی لایەنگری کوردی، چ لە ناوخۆی عێراق و چ لە دەرەوەی وڵات. کوردەکان درەنگ نەکەوتن لە زانینی ئەوەی کە سەقامگیری ئێستای کاروباری عێراق و عەرەب بووەتە هۆی ئەوەی کە تەرکیزی بەرژەوەندی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئارامدا بەرەو باکوور بگۆڕێت.

لە قۆناغێکی زۆر دوورمەودادا بە ئەگەرێکی زۆرەوە کوردستانێکی سەربەخۆ دروست دەبێت ، چەند دڵنیایی هەیە لە ئەوەی کە کورد هەرگیز ناتوانێت بە شێوەیەکی دۆستانە تێکەڵ بە تورک و عەرەب و فارس بێت وبە هەمان ئەندازەی سەرهەڵدانی پۆڵەندا و چیکۆ-سلۆڤاکیا دڵنیایی هەیە ؛ کە پەرەسەندنی کوردستانی سەربەخۆ دوا قۆناغە لە هەڵوەشاندنەوەی حەتمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.

لە قۆناغی ئێستادا، دەکرێت کرێکارانی لایەنگری کورد دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپی سەرەکی جیاوازدا – ئەوانەی کە تەنیا جۆرێک لە ئۆتۆنۆمییەکی میانڕەویان دەوێت لەناو سنووری عێراقدا، و ئەو ڕۆحە بێ دەسەڵاتانەی کە خەون بە شاخەوە دەبینن کە هەرگیز نەیانبینیوە، هەروەها بەو پایتەختەی کە بوونی نییە؛ کە لە بیرکردنەوەکانیاندا لە ئورفەوە تا تەبرێز و لە ئەرزرۆمەوە تا سلیمانی دەست پێدەکات، بەبێ گوێدانە سنوورە نێودەوڵەتییەکان.

باس لەوە کراوە شەرێف پاشا، کە لە پاریس دەژی و یەکیک بوو لە بزوێنەرە سەرەکییەکانی شۆڕشی ساڵی ١٩٢٥ی دیاربەکرد، لە لەئیستادا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ژمارەیەک لە کوردەکان لە عێراق. چەندین جار ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمیتەی ناسیۆنالیزمی کوردی لە قاهیرە بوونیان هەیە. ئەوە زانراوە کە پەنابەرە کوردەکانی تورکیا دەستبەرداری ئومێدی سەرلەنوێ پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوە کۆنەکەیانەوە نەبوون، ئەگەر هەر لە سەرەتاوە ئەم پەیوەندیەشیان بە شێوەی نهێنی دروست نەکردبێتەوە. ئەم کوردە نەتەوەییانە، کە بە ڕاشکاوی دان بەوەدا دەنێن کە بەبێ یارمەتی ڕۆژئاوا ناتوانن هیچ بکەن، مردنی هیواکانیان لە ئاشتەوایی (ڕواڵەتی) ئینگلیز و تورکیادا دەبینن. وەک دوا ڕێگا پێدەچێت توندڕەوەکان بۆ هاوکاری و هەماهەنگی پێویست ڕوو لە ڕووسیا بکەن، بەڵام لە ئێستادا بێگومان کار بۆ بەهێزکردنی کوردستان لە عێراق دەکەن.

سەبارەت بە کرێکارە میانڕەوەکانی کورد:- بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو باس لەوە دەکرێت کە ئەو یازدە ئەندامە کوردەی لە پەرلەمانی عێراقن ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی یاداشتێکن بۆ پێشکەشکردنی بە مەجلیس. ئەم یازدە ئەندامە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی پراکتیکییان بە وەهمی تیۆری کوردە نەتەوەییەکانەوە نییە: لە نێوان خۆیاندا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت بە یەکگرتوویی دژی ئەو پێشێلکارییە ڕوونە بوەستن لە نێوان عێراقی عەرەبی و کورد دا، بەڵام فۆڕمی ڕاستەقینەی داواکارییەکانیان هێشتا دەرنەکەوتووە . زۆرینەیان لەگەڵ دروستکردنی ”مەکتەبێکی (نوسینگەیەکی) کورد” ی جیان لە هەریەک لە کەرکوک، موسڵ یان هەولێر، وەک بەشێکی لاوەکیی لە وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها دەیانەوێت دوو کورد وەک لانی کەمی نوێنەرایەتی لە کابینەی بەغدا هەبێت. چەند کەسێکیان ئارەزووی جیابوونەوەی تەواوەتی لە عێراق، و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئێستای عێراق، و کۆنترۆڵکردنی ڕاستەوخۆی لە لایەن کۆمیساریای باڵاوە دەکەن سەرکردەکانی ئەم بەشە، ڕکابەرەکان ئیبراهیم حەیدەری و دکتۆر شوکری محمدن. مستەفا پاشا کە تازە دەستی بە ” بەندی کوردستان” کردووە، زۆر سەردانی ماڵی یەکەمیان دەکات و ساڵح زەکی سەرنووسەری ”کوردستانی دییۆری” و ئەفسەری پێشووی تورکیا ئیحسان نوری، کاتێکی زۆر لەگەڵ دووەمیان بەسەر دەبەن. دکتۆر شوکری کاریگەری زۆری لەسەر پەرلەمانتارە کوردەکان هەیە، ڕێکخەرێکی بەتوانایە، بێ گومان خەون بە کوردستانی گەورەوە دەبینێت. ئەوەی جێگای بایەخە ئەوەیە کە ئەو پەرلەمانتارانەی کورد کە تا ئێستا پشتگیریان لە حکومەت کردووە، ئێستا تا ڕادەیەک بە شێوەیەکی ناڕوون باس لە وازهێنان لە حزبی تەقدوم دەکەن.

سەرنج.

هەرچەندە پێشبینی ئەوە ناکرێت کە هیچ کێشەیەکی ڕاستەقینە لەلایەن کوردەکانەوە لە ئارادا بێت، بەڵام پێدەچێت ئەگەر تا ڕادەیەک داواکارییە لۆژیکییەکانی پەرلەمانتارەکان جێبەجێ نەکرێن، ئاژاوەگێڕانی وەک پەنابەرانی دیاربەکرلی کە ئێستا لە عێراقن، و کوردە نەتەوەییەکان کە زیاتر توندوتیژن، هەل دەڕەخسێنن بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە لە یاسا دەرچوەکان لە ڕۆژئاوای ئێران لەگەڵ پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە لە تورکیا، و یاریکردن بە ناڕەزایەتیەکانی کوردانی عێراق بۆ پەرەپیدانی گشتیی پەشێوی و ئاڵۆزی. هەرچەندە تا ئێستا لە هەموو هەڵسوکەوتەکانیان (جوڵانەوەکانیان) نەجیب بوون، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە ئەندامە کوردەکانی پەرلەمان سەرۆک هۆزەکانیان لە پشتەوەیە، کە زۆربەیان تەنها بە چانسی دروستبوونی کێشەیەک زۆر دڵخۆش دەبن و سنورێکی سەپیندراو لە نێوان عێراق و تورکیادا بۆ پیاوانی هۆزەکان هیج مانایەک ناگەیەنێت.

ئەفسەری خزمەتگوزاری تایبەت، بەغداد.

**

نهێنی.

ئۆفیسی خزمەتگوزاری تایبەت، بەغداد.

د/٦،

٣ی شوباتی ١٩٢٦

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button