رەنجدەر شێرزاد
نووسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا
کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩
تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری.
هۆزی زەنگەنە لە ڕووی نەسەبەوە دوو خێڵ (تیرە) دەگریتەوە: (فارس ئاغا و ڕۆستەمئاغا)
بە پێی شوێنی جوگرافی لە دوو بەش پێک دێت: یەکێکیان لە ئیبراهیم خانچی دەژین وبەشەکەی تری لە نزیک کفری لە زەرداو، هەروەها هەر یەکێک لەم دوو بەشە لە ڕووینەسەبەوە نووێنەرایەتی دوو خێڵەکە دەکەن. ناوی سەرۆکەکانیان ئەمانەی خوارەوەن:
خێڵی فارس ئاغا: خێڵی ڕۆستەم ئاغا:
عبدول کەریم ئاغا حەسەن ئاغا
غەفور ئاغا محەمەد کەریم ئاغا
عەزیز ئاغا عەلی ئاغا/ حەسەن ئاغا
ڕەحیم ئاغا قادر سەرفوک ئاغا
ئەوانەی کە لەسەرەوە ناویان بە پیتی گەورە نوسراوە لە سەرۆکە سەرەکییەکانیانن. حەسەن ئاغا سەرۆکی باڵای هۆزەکە بوو، بەڵام خانەنشین بوو، بۆ ئەوەی لە شارەبانبژی. لە خێڵی فارس ئاغا، عەبدولکەریم ئاغا لە زەرداو لە نزیک ڕێگای کفری – قەرەتەپەدەژی، کە ناوبراو بە ئاسانی هەڵبژاردەی سەرۆکەکانی هۆزەکەیە. دەنگۆی مامەڵەیدادپەروەرانەی لەگەڵ کۆڵبەرەکانیدا، تەنانەت لە کاتی فشاریشدا گوندەکەی پڕ کردووە،هەروەها کاتێک حکومەت کاری لێی دەوێت، دەبێت پشتی پێ ببەستێت. ئامۆژگارییەکانی لەبارەی بابەتە خێڵەکییەکان بەگشتی سوودێکی زۆری هەبووە.
ڕەحیم ئاغای ڕەحیم ورقە، لە نزیک کفری نزیکە لەوەی کە واز لە ژیانی خێڵایەتی بهێنێت،هەروەها کەسێکی بێ کاریگەرییە. غەفور و جاسم ئاغا کوڕانی جاسم ئاغای ئەم خێڵە لەنزیک ئیبراهیم خانچی دەژین لە گوندی هەڕێنە، گوڵباخ و برایم غولام. ئەمانەهەردووکیان گرنگییەکی کەمیان هەیە و خۆبەزلزانینی بێمانا و بێ توانای لەچارەسەرکردن وایان لێدەکات کە سوودێکی کەمیان بۆ حکومەت هەبێت.
حەسەن ئاغا نەماوە و عەلی ئاغای کوڕی لە نزیک کفری دەژی لە ئۆنەکی ئیمام (دوانزەئیمام).
عەلی ئاغا کاریگەرییەکی کەمی هەیە لە ناو هۆزەکە و شوێنکەوتووەکانی حەزی لێناکەن.
محەمەد کەریم ئاغا سەرۆکی باڵای خێڵەکە و هەروەها هی زەنگەنەیە لە ناوچەیئیبراهیم خانچی. بە سەرکردەیەکی شەڕکەر بەناوبەنگە، بەڵام مامەڵەیەکی گەمژانە وبێتاکتیکی هەیە. وەکو زۆربەی کوردە شاخاوییەکان (ئەم چەمکە زۆر جار لە لایەننەیارانی کوردەوە بەرامبەر کورد و کەسایەتییەکانی بە کارهێنراوە) بە دەستخۆبەزلزانینی بێسنورەوە دەناڵێنێت. شەڕی خوێناوی هەیە لە نێوان خۆی و قادرسوفوک ئاغای هەمان خێڵدا. ئەمە تاکە کێشەیە کە تا ئێستا کێشەی لە نێوان هۆزەکانیکفریدا دروست کردووە و هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.
لەلایەن سۆنەوە باسی دوژمنایەتی لە نێوان هەردوو خێڵی هۆزەکە دەکرێت، بەڵامدوژمنایەتییەکە ئەوەندە لە نێوان تاکەکانی هەمان خێڵدایە ئەوەندە لە نێوان دووخێڵەکەدا نییە. هۆزەکە بە گشتی خاوەنی هەندێک سوارچاکی باش و ئازان و بە باشیچەکدارکراون بە تفەنگی تورکی و فارسی.
ئەم گوندانە شوێنکەوتەی محمد کەریم ئاغان: ئیبراهیم خانچی، فەقێ مستەفا، مەلاهۆمەر، بنەکە، تیلەکۆ، عەلیان، کانی عوبێد، قەیتول و سەرڕەش.
محەمەد کەریم ئاغا ئەگەری هەیە بتوانێت ٤٠ ئەسپ و ٦٠ شەڕکەر کۆ بکاتەوە. لە نێوانعەبدول کەریم ئاغا و عەلی ئاغا دەتوانرێت ٣٠ ئەسپ و ١٠٠ شەڕکەر کۆ بکرێتەوە. شتێکی کەم لە مێژوی خودی هۆزەکە دەزانرێت، بەڵام خۆیان پێیان وایە کە لە سەرەتاوەلە ئێرانەوە هاتوون. هەموو هۆزەکە بە یەکجاری لە ناوچەی ئیبراهیم خانچیکۆبوبونەوە. هۆزەکە بە دیالێکتی کرمانجی کە تایبەتە بە خۆیان قسە ئەکەن.
***