هۆز و تیرەکان لە ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕامیاریی بەریتانیا ..
ڕەنجدەر شێرزاد
«ئەم بابەتە بەشێکە لە ڕاپۆرتێکی نووسینگەی ڕامیاری بەریتانیا لەسەر هۆز و تیرەوبنەماڵە و کەسایەتییەکانی قەزای کفری لە ساڵی ١٩١٩. هەر جارەو بەشێکی وەردەگێڕمبۆ کوردی و بە جیا بڵاوی دەکەمەوە، ڕاپۆرەتەکە بە باسی ئێلی گەورەی جاف دەستپێ دەکات لە ناوچەکانی سەر بە قەزای کفری ئەو کاتە، بەم شێوەی لای خوارەوە. سوپاس بۆ هەر کەسێک کە ئەگەر تێبینی لەسەر ناوی شوێن و تیرە و کەسایەتییەکانهەیە بۆم ڕاست بکاتەوە، چونکە لە دەقە ئینگلیزییەکەدا بەم شێوە هاتووە.»
نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا
کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩
تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری.
قەزای کفری (پێکهاتەی کارگێڕی قەزای کفری ئەوکاتە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیانیئەمڕوی گرتوەتەوە) هۆزەکانی کورد و عەرەب و تورکمانی تیدایە. ناوچەی باشوریجوسباح داخ و زنجیرە چیای گڵابات بەشی زۆری دانیشتوانەکەی عەرەبن و لە باکوریئەم هێڵە زۆربەی دانیشتوانەکەی لە کوردەکانن، وا دانراوە کە بەشێکی گەورەی هۆزیبریجەتی عەرەب و تورکمانیش لەم ناوچەیەن.
هەموو هۆزە عەرەبییەکان نیشتەجێن، جگە لە تیرەی بریجەت کە هەندیک جار شوێنیکشتوکاڵکردنیان ئەگۆڕن. هەموو هۆزە کوردییەکان نیشتەجێن، جگە لە ئەوەی کە بەشێوەی کرداری تەواوی تیرە کۆچەرییەکانی هۆزی جاف لە زستاندا دینە نێو قەزاکە.
ئەمانەی خوارەوە ناوی هۆزەکانن لە قەزای کفری:
کورد {جاف، زەنگەنە، داودە، دەلۆ، تاڵەبانی، گێژ، زەند، پاڵانی، گاخۆر، ئۆمەربل}.
عەرەب {کروی، لهيب، بەنی زەید، جبور، عوبەید}.
تورکمان {تەترانی و بەیات}.
وشەی تورکمان لێرەدا بەکارنایەت بە مانای بنەڕەتی هۆزە تورکمانەکانی باکوریڕۆژهەڵات، بەڵکو تەنها بۆ ئەو خەڵکانە بەکار دێت کە زمانی تورکی بەکار ئەهێنن لەقسەکردندا.
هۆزی جاف (جاف ئیلە و گەورەترە لە هۆز).
هۆزەکە پێشتر لە ژێر سەرکردایەتی باڵای محمد پاشادا یەکخرا. محمد پاشا لە لایەنحکومەتی تورکیاوە وەکو حاکمی فەرمی هۆزەکە دانی پیادانرا. ئەو بەهۆی توندی وتووڕەیەکەیەوە نیزامەکەی دەپاراست و کاتێک لە تەمەنی لاویدا بوو، دەبو وەکو کەسێکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها دەرکەوێت، بەڵام دوو سێ ساڵ پێش ئازادبوونیهۆزەکە سکاڵای لە تورکەکان کرد دژی زیادەڕۆیی لە باجەکان، بۆیە تورکەکانڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە کە بەڕێوەبردنی هۆزەکەی لێ وەرگیراوەتەوە. مەحمود پاشاهێشتا لە ژیاندایە، بەڵام پیر بووە و نزیکە لە کوێربوون، بەڵام لە هەموو ئەو بەشانەی کەمن ناسیومە، ناوەکەی هێشتا بە سەرسامی و ڕێزەوە بەکاردەهێنرێت، وا دەردەکەوێت کەخێزانی بەگزادە بە ڕێزەوەو لە ڕاستیدا وەکو پاپەندبوون پییانەوە مامەڵەیان لەگەڵبکرێت بە هۆی سەرۆکایەتی بنەماڵەکەوە.
دەوترێت کوڕەکانی مەحمود پاشا هاوتای کاری حوکمڕانی جاف نین. بنەماڵەی بەگزادەلە ناوچەی کفری لە لایەن کەریم بەگی فەتاح بەگی جافەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، کەناوبراو برازای محمود پاشاو کوڕەزای محمد پاشایە، شوێنی نیشتەجێبوونەکەی بەخراپی لە لایەن ڕوسەکانەوە لەناوبراوە. پەناگەی تورک و بەریتانییەکان قەلای شێروانەیەکە لە لایەن محمد پاشاوە بنیادنراوە لە ڕێگەی بە زۆر کارپێکردنی کرێکارەکانەوە لەهەموو هۆزەکان، کە بەهێزی و سیما جوانەکەی وەکو مۆنۆمێنتێکی سەرسوڕهێنەریگونجاوی سیستەمی فیودالییە.
بەڕێز سۆن دەڵێ چەند ساڵێکە بنەماڵەی بەگزادە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هۆزەکەنەبووە. نازانم خێڵەکە چۆن سەیری ئەو ئەندامانەی خێزانەکە دەکەن کە ماونەتەوە، بەڵامئەگەر لەگەڵ هەموویان بەوشێوەیە مامەڵە بکەن کەوا لەگەڵ کەریم بەگ دەیکەن، ئەوا منلەگەڵ ئەم بۆچوونەدا ناکۆک ئەبم. من پێم وا نییە کارێکی زەحمەت بێت کە قەناعەت بەجاف بکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ یەکگرتوی لە ژێر سەرکردایەتی یەک سەرۆکی هەڵبژێردراو. زۆربەی سەرۆکەکانیان بە باشی ئاگاداری ئەوەن کە وا دابەشبوونیان هۆزەکەی لاواز وبێتوانا کردووە، هەروەها ئامادەن بۆ قبوڵکردنی یەک سەرۆک کە لە ژێر سەرپەرشتیبەریتانیادا بێت. خێڵە کۆچەرییەکانی جاف، جگە لە میکایلی، زستان لە قەزای کفری لەکەناری ڕۆژئاوای سیروان لە بانی خێڵانەوە بەرەو باشوور تەنانەت تا قیزیل ڕەبات(سەعدیەی ئەمڕۆ) دەڕۆن، لە بەهاردا لە ڕێگەی شارەزورەوە دەگەڕێنەوە بۆ پێنجوێن وبۆ نێو خاکی ئێران لە نزیک سنە.
خێڵەکانی جاف.
خشتەی خێڵەکان کە لە تێبینی بەڕێز سۆن خراوەتەڕوو بە ڕوونی چۆنییەتیجیاکردنەوەی خێڵە گەورەکان لە تیرە بچوکەکانیان و تیرەکانی خوارەوە پیشان نادات.
خێڵە کۆچەرییە گەورەکانی ئێڵی جاف ئەمانەی خوارەوەن:
– میکایڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠ ماڵ
– شاتری ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ ماڵ
– هارونی ١٠٠٠ ماڵ
– ڕۆغزایی ١٠٠٠ ماڵ
– گڵاڵی ١٠٠٠ ماڵ
– تەرخانی ٥٠٠ ماڵ
– کەماڵەیی ٥٠٠ ماڵ
هەروەها ئەمەی خوارەوەش دوو خێڵی گەورەی نیشتەجێن:
– یەزدان بەخشی ٥٠٠ ماڵ
– نەوڕۆڵی ١٥٠٠ ماڵ
ئەم ژمارەی سەرەوەی ماڵەکان بە ڕادەیەکی زۆر گریمانەیین. (نزیکن لە ڕاستی. وەرگێڕ).
تیرەی (خێڵی) میکایڵێ بە تەواوی نایەنە ناو قەزای کفری لە وەرزی زستاندا. ئەم تیرەیەلە شارەزورەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو وڵاتی (ناوچەی) گل و پێشڕەوی دەکەن بەرەوباشوور لە بەهاردا. ناوی خیلەکە لە شوێنی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیانەوە ‘پیر میکایل‘ لە ئێرانەوە وەرگیراوە. ڕەنگە میکایلییەکان گەورەترین خێڵی کۆچەری بن، بەڵامدابەشبوون بەسەر چوار تیرەی فەرعی، وەک لە خوارەوە هاتووە:
تیرە فەرعیەکانی میکایڵێ:
١– شوان کارە سەرۆک : ڕەمەزان باکشە
٢– ڕەشوبۆری سەرۆک: فارس عەزیز مەردان
٣– حەمە عەلی وەیس سەرۆک: هاشم حاجی قادر
٤– عەلی بەگی سەرۆک: کاکە عەبدوڵا عەباس
هەروەها حەمە خان سلێمانێش خاوەن گاریگەرییە لە نێو تیرەی ڕەشۆبۆری. عەزیزحاجی محمد لەم ساڵدا کۆچی دوای کرد. هاشمی حاجی قادر بە دڵنیاییەوە لەکاریگەرترین و ناسراوترین سەرکردەکانی میکایڵییە.
ژمارەی ماڵەکانی میکایڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠ دەبن، هەروەها لە ئێستادا لەوانەیەدەوروبەری ٥٠٠ ئەسپ و ١٠٠٠ پیاو (شەڕکەر)یان هەبێت.
شاتری.
باوانی بنەڕەتی خێڵەکە ناوی شاتری عەباس بووە. ئەم خێڵە زستانەکان لە قەزای کفرینلە ناوچەکانی شێروانە، سەی خەلیل و باوەنور. ژمارەیەک لە ماڵەکانیان نیشتەجێن لەدیزیایشی شارەزور و سەی خەلیل. زیاتر لەمەش دەگونجێت کە لەم ساڵدا دەوروبەری١٠٠ ماڵیان نیشتەجێ ببن (واتە واز لە کۆچەری بێنن) و لە ناوچەی کفری بمێننەوە.
ئەم خێلە دەکرێت بوترێت کە چوار تیرەی فەرعی دەگرێتەوە:-
١.ئیبراهیمی. ٢.میروەیسی. ٣.وردە شاتری. ٤.یوسۆجانی.
ژمارە (١) تیرەی برایمی بنەڕەتیترین تیرەی هۆزەکەن و هەروەها سەرۆکی ئێستایتیرەکە و سەرۆکی هەمو شاتری محمودی محمەدی ئیبراهیمە، محمود پیاوێکی بێدەنگو بیرمەندە، بە دەگمەن بیرمەندیەکەی دەردەبڕێت لە قسەکردندا. بەوە بەناوبانگە کەخاوەن عەقڵێکی سەلیمە. ئیبراهیم عەزیزیش یەکێکە لە سەرۆکەکانی تیرەی ئیبراهیمی.
ژمارە (٢) لە ئێستادا (١٩١٩) میروەیسییەکان لە لایەن محمد فەرەج ئاغاوە بەڕێوەدەبرێن.
ژمارە (٣) ڕەیس محمد فەرەجی محمد رەسول.
ژمارە (٤) سەرۆکەکانیان محمد تالیب بن سلێمان عەلی وەیس.
تەواوی تیرەکە دان دەنێن بە سەرکردایەتی مەحمودی محەمەد ئیبراهیمدا و بە باشی لەخزمەتی ئەودان. هەموو تیرەکە ١٠٠٠ ماڵ دەبن.
ڕۆغزای. ڕۆغزاد دامەزرێنەری بنەڕەتیانە. شوێنی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیان بیلیبیزانە لە جوانڕۆ لە ئێران. ئەم تیرە زستانان لە ناوچەی کفری دەبن لە ئیبراهیم خانیسەرقەڵاوە بۆ باوەنور. هەر لە پێشترەوە ژمارەیکی زۆری ماڵەکانیان نێشتەجێن لەخانوبەرەکانی کەریم بەگ لە سەرقەڵا. ئەم خێڵە سێ تیرەی فەرعی دەگرێتەوە (حەمەجان،ئیسماعیل، ڕۆغزای).
حەمەجان ناوی سەرۆکی پێشوی هەمو خێلەکەیە. خێڵی حمەجان لە ئێستادا لە لایەنڕۆستەمی محمد محمودەوە بەڕێوە دەبرێت، هەروەها سەرکردەکانی تریان تەها حەمەجانە کە باوکی پێشتر سەرۆک بووە، هەروەها محمد ڕەشید باوەجان. ڕۆستەمی محمدمحمود کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لە کاروبارەکانی ڕۆغزای.
خێڵی ئیسماعیلی لە لایەن ساڵەح کاکە خانەوە بەڕێوە دەبرێت، کە ناوبراو هەروەهایەکێکە لە سەرکردەکانی هەمو خێڵەکە.
ساڵەح کاکە خان پیاوی خاوەن کاریگەرییە لە نێو هەمو ئێلی جافدا، هەروەها وادەردەکەوێت کە بە شێوەیەکی سروشتی هەردەم هەڵدەبژێردرێت وەکو قسەکەریسەرۆکەکانی تر و بە داناییەکەی بەناوبانگە.
خێڵی سێیەم (ڕۆغزای)، خێڵی سەرحەد و خێڵی محمد شاوەیسیش دەگرێتەوە. فەتاحکامەران حوکمی ڕۆغزای ئەکات. هێزی ڕۆغزای ١٠٠٠ ماڵە و هەروەها لەوانەیە ٣٠٠ئەسپ و ٥٠٠ شەرکەڕیان هەبێت.
هاروونی، هاروونی وەرزی زستان لە ناوچەکانی نێوان پێواز و باوەنور بەسەر دەبەن لەقەزای کفری. شوێنی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیان هارونەبادە و بەشێکیشیان خەڵکیجوانڕۆن. هەرچۆنێک بێت، هارونبەند ناوی خۆی بەخشیوە بەم بەمانیش.
هاروونی: دابەش بووە بۆ سێ تیرەی لاوەکی، بەم شێوەیە: (سەلیم، قارەمانی ونادرشایی).
خێڵی سەلیمی لە لایەن عەبدول موهدی موهد ئەمینەوە سەرۆکایەتی ئەکرێ. قارەمانیلە لایەن ئەحمەد مستەفاوە سەرکردایەتی دەکرێت، کە ناوبراو زۆرترین شوێنکەوتەی هەیەو لەوانەیە بەهێزترین سەرۆک بێت.
خێڵی سێیەم، نادر شایی، پیر وەیسی حاجی عەلی بە سەرۆک دەزانن، بەڵام لە ژێرکاریگەری (کۆنترۆڵی) ئەحمەد مستەفادان. دەوروبەری ١٠٠ ماڵی قارەمانی نیشتەجێنلە گوڵعەنبەر. ژمارەیەکی کەمی وەڵەد بەگییش دوای ئەم هۆزە دەکەون، بەڵام خۆیان بەبەشێکی جیا نازانن.
گڵاڵی: گڵاڵییەکان: هیچ تیرەیەکی لاوەکیان نییە و خیڵەکە دەتوانرێت لەلایەن ڕەزا ئاغا وهەروەها لە لایەن کەریم کەبابەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت کە شوێنکەوتووە تایبەتییەکانی پێیدەوترێت
پشدەری. شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەسەنیان چەمگتاڵە لە نێوان گوڵعەنبەر وشەهریارد وناوەکەشیان لەوێوە وەرگیراوە. ژمارەیەکی زۆری ماڵەکانیان نیشتەجێن لە قەزای کفریدا،کە لەوێدا گڵالی و تاڵانچییەکان پیکەوەن و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ١٠٠ ماڵی دیکەیانلەم بەهارەدا نیشتەجێ ببن. هێزیان بریتییە لە ١٠٠٠ ماڵ، ٤٠٠ ئەسپ، ٦٠٠ شەڕکەر.
کەماڵەیی: کەماڵەیی لە کەماڵانی ئێرانەوە هاتوون. لە ئێستادا دەوروبەری ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ماڵ دەبن لە لایەن فەتاحی محەمەد کەریم و دروێش سەلیمەوە بەڕێوە دەبرێن. ئەم خێڵەکۆچەرییە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە نیازن نیشتەجێ ببن لە قەزای کفری، بەڵام تەنهادەروێش سەلیم لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە شوێنکەوتووانی ئەم بەهارە دەگەڕێنەوە بۆئێران.
نەورۆڵی: نەورۆڵی گەورەترین خێڵی نیشتەجێن کە لە ناوچەی (قەزای) شەهریار دەژین. ژمارەیان دەوروبەری ١٠٠٠ ماڵ دەبن لە ژێر سەرکردایەتی عەزیزی حاجی عبدولڕەحمانو محمد حسێن و میر ئەحمەد.
تەرخانی: تەرخانی لە بنەڕەتتدا ڕۆغزاین. وا دەردەکەوێت کە بنەڕەتی ناوەکەیانپەیوەندی هەیە بە جیابونەوەیان لە ڕۆغزای، کاتێک کە دەوترێت کەیخورم بەگی باوەگەورەی جاف لە پێدانی باج بەخشیونێتی. شوێنی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیان بێڵچبیسان بووە لە ئیران. دەوروبەری ٤٠٠ ماڵیان لە ژێر فەرمانی محمد حەسەنی محمد پیروەیس و فەرەج ئەمین و عەزیز شاسوارن. ئەگەری هەیە بتوانن ١٥٠ ئەسپ و ٤٠٠شەڕکەر کۆبکەنەوە. ژمارەیەکی زۆری ماڵەکانیان لە قەزای کفری نیشتەجێن.
یەزدان بەخشی: خێڵێکی گەورەی نیشتەجێن لە لە شەمێران و گوڵعەنبەر، نایەن بۆ قەزایکفری. سەرۆکی بنەڕەتیان یەزدانبەخش بووە. سەرۆکەکانیان محمد سان ئەحمەد وفێریو ئەوانیترن.
تیرە بچوکەکان.
باشکی: باشکی خێڵێکی بچوکن کە لە بنەڕەتدا دەچنەوە سەر ڕۆغزای و تەرخانی،ژمارەیان دەوروبەری ١٥٠ ماڵە، لە زستاندا لە سەرقەڵان لە قەزای کفری. موراد وەیسیمەحمود سەرۆکیانە. هێزەکیان بریتیە لە دەوروبەری ٣٠ ئەسپ و ٨٠ شەڕکەر.
تیلەکۆ: ئەم خێڵەش هەروەکو باشکی پەیوەندییان بە خیڵەکانی ڕۆغزای و تەرخانییەوەهەیە و لە زستاندا لەگەڵ باشکین لە سەرقەڵا. سەرۆکیان ئەحمەدی محەمەد بەگە. هێزیان١٥٠ ماڵ و ٣٠ ئەسپ و ٨٠ شەڕکەرە.
سەدانی: دەوترێت کە سەدانی لە سەدانەوە هاتوون لە ئێران. زستان لە کانی چەقەڵن لەقەزای کفری، وسەرۆکیان عبدوڵای ڕۆستەمە. هێزیان ٣٠٠ ماڵ و ٥٠ ئەسپ و ٨٠ شەڕکەرە.
عەمەڵە: ئەم خێڵە پیکدێت لە خزمەتکارە کەسییەکانی بنەماڵەی بەگزادە. سەرۆکیانمحەمەدی ئەمینی مەحمودە. هێزیان ٢٠٠ ماڵ و ٣٠ ئەسپ و ٦٠ شەڕکەرە.
تاوەگۆزی: خیڵێکی نیشتەجێن زۆربەیان لە تاوەگۆزین لە ئێران سەرۆکیان سەید عبدوڵاو سەید محەمەدە.
بیداخی: خزمەتکاری کەسی محەمەد پاشان. سەرۆکەکانیان ئەحمەد ڕەحیم و کوردەعیسایە. ١٥٠ ماڵ و ٣٠ ئەسپ و ١٠٠ شەڕکەریان هەیە.
یاروەیسی: خزمەتکاری کەسی کەریم بەگن. سەرۆکیان ئەحمەد فەتاحە، هەمویاننیشتەجێن لەگەڵ کەریم بەگ لە کەلار. ١٠٠ ماڵ و ٣٠ ئەسپ و ٥٠ شەڕکەرن.
شێخ ئیسماعیلی: نیشتەجێی شارەزورن. ١٥٠ ماڵن لە ژێر سەرکردایەتی قادری ساڵەح.
عیسایی: ٥٠ ماڵ لە خێڵی عیسایی شوێنکەوتەی شاترین و ئەوانیتریان شوێنکەوتەیعەلی ئەمین خانن.
سۆفی وەند: نیشتەجێی قەزای کفرین و ٢٠ ماڵیان لە تەپە سپین و ٥٠ ماڵیان لە زابیتن لەژێر سەرکردایەتی مستەفا قادر.
بێسەری: نایەن بۆ قەزای کفری، ئەمانە لە ڕاستیدا خێڵێکی سەر بە جاف نین، بەڵکو لەپاشاکانی بابانن لە سلێمانی و نێردراون بە مەبەستی کۆکردنەوەی باج بۆ محەمەدپاشا.
ئیسماعیل عوزێری: پەرتەوازەن و وەکو خێڵێکی جیا دانانرێن.
پشتماڵە: خزمەتکاری کەسی محەمەد پاشان.
***