کوردستان لە عێراق
ڕەنجدەر شێرزاد
٨٧٨. شێخ مەحمود لە هەوڵەکانی پێشوی شکستی نەهێناو (نا ئومێد نەبو) جارێکی تر نێردەکانی نارد بۆ بەغداد. سەید ئەحمەد بەرزنجی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ شێخ مەحمود غەریب، کە زاوا و دڵسۆزترین لانەنگری شێخ مەحمودە. شێخ قادر، برای شێخ مەحمود، لەگەڵیان گەیشت، بەڵام ڕوون نیە کە ئایا بۆ هەمان ئەرکە یان نا. ئەو لەگەڵ خاڵەکانی، شێخ عەبدولکەریم و عەبدولقادر، کە دانوستانەکانی ئەم دواییەوە بوونە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ شێخ مەحموددا هەبێت، لە ململانێدایە. محەمەد غەریب نامەیەکی هێناوە بۆ پشکنەری کارگێڕی، کەرکوک، کە بە شێوازێک ئاشنا لەدەربڕینی شێخ مەحمود نوسراوە، ڕایدەگەیەنێت کە شێخ محمود ناتوانێت سلێمانی بەجێبهێڵێت چونکە ڕۆیشتنی دەبێتە ئاماژەیەک بۆ پشێوی خێڵەکی بۆیە داوا لە کۆمیساری باڵا دەکات کە نوێنەرێک بۆ قادرکەرەم یان ناوچەی کفری بنێرێت، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شێخ مەحمود و هەروەها ڕێکخستنی هەبوونی بریکاری بەریتانی لە سلێمانی، هەر کاتێکیش کە هەموو شتێک لەوێ ڕێکخرا، شێخ مەحمود دەتوانێت بێتە بەغدا. پشکنەری کارگێڕی ڕەتیکردەوە چاوی بە محەمەد غەریب بکەوێت یان وەڵامی نامەکە بداتەوە. نامەی هاوشێوە کە ئاراستەی کۆمیساری باڵا و ئەندامانی ستافەکەی و هەروەها بۆ ڕاوێژکاری ی ناوخۆ نوسراوە نێردراوەتە بەغدا، بەڵام هیچ گرنگییەک بەونامانەو هەڵگرانی نەدراوە.
٨٧٩. لەم نێوەندەدا لە نێوان درێژبوونەوەی دۆخی نادیاری سلێمانی، و بە تایبەتی ئەو پشکەی کە شێخ عەبدولکەریمی قادرکەرەم لە دانوستانەکاندا هەیەتی، کە ماندوونەناسانە لە هەوڵدایە بۆ دابینکردنی گەڕاندنەوەی شێخ مەحمود، مەیلی زیادکربوونی شکۆمەندی شێخ مەحمود هەیە. مامەکانی (خاڵەکانی)، شێخەکانی قەرەداخ، ئەوەندە بە بەردەوامی لە پەیوەندیدان لەگەڵیدا کە وای کردوە هێڵەکانی نێوان ئەو خاکانەی لە سلێمانی جیابوونەتەوە و ئەوانەی بە شێوەیەکی کاتی لە ژێر کۆنترۆڵی شێخ مەحموددا ماونەتەوە، لەم خاڵەدا چارەنوسیان بە خێرایی بەروە نادیاری دەڕۆن. تووتن کە هەڵگیرابو لەسەر بنەمای ئەو هیوایەی کە ڕەنگە گۆڕانکاری لە ئیدارەکردندا ڕووبدات، ئێستا دێتە ناو سلێمانی و لە ئێستاوە بەشی ئەوە هەیە کە بتوانێت باجی گومرگی شێخ مەحمود بدات کە دەکاتە چوار لاک. دۆزینەوەی قایماقامێکی گونجاو بۆ هەڵەبجە مەحاڵ بووە، بۆیە بیرۆکەی دانانی کەسێکی سەربەخۆ وەلا نراوە. ئەحمەد و حەمید (بەگ) کە بەدوای یەکدا قبوڵکردنی پۆستەکانی قایمقای و یاریدەدەریان ڕاگەیاندبو، نەیانتوانیوە بێنە کەرکوک و وا دەردەکەوێت کە سیاسەتی حمیدبەگی لایەنگری شێخ مەحمود لەو ڕۆژەدا سەرکەوتوە بەسەر مەیلی زۆر دڵسۆزانەی عادیلە خانمی، دایکی ئەحمەد بەگدا. هەروەها سەید محمد جەباریش کێشە دروست دەکات. ئاماژەی ئەوە هەیە کە جموجۆڵەکان لە سلێمانی لەسەرپێن بە ئامانجی تێکدانی ئیدارەی نیشتەجێی لیوای کەرکوک و بەپێی ڕاپۆرتێکی پشتڕاستنەکراوە شێخ مەحمود فەرمانی دامەزراندنی ١٠٠ پیادەو ١٠٠ ئەسپی بۆ سەربازگەی هەڵەبجە داوە و داوای لە کەریم بەگی فەتاح بەگی هەموەند کردووە بۆ ١٥٠ کەسی دیکە، بەڵام داواکای ڕووبەڕوی ڕەتکردنەوە بوەتەوە. دەوترێت مەحمود خانی دزلی لە سلێمانییە بە ٥٠ یان ٦٠ شوێنکەوتووی چەکدار هەروەها جافەر سوڵتانش بەهێزیكی نادیار لە شوێنکەوتوەکانی لەوێیە.
٨٨٠. دەوروبەری ٧ی تشرینی دووەم، ئەحمەد ئەفەندی تەقی، کە ساڵی ڕابردوو لە پێشەنگەکانی چالاکییەکانی تورکیا بو لە ڕەواندوز، لە ئەنقەرەوە لە ڕێگەی ورمێەوە گەیشتە سلێمانی و ڕایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە موسڵ گەڕێنراوەتەوە بۆ تورکەکان، و حکومەتی بەریتانیا داوای لیکردوون کە تەنها هێڵی ئاسن و پشکێک لە نەوتەکەیان بمێنێتەوە. هەروەها ڕایگەیاند کە گوێی لێ بووە و فەرمان بۆ سەربەخۆیی شێخ مەحمود دەرچوە. ئەم پڕوپاگەندە ناشیانە بێکاریگەری نەبوون لە بەشێ کۆتایی باکووری لیوای سلێمانی.
٨٨١. لە دواترین ژمارەی بڵاوکراوەکەی شێخ مەحمود، ئەومێدی ئیستقلال، سەرنوسەرەکەی، ڕەفیق حیلمی، هیڵێکی نوێی بە لایەنگریکردن لەسەر شا فەیسەڵ دەخاتەڕوو کە پیاهەڵدانە و تێیدا هەست بە ئاماژەی دەنگێکی کەمێک دژە بەریتانی دەکرێت، هەروەها لە کۆتایی بابەتەکەدا هێرش دەکاتە سەر لایەنگرانی تورک لە سلێمانی بەهۆی ئەوەی کە گوایە تەنها دوای چۆڵکردنی بەریتانیا لە سلێمانی ڕوخساری خۆیان ئاشکرا کروەو، ملکەچی سیاسەتی بێمانا و ستەمکارانەی مەیجەر سۆن بوون.
٨٨٢. بیر لە ڕێکخستنەوەکان دەکرێت بۆ بەڕێوەبردنی وردی قەڵا دزێ. ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە بابەکر ئاغا ڕێککەوتنی لەگەڵ سەرۆکە نەیارەکانی پشدەر کردووە لەسەر بنەمای ئەوەی کە عەباس مەحمود دژایەتی هەوڵەکانی بابەکر ئاغا نەکات بۆ دامەزراندنی حکومەت لە ناوچەکەیدا، ئەگەر هاتو بابکر بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بەریتانییەکان بپارێزێت. پێناچێت هیچ کام لەم دوو لایەنە متمانەی زۆریان بە لایەنەکەی تر هەبێت.