ڕەنجدەر شێزاد
٨٤٢. لە ١٨ی تشرینی دووەم شەڕ لە نێوان لەشکرەکانی سلێمانی و پیاوانی هۆزیسەرگەڵو لە کۆتایی باشووری ڕۆژهەڵاتی دۆڵی سورداشدا ڕوویدا. قوربانییەکانکەسوکاری سەرکردەکانی هەر لایەکیان لەخۆگرتبوو و دەوترێت هەردوو لایەنەکە لەلەشکرە تازەکانی یەکتریان دەدا . حاجی شێخ عارفی سەرگەڵو کە لە کەرکوک بوو،لەلایەن پشکنەری کارگێڕییەوە ڕەوانە کرا بۆ بانگکردنەوەی شوێنکەوتووەکانی و هەمانڕێنمایش بۆ شێخ مەحمود دەرکرا. لەم ناوچەیە بۆ ماوەیەک ئەگەری ئاژاوەو دوژمنایاتی هەیە.
٨٤٣. لە ١٩ی تشرینی دووەم، پشکنەری کارگێری لە کەرکوک سەردانی قادر کەرەمی کرد ولە ڕیگەی شێخ عبدول کەریمەوە زانی کە شێخ محمود ڕایگەیاندوە کەوا بریکارەکەیسەید ئەحمەد بەرزنجی نامەیەکی زۆر هاندەرانەی هێناوەتەوە لە بەڕێز جەنابیکۆمیسیاری باڵاو خاوەنشکۆ شای (عێراق). بۆ ئەمە، پشکنەری کارگێڕی وەڵامی دایەوەکە تەنها نامە ئەوەیە کە فەرمان بە شێخ محمود کراوە کە بێت بۆ بەغداد. دواتر شێخعبدول کەریم پشکنەری ئاگادار کەدەوە کە شێخ محمود ناتوانێت سلێمانی بەجێبهێڵێتلەبەر ئەوەی هێچ دۆستێکی نیە لە تەواوی وڵاتەکە و هەروەها لایەنە دژەکانی وادەکەنکە ناتوانێت بگەڕێتەوە. جاف و هەمەوەند و پشدەردژی شێخن، هەروەها شێخەکانیسەرگەڵو بە کراوەی شەڕی دەکەن و لایەنێکی بەهێزی چەوسێنەر لە ناو سلێمانی بوونیهەیە.
سەبارەت بە پێشنیازێکی پشکنەری کارگێڕی کە شێخ مەحمود پێویستە ئەو مەبەستەجێبەجێ بکات کە زۆرجار خۆی ئاماژەی پێکردوە و بۆ خانەنشێن بوون لە سیاسەت،عەبدولکەریم وەڵامی دایەوە کە ناتوانێت ئەوە بکات چونکە ژمارەیەکی زۆری خەڵک کەئەویان بریندار کردوە داوای چاکسازی دەکەن و حکومەت ناچار دەکەن بۆ ئەوەیڕێوشوێن لە دژی بگرنەبەر. پاشان بە توندی ئامۆژگاری پشکنەری کرد کە پێویستە شێخمەحمود ڕێگەی پێبدرێت لە سلێمانیدا بمێنێتەوە و ئەو خاکانە بەڕێوەببات کە لەئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودان، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکارێکی بەریتانی، ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە پێویستە لە هەمانکاتدا ئەو لایەنەی کە لایەنگری تورکیان لە سلێمانی وشێخیان گومڕا کردبوو، لەناوببرێت . هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە شێخ مەحمود زۆربەسوود دەبێت لە هێنانی ئەو هۆزە کوردانەی کوردستانی ئێران بۆ ژێر ڕكیفیشکۆمەندی دەسەڵاتی بەریتانی، کە لە شێخ نزیک بونەتەوەو داوایان کردوە کە لە ستەمیحکومەتی فارس ئازادیان بکات. پشکنەری کارگێڕی ئەگەری بەکارهێنانیخزمەتگوزارییەکانی شێخ مەحمودی بەم شێوەیە ڕەتکردەوە و پێداگری لەسەر ئەوە کردکە ناتوانرێت هیچ پرسیارێک سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر بە هیچ جۆرێک لە نێوانحکومەتی بەریتانیا و شێخدا هەبێت. پاشان عەبدولکەریم پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایادەکرێت چاوی بە شێخ مەحمود بکەوێت و بۆ ئەوەش مۆڵەتی پێدرا لەسەر بنەمای ئەوتێگەیشتنەی کە جەنابی کۆمیسیار هیچ گفتوگۆیەکی سیاسی لە ڕێگەی هیچنێوەندگیرێکەوە ناکات. پیویستە شێخ محمود ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر بە خێراییپابەند نەبێت بە فەرمانەکانی بەڕێز جەنابی کۆمیسیارەوە، ئەوا تەواوی هەل و مەرجەکەپێداچونەوەی پێدادەکریت بە شێوەیەک کە زۆر خراپ بێت بۆ شێخ.
وەزیری حکومەتی بەریتانی لە تاران ئاشنا بووە بە بارودۆخی شێخ مەحمود ودەستتێوەردانەکانی لەگەڵ هۆزەکانی فارس، بۆیە وەزیر داوای کردووە ئەم خاڵانەبەکاربهێنێت لە هاندانی حکومەتی فارس بۆ ئەوەی داواکارییەکەی محمود بۆئازادکردنی سەرۆکەکانی پشدەر نەیار ڕەت بکاتەوە
****