سڵاید
-
سورەمەیری (سورخەمەیری) ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆکەکانیان: محەمەد بەگی کوڕی بابە خان بەگ، حسێن بەگی کوڕی خەلیل عەینە. تیرە لاوەکییەکان: کەلهوڕی، توتیک، مامەجان، عەینە، عەنتەر. هێز: بە هەمویەوە نزیکەی ٢٢٥ ماڵ، ٥٠ ئەسپ. شوێن: لە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی خانەقینن، جگە لە تیرەی عەنتەر کە لەنێوان شارەبان و ئەبو جەسرەن. تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی نیشتەجێن و سەقاڵی کشتوکاڵکردنن، زۆر ئیشکەر وئاشتیخوازن. مێژوو: نزیکەی ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا هۆزەکە لە دەهلەرانەوە هاتوون، هەر لەبەر ئەوەیەکە لە بنەڕەتدا لوڕن. لە دەهلەرانەوە هاتونەتە زەهاو، هەروەها کاتێک بنەماڵەیباجەڵان زەهاویان بەرەو تورکیا بەجێهێشت، ئەم هۆزە شوێنیان کەوتن و لە شوێنیئێستایان نیشتەجێ بوون. *** سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە » -
شوان ..
ڕەنجدەر شێرزاد … سەرۆکی باڵایان نییە. تیرە لاوەکییەکان: خاسە و بازیان. هاوسەرۆکەکان: ڕەشیدی کوڕی مەعروف لە خاسە. داود عبدولڕەحمان لە کەسیکعەلی لە بازیان. محمود ئاغا لە قەرەناو. عومەر ئاغا و یوسف ئاغا. هێز: بە لای کەمەوە ٢٠٠٠ ماڵ، ٥٠٠ ئەسپ، ١٥٠٠ پیادە. شوێن: بە شێوەیەکی سەرەکی لەم شوێنە دیاریکراوانەی خوارەوەن: باکور. هۆزی شێخ بزێنی. باشور. ڕوباری خاسە و چەمچەماڵ. ڕۆژهەڵات. زێی بچوک و تۆکمە داخ. ڕۆژئاوا. هۆزی شێخ بزێنی و بیبانی. هەروەها زۆربەشیان لە گوندەکانی تەپەی گورگە دەژین لە نزیک کەرکوک. تێبینییە گشتییەکان: هۆزەکە نیمچە نیشتەجێن لە چوارچێوەی ناوچەکانی خۆیاندا،هەروەها بە ناوبانگن بە کەسێتی بەرز و بوێری و پابەند بون بە بەڵێنەکانیانەوە،بەهۆی شەڕەوە تا ڕادەیەک زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆر لەخێزانەکانی گوندەکانی سنووری ڕۆژهەڵاتی هۆزەکە لە خاکی داگیرکراودا بوونەتەپەنابەر. وڵاتەکەیان بە تایبەتی بەپیتە، ئاوی زۆرە و هۆزەکەش بە باشی کشتوکاڵدەکەن. وادەردەکەوێت کە لە بنەڕەتدا هاوپەیمانی هۆزی بەناوبانگی هەمەوەندبووبێتن، کە سەردەمانێک لە پەیوەندی زۆر خراپ بوون لەگەڵیاندا، کە دواتر گۆڕا بۆپەیوەندی دۆستایەتی نزیک، ئەوەش دوای مامەڵەی میهرەبانی لەگەڵ هەمەوەندەدوورخراوەکان دوای هەڵهاتنیان لە ڕۆژئاوا. بەم بۆنەیەوە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتیهەمیشەیی لە نێوانیاندا واژۆ کرا، کە لەو کاتەوە بە تووندی پێوەی پابەندن. ڕەشیدوەک سەرۆکی بنەماڵەی شوان ناسراوە، کە ئەمانە بە تەنیا دەتوانن نزیکەی ١٠٠سوارەی باش ئامادە بکەن. هۆزەکە بە لێهاتوویان لە شەڕکردندا بە ناوبانگن. لەکوردانی ڕەسەنن هەروەها سوننەی شافعین و بە کرمانجی خواروو قسە دەکەن. مێژوو: جگە لەوەی وادەردەکەوێت کە شوێنی ئێستایان شوێنی ڕەسەنینیشتەجێبوونیانە، هیچ شتێکی تر نازانرێت. *** سەرچاوە: مەیجەرسۆن،١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە » -
شەرەفبەیانی ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: عوسمان بەگی کوڕی عبدوڵا بەگ. تیرە لاوەکییەکان: کوێرەکی، ئەمیرخان بەگی، عەزیز بەگی، گاخوری، نادری. سەرۆکە لاوەکییەکان: سڵێمان بەگ و مارف کوێرەکی. هێز: ٧٠٠ خێزان، ١٥٠ ئەسپ، ٥٠٠ پیادە. شوێن: لەو سێگۆشەیەی کە پێکهاتووە لە گردی (شاخی) شەواڵدرە لە باشوور وڕووباری سیروان لە ڕۆژئاوا و باکوور و دۆڵی پشتە و ڕۆژهەڵاتی شاخی بەمۆ لەڕۆژهەڵاتەوە. تێبینییە گشتییەکان: هۆزەکە کۆچەرین و لە چوارچێوەی سنوورەکانی خۆیاندا کشتوکاڵدەکەن، لە زەوییەکانی هۆرێن و شێخان و لە هاویندا دەگەڕێنەوە بۆ شاخی بەمۆ. عەزیزبەگی و ئەمیر خان بەگی لە تیرە ڕاستییەکانی شەرەفبەیانین. تیرەکانی تر مسکێنەکانن. کوێرەکی کە لە تیرە هەرە گرنگە مسکێنەکانە، هەرشێڵ (شمشێرکوڵ) و بانی–بیانداگیرکردوە و زۆربەی هێزی شەڕکردن دابین دەکەن. گاخۆری و نادری لە زەهاوەوەکۆچیان کردووە. بنەماڵەی شەرەفبەیانی بە ئەگەری زۆرەوە لە بنەڕەتدا جافن. هەمووهۆزەکە کرمانجی و سوننەی شافعین. بە پێچەوانەی هۆزە شاخاوییەکانی ترەوە،شەرەفبەیانی نە پەلامار دەدەن و نە تاڵانی دەکەن هەروەها بێدەنگ و هەژار وخەڵکێکی دڵسۆزن. لەگەڵ ئەوەشدا، بەوپەڕی باشی شەڕ دەکەن لە کاتی بەرگریکردندا. مێژوو: جگە لە تۆماری پێشوو کە بە دانیشتوانی شاخی بەمۆ نیشانیان دەدات (بە براگەورەکە ناویان دەبات)، هیچ شتێک لە مێژووەکەیان نازانرێت. تەمەندرێژی یەکێکە لەتایبەتمەندییەکانی هۆزەکە. *** تێبینی: سوپاس بۆ برای ئازیز کاک محەمەدی حاجی فایەق، کە لە ڕاستکردنەوەی ناویشوێن و گوندەکان هاوکار بوو. سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨، خانەقین
زیاتر بخوێنەوە » -
شێخ بزێنی ..
رەنجدەر شێرزاد سەرۆکی باڵایان نییە. تیرە لاوەکییەکانیان: ناوێکی تایبەتی نییە، بەڵکو هەر هاوسەرۆکێک لە نێو هۆزەسەرەکییەکەدا سەرکردایەتی تیرە لاوەکییەکەی خۆی دەکات. هاوسەرۆکەکان: کوڕەکانی عبدولوەهاب ئاغا، تۆفیق لە قەسرۆک. شەریف ئاغا لەتەنەقوڵ. عومەر ئاغای کوڕی حاجی یوسف ئاغا، لە قەرەنو. کورەکانی ڕەشید ئاغا،ئەسەد ئاغا و فارس ئاغا لە سێرتینار. میرالی ئاغای کوڕی ئیسماعیل ئاغا لە ساتوقەڵا. فارس ئاغای کوڕی عەباس ئاغا لە پەلکانە. محەمەد ئاغای کوڕی حاجی یوسف ئاغا لەقەرەنو. عبدولڕەحمان ئاغای کوڕی حاجی یوسف ئاغا لە حمدونە. هەمزە ئاغا و ڕەشیدئاغای کوڕانی گۆران ئاغا لە گوڵن ئاغا. محەمەد ئاغای کوڕی ئەسمە لە شقاچ. هێز: نزیکەی ٦٠٠ خێزان، ٤٠٠ ئەسپ، ٣٠٠ پیادە. شوێن: زەوییەکانی تایبەت بە گوندەکانی هۆزەکە، بە درێژایی کەناری باشووری زێیبچوک لە نێوان شوان و ڕوبارەکەدا. تێبینییە گشتییەکان: نیشتەجێن، هەروەها کاری مەڕداری و کشتوکاڵی دەکەن. وادادەنرێن کە هۆزێکی پەلاماردەر نین، زۆرجار لە یاخیبووندایە لە دژی تورکەکان، لەوکاتانەشدا ژن و منداڵەکان دەنێردرێنە شاخەکان لە باکووری ڕۆژهەڵات. هۆزەکەهاوپەیمانێتی نزیکی هەیە لەگەڵ شوانەکان و هاوسەرۆکەکانیان بە دەگمەن شەڕدەکەن. بە ڕەچەڵەک کرمانجی ناوەڕاستن، بە ئایین سوننەی شافعین و زمانیانکرمانجی خواروە. مێژوو: هۆزەکە لە لایەن شێخ بزێنی خۆشناوەوە دامەزراوە لە ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا (لەکوردستان ناوەڕاست) و لەوکاتەوە لە شوێنی ئێستایاندا ماونەتەوە. *** سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە » -
ساڵەیی ..
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: عبدولوەهاب تیرە لاوەکییەکان: نییە. سەرۆکە لاوەکییەکان: محەمەد ئاغا و ساڵەح بەگ. هێز:٢٠٠ مال، ١٠٠ ئەسپ، ٥٠ پیادە. شوێن: لەکەرکوک، گردی قەرەحەسەن و گل. تێبینییە گشتییەکان: سەرۆکەکانیان لە کەرکوک دەژین. هۆزەکە هاوشیوەی هۆزیساڵەیی دیمەشقن، کە نزیکەی ١٠٠ ساڵ بەرلە ئێستاوە کۆچیان کردوە و پارچەزەوییەکیان لەوێ دۆزیوەتەوە، کە پێدەوترێت ناوچەی ساڵەیی. سەرۆکی بەشیدیمەشقیان عبدولڕەحمان پاشا ساڵەییە. هۆزەکە لە بنەڕەتدا سەر بە دەروێشی ڕێبازینەقشبەندین. وا دەردەکەوێت کە لە بنەڕەتدا لە ناوچەی کەرکوک بوو بن و کوردن و بەکرمانجی خواروو قسە دەکەن. *** سەرچاوە: مەیجەرسۆن، ١٩١٨ لە خانەقین
زیاتر بخوێنەوە » -
خالیدی کوڕی وەلید و پەیوەندی بە کوردەوە ..
نووسینی: م. عەلی شێواندنی مێژووی کورد لە دێرزەمانەوە مێژووی كورد دەشێوێنرێ چ لەلایەن نەیارانی كورد یان لەلایەن كورد خۆیەوە، ئەمەش…
زیاتر بخوێنەوە » -
قەرەوڵس
ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆک: کاکە خان. تیرە لاوەکییەکان: گێچی، قەیتول، چەرمەوەندی، کاکەوەند، نەفتچی و گاوسواری. سەرۆکە لاوەکییەکان: مستەفا بەگ، ئاونێت بەگ، محەمەد بەگ، عەلی بەگ، حسێنوالی. هێز: ١٦٥٠ کەس (ژمارەی ڕاستەقینە ١٩١٧)، پێکهاتووە لە بە نزیکەیی ٥٠٠ پیاو و ٥٠٠ ژن ومناڵان بە هاوسەنگی. نزیکەی ٧٠ ئەسپ و ٢٠٠ پیادەی شەڕکەر. شوێن: ئەو دەشتانەی دیاریکراوە: باکور: دامێنی گردەکانی ئابی–نەفت تا سنووری فارس. باشور: تەنگی سومبار و هێڵی بەرەو ڕۆژئاوا تا ئابی–نەفت. ڕۆژهەڵات: سنووری فارس. ڕۆژئاوا: ئابی–نەفت. تێبینییە گشتییەکان: باشووریترین هۆزی کوردن، کە خەریکی کشتوکاڵ و مەڕداری ونەوت و گواستنەوەی گوێدرێژن. بەگشتی ئاشتیخوازن، بەڵام شەڕێکی باش دەکەنئەگەر دەستدرێژیان بکرێتە سەر. دیالێکتیان ئەوپەڕی کوردی خوارووە، نەک کرمانجی. بە تەواوی شیعەن. مێژوو: وا تۆمار کراوە کە لە سەرەتاییترین کاتەکانەوە هەر لەو شوێنەی ئێستایان بوون،هەرچەندە پێدەچێت ئەگەری ئەوە هەبێت، کە ڕەنگە هەندێک پەیوەندی ڕەسەنیانلەگەڵ خەڵکی سنووری لوڕی–کوردی ئایوان و دۆڵی سومباردا هەبێت. *** سەرجاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨
زیاتر بخوێنەوە » -
پاڵانی ..
نووسینی: ڕەنجدەر شێرزاد سەرۆکەکان: ئیسماعیل ئاغا و پیرەمێرد ئاغا.تیرە لاوەکییەکان: نییە.سەرۆکە لاوەکییەکان: نییە. هێز: نزیکەی ٣٥٠ ماڵ. پێش شەڕ دەتوانرا…
زیاتر بخوێنەوە » -
خۆكوشتن، وەك دیاردەیەكی ئاڵۆز و فرەڕەهەند ..
نووسینی: رەنج عەبدوڵڵا سەعید پێشەكی خۆكوشتن دیاردەیەكی كۆمەڵایەتییە كە رێژە و شێوەكانی لەناوچەكەیەوە بۆ ناوچەیەكیتر و لەو ناوچەیەدا لە شوێنێكەوە…
زیاتر بخوێنەوە » -
چەند یاداشتی بێمانا …
نووسینی: ساڵح سووزەنی چەند یاداشتی بێمانا … “كاركرد”و “گەمە” كانی زمانن “زمان تەنیا ئاڵای سەدەی “20”ە باوان!” دوای بڵاوبوونەوەی بەشێك…
زیاتر بخوێنەوە »