ڕەنجدەر شێرزاد
…
سەرۆکی باڵایان نییە.
تیرە لاوەکییەکان: خاسە و بازیان.
هاوسەرۆکەکان: ڕەشیدی کوڕی مەعروف لە خاسە. داود عبدولڕەحمان لە کەسیکعەلی لە بازیان. محمود ئاغا لە قەرەناو. عومەر ئاغا و یوسف ئاغا.
هێز: بە لای کەمەوە ٢٠٠٠ ماڵ، ٥٠٠ ئەسپ، ١٥٠٠ پیادە.
شوێن: بە شێوەیەکی سەرەکی لەم شوێنە دیاریکراوانەی خوارەوەن:
باکور. هۆزی شێخ بزێنی.
باشور. ڕوباری خاسە و چەمچەماڵ.
ڕۆژهەڵات. زێی بچوک و تۆکمە داخ.
ڕۆژئاوا. هۆزی شێخ بزێنی و بیبانی.
هەروەها زۆربەشیان لە گوندەکانی تەپەی گورگە دەژین لە نزیک کەرکوک.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزەکە نیمچە نیشتەجێن لە چوارچێوەی ناوچەکانی خۆیاندا،هەروەها بە ناوبانگن بە کەسێتی بەرز و بوێری و پابەند بون بە بەڵێنەکانیانەوە،بەهۆی شەڕەوە تا ڕادەیەک زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆر لەخێزانەکانی گوندەکانی سنووری ڕۆژهەڵاتی هۆزەکە لە خاکی داگیرکراودا بوونەتەپەنابەر. وڵاتەکەیان بە تایبەتی بەپیتە، ئاوی زۆرە و هۆزەکەش بە باشی کشتوکاڵدەکەن. وادەردەکەوێت کە لە بنەڕەتدا هاوپەیمانی هۆزی بەناوبانگی هەمەوەندبووبێتن، کە سەردەمانێک لە پەیوەندی زۆر خراپ بوون لەگەڵیاندا، کە دواتر گۆڕا بۆپەیوەندی دۆستایەتی نزیک، ئەوەش دوای مامەڵەی میهرەبانی لەگەڵ هەمەوەندەدوورخراوەکان دوای هەڵهاتنیان لە ڕۆژئاوا. بەم بۆنەیەوە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتیهەمیشەیی لە نێوانیاندا واژۆ کرا، کە لەو کاتەوە بە تووندی پێوەی پابەندن. ڕەشیدوەک سەرۆکی بنەماڵەی شوان ناسراوە، کە ئەمانە بە تەنیا دەتوانن نزیکەی ١٠٠سوارەی باش ئامادە بکەن. هۆزەکە بە لێهاتوویان لە شەڕکردندا بە ناوبانگن. لەکوردانی ڕەسەنن هەروەها سوننەی شافعین و بە کرمانجی خواروو قسە دەکەن.
مێژوو: جگە لەوەی وادەردەکەوێت کە شوێنی ئێستایان شوێنی ڕەسەنینیشتەجێبوونیانە، هیچ شتێکی تر نازانرێت.
***
سەرچاوە: مەیجەرسۆن،١٩١٨