ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆکەکانیان: محەمەد بەگی کوڕی بابە خان بەگ، حسێن بەگی کوڕی خەلیل عەینە.
تیرە لاوەکییەکان: کەلهوڕی، توتیک، مامەجان، عەینە، عەنتەر.
هێز: بە هەمویەوە نزیکەی ٢٢٥ ماڵ، ٥٠ ئەسپ.
شوێن: لە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی خانەقینن، جگە لە تیرەی عەنتەر کە لەنێوان شارەبان و ئەبو جەسرەن.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی نیشتەجێن و سەقاڵی کشتوکاڵکردنن، زۆر ئیشکەر وئاشتیخوازن.
مێژوو: نزیکەی ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا هۆزەکە لە دەهلەرانەوە هاتوون، هەر لەبەر ئەوەیەکە لە بنەڕەتدا لوڕن. لە دەهلەرانەوە هاتونەتە زەهاو، هەروەها کاتێک بنەماڵەیباجەڵان زەهاویان بەرەو تورکیا بەجێهێشت، ئەم هۆزە شوێنیان کەوتن و لە شوێنیئێستایان نیشتەجێ بوون.
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨