ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆک: عوسمان بەگی کوڕی عبدوڵا بەگ.
تیرە لاوەکییەکان: کوێرەکی، ئەمیرخان بەگی، عەزیز بەگی، گاخوری، نادری.
سەرۆکە لاوەکییەکان: سڵێمان بەگ و مارف کوێرەکی.
هێز: ٧٠٠ خێزان، ١٥٠ ئەسپ، ٥٠٠ پیادە.
شوێن: لەو سێگۆشەیەی کە پێکهاتووە لە گردی (شاخی) شەواڵدرە لە باشوور وڕووباری سیروان لە ڕۆژئاوا و باکوور و دۆڵی پشتە و ڕۆژهەڵاتی شاخی بەمۆ لەڕۆژهەڵاتەوە.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزەکە کۆچەرین و لە چوارچێوەی سنوورەکانی خۆیاندا کشتوکاڵدەکەن، لە زەوییەکانی هۆرێن و شێخان و لە هاویندا دەگەڕێنەوە بۆ شاخی بەمۆ. عەزیزبەگی و ئەمیر خان بەگی لە تیرە ڕاستییەکانی شەرەفبەیانین. تیرەکانی تر مسکێنەکانن. کوێرەکی کە لە تیرە هەرە گرنگە مسکێنەکانە، هەرشێڵ (شمشێرکوڵ) و بانی–بیانداگیرکردوە و زۆربەی هێزی شەڕکردن دابین دەکەن. گاخۆری و نادری لە زەهاوەوەکۆچیان کردووە. بنەماڵەی شەرەفبەیانی بە ئەگەری زۆرەوە لە بنەڕەتدا جافن. هەمووهۆزەکە کرمانجی و سوننەی شافعین. بە پێچەوانەی هۆزە شاخاوییەکانی ترەوە،شەرەفبەیانی نە پەلامار دەدەن و نە تاڵانی دەکەن هەروەها بێدەنگ و هەژار وخەڵکێکی دڵسۆزن. لەگەڵ ئەوەشدا، بەوپەڕی باشی شەڕ دەکەن لە کاتی بەرگریکردندا.
مێژوو: جگە لە تۆماری پێشوو کە بە دانیشتوانی شاخی بەمۆ نیشانیان دەدات (بە براگەورەکە ناویان دەبات)، هیچ شتێک لە مێژووەکەیان نازانرێت. تەمەندرێژی یەکێکە لەتایبەتمەندییەکانی هۆزەکە.
***
تێبینی: سوپاس بۆ برای ئازیز کاک محەمەدی حاجی فایەق، کە لە ڕاستکردنەوەی ناویشوێن و گوندەکان هاوکار بوو.
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨، خانەقین