رەنجدەر شێرزاد
سەرۆکی باڵایان نییە.
تیرە لاوەکییەکانیان: ناوێکی تایبەتی نییە، بەڵکو هەر هاوسەرۆکێک لە نێو هۆزەسەرەکییەکەدا سەرکردایەتی تیرە لاوەکییەکەی خۆی دەکات.
هاوسەرۆکەکان: کوڕەکانی عبدولوەهاب ئاغا، تۆفیق لە قەسرۆک. شەریف ئاغا لەتەنەقوڵ. عومەر ئاغای کوڕی حاجی یوسف ئاغا، لە قەرەنو. کورەکانی ڕەشید ئاغا،ئەسەد ئاغا و فارس ئاغا لە سێرتینار. میرالی ئاغای کوڕی ئیسماعیل ئاغا لە ساتوقەڵا. فارس ئاغای کوڕی عەباس ئاغا لە پەلکانە. محەمەد ئاغای کوڕی حاجی یوسف ئاغا لەقەرەنو. عبدولڕەحمان ئاغای کوڕی حاجی یوسف ئاغا لە حمدونە. هەمزە ئاغا و ڕەشیدئاغای کوڕانی گۆران ئاغا لە گوڵن ئاغا. محەمەد ئاغای کوڕی ئەسمە لە شقاچ.
هێز: نزیکەی ٦٠٠ خێزان، ٤٠٠ ئەسپ، ٣٠٠ پیادە.
شوێن: زەوییەکانی تایبەت بە گوندەکانی هۆزەکە، بە درێژایی کەناری باشووری زێیبچوک لە نێوان شوان و ڕوبارەکەدا.
تێبینییە گشتییەکان: نیشتەجێن، هەروەها کاری مەڕداری و کشتوکاڵی دەکەن. وادادەنرێن کە هۆزێکی پەلاماردەر نین، زۆرجار لە یاخیبووندایە لە دژی تورکەکان، لەوکاتانەشدا ژن و منداڵەکان دەنێردرێنە شاخەکان لە باکووری ڕۆژهەڵات. هۆزەکەهاوپەیمانێتی نزیکی هەیە لەگەڵ شوانەکان و هاوسەرۆکەکانیان بە دەگمەن شەڕدەکەن. بە ڕەچەڵەک کرمانجی ناوەڕاستن، بە ئایین سوننەی شافعین و زمانیانکرمانجی خواروە.
مێژوو: هۆزەکە لە لایەن شێخ بزێنی خۆشناوەوە دامەزراوە لە ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا (لەکوردستان ناوەڕاست) و لەوکاتەوە لە شوێنی ئێستایاندا ماونەتەوە.
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨