نووسینی: ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆکەکان: ئیسماعیل ئاغا و پیرەمێرد ئاغا.
تیرە لاوەکییەکان: نییە.
سەرۆکە لاوەکییەکان: نییە.
هێز: نزیکەی ٣٥٠ ماڵ. پێش شەڕ دەتوانرا ٢٠٠ ئەسپ و ١٠٠ پیادە ئامادە بکەن.
شوێن: سنوورەکان.
باکور: زەنگاباد.
باشور: کەناڵی قەرەتەپە.
ڕۆژهەڵات: ڕوباری سیروان.
ڕۆژئاوا: گردی کەشکاویل.
ژمارەیەکی کەمیان دەکرێت لە دەککە بن.
تێبینییە گشتییەکان: هۆزێکی نیشتەجێن و سەرقاڵی کشتوکاڵکردنن. هەمویان سوننەی شافعین و بە کرمانجی خواروو قسە دەکەن.
مێژوو: هیچ تۆمارێک نییە.
***
سەرچاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨