ڕەنجدەر شێرزاد
سەرۆک: کاکە خان.
تیرە لاوەکییەکان: گێچی، قەیتول، چەرمەوەندی، کاکەوەند، نەفتچی و گاوسواری.
سەرۆکە لاوەکییەکان: مستەفا بەگ، ئاونێت بەگ، محەمەد بەگ، عەلی بەگ، حسێنوالی.
هێز: ١٦٥٠ کەس (ژمارەی ڕاستەقینە ١٩١٧)، پێکهاتووە لە بە نزیکەیی ٥٠٠ پیاو و ٥٠٠ ژن ومناڵان بە هاوسەنگی. نزیکەی ٧٠ ئەسپ و ٢٠٠ پیادەی شەڕکەر.
شوێن: ئەو دەشتانەی دیاریکراوە:
باکور: دامێنی گردەکانی ئابی–نەفت تا سنووری فارس.
باشور: تەنگی سومبار و هێڵی بەرەو ڕۆژئاوا تا ئابی–نەفت.
ڕۆژهەڵات: سنووری فارس.
ڕۆژئاوا: ئابی–نەفت.
تێبینییە گشتییەکان: باشووریترین هۆزی کوردن، کە خەریکی کشتوکاڵ و مەڕداری ونەوت و گواستنەوەی گوێدرێژن. بەگشتی ئاشتیخوازن، بەڵام شەڕێکی باش دەکەنئەگەر دەستدرێژیان بکرێتە سەر. دیالێکتیان ئەوپەڕی کوردی خوارووە، نەک کرمانجی. بە تەواوی شیعەن.
مێژوو: وا تۆمار کراوە کە لە سەرەتاییترین کاتەکانەوە هەر لەو شوێنەی ئێستایان بوون،هەرچەندە پێدەچێت ئەگەری ئەوە هەبێت، کە ڕەنگە هەندێک پەیوەندی ڕەسەنیانلەگەڵ خەڵکی سنووری لوڕی–کوردی ئایوان و دۆڵی سومباردا هەبێت.
***
سەرجاوە: مەیجەر سۆن، ١٩١٨