رۆشنبیری
-
هۆزی دەلۆ
ڕەنجدەر شێرزاد هیچ سەرۆکێکی سەرەکیان نییە. نیوەی دەلۆ لە خانەقین دەژین لەسەر کەناری ڕوباری سیروان. بەشێکی کەوتوەتە زەوییە موڵکییەکانی کەریم…
زیاتر بخوێنەوە » -
هۆزی داودە ..
ڕەنجدەر شێزاد هیچ سەرۆکێکی سەرەکییان نییە، هەر وەکو لە بەڕێز سۆنەوە وەرگیراوە، مەنسور ئاغا،لە کۆتایی ساڵی ١٩١٧دا کۆچی دوایی کردووە. هیچ تیرەیەکی لاوەکییان نییە. سەرۆکە کاریگەرەکانی ئێستایان ئەم شەش کەسەن: ڕەفیق بەگ و محەمەد بەگ، کوڕانیسمایل بەگ و دارا بەگ و عەزیز عەباس ئاغا و محەمەدی خورشید ئاغا. سەرۆکیحەوتەمیان ساڵحی لوتفی ئاغا کەمتر کاریگەری هەیە. هێزی ئەم هۆزە هەروەکو لە لایەن بەڕێز سۆنەوە خراوەتە ڕوو، زۆر زیاترە لە هێزیئەمڕۆیان (١٩١٩)، کە زیاتر لە ٧٠ ئەسپ و ٢٥٠ شەڕکەرە. خیڵی دارا بەگ لە دوز و ڕێگای تاوغن لە ناوچەی تاوغ، هەرچی خیڵی ڕەفیق بەگە لەناوچەکانی نێوان خێڵی دارا بەگ و دوز خورماتوون. پێدەچێت ڕەفیق بەگ کەمێککاریگەری لە سەرۆکەکانی تر زیاتر بێت، هەندێک جار وا دەردەکەوێت، کە مەحمود بەگمەیلی ئەوەی هەیە کە برا گەورەکەی وەک سەرۆکی سەرەکی هۆزەکە سەیر بکات. عەزیز عەباس ئاغا لە ڕووی کاریگەرییەوە بە پلەی سێیەم دێت ئەگەر دارا بەگی لێدەربکەیت. محەمەد خورشید ژمارەیەکی کەمتر گوندی هەیە لە چاو سەرۆکەکانی تر. ناوبراو بەوە بەناوبانگە کە خاوەن باندێکی خراپەکار بووە (بەبێ خستنەڕوی بەڵگە وباسکردنی هۆکارەکەی ئەم تۆمەتەیان خستوەتە پاڵ زۆر لە کەسایەتییەکانی هۆزەکان) لە سەردەمی تورکەکاندا. شانازی بەخۆوەکردنەکەی نائاساییە و خوازیاری ئەوەیە، کەوەکو سەرۆکی هەمو هۆزەکە سەیر بکرێت. پێشتر کێشەی خوێن لە نێوان داودە و طاڵەبانی هەبووە، بەڵام مەنسوور ئاغا نزیکبووەلەوەی ڕێککەوێت لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی. داودە نیشتەجێن و سەرقاڵن بە کاری کشتوکاڵکردنەوە، گەنمی داودە تۆمار کراوە. بروانەدرەختی جوگرافی کە نێردراوە بۆ س. س. لە ڕێگەی بەریدی سەربازی، دوز، ژمارە ڵ ت.ک/٣٠٦/٣، ڕێککەوتی ٨–٩–١٨. کاپتن. ڕ.ف.جاردین، یاریدەدەری ئەفسەری ڕامیاری. نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ ***
زیاتر بخوێنەوە » -
كێشهی كورد لهپەیوەندییهكانی توركیا و سوریا له ڕوانگهی ئاساییشی نهتهوهیی و ئاساییشی ئاوییهوه (١٩٨٧ – ١٩٩٢)
نووسینی: پ.ی.د.سلام عبدالكریم عبدالله (١) و د.رهنجدهر محمد عزیز (٢) ١) زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی پەروەردەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، سەید سادق، بەشی…
زیاتر بخوێنەوە » -
هۆزی زەنگەنە …
رەنجدەر شێرزاد نووسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری. هۆزی زەنگەنە لە ڕووی نەسەبەوە دوو خێڵ (تیرە) دەگریتەوە: (فارس ئاغا و ڕۆستەمئاغا) بە پێی شوێنی جوگرافی لە دوو بەش پێک دێت: یەکێکیان لە ئیبراهیم خانچی دەژین وبەشەکەی تری لە نزیک کفری لە زەرداو، هەروەها هەر یەکێک لەم دوو بەشە لە ڕووینەسەبەوە نووێنەرایەتی دوو خێڵەکە دەکەن. ناوی سەرۆکەکانیان ئەمانەی خوارەوەن: خێڵی فارس ئاغا: خێڵی ڕۆستەم ئاغا: عبدول کەریم ئاغا حەسەن ئاغا غەفور ئاغا محەمەد کەریم ئاغا عەزیز ئاغا عەلی ئاغا/ حەسەن ئاغا ڕەحیم ئاغا قادر سەرفوک ئاغا ئەوانەی کە لەسەرەوە ناویان بە پیتی گەورە نوسراوە لە سەرۆکە سەرەکییەکانیانن. حەسەن ئاغا سەرۆکی باڵای هۆزەکە بوو، بەڵام خانەنشین بوو، بۆ ئەوەی لە شارەبانبژی. لە خێڵی فارس ئاغا، عەبدولکەریم ئاغا لە زەرداو لە نزیک ڕێگای کفری – قەرەتەپەدەژی، کە ناوبراو بە ئاسانی هەڵبژاردەی سەرۆکەکانی هۆزەکەیە. دەنگۆی مامەڵەیدادپەروەرانەی لەگەڵ کۆڵبەرەکانیدا، تەنانەت لە کاتی فشاریشدا گوندەکەی پڕ کردووە،هەروەها کاتێک حکومەت کاری لێی دەوێت، دەبێت پشتی پێ ببەستێت. ئامۆژگارییەکانی لەبارەی بابەتە خێڵەکییەکان بەگشتی سوودێکی زۆری هەبووە. ڕەحیم ئاغای ڕەحیم ورقە، لە نزیک کفری نزیکە لەوەی کە واز لە ژیانی خێڵایەتی بهێنێت،هەروەها کەسێکی بێ کاریگەرییە. غەفور و جاسم ئاغا کوڕانی جاسم ئاغای ئەم خێڵە لەنزیک ئیبراهیم خانچی دەژین لە گوندی هەڕێنە، گوڵباخ و برایم غولام. ئەمانەهەردووکیان گرنگییەکی کەمیان هەیە و خۆبەزلزانینی بێمانا و بێ توانای لەچارەسەرکردن وایان لێدەکات کە سوودێکی کەمیان بۆ حکومەت هەبێت. حەسەن ئاغا نەماوە و عەلی ئاغای کوڕی لە نزیک کفری دەژی لە ئۆنەکی ئیمام (دوانزەئیمام). عەلی ئاغا کاریگەرییەکی کەمی هەیە لە ناو هۆزەکە و شوێنکەوتووەکانی حەزی لێناکەن. محەمەد کەریم ئاغا سەرۆکی باڵای خێڵەکە و هەروەها هی زەنگەنەیە لە ناوچەیئیبراهیم خانچی. بە سەرکردەیەکی شەڕکەر بەناوبەنگە، بەڵام مامەڵەیەکی گەمژانە وبێتاکتیکی هەیە. وەکو زۆربەی کوردە شاخاوییەکان (ئەم چەمکە زۆر جار لە لایەننەیارانی کوردەوە بەرامبەر کورد و کەسایەتییەکانی بە کارهێنراوە) بە دەستخۆبەزلزانینی بێسنورەوە دەناڵێنێت. شەڕی خوێناوی هەیە لە نێوان خۆی و قادرسوفوک ئاغای هەمان خێڵدا. ئەمە تاکە کێشەیە کە تا ئێستا کێشەی لە نێوان هۆزەکانیکفریدا دروست کردووە و هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە. …
زیاتر بخوێنەوە » -
هۆز و تیرەکان لە ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕامیاریی بەریتانیا ..
ڕەنجدەر شێرزاد «ئەم بابەتە بەشێکە لە ڕاپۆرتێکی نووسینگەی ڕامیاری بەریتانیا لەسەر هۆز و تیرەوبنەماڵە و کەسایەتییەکانی قەزای کفری لە ساڵی ١٩١٩. هەر جارەو بەشێکی وەردەگێڕمبۆ کوردی و بە جیا بڵاوی دەکەمەوە، ڕاپۆرەتەکە بە باسی ئێلی گەورەی جاف دەستپێ دەکات لە ناوچەکانی سەر بە قەزای کفری ئەو کاتە، بەم شێوەی لای خوارەوە. سوپاس بۆ هەر کەسێک کە ئەگەر تێبینی لەسەر ناوی شوێن و تیرە و کەسایەتییەکانهەیە بۆم ڕاست بکاتەوە، چونکە لە دەقە ئینگلیزییەکەدا بەم شێوە هاتووە.» نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری. قەزای کفری (پێکهاتەی کارگێڕی قەزای کفری ئەوکاتە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیانیئەمڕوی گرتوەتەوە) هۆزەکانی کورد و عەرەب و تورکمانی تیدایە. ناوچەی باشوریجوسباح داخ و زنجیرە چیای گڵابات بەشی زۆری دانیشتوانەکەی عەرەبن و لە باکوریئەم هێڵە زۆربەی دانیشتوانەکەی لە کوردەکانن، وا دانراوە کە بەشێکی گەورەی هۆزیبریجەتی عەرەب و تورکمانیش لەم ناوچەیەن. هەموو هۆزە عەرەبییەکان نیشتەجێن، جگە لە تیرەی بریجەت کە هەندیک جار شوێنیکشتوکاڵکردنیان ئەگۆڕن. هەموو هۆزە کوردییەکان نیشتەجێن، جگە لە ئەوەی کە بەشێوەی کرداری تەواوی تیرە کۆچەرییەکانی هۆزی جاف لە زستاندا دینە نێو قەزاکە. ئەمانەی خوارەوە ناوی هۆزەکانن لە قەزای کفری: کورد {جاف، زەنگەنە، داودە، دەلۆ، تاڵەبانی، گێژ، زەند، پاڵانی، گاخۆر، ئۆمەربل}. عەرەب {کروی، لهيب، بەنی زەید، جبور، عوبەید}. تورکمان {تەترانی و بەیات}. وشەی تورکمان لێرەدا بەکارنایەت بە مانای بنەڕەتی هۆزە تورکمانەکانی باکوریڕۆژهەڵات، بەڵکو تەنها بۆ ئەو خەڵکانە بەکار دێت کە زمانی تورکی بەکار ئەهێنن لەقسەکردندا. هۆزی جاف (جاف ئیلە و گەورەترە لە هۆز). هۆزەکە پێشتر لە ژێر سەرکردایەتی باڵای محمد پاشادا یەکخرا. محمد پاشا لە لایەنحکومەتی تورکیاوە وەکو حاکمی فەرمی هۆزەکە دانی پیادانرا. ئەو بەهۆی توندی وتووڕەیەکەیەوە نیزامەکەی دەپاراست و کاتێک لە تەمەنی لاویدا بوو، دەبو وەکو کەسێکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها دەرکەوێت، بەڵام دوو سێ ساڵ پێش ئازادبوونیهۆزەکە سکاڵای لە تورکەکان کرد دژی زیادەڕۆیی لە باجەکان، بۆیە تورکەکانڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە کە بەڕێوەبردنی هۆزەکەی لێ وەرگیراوەتەوە. مەحمود پاشاهێشتا لە ژیاندایە، بەڵام پیر بووە و نزیکە لە کوێربوون، بەڵام لە هەموو ئەو بەشانەی کەمن ناسیومە، ناوەکەی هێشتا بە سەرسامی و ڕێزەوە بەکاردەهێنرێت، وا دەردەکەوێت کەخێزانی بەگزادە بە ڕێزەوەو لە ڕاستیدا وەکو پاپەندبوون پییانەوە مامەڵەیان لەگەڵبکرێت بە هۆی سەرۆکایەتی بنەماڵەکەوە. دەوترێت کوڕەکانی مەحمود پاشا هاوتای کاری حوکمڕانی جاف نین. بنەماڵەی بەگزادەلە ناوچەی کفری لە لایەن کەریم بەگی فەتاح بەگی جافەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، کەناوبراو برازای محمود پاشاو کوڕەزای محمد پاشایە، شوێنی نیشتەجێبوونەکەی بەخراپی لە لایەن ڕوسەکانەوە لەناوبراوە. پەناگەی تورک و بەریتانییەکان قەلای شێروانەیەکە لە لایەن محمد پاشاوە بنیادنراوە لە ڕێگەی بە زۆر کارپێکردنی کرێکارەکانەوە لەهەموو هۆزەکان، کە بەهێزی و سیما جوانەکەی وەکو مۆنۆمێنتێکی سەرسوڕهێنەریگونجاوی سیستەمی فیودالییە. بەڕێز سۆن دەڵێ چەند ساڵێکە بنەماڵەی بەگزادە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هۆزەکەنەبووە. نازانم خێڵەکە چۆن سەیری ئەو ئەندامانەی خێزانەکە دەکەن کە ماونەتەوە، بەڵامئەگەر لەگەڵ هەموویان بەوشێوەیە مامەڵە بکەن کەوا لەگەڵ کەریم بەگ دەیکەن، ئەوا منلەگەڵ ئەم بۆچوونەدا ناکۆک ئەبم. من پێم وا نییە کارێکی زەحمەت بێت کە قەناعەت بەجاف بکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ یەکگرتوی لە ژێر سەرکردایەتی یەک سەرۆکی هەڵبژێردراو. زۆربەی سەرۆکەکانیان بە باشی ئاگاداری ئەوەن کە وا دابەشبوونیان هۆزەکەی لاواز وبێتوانا کردووە، هەروەها ئامادەن بۆ قبوڵکردنی یەک سەرۆک کە لە ژێر سەرپەرشتیبەریتانیادا بێت. خێڵە کۆچەرییەکانی جاف، جگە لە میکایلی، زستان لە قەزای کفری لەکەناری ڕۆژئاوای سیروان لە بانی خێڵانەوە بەرەو باشوور تەنانەت تا قیزیل ڕەبات(سەعدیەی ئەمڕۆ) دەڕۆن، لە بەهاردا لە ڕێگەی شارەزورەوە دەگەڕێنەوە بۆ پێنجوێن وبۆ نێو خاکی ئێران لە نزیک سنە. خێڵەکانی جاف. خشتەی خێڵەکان کە لە تێبینی بەڕێز سۆن خراوەتەڕوو بە ڕوونی چۆنییەتیجیاکردنەوەی خێڵە گەورەکان لە تیرە بچوکەکانیان و تیرەکانی خوارەوە پیشان نادات. خێڵە کۆچەرییە گەورەکانی ئێڵی جاف ئەمانەی خوارەوەن:…
زیاتر بخوێنەوە » -
کوردستان لە عێراق
ڕەنجدەر شێزاد ٨٤٢. لە ١٨ی تشرینی دووەم شەڕ لە نێوان لەشکرەکانی سلێمانی و پیاوانی هۆزیسەرگەڵو لە کۆتایی باشووری ڕۆژهەڵاتی دۆڵی سورداشدا ڕوویدا. قوربانییەکانکەسوکاری سەرکردەکانی هەر لایەکیان لەخۆگرتبوو و دەوترێت هەردوو لایەنەکە لەلەشکرە تازەکانی یەکتریان دەدا . حاجی شێخ عارفی سەرگەڵو کە لە کەرکوک بوو،لەلایەن پشکنەری کارگێڕییەوە ڕەوانە کرا بۆ بانگکردنەوەی شوێنکەوتووەکانی و هەمانڕێنمایش بۆ شێخ مەحمود دەرکرا. لەم ناوچەیە بۆ ماوەیەک ئەگەری ئاژاوەو دوژمنایاتی هەیە. ٨٤٣. لە ١٩ی تشرینی دووەم، پشکنەری کارگێری لە کەرکوک سەردانی قادر کەرەمی کرد ولە ڕیگەی شێخ عبدول کەریمەوە زانی کە شێخ محمود ڕایگەیاندوە کەوا بریکارەکەیسەید ئەحمەد بەرزنجی نامەیەکی زۆر هاندەرانەی هێناوەتەوە لە بەڕێز جەنابیکۆمیسیاری باڵاو خاوەنشکۆ شای (عێراق). بۆ ئەمە، پشکنەری کارگێڕی وەڵامی دایەوەکە تەنها نامە ئەوەیە کە فەرمان بە شێخ محمود کراوە کە بێت بۆ بەغداد. دواتر شێخعبدول کەریم پشکنەری ئاگادار کەدەوە کە شێخ محمود ناتوانێت سلێمانی بەجێبهێڵێتلەبەر ئەوەی هێچ دۆستێکی نیە لە تەواوی وڵاتەکە و هەروەها لایەنە دژەکانی وادەکەنکە ناتوانێت بگەڕێتەوە. جاف و هەمەوەند و پشدەردژی شێخن، هەروەها شێخەکانیسەرگەڵو بە کراوەی شەڕی دەکەن و لایەنێکی بەهێزی چەوسێنەر لە ناو سلێمانی بوونیهەیە. سەبارەت بە پێشنیازێکی پشکنەری کارگێڕی کە شێخ مەحمود پێویستە ئەو مەبەستەجێبەجێ بکات کە زۆرجار خۆی ئاماژەی پێکردوە و بۆ خانەنشێن بوون لە سیاسەت،عەبدولکەریم وەڵامی دایەوە کە ناتوانێت ئەوە بکات چونکە ژمارەیەکی زۆری خەڵک کەئەویان بریندار کردوە داوای چاکسازی دەکەن و حکومەت ناچار دەکەن بۆ ئەوەیڕێوشوێن لە دژی بگرنەبەر. پاشان بە توندی ئامۆژگاری پشکنەری کرد کە پێویستە شێخمەحمود ڕێگەی پێبدرێت لە سلێمانیدا بمێنێتەوە و ئەو خاکانە بەڕێوەببات کە لەئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودان، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکارێکی بەریتانی، ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە پێویستە لە هەمانکاتدا ئەو لایەنەی کە لایەنگری تورکیان لە سلێمانی وشێخیان گومڕا کردبوو، لەناوببرێت . هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە شێخ مەحمود زۆربەسوود دەبێت لە هێنانی ئەو هۆزە کوردانەی کوردستانی ئێران بۆ ژێر ڕكیفیشکۆمەندی دەسەڵاتی بەریتانی، کە لە شێخ نزیک بونەتەوەو داوایان کردوە کە لە ستەمیحکومەتی فارس ئازادیان بکات. پشکنەری کارگێڕی ئەگەری بەکارهێنانیخزمەتگوزارییەکانی شێخ مەحمودی بەم شێوەیە ڕەتکردەوە و پێداگری لەسەر ئەوە کردکە ناتوانرێت هیچ پرسیارێک سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر بە هیچ جۆرێک لە نێوانحکومەتی بەریتانیا و شێخدا هەبێت. پاشان عەبدولکەریم پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایادەکرێت چاوی بە شێخ مەحمود بکەوێت و بۆ ئەوەش مۆڵەتی پێدرا لەسەر بنەمای ئەوتێگەیشتنەی کە جەنابی کۆمیسیار هیچ گفتوگۆیەکی سیاسی لە ڕێگەی هیچنێوەندگیرێکەوە ناکات. پیویستە شێخ محمود ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر بە خێراییپابەند نەبێت بە فەرمانەکانی بەڕێز جەنابی کۆمیسیارەوە، ئەوا تەواوی هەل و مەرجەکەپێداچونەوەی پێدادەکریت بە شێوەیەک کە زۆر خراپ بێت بۆ شێخ. وەزیری حکومەتی بەریتانی لە تاران ئاشنا بووە بە بارودۆخی شێخ مەحمود ودەستتێوەردانەکانی لەگەڵ هۆزەکانی فارس، بۆیە وەزیر داوای کردووە ئەم خاڵانەبەکاربهێنێت لە هاندانی حکومەتی فارس بۆ ئەوەی داواکارییەکەی محمود بۆئازادکردنی سەرۆکەکانی پشدەر نەیار ڕەت بکاتەوە ****
زیاتر بخوێنەوە » -
تێبینی لەسەر زاراوەی گۆران یان هەورامی ..
نووسینی: موحەمەد رەشیدی ئەمینی لە میژوی وشەی گۆران بۆتە داڵغەی ژیان و مەشغەڵەی بیر و هۆشم، لە هەر شوینی چاوم…
زیاتر بخوێنەوە » -
کورد لەنامەکانی (میس بێڵ)دا ..
محەمەد حەمەساڵح تۆفیق – لەئینگلیزییەوە کردویەتی بەکوردی میس بێڵ كێیەو ڕۆڵی چی بووە لەدروستكردنی عێراقدا؟ خاتوو گێرتروود مارگرێت لوسیان بێڵ…
زیاتر بخوێنەوە » -
ئەو پاشایانەی ئێرانیان بە وێرانە کرد …
نووسینی: زانیار مەحموودی ـ ناصرالدین شا: ناکارامەترین شای مێژووی ئێران بوو. لەسەروەختی ئەم پاشایەدا جیهان زۆر بەخێرایی پێش ئەکەوت لەڕووی…
زیاتر بخوێنەوە » -
ناوەندی کەلتووری کۆچ، شەش کتێبی نوێی چاپ کرد ..
حیکمەت مەعرووف ناوەندی کەلتووری کۆچ، شەش کتێبی نوێی بەم ناونیشانانی خوارەوە چاپ کرد: ١. شیعر و بیرکردنەوە، نووسینی: هەرێم عوسمان…
زیاتر بخوێنەوە »