رۆشنبیری

  • پڕۆژەیەکی بەریتانیی بۆ دواڕۆژی سلێمانی، لە ٦ حوزەیرانی ١٩٢٣ز دا

    نووسینی: رەنجدەر محمد عەزیز دوای بۆردومانکردنی سلێمانی لە لایەن هیزی ئاسمانی بەریتانی و حکومەتی عێراق و ناجارکردنی شێخ محمودی نەمر…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • نهێنی ..

    ڕەنجدەر شێرزاد . ٨G.O ژمارە: سکرتاریەتی بارەگا، کۆمیسیاری باڵا بۆ عێراق، بەغداد. ٤ کانوونی دووەمی ١٩٢٦. بۆ: بارەگای ئاسمانی، بەغداد. یاداشت. ئاماژە بە پوختەی هەواڵگری هەفتانە، ژمارە یەک، بۆ کۆتایی هەفتە کە لە ٥ی کانوونیدووەمی ١٩٢٦، لە لایەن ستافی گشتی هیندەوە بڵاوکراوەتەوە. خاوەنشکۆ (کۆمیسیاری باڵا) دەیەوێت سەرنجی فەرماندەی ئەفسەری ئاسمانیڕابکێشێت بۆ پەرەگرافی دووەم لەو بەشەی ناونراوە “سیاسەت” لەو پاشکۆیەیپەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە لە پەڕەی چوار. وا دیارە ئەم پەرەگرافە پێشنیاز دەکاتکە ئەوە سیاسەتی حکومەتی پاشایەتی بەریتانیایە بۆ هاندانی گیانی ناسیۆنالیزمیکوردی لە باشوری کوردستان لەگەڵ تێڕوانین بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیکوردی. ئەوە راستییە کە لە ماوی شەڕ و لە کاتێکدا دەرکەوت کە ئەگەری پەسەندکردنیڕێککەوتنامەکە هەیە، حکومەتی پاشایەتی بەریتانیا شتێکی گەورەی کرد بۆ هاندانیناسیۆنالیزمی کوردی لەگەڵ ئەو دەرئەنجامانەی کە هەر لەو کاتەوە بە شێوەیەکییەکلاکەرەوە شەرمەزارکەر بوون. بەڵام سیاسەتی ئێستای حکومەتی پاشایەتی بەریتانیاوەک ئەوەیە کە چۆن فەرماندەیی ئەفسەری ئاسمانی بێ گومان دەیگرێتە بەر بۆبێهیواکردنی هەر هەوڵێک بەرامبەر سیاسەتی جیاکاری لەلایەن کوردانی عێراقەوە.  حکومەتی پاشایەتی پابەندە بە دواین بڕیاری کۆمەڵەی گەلانەوە بۆ سەیرکردنی ئەوەیکەوا داواکارییە لۆژیکییەکانی کورد سەبارەت بە بەکارهێنانی زمانی خۆیان ودامەزراندنی لێپرسراوانی کورد لە ناوچە کوردییەکان هەروەها بابەتەکانی تری هاوشێوەبە وردی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها بە توندی ڕووبەڕوویهەر هەوڵێکی حکومەتی عێراق دەوەستێتەوە بۆ بە عەرەبکردن و سڕینەوەی ناسنامەینەتەوەیی کوردەکان. لە هەمان کاتدا کوردەکان قەناعەتیان بە پێویستی یەکگرتنی نزیکلەگەڵ دەوڵەتی عێراق هەیە. ***

    زیاتر بخوێنەوە »
  • ئۆفیسی (وەزارەتی) کۆڵۆنیاڵ

    ڕەنجدەر شێرزاد ژمارە: ٥٠٢٤٧ ١٠-١٠-١٩٢٢ یاداشت. سێ وەرەقە (بابەت) هەیە بۆ لەبەرچاوگرتن. # یاداشتەکانی کۆنفرانسی ئەفسەرانی بەریتانیا لە ناوچەکانی کوردستانەوە.…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • خوێندەوارییەك مەترسیدارتر لەنەخوێندەواری!

    نووسینی: د. کامەران مەنتک مەرحەبا ئەی جەهل‌و وەحشیەت مەرحەباتف لەعیلم‌و سنعەت‌و سەد كەهرەبا  (بێكەس)پێشكەوتن‌و زانست لەڕێگەی خوێندەوارییەوە بەدەستدەهێنرێت، واتە خوێندەواری تەنهائامڕازێكە بۆ گەیشتن بەئامانجێكی گەورەتر، كەواتە خوێندەواری خۆی لەخۆیدا ئامڕازەو ئامانجنییە، لەسەردەمی ئەمڕۆماندا، ئەو گەلانەی ئەو ئامڕازەیان لەبەردەستدانەبێت، ناتوانن لەگەڵڕەوتی پێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتی گوزەر بكەن‌و دەكەونە دەرەوەی مێژوو، هەر ئەمەش وایكردوەبەدرێژایی مێژوی نوێ، زۆر لەڕۆشنبیران‌و شاعیران‌و دڵسۆزانی كورد داوای خوێندنیانلەكۆمەڵگەكەی خۆیان كردووە‌و بەدەوایەكیان زانیوە بۆ چارەسەركردنی دەردی كورد.لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی خوێندەواریدا، خوێندن زۆر كایەی گرنگی داگیر كردووەو دەزگاكۆمەڵایەتییەكانی تر، زۆر پانتاییان لە دەستداوە وبەجێیانهێشتووە بۆ  ئەو دامودەزگایانەیپەیوەندییان بە خوێندن وفێربوونەوە هەیە، بۆیە ئەركی ئەو دەزگا فێرخوازیانە زۆر گەورەتربووەو لەپاڵ خوێندندا كایەی پەروەردە بەشێكی گرنگی لەو دەزگایانە داگیركردووە!كێشەكە لێرەوە دەستپێدەكات، كاتێك ئەو دەزگایانەی خوێندن‌و پەروەردەكردن لەتواناكانیخۆیان دەكەون‌و بێ رۆڵ دەكرێن، لەوكاتەدا بۆشاییەكی گەورە لەبواری پەروەردەدا دروستدەبێت، هاوسەنگییەكە بەشێوەیەك تێكدەچێت، خوێندەوارییەكی خواروخێچ دێتە بەرهەم، بەڵامپەروەردە فەرامۆش دەكرێت، یاخود ئەو دەزگا پەروەردەییانە ناتوانن رۆڵی خۆیان بگێڕن، لەوحالەتەدا بە هەزاران مرۆڤی خوێندەوار دێتە بەرهەم، بەڵام بێ پەروەردە و بێ بەها، كەسایەتییەكدەخاتە ناو كۆمەڵگە، كە هەمیشە لەهەڵپەی بەدەست هێنانی بەرژەوەندییە تایبەتتیەكانی خۆیدابێت وهیچ هێڵێكی سووریش نەبێت رێگەی لێبگرێت!.ئەو كاتانەی شاعیرو رۆشنبیرانی كورد داوای خوێندن و خوێندەوارییان دەكرد، ئەو كاتانەكۆمەڵگە رۆڵێكی گەورەی دەبینی لە بواری پەروەردەكرندا، خێزان، هاوڕێ، دراوسێ، دیوەخان،ئەمانە هەمووی كایەی گرنگ بوون بۆ پەروەردەكردنی تاكەكان وچاندنی كۆمەڵێك بەها لەناخیاندا، كە دەبووە هۆی زیندوو هێشتنەوەو پاراستنی ئەو بنەمایانەی نەتەوەكەیان لەسەربەند بوو، بەڵام ئێستا خوێندەوارییەكی پڕ لەكەموكوڕی وسەقەت، بە واتایەكی تر بەخراپیدەنووسێت وبەكەمیش دەخوێنێتەوە هاتۆتە ئارا، ئەم دۆخە نوێیەی خوێندەواری وئەو دابڕانەكۆمەڵایەتییەی بوارەكانی گەیاندن لەگەڵ خۆیاندا هێناویانە، توێژێكی گەورە وفراوانی وایانبەرهەمهێناوە، خاوەن بڕوانامەی گەورەو ئاستێكی ئێجگار نزم تا رادەی نەخوێندەواری لە دایكبووە، لەرووی كۆمەڵایەتیشەوە لەهەموو كەلتوورو بەهایەك دابڕاون، لەراستیدا ئەو جۆرەخوێندەوارییە زۆر مەترسیدارترە لە نەخوێندەواری، لەبەرئەوەی كاتێك مرۆڤ نەخوێندەوار بوو،لەرێگەی كۆمەڵگەیەكی پابەندەوە پەروەردەیەكی كۆمەڵایەتی باشی وەردەگرت، بەڵام كاتێك ئەوپەروەردەیە گوازرایەوە بۆ قوتابخانەكان وقوتابخانەكانیش بە ئەركی راستەقینەی خۆیاننامۆبوون، یاخود بە دەستەواژەیەكی تر لەئەرك وبەهاكانی خۆیان داماڵران، شتێك نەما بە ناویپەروەردە! ئەوەی پێی دەگوترا، ئەتیكای ئاخاوتن، رێزگرتن وشێوازی مامەڵەكردن، لەناوا نەمان،كۆمەڵێك پڕەنسیپی زۆر گرنگ، وەك راستگۆیی و وەفاداری ووڵاتپارێزی ورێزی گەورەو بچووك و… هتد سڕانەوە، بەرامبەر ئەمەش كۆمەڵێك چەمكی ریسواو بەوتا عامییەكەی بازاڕی، شوێنیانیگرتەوە، ئەمە ژیانی ناو كۆمەڵگەی لەژیانی ناو دارستان نزیكتر كردەوە، لەهەندێك حالەتدا ژیانیناو دارستانیشی تێپەڕاند، لەبەرئەوەی راستە لەژیانی ناو دارستاندا یاسای بەهێزو بێهێز هەیە،بەڵام بەهێزەكان هەرگیز لەپێویستییە ژیارییەكانی خۆیان زیاتر هێز بەكار ناهێنن، بە پێچەوانەیمرۆڤ، كە هێز بەشێوەیەكی زۆر ترسناك بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی یەكتر بەكاردەهێنێت.ئێستا خوێندەواری بۆتە كاڵایەك بەدەست كۆمەڵێك نەخوێندەوارو بازرگانی شەڕەوە، ئەوانەیخۆیان هیچ پەیوەندییەكیان بە خوێندن وپەروەردەو زانستەوە نییە، ئەوانە لەرێگەی دزینی موڵكوماڵی میللەتەوە، بوونەتە بازرگانی ساختەو هەڵتۆقیون، ئەوانە قوتابخانەو زانكۆ دەكەنەوەوخوێندن و زانستیش وەك هەموو كاڵاكانی تر بە چرووكی بەكاردەهێنن، چۆن دەچن لە وڵاتیچین و دەوڵەتە هاوسێكان كاڵای ستۆك وخۆراكی ژاراوی و بێكەڵك دەخەنە بازاڕەكانی كوردستان،بە هەمان خاوەن بڕوانامەی گەورەو بێناوەڕۆكیش دەخەنە ناو كۆمەڵگەی كوردییەوە.لەبەشێكی زۆری ئەو جۆرە قوتابخانەو زانكۆیانە، هێندەی بایەخ بە دارودیوارو بیناكان دەدرێت،هێندە بایەخ بە زانست و پەروەردە نادرێت، لە راستیدا ئەو شوێنانە بوونەتە دوكانێك بۆفرۆشتنی بڕوانامەی بێ ناوەڕۆك، كە ئەمە كۆمەڵگەی كوردی دووچاری نامۆبوونێكی ترسناككردووە، بەرهەمهێنانی نەزانین وگەمژەیی، بۆتە كارێكی بەرەواجی ئەو جۆرە خوێندنە، بۆیە لەدۆخێكی وەكو ئێستادا، نەخوێندەوارییەكە زۆر باشترە لەو خوێندەوارییە فشۆڵە، بەلایەنی كەمكەسەكان بەنەخوێندەوارییەكە رەسەنایەتی خۆڕسكبوونی خۆیان لەدەستنادەن!.

    زیاتر بخوێنەوە »
  • پێشەکییەکی زۆر کورت بۆ زمانناسی ..

    نووسینی: د. جەعفەر شێخولئیسلامی short_brief_about_languageداگرتن

    زیاتر بخوێنەوە »
  • چۆن ژینگەیەکی پەروەردەیی لەبار دەخوڵقێت؟

    نووسینی: ئەرسەلان زرار سایکۆلۆژیا لە هەوڵی بێ وچان دایە بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی، کە برەو بە مرۆڤایەتی بدات بۆ تێگەیاندنیان…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • مەزهەری خالقی، دەنگێکی زێڕین لە وڵاتی کوردان ..

    نووسینی: ئیسماعیل فەرەج یەکێک لە کارە هەرەجوان ‌و مێژووییەکانی زانکۆ بەخشینی ئەو بڕوانامەیە بوو، کە بەخشرا بەو هونەرمەندە پڕ ئەزموونەی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • ئەمڕۆ لە مێژووی کوردا ..

    خالیدی حاجی وادی یادی شەڕی دەربەندی بازیان لە نێوان مەلیکی کوردستان و سوپای داگیرکەی ئنگلیز و یادی لە سێدارەدانی چوار…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • کێشەی کورد ..

    وەرگێڕان و ئامادەکردنی: دكتۆر ڕەنجدەر موحەممەد عەزیز  ٢١–٦–١٩٢٣ بەڕێز ئۆرمسبی–جۆر وەزیری دەوڵەت. پێویستە ئەو تۆمارانەی پێشوو ببینیت، کە من هیچ شتێکی ئەوتۆم نییە بۆ زیادکردنی ئەمە. زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین ئێمە بە بەردەوامی گیرۆدەین بە کێشەی کوردەوە، هەر لەوکاتەی کەپێشڕەوی سەرکەوتنەکانمان لە باکووری بەغداد بۆ یەکەمجار بەرکەوتنی لەگەڵ کورددا دروستکرد تا ساتەوەختی ئێستا. کێشەکە یەکەمجار لە سەرەتای ساڵی ١٩٢٠، لە زنجیرەیەککۆبوونەوەی لیژنەی نێوان بەشەکانی حکومەتدا تاوتوێ کرا، کە لۆرد کرزون سەرۆکایەتی دەکرد. ئەم بڕگەیەی خوارەوەم وەرگرتووە لە ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ١٣ی نیسانی ١٩٢٠:  ”لۆرد کرزون، سەرۆکی کۆبونەوەکە وتی: ”کە کۆنفرانسەکە هەر پێشتر سێ کۆبونەوەی ئێمەیئەنجامداوە بۆ قسەکردن لەسەر”کێشەی کوردستان، کە لە هەریەک ”لەو کۆبونەوانەدا گەیشتوونبە دەرئەنجامی تەواو پێچەوانە”. لە درێژەدا وتی: کە ئەمە هەڵەی کۆنفرانس نەبوو، بەڵکوبەهۆی گۆڕانی خێرای بەرودۆخەکەوە بوو”. بە جەسارەتەوە وای بۆ دەچم، کە ئەمە هەروەهابەهۆی سروشتی دژواری تەواوی کێشەکەوەیە کە بە دڵنیاییەوە ئەو بەرەوپێشچونانەشنەیتوانی کەمی بکاتەوە، کە لە ١٩٢٠ ەوە ڕویانداوە. وەک سیاسەتێکی دیاریکراو شتێک لەقاهیرە دانرا لە ١٩٢١، بەڵام لە ڕووی کردارییەوە ئەم سیاسەتە بە بەردەوامی پراکتیزە نەکرا،هەروەها هەروەک مەیجەر یۆنگ خستیەڕوو، ئەو کارەی کە ئێستا لەلایەن سێر هێنری دۆبسەوەپێشنیاز کراوە، پێچەوانەبوونەوەی ڕاستەوخۆی تێدایە. بۆ من ڕوونە کە ئەگەر فەیسەڵ و حکومەتی عێراق ڕێگەی خۆیان ببیننەوە بۆ ئەنجامدانیهەڵبژاردن لە ناوچەکانی کوردستان، ئێمە ناتوانین و نابێت دەستوەردەین لە ڕێگریکردنیان. ئەوەی کە بە زۆری ئەتوانین بیکەین دلنیابوونەوەیە لەوەی کە ئەمانە بە چاوی کراوە و پاش  پێدانی قورسایی تەواو بە هەموو لەبەرچاگرتنەکان مامەڵە دەکەن. پێشنیاز دەکەم کە ئێمە تەلەگراف بۆ بەڕێز هێنری دۆبس ئەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی کەپێشنیازکراوە لە تۆماری مەیجەر یۆنگ. ***

    زیاتر بخوێنەوە »
  • کورد و دووانەی سیاسەت و مێژوو ..

    بورهان ‌أ‌. یاسین kurd_u_dwanay_siyasat_mzhwداگرتن

    زیاتر بخوێنەوە »
Back to top button