رۆشنبیریسڵاید

کێشەی کورد ..

وەرگێڕان و ئامادەکردنیدكتۆر ڕەنجدەر موحەممەد عەزیز 


٢١
٦١٩٢٣

بەڕێز ئۆرمسبیجۆر

وەزیری دەوڵەت.

پێویستە ئەو تۆمارانەی پێشوو ببینیت، کە من هیچ شتێکی ئەوتۆم نییە بۆ زیادکردنی ئەمەزیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین ئێمە بە بەردەوامی گیرۆدەین بە کێشەی کوردەوە، هەر لەوکاتەی کەپێشڕەوی سەرکەوتنەکانمان لە باکووری بەغداد بۆ یەکەمجار بەرکەوتنی لەگەڵ کورددا دروستکرد تا ساتەوەختی ئێستاکێشەکە یەکەمجار لە سەرەتای ساڵی ١٩٢٠، لە زنجیرەیەککۆبوونەوەی لیژنەی نێوان بەشەکانی حکومەتدا تاوتوێ کرا، کە لۆرد کرزون سەرۆکایەتی دەکردئەم بڕگەیەی خوارەوەم وەرگرتووە لە ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ١٣ی نیسانی ١٩٢٠:

 ”لۆرد کرزون، سەرۆکی کۆبونەوەکە وتی: ”کە کۆنفرانسەکە هەر پێشتر سێ کۆبونەوەی ئێمەیئەنجامداوە بۆ قسەکردن لەسەرکێشەی کوردستان، کە لە هەریەک لەو کۆبونەوانەدا گەیشتوونبە دەرئەنجامی تەواو پێچەوانە”. لە درێژەدا وتی: کە ئەمە هەڵەی کۆنفرانس نەبوو، بەڵکوبەهۆی گۆڕانی خێرای بەرودۆخەکەوە بوو”. بە جەسارەتەوە وای بۆ دەچم، کە ئەمە هەروەهابەهۆی سروشتی دژواری تەواوی کێشەکەوەیە کە بە دڵنیاییەوە ئەو بەرەوپێشچونانەشنەیتوانی کەمی بکاتەوە، کە لە ١٩٢٠ ەوە ڕویانداوەوەک سیاسەتێکی دیاریکراو شتێک لەقاهیرە دانرا لە ١٩٢١، بەڵام لە ڕووی کردارییەوە ئەم سیاسەتە بە بەردەوامی پراکتیزە نەکرا،هەروەها هەروەک مەیجەر یۆنگ خستیەڕوو، ئەو کارەی کە ئێستا لەلایەن سێر هێنری دۆبسەوەپێشنیاز کراوە، پێچەوانەبوونەوەی ڕاستەوخۆی تێدایە.

بۆ من ڕوونە کە ئەگەر فەیسەڵ و حکومەتی عێراق ڕێگەی خۆیان ببیننەوە بۆ ئەنجامدانیهەڵبژاردن لە ناوچەکانی کوردستان، ئێمە ناتوانین و نابێت دەستوەردەین لە ڕێگریکردنیانئەوەی کە بە زۆری ئەتوانین بیکەین دلنیابوونەوەیە لەوەی کە ئەمانە بە چاوی کراوە و پاش  پێدانی قورسایی تەواو بە هەموو لەبەرچاگرتنەکان مامەڵە دەکەن.

پێشنیاز دەکەم کە ئێمە تەلەگراف بۆ بەڕێز هێنری دۆبس ئەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی کەپێشنیازکراوە لە تۆماری مەیجەر یۆنگ.

***

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button