ڕەنجدەر شێرزاد
. ٨G.O ژمارە:
سکرتاریەتی بارەگا، کۆمیسیاری باڵا بۆ عێراق، بەغداد.
٤ کانوونی دووەمی ١٩٢٦.
بۆ: بارەگای ئاسمانی، بەغداد.
یاداشت.
ئاماژە بە پوختەی هەواڵگری هەفتانە، ژمارە یەک، بۆ کۆتایی هەفتە کە لە ٥ی کانوونیدووەمی ١٩٢٦، لە لایەن ستافی گشتی هیندەوە بڵاوکراوەتەوە.
خاوەنشکۆ (کۆمیسیاری باڵا) دەیەوێت سەرنجی فەرماندەی ئەفسەری ئاسمانیڕابکێشێت بۆ پەرەگرافی دووەم لەو بەشەی ناونراوە “سیاسەت” لەو پاشکۆیەیپەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە لە پەڕەی چوار. وا دیارە ئەم پەرەگرافە پێشنیاز دەکاتکە ئەوە سیاسەتی حکومەتی پاشایەتی بەریتانیایە بۆ هاندانی گیانی ناسیۆنالیزمیکوردی لە باشوری کوردستان لەگەڵ تێڕوانین بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیکوردی. ئەوە راستییە کە لە ماوی شەڕ و لە کاتێکدا دەرکەوت کە ئەگەری پەسەندکردنیڕێککەوتنامەکە هەیە، حکومەتی پاشایەتی بەریتانیا شتێکی گەورەی کرد بۆ هاندانیناسیۆنالیزمی کوردی لەگەڵ ئەو دەرئەنجامانەی کە هەر لەو کاتەوە بە شێوەیەکییەکلاکەرەوە شەرمەزارکەر بوون. بەڵام سیاسەتی ئێستای حکومەتی پاشایەتی بەریتانیاوەک ئەوەیە کە چۆن فەرماندەیی ئەفسەری ئاسمانی بێ گومان دەیگرێتە بەر بۆبێهیواکردنی هەر هەوڵێک بەرامبەر سیاسەتی جیاکاری لەلایەن کوردانی عێراقەوە.
حکومەتی پاشایەتی پابەندە بە دواین بڕیاری کۆمەڵەی گەلانەوە بۆ سەیرکردنی ئەوەیکەوا داواکارییە لۆژیکییەکانی کورد سەبارەت بە بەکارهێنانی زمانی خۆیان ودامەزراندنی لێپرسراوانی کورد لە ناوچە کوردییەکان هەروەها بابەتەکانی تری هاوشێوەبە وردی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها بە توندی ڕووبەڕوویهەر هەوڵێکی حکومەتی عێراق دەوەستێتەوە بۆ بە عەرەبکردن و سڕینەوەی ناسنامەینەتەوەیی کوردەکان. لە هەمان کاتدا کوردەکان قەناعەتیان بە پێویستی یەکگرتنی نزیکلەگەڵ دەوڵەتی عێراق هەیە.
***