ڕەنجدەر شێرزاد
ژمارە: ٥٠٢٤٧
١٠-١٠-١٩٢٢
یاداشت.
سێ وەرەقە (بابەت) هەیە بۆ لەبەرچاوگرتن.
# یاداشتەکانی کۆنفرانسی ئەفسەرانی بەریتانیا لە ناوچەکانی کوردستانەوە.
# ڕاپۆرتی چاوپێکەوتنی نێوان سێر پێرسی کۆکس و شێخ محمود.
# تەلیگرام لە سێر پێرسی کۆکسەوە کە باس لە هەل و مەرجی کوردستان دەکات لە دوای گەڕانەوەی شێخ محمود بۆ کوردستان.
لەوەش زیاتر، تلیگرامێک لە لایەن سێر پێرسی کۆکسەوە داوا دەکات بۆ پەسەندکردنی کردەکەی. ئەمە نێردراوە پێش ڕەوانەکردنی تەلیگرامی ژمارە (٥٠٨٤٢)، بەڵام پرسیاری ئەوەی، کە ئایا حکومەتی خاوەنشکۆی بەریتانیا دەبیت پارەی لیڤییەکان کە سلێمانیان بەجێهێشتوە بدات؟ هێشتا هەنووکەییە.
لەناو شتەکاندا هەروەک چۆن شێخ مەحمود پشتگیری زیاتر لە کوردەکان وەردەگرێت، ئەگەرێکی کەمی هەیە، کە ناوبراو ڕازی بێت بەوەی کە فەرمانڕەوایەکی سادە بێت لە ژێر دەستی تورکەکاندا لە کاتێکدا دەتوانێت کەم تا زۆر سەربەخۆ بێت لە چوارچێوەی ماندەیتی ئێمەدا. شێخ محمود بەبێ دوودڵی دەستبەرداری هەندێک لە پشتیوانانی دەبێت هەر وەکو پێشتر کردوویەتی، بەڵام ئەزموونی ١٩١٩ی ڕەنگە هەندێک شتی فێر کردبێت، هەروەها نەیارەکانی لە ئیستادا هیچ بدیلێکیان بۆ فەرمانڕەوایی ئەو نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ تورکەکان، لەوکاتەوەی کە هیچ چانسێک نییە بۆ گەڕانەوە بۆ کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بەریتانیا. هەروەکو سێر پێرسی کۆکس ئاماژەی پێکردوە، دەرکەوتنەوەی شێخ محمود لەسەر شانۆی ڕوداوەکان بووە هۆی پێویستی گۆڕانکاری لە سیاسەتی هەڵبژاردن.
بە گویرەی یاداشتی ژمارە (٤٨١٣٤)، ئەفسەرانی بەریتانی نیگەرانی بیرکردنەوە بوون لەوەی، کە کارێکی مەترسیدارە داوا لە ناوچە کوردییەکانی عێراق بەبێ سلێمانی بکەن، کە ئایا خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردن یان نە: مەترسییەکە ئەوەیە، مرۆڤ گریمانەی ئەوە دەکات، کە کوردەکان پێیان وایە ئێمە ئامادەین وازیان لێبێنین بۆ تورکەکان. بەڵام ئێستا کە کوردەکان وەک بەدیلێک بۆ چوونە نێو عێراق، ئاسۆی بەشداریکردنیان لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیدا هەیە، کە ببێتە بەربەستیکی باشتر لە دژی تورکەکان لە ناوچەیەک کە بە ئارەزووی خۆیان ڕاکێشراوەتە ناو عێراقەوە، ئەوە لە بەرژەوەندی حکومەتی خاوەنشکۆی بەریتانیا و عێراقە کە پشتگیری لە پێشنیازی سێر پێرسی کۆکس بکات بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو پلانەی کە لە نێردراوی (٥٥٣٧٥)دا هاتووە، کە ئەمەش بە کورتی، بۆ دانانی دوو بەدیلەکەیە لەبەردەم کەسایەتییە دیارەکانی کەرکوک، هەولێر، ئاکری، ئامێدی، زاخۆ و دۆهوک:
١. بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لەگەڵ ئەنجامی یەکگرتن لە ژێر سایەی عێراقدا لەسەر بنەمای تێگەشتنی بێگومان بەشداریپێکردن لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، کە نابێت هیچ لێپرسراوێکی عەرەبی لە ناوچە کوردییەکان دابمەزرێت و نابێت بەکارهێنانی زمانی عەرەبی زۆرەملێ بیت و هەروەها دەبێت بەرژەوەندییەکانی کورد و تورکمان و ئاشورییەکان بە تەواوی بپارێزرێت.
٢. چوونە نێو دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ لە باشور.
بەڵام سێر پێرسی کۆکس پێشنیازی کرد بۆ گەڕانەوە بۆ ئەم پلانە تەنها بە (هەندێک پێوەر). ڕەنگە بە شتێکی ئاسایی وەری بگرین، کە من پێموایە سلێمانی دەبێتە ناوەندی دەوڵەتی باشووری کورد و کۆمیسیاری باڵا و عێراق لە بابەتی پێکهێنانی ئەو دەوڵەتەدا کۆنتڕۆڵی کەمتر لەوەیان دەبێت کە سێر پێرسی کۆکس پێشبینی کردووە کاتێک کە لە نێردراوی ژمارە ٤٥٣٧٦ دا نووسی.
بە گوێرەی لایەنی دارایی پێشنیازی باج پێویستی بە سزای گەنجینەیی هەیە، لەوانەیە ئەمە بتوانرێت بپارێزرێت لە ڕیگەی بە تایبەتی هەندێک شێوازی نێردراوەکانەوە، بۆیە ئێمە دەتوانین تەلەگراف بکەین بۆ کۆمیسیاری باڵا بۆ:
١. ڕەزامەندی گشتی بۆ کردەکەی کۆکس هەروەها ڕەزامەندی تایبەتی لەسەر:
٢. ا/ پێشنیازی باج.
ب/ گەڕانەوە بۆ سیاسەتی هەڵبژاردن کە لە نێردراوی ژمارە (٤٣٣٧٦)دا، باسکراوە. ئێمە گریمانە دەکەین، کە پێشنیازی شێوازی حکومەتی باشووری کوردستان لە لاپەڕەی ٤ی نێردراوەکەی کۆمیسیاری باڵا دەستکاری کراوە، لە ئەنجامی پێشهاتەکانی ناوچە کوردییەکان لە دوای گەیشتنی شێخ مەحمود.
***