رۆشنبیریسڵاید

خوێندەوارییەك مەترسیدارتر لەنەخوێندەواری!

نووسینی: د. کامەران مەنتک


مەرحەبا
 ئەی جەهل‌و وەحشیەت مەرحەبا
تف لەعیلم‌و سنعەت‌و سەد كەهرەبا

 (بێكەس)

پێشكەوتن‌و زانست لەڕێگەی خوێندەوارییەوە بەدەستدەهێنرێت، واتە خوێندەواری تەنهائامڕازێكە بۆ گەیشتن بەئامانجێكی گەورەتر، كەواتە خوێندەواری خۆی لەخۆیدا ئامڕازەو ئامانجنییە، لەسەردەمی ئەمڕۆماندا، ئەو گەلانەی ئەو ئامڕازەیان لەبەردەستدانەبێت، ناتوانن لەگەڵڕەوتی پێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتی گوزەر بكەن‌و دەكەونە دەرەوەی مێژوو، هەر ئەمەش وایكردوەبەدرێژایی مێژوی نوێ، زۆر لەڕۆشنبیران‌و شاعیران‌و دڵسۆزانی كورد داوای خوێندنیانلەكۆمەڵگەكەی خۆیان كردووە‌و بەدەوایەكیان زانیوە بۆ چارەسەركردنی دەردی كورد.

لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی خوێندەواریدا، خوێندن زۆر كایەی گرنگی داگیر كردووەو دەزگاكۆمەڵایەتییەكانی تر، زۆر پانتاییان لە دەستداوە وبەجێیانهێشتووە بۆ  ئەو دامودەزگایانەیپەیوەندییان بە خوێندن وفێربوونەوە هەیە، بۆیە ئەركی ئەو دەزگا فێرخوازیانە زۆر گەورەتربووەو لەپاڵ خوێندندا كایەی پەروەردە بەشێكی گرنگی لەو دەزگایانە داگیركردووە!

كێشەكە لێرەوە دەستپێدەكات، كاتێك ئەو دەزگایانەی خوێندن‌و پەروەردەكردن لەتواناكانیخۆیان دەكەون‌و بێ رۆڵ دەكرێن، لەوكاتەدا بۆشاییەكی گەورە لەبواری پەروەردەدا دروستدەبێت، هاوسەنگییەكە بەشێوەیەك تێكدەچێت، خوێندەوارییەكی خواروخێچ دێتە بەرهەم، بەڵامپەروەردە فەرامۆش دەكرێت، یاخود ئەو دەزگا پەروەردەییانە ناتوانن رۆڵی خۆیان بگێڕن، لەوحالەتەدا بە هەزاران مرۆڤی خوێندەوار دێتە بەرهەم، بەڵام بێ پەروەردە و بێ بەها، كەسایەتییەكدەخاتە ناو كۆمەڵگە، كە هەمیشە لەهەڵپەی بەدەست هێنانی بەرژەوەندییە تایبەتتیەكانی خۆیدابێت وهیچ هێڵێكی سووریش نەبێت رێگەی لێبگرێت!.

ئەو كاتانەی شاعیرو رۆشنبیرانی كورد داوای خوێندن و خوێندەوارییان دەكرد، ئەو كاتانەكۆمەڵگە رۆڵێكی گەورەی دەبینی لە بواری پەروەردەكرندا، خێزان، هاوڕێ، دراوسێ، دیوەخان،ئەمانە هەمووی كایەی گرنگ بوون بۆ پەروەردەكردنی تاكەكان وچاندنی كۆمەڵێك بەها لەناخیاندا، كە دەبووە هۆی زیندوو هێشتنەوەو پاراستنی ئەو بنەمایانەی نەتەوەكەیان لەسەربەند بوو، بەڵام ئێستا خوێندەوارییەكی پڕ لەكەموكوڕی وسەقەت، بە واتایەكی تر بەخراپیدەنووسێت وبەكەمیش دەخوێنێتەوە هاتۆتە ئارا، ئەم دۆخە نوێیەی خوێندەواری وئەو دابڕانەكۆمەڵایەتییەی بوارەكانی گەیاندن لەگەڵ خۆیاندا هێناویانە، توێژێكی گەورە وفراوانی وایانبەرهەمهێناوە، خاوەن بڕوانامەی گەورەو ئاستێكی ئێجگار نزم تا رادەی نەخوێندەواری لە دایكبووە، لەرووی كۆمەڵایەتیشەوە لەهەموو كەلتوورو بەهایەك دابڕاون، لەراستیدا ئەو جۆرەخوێندەوارییە زۆر مەترسیدارترە لە نەخوێندەواری، لەبەرئەوەی كاتێك مرۆڤ نەخوێندەوار بوو،لەرێگەی كۆمەڵگەیەكی پابەندەوە پەروەردەیەكی كۆمەڵایەتی باشی وەردەگرت، بەڵام كاتێك ئەوپەروەردەیە گوازرایەوە بۆ قوتابخانەكان وقوتابخانەكانیش بە ئەركی راستەقینەی خۆیاننامۆبوون، یاخود بە دەستەواژەیەكی تر لەئەرك وبەهاكانی خۆیان داماڵران، شتێك نەما بە ناویپەروەردەئەوەی پێی دەگوترا، ئەتیكای ئاخاوتن، رێزگرتن وشێوازی مامەڵەكردن، لەناوا نەمان،كۆمەڵێك پڕەنسیپی زۆر گرنگ، وەك راستگۆیی و وەفاداری ووڵاتپارێزی ورێزی گەورەو بچووك و… هتد سڕانەوە، بەرامبەر ئەمەش كۆمەڵێك چەمكی ریسواو بەوتا عامییەكەی بازاڕی، شوێنیانیگرتەوە، ئەمە ژیانی ناو كۆمەڵگەی لەژیانی ناو دارستان نزیكتر كردەوە، لەهەندێك حالەتدا ژیانیناو دارستانیشی تێپەڕاند، لەبەرئەوەی راستە لەژیانی ناو دارستاندا یاسای بەهێزو بێهێز هەیە،بەڵام بەهێزەكان هەرگیز لەپێویستییە ژیارییەكانی خۆیان زیاتر هێز بەكار ناهێنن، بە پێچەوانەیمرۆڤ، كە هێز بەشێوەیەكی زۆر ترسناك بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی یەكتر بەكاردەهێنێت.

ئێستا خوێندەواری بۆتە كاڵایەك بەدەست كۆمەڵێك نەخوێندەوارو بازرگانی شەڕەوە، ئەوانەیخۆیان هیچ پەیوەندییەكیان بە خوێندن وپەروەردەو زانستەوە نییە، ئەوانە لەرێگەی دزینی موڵكوماڵی میللەتەوە، بوونەتە بازرگانی ساختەو هەڵتۆقیون، ئەوانە قوتابخانەو زانكۆ دەكەنەوەوخوێندن و زانستیش وەك هەموو كاڵاكانی تر بە چرووكی بەكاردەهێنن، چۆن دەچن لە وڵاتیچین و دەوڵەتە هاوسێكان كاڵای ستۆك وخۆراكی ژاراوی و بێكەڵك دەخەنە بازاڕەكانی كوردستان،بە هەمان خاوەن بڕوانامەی گەورەو بێناوەڕۆكیش دەخەنە ناو كۆمەڵگەی كوردییەوە.

لەبەشێكی زۆری ئەو جۆرە قوتابخانەو زانكۆیانە، هێندەی بایەخ بە دارودیوارو بیناكان دەدرێت،هێندە بایەخ بە زانست و پەروەردە نادرێت، لە راستیدا ئەو شوێنانە بوونەتە دوكانێك بۆفرۆشتنی بڕوانامەی بێ ناوەڕۆك، كە ئەمە كۆمەڵگەی كوردی دووچاری نامۆبوونێكی ترسناككردووە، بەرهەمهێنانی نەزانین وگەمژەیی، بۆتە كارێكی بەرەواجی ئەو جۆرە خوێندنە، بۆیە لەدۆخێكی وەكو ئێستادا، نەخوێندەوارییەكە زۆر باشترە لەو خوێندەوارییە فشۆڵە، بەلایەنی كەمكەسەكان بەنەخوێندەوارییەكە رەسەنایەتی خۆڕسكبوونی خۆیان لەدەستنادەن!.

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button