رۆشنبیری

  • جێگیرکرنی جینۆساید لە یادەوەریی نەوەكانماندا: هەندێک سەرنجی بەراودرکاری

    محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لە كەش و بارێكی لەم جۆرەی وڵاتدا مەسەلەی جینۆسایدی میللەتەكە حاڵی باشتر نابێت لە بوارەكانیتر. هەڵبەت هەر…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • هۆزی باجەڵان

    ڕەنجدەر شێرزاد ئەم بابەتە بەشێکە لە یاداشتێکی ورد و درێژ لەسەر زۆربەی زۆری هۆزەکانی باشوری کوردستان کە لە لایەن مەیجەر…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • تەلەگرام لە وەزیری دەوڵەت، بۆ کاروباری کۆڵۆنیاڵەکان، بۆ کۆمیسیاری باڵایمیسۆپۆتامیا.

    ڕەنجدەر شێرزاد نێردراوە لە: کاتژمیر ٤.٥ پاشنیوەڕۆی ٤ی ئایاری ١٩٢١ ژمارە: ٦٨ تەلەگرامتان لە ٢٨ی نیسان، ژمارە: ٦٧، لە پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، من ئەوەدەکەم کە پێمدەکرێت بۆ هاندانی تێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە، بەڵام من پاپەندکراوم کە ئاگادارت بکەمەوە کە وا زۆر مەحاڵە بتوانرێت ڕێککەوتن ئەنجام بدرێت وکاریگەری لەسەر بارودۆخی ناوخۆ هەبێت لە پێش کۆتایهاتنی مانگی ئایار. بڕوانەپەرەگرافی دوو لە ڕاپۆرتی سێیەم کۆبونەوەی لیژنەی سەربازی کەمکردنەوەیسەربازگەی موسڵ بۆ دوو بەتالیۆن کە لە قاهیرە پەسەند کراوە لەسەر بنەمایتێگەیشتنی ئەوەی کە تۆ ڕێگەی خۆتت بینیوە بۆ دانانی لیڤییەکان لە بنکەکانی باکورلە ماوەی دوو مانگدا. من وای بۆ دەچم کە بە تەواوی بەدەر لە پێشهاتەکانی پشتەوەیسنوور، تۆ هەرگیز بیرت لەوە نەکردۆتەوە کە دەبێت سەربازەکان لە بنکەکانیانبکشێنەوە پێش ئەوەی لیڤییەکان ئامادەبن بۆ جێگرەوەیان. لەبەر ئەمەیە کە من تێناگەمبۆچی هەڵوێست سەبارەت بە گۆڕینی سەربازەکان بە لیڤییەکان دەبێت کاریگەری هەبێتلەسەر موامەرەی تورکەکان هەروەکو لەلایەن ئێوەوە باسکراوە. لە هەر حاڵەتێکدا منناتوانم ڕەزامەندی لەسەر دەستکاریکردنی پلانی چۆڵکردن بدەم و دەبێت داوات لێبکەم  بۆ شوێن گرتنەوەی سەربازەکان بەبێ دەستوەردان لە بەرنامەی کشانەوەکە و ژمارەیلیڤییەکان کە پێویستن زۆر نییە. زیاتر لە نیوەی ژمارەی پێویست بۆ ئاکرێ و زاخۆلەلایەن ئەو چوار سەد ونەوەد لیڤیە کوردییەوە دابین دەکرا کە پێشتر هەبوون. منتێدەگەم کە تەنانەت لە ئەگەری داگیرکردنی بنکە دەرەکییەکان لەلایەن تورکیاوە وەک لەتەلەگرامی ژمارە ٢٩دا ئاماژەی پێکراوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەربازییەوە وەکپێشنیارێکی سەربازی بە کارێکی ناکرداری نازانرێت بۆ ڕاگرتنی موسڵ و باقیویلایەتەکە، بەڵام سەبارەت بەم خاڵە ئۆفیسی جەنگ داوای لێدوانی دیاریکراو سەبارەتبە بۆچوونەکانی ئەفسەری فەرماندەیی گشتی دەکات. ***

    زیاتر بخوێنەوە »
  • پڕوپاگەندەی دژە بەریتانی لە کوردستان ..

    ڕەنجدەر شێرزاد لە ئۆفیسی کۆڵۆنیاڵەوە ژمارە: ١٨٨٩٩/١٩٢١ ڕێککەوتی: ٢٢ی نیسانی ١٩٢٢ گەیشتوە لە: ٢٣ نیسانی ١٩٢٢ پڕوپاگەندەی دژە بەریتانی لە…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • تا نەزانین بۆ لە سیڤەر سەرنەکەوتین، نازانین بۆ لە لۆزان سەرنگوم نووین ..

    نووسینی: شێرکۆ کرمانج ١٠ ی ئاب ساڵوەگەڕی پەیماننامەی سیڤەرە، بەم بۆنەیەوە بە باشم زانی کە لە بابەتێکداکە بە چەند بەشێک لێرە بڵاوی دەکەمەوە، بە وردی و و قوڵیی شرۆڤەی هۆکارەکانیپشت جێبەجێ نەکردنی پەیماننامەی سیڤەر بکەم تاوەکو بزانین بۆ لە لۆزان پرسی کوردپشتگوێ خرا. بەشی یەکەم پەیماننامەی سیڤەر چی بوو؟ پەیماننامەی سیڤەر یەکێکە لەو پەیماننامانەی کە لە ئاکامی گفتوگۆی ناو کۆنگرەکانیئاشتی هاتەبەرهەم کە لە دوای شەڕی یەکەمی ‏جیهانی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپابەستران. پەیماننامەکان لەنێوان هێزە هاوپەیمانەکان،‎ ‎کە لایەنی براوەی شەڕ ‏بوون،لەگەڵ لایەنە دۆڕاوەکانی شەڕ کە بە “میحوەر” ناودەبران، مۆرکرا بوون. پەیماننامەیسیڤەر لەنێوان بەریتانیا و فەڕەنسا و ‏ئیتاڵیا وەک لایەنی سەرەکی براوە لەلایەک‌ وئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەک لایەنی دۆڕاو لە ١٠ ی ئابی ١٩٢٠ لە شاری سیڤەر ‏لەفەڕەنسا واژۆ کرا. یۆنان‌ و ئەرمینیا و حیجازیش لە پاڵ چەند لایەنێکی دیکەی لاوەکیوەک بەشێک لە هاوپەیمانان‏ لە واژۆکەرانی پەیمانەکە بوون. پاڵپشت بە بڕگەکانی پەیماننامەی سیڤەر چەند دەوڵەتێک لەژێر ئینتیدابی بەریتانی وفەڕەنسی لە بەشە ‏داگیرکراوەکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دروستکران‌، بەمەشبەشێکی زۆری ئیمپراتۆریەتەکە کەوتە ژێردەستی یان قەڵەمڕەوی بەرەی ‏هاوپەیمانان. بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ ئەرمەنییەکان‌ و ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیشبە کوردەکان درا. ‏ ‏کۆنگرەکانی ئاشتی‌ ‌و خودی پەیماننامەی سیڤەر لە سەردەم و قۆناغێکی تایبەت لەمێژووی مرۆڤایەتیدا بەستران، کە سەردەمی ‏کۆتایی سیستەمێکی سیاسی نێودەوڵەتی‌و جێگرتنەوەی ‏ بە سیستەمێکی سیاسی دیکە بوو. دەکرێت قۆناغەکە وەک ڕاگوزەر‏وەسف بکرێت بەوەی کە قۆناغێکی پڕ لە ‏کۆنفڕانس و دیداربوو. یەکێک لە ئامانجەسەرەکییەکانی دانوستان ‌و دیپلۆماسیەتی‏‏ کۆنگرەکانی ئەو قۆناغە هێنانە ئارایسیستەمێکی نوێی نێودەوڵەتیی بوو ئەویش بە کۆتاییهێنان بە ئیمپراتۆریەتیعوسمانی‌ و ‏‏دابەشکردنی میراتەکەی بەسەر براوەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی،بەتایبەتی بەریتانیا و فەڕەنسا. بۆیە واچاکە گفتوگۆکان‌ و کۆنگرەکانی ئەو سەردەمانە،لە سایکس پیکۆوە بگرە تا لۆزان، وەک دیداری دانوستان ‌و مامەڵە بیانبینین نەک تەنیاوەک ‏ساتەوەختی بڕیار و پەیمان. یەکێک لە خەسڵەتە هەرە دیارەکانی پەیمان وبڕیارەکانی ئەو قۆناغە ناڕوونی‌ و لاستیکی بڕگە و ‏بەندەکانی ‏ڕێککەوتنامەکانن کە بەزمانێکی کراوەی ناڕوون داڕێژراون. ‏ سیڤەر ساتەوەختی بەرجەستەبوونی ‏ڕەوینەوەی ترسێکی کۆنی ئەوروپییەکانە کە لەمێژوودا بە پرسی ڕۆژهەڵات ناسراوە. ‏پرسی ڕۆژهەڵات خەونی ئەوروپییەکان بوو بۆکۆتاییهێنان بە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەجۆرێک کە جارێکی دیکە ‏نەتوانێت ‏ببێتەوەبە هێزێک مەترسی لەسەر ئەوروپا دروست بکات. ئەم ڕەهەندی کۆتایی پێهێنەرە، بنەمایئەو ترس‌ و ‏سیندرمە (نیشانە) گەورەیەیە کە سایکی تورکی تا ئێستاش تێیدا دەژی، کەبە سیندرمی سیڤەر ناسراوە. لێرەوە ‏دەبێت سیڤەر وەک ڕووداوێک ببینین کە بۆ لایەنەجیاکان مانا و ‏ئاماژەی جیاوازی هەیە. گەر بۆ کورد، سیڤەر ساتەوەختی دانپێنان وناسین ‌و ئاماژەپێدان بێت، ئەوە بۆ تورک ساتەوەختی ‏هەڕەشە و نەمان‌ و کۆتاییپێهاتنە. سیڤەر، سەرەتای بە نێودەوڵەتییبوونی پرسی کورد و دەرکەوتنیناسیونالیزمی کوردییە. ‏لە هەمانکاتیش، سەرەتای خۆڕێکخستنەوەی ناسیونالیزمیتورکە. بۆیە سیڤەر خاڵی لێکدابڕانە، لەنێوان‏ تورک و ئەوانی ‏دیکە، بەتایبەتی کورد. ‏ ئەو ڕەوتە لە ناسیونالیزمی تورکی کە لە ژێر کاریگەریی پەرچەکرداری سیڤەردایە، ئەمڕۆئاوێتەی کەلتوری سیاسیی‌ و ‏کۆمەڵایەتیی تورکی کراوە و هەرواش دەردەکەوێت. ئەمەش بۆ تورک هاوکێشەیەکی هێناوەتە ئاراوە، یان ڤییەنا یان سیڤەر. ‏مەبەست لەڤییەنا، ئەوپەڕی کشان‌ و باڵادەستیی تورکە، ئەویش بە گەیشتنەوە بە کەنارەکانیڤییەنای پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ‏هابسبۆرگ (نەمسای ئێستا). لەبەرامبەردا سیڤەر بەمانای ئەوپەڕی پاشەکشەی تورکە، واتە نەمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌ وبچووککردنەوەی ‏دەوڵەتی تورکیا. هاوکێشەکە ئەمڕۆ دوو حیکایەتی بەرهەمهێناوە لەسایکی سیاسی تورکدا، کە ڕۆژانە لە گوتار و پەیڤ‌ و ‏پەیامی میدیاکان‌ و گفت ودەربڕینی سیاسییەکان دەردەکەون. ئەمەش بەو مانایەی کە ڕۆژانێک هەبووە تورکحاکمی دنیا بوون، ‏ڕۆژانێکیش دنیا حاکمیان بووە، ئەگەر وەک تورک حوکمی دنیانەکەین ئەوە دنیا حوکممان دەکات. لە دەرئەنجامدا، ئەم تێگەیشتنە کەلتور‏ێکی ‏بەرهەمهێناوە کە بنەماکەی لەسەر پیلانگێڕیی‌ و تیوری پیلانگێڕیی‌ و ناعەقڵانیەت‌ داناوە. شەڕفرۆشتن بە ئەوانی دیکە و ‏دەستوەردان لە کاروباری ئەوانی دیکە بووەتە میکانیزمیمانەوە و ئامرازێک بۆ پاوانخوازی. لە پەیوەند بە کورد و تورک، ‏سیڤەر هۆکاریهاتنەئارای هەڵوێستی نکوڵیکەرانەیە لە بوونی هەموو ئەوانی دیکە کە کەوتونەتەجوگرافیای تورکیای نوێ. ‏دروشمی “تورک باشن، میللەتی دیکە بوونی نیە” (Türkiye,…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • ڕۆڵی جەلادەت بەدرخان لە بواری ڕامیاری، ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن

    نووسینی: کامل ئەحمەد تاوگۆزی  پێشەکی مێژووى خەبات و بیرى نەتەوایەتى کورد دابەشى دوو ڕێچکە بووە، ڕێچکەی یەکەم ئایینى و ڕۆحانییانى…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • لە یادی سەد ساڵەی لۆزاندا: ئەتاتورك‌ و کورد. (بەشی یەکەم)

    نووسینی: ئەندرو مانگۆ (١٩٢٦ – ٢٠١٤)، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و کتێب دانەرێکی بەریتانییە. لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق ئاخۆ مستەفا…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵی گەلان – عصبة لامم)

    خالید ئەمین پاریس ٢١ مارس ١٩٣١ بەڕێز جەنابی سەرۆک شانازی ئەوەم هەیە ترس و شکاتی نەتەوەیەکتان پێ ڕاگەیەنم کە خودی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • مەولەوی و سروشتخوازی ..

    نووسینی: کامیل ئەحمەد تاوگۆزی پێشەکی: ڕوون و ئاشکرایە هەموو گەل و نەتەوەیەک لە سەر ڕووی ئەم زەمینە، خاوەنی چەندین کەسایەتی،…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • راپۆرتێک لەبارەی قەیرانی ئاووهەوا و ژینگە ..

    ڕاپۆرتی تایبەتی کوردستان تایمز: پڕۆژەی کوردستانێکی سەوز ئەم راپۆرتە تایبەتە تێڕوانینێکی گشتیی لە قەیرانی گۆڕانی ئاووهەوا و کاریگەرییە قووڵە زیانبەخشەکانی…

    زیاتر بخوێنەوە »
Back to top button