ڕەنجدەر شێرزاد
نێردراوە لە: کاتژمیر ٤.٥ پاشنیوەڕۆی ٤ی ئایاری ١٩٢١
ژمارە: ٦٨
تەلەگرامتان لە ٢٨ی نیسان، ژمارە: ٦٧، لە پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، من ئەوەدەکەم کە پێمدەکرێت بۆ هاندانی تێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە، بەڵام من پاپەندکراوم کە ئاگادارت بکەمەوە کە وا زۆر مەحاڵە بتوانرێت ڕێککەوتن ئەنجام بدرێت وکاریگەری لەسەر بارودۆخی ناوخۆ هەبێت لە پێش کۆتایهاتنی مانگی ئایار. بڕوانەپەرەگرافی دوو لە ڕاپۆرتی سێیەم کۆبونەوەی لیژنەی سەربازی کەمکردنەوەیسەربازگەی موسڵ بۆ دوو بەتالیۆن کە لە قاهیرە پەسەند کراوە لەسەر بنەمایتێگەیشتنی ئەوەی کە تۆ ڕێگەی خۆتت بینیوە بۆ دانانی لیڤییەکان لە بنکەکانی باکورلە ماوەی دوو مانگدا. من وای بۆ دەچم کە بە تەواوی بەدەر لە پێشهاتەکانی پشتەوەیسنوور، تۆ هەرگیز بیرت لەوە نەکردۆتەوە کە دەبێت سەربازەکان لە بنکەکانیانبکشێنەوە پێش ئەوەی لیڤییەکان ئامادەبن بۆ جێگرەوەیان. لەبەر ئەمەیە کە من تێناگەمبۆچی هەڵوێست سەبارەت بە گۆڕینی سەربازەکان بە لیڤییەکان دەبێت کاریگەری هەبێتلەسەر موامەرەی تورکەکان هەروەکو لەلایەن ئێوەوە باسکراوە. لە هەر حاڵەتێکدا منناتوانم ڕەزامەندی لەسەر دەستکاریکردنی پلانی چۆڵکردن بدەم و دەبێت داوات لێبکەم بۆ شوێن گرتنەوەی سەربازەکان بەبێ دەستوەردان لە بەرنامەی کشانەوەکە و ژمارەیلیڤییەکان کە پێویستن زۆر نییە. زیاتر لە نیوەی ژمارەی پێویست بۆ ئاکرێ و زاخۆلەلایەن ئەو چوار سەد ونەوەد لیڤیە کوردییەوە دابین دەکرا کە پێشتر هەبوون. منتێدەگەم کە تەنانەت لە ئەگەری داگیرکردنی بنکە دەرەکییەکان لەلایەن تورکیاوە وەک لەتەلەگرامی ژمارە ٢٩دا ئاماژەی پێکراوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەربازییەوە وەکپێشنیارێکی سەربازی بە کارێکی ناکرداری نازانرێت بۆ ڕاگرتنی موسڵ و باقیویلایەتەکە، بەڵام سەبارەت بەم خاڵە ئۆفیسی جەنگ داوای لێدوانی دیاریکراو سەبارەتبە بۆچوونەکانی ئەفسەری فەرماندەیی گشتی دەکات.
***