رۆشنبیریسڵاید

هۆزی باجەڵان

ڕەنجدەر شێرزاد

ئەم بابەتە بەشێکە لە یاداشتێکی ورد و درێژ لەسەر زۆربەی زۆری هۆزەکانی باشوری کوردستان کە لە لایەن مەیجەر سۆنەوە نووسراوە لە ١٩١٨، کە لەوکاتەدا ئەفسەری ڕامیاری بووە لە خانەقین، هەر جارە و لەسەر هۆزێک بڵاوی دەکەمەوە.

سوپاس بۆ مامۆستای ئازیزم م. عەلی پەرلەمان بۆ پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی ناوی شوێن و کەسایەتی و تێبینییە بە نرخەکانی.

یاداشت و تێبینییەکان لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان، مەیجەر سۆن ئەفسەری ڕامیاری لە خانەقین ١٩١٨

(١) باجەڵان

ا/ هۆزی بەجەڵان

ب/ بنەماڵەی (خێزانی) باجەڵان

تیرەکانی: جمهور و قازانلو

تیرە لاوەکییەکانی جمهور ئەمانەن: شێرەوەند، چوارکڵاو، مەمەوەند، داودەوەند و جەلیل ئاغا.

تیرە لاوەکییەکانی قازانلۆ ئەمانەن: حاجی خەلیل، والی ئاغا و عبدولڕەحمان ئاغا.

سەرۆکەکانی جمهور: مەجید خان، پەروێز، مبارەک، جەهانبەخش، قادر ئاغا و محەمەد ئەمین ئاغا.

سەرۆکەکانی قازانلو: والی ئاغا، عبدولڕەحمان ئاغا، غەیدان ئاغا و حاجی خەلیل ئاغا.

هێز: دەورەبەری ١٣٠٠ خێزان. مەجید ئاغا لە پێش جەنگ (جیهانی یەکەم) دەورەبەری ٨٠ ئەسپسواری هەبوە هەروەها محەمەد ئەمین ئاغا لەگەڵ والی ئاغا دەوروبەری ٤٠٠ دانەیەن هەبوە. لە ئێستادا هۆزەکە پەرش و بڵاوەو هێزی نەماوە.

شوێنیان- ا/ جمهور: پەیوەستن بە ئەو ئەو شوینەی بە دەشتی باجەڵان ناسراوە، بەم شێوەیە:

باکور. چەمی هەواسان.

باشور. قەسری شیرین لەسەر ڕێگای کرمانشا.

ڕۆژهەڵات. شاخەکانی دەرەدۆین و بێشکان.

ڕۆژئاوا. ڕوباری سیروان و شاخی ئاژداغ.

٢/ قازانلو پەیوەستە بە دەشتەکانی بنکورەوە، بەم شێوەیە:

لە باکور و ڕۆژئاوا. ڕوباری سیروان.

لە باشورەوە. باوە پڵاوی و جەبەل مرواری.

لە ڕۆژهەڵاتەوە. ئاش داغ.

لە بەیبوخەوە لە نێوان موسڵ و زێی بچوکەوە لە ژێر دەستی عەلی ئاغای قازانلودایە.

لەو گەندەی کە بە باجەڵان ناودەبرێت نزیکی کەرکوک لە ژێر دەستی عبدولڕەحمان ئاغادایە.

تێبینیە گشتییەکان و مێژوی هۆزەکە: بڕوانە بەشی بنەماڵە.

ب) بنەماڵەی باجەڵان.

سەرۆکی ئێستا: مستەفا پاشای باجەڵان، پیاوێکی بەساڵاچووی توند و خاوەن کاراکتەری بڕیاردەرە، کە پارێزگاری لە هەستی سەرسامبوونی بە بەریتانیاوە کرد کە لە پێش جەنگەوە هەیبوە تا ئەو ڕادەیەی کە موڵک و ماڵی خۆی کردە قوربانی بۆ ئەوەی دوای گرتنی بەغدا (١٩١٧) قسەی خۆی لەگەڵ ئێمەدا بباتەسەر. پێشتر لە خزمەتگوزاری شارستانی تورکی کاری کردوە و هەروەها پارێزگاری عەزیزیە و بەدرە بوە لە چەندین کاتی جیاوازدا. شارەزاییەکی گشتگیری لەسەر عەرەبەکانی ئەم ناوچانەو هەروەها لەسەر هۆزەکانی باشوری کوردستان هەیە. کوردێکە تا بڕبڕەی پشت، بە ڕەچەڵەک کرمانجێکی پاکە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەیە بەسەر مێژووی بنەماڵە سەرەکییەکانی کرمانجەوە. هەمیشە دژە تورک بووە و لە کاتە جیاوازەکاندا لە یاخیبوون و دەربەدەریدا بووە. ناوبانگێکی گەورەی هەیە بۆ ئازایەتی لە شەڕی خێڵەکیدا. ئامرازێکی وزەبەخش و جۆش و خرۆش دەبێت لە هەر پلانێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان. هاوسەرگیری کردوە لە گەڵ بنەماڵەی ئەرستۆکراتی بابان کە کۆنترین بنەماڵەی پاکی کرمانجی باشووری کوردستانن. ژنەکەی ناوی ئەسما خانمە.

مێژووی بنەماڵەکە

ئەسڵی باجلان کەسێکی خەڵکی ناوچەی دیاربەکر بووە و سەر بە یەکێک لە هۆزەکانی کرمانجی نزیک ئەو شارۆچکەیە (لێرەدا دیاربەکری بە شارۆچکە ناوبردوە بۆ ئەو کاتە) بوە. نزیکەی ساڵی ١٦٣٠ کۆچی کردوە بۆ زەهاو (دواتر بوو بە خاکی تورکیا- مەبەست عوسمانییە) کە لە دانیشتوانە جوتیارەکانی پەهلەوی-زمانی گرت. سوڵتان مورادی چوارەم زەهاوی دایە لەبەرامبەر ئامادەکردنی ٢٠٠٠ ئەسپ لە کاتی پێویست و داهاتی ساڵانەی ٣٠٠٠٠ قرش (پارەی عوسمانی). ئەم باپیرە ناوی عەبدال بەگی باجەڵان بووە. نازناوی پاشا سەرەتا بە ئەحمەد پاشای باجەڵان درا کە لەگەڵ نادر شا لە پا تەق شەڕی کرد. پاشالیکی زەهاو، تا سەردەمی عوسمان پاشای باوکی مستەفا پاشا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا بەردەوام بوو. بەهۆی لاوازی پاشالیکی بەغداد لە لە ماوەی شەڕەکان و دوای شەڕەکان لە گەڵ محمد عەلی میرزای کوڕی فاتح عەلی شا، بنەماڵەی باجەڵان و جوتیارە سەربەخۆکانیان (کە ئێستا بە باجەڵان ناوی هاتوە) دەبوایە بەبێ یارمەتی شەڕی محمد عەلی میرزا بکەن هەروەها ناچارکران بە چۆڵکردنی زەهاو. دوای کۆمیسیۆنی ئەرزڕۆم (کۆمیسێۆنی دیاریکردنی سنوری نێوان عوسمانی و سەفەوی) کە عوسمان پاشا تیایدا ئەندام بو، زەهاو درا بە وڵاتی فارس، بنەماڵەی باجەڵان دیاریکرا کە وەک شوێنکەوتەی تورکیا- عوسمانی بمێنێتەوە و بۆیە کۆچیان کرد بۆ خانەقێن کە تا ئێستاش بارەگایانە. هۆزەکە کە بەم ناوە ناوبراوەو ئێستاش هەروایە، پیکهاتوون لە یەکگرتنی جووتیارانی هۆزە جیاوازەکان کە لە زەهاو نیشتەجێ بوون. قەزانلوەکان پاشماوەی هۆزێکی تورکی ڕۆژهەڵاتین کاتێک لە نزیک هەمەدان نیشتەجێ بوون، کە بنەمای چەندین نیشتەجێبوونیان لە نزیک سنورەکە پێکهێنا، وەک دێرگەزینلوی قەسری شیرین و دانیشتوانی قەزانیەی نزیک مەندەلی کە پێشتر بە قەزانلو ناسرابوون، بەبێ ئاماژەدان بە هیچ پەیوەندییەکیان بە باجەڵانەوە. زەهاو دانیشتووانێکی پێشکەش کرد کە بە شێوەزارێکی پەهلەویی خراپ قسە بکەن، کە تا ئێستاش زاراوەی جوموری باجەڵانە، بە پێچەوانەی زمانی بنەماڵە کە کرمانجی ڕوونە.

ئەندامی سەرەکی بنەماڵەکە کە هێشتا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هۆزەکە هەیە، وایدادەنێت کە لە ڕاستیدا سەرۆکی هۆزەکەی نییە. جومهور کە لقی باوکە، کاریگەرییەکانی لەسەر هۆزەکە دوورخراوەتەوە، بەڵام قەزانلو خاوەنی باشترین کەرەستەیە هەم لە ڕووی پیاوانی شەڕکەر و هەم لە ڕووی جووتیارانەوە. هەموویان سوننەی شافعین.

***

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button