رۆشنبیریسڵاید

پڕوپاگەندەی دژە بەریتانی لە کوردستان ..

ڕەنجدەر شێرزاد

لە ئۆفیسی کۆڵۆنیاڵەوە

ژمارە: ١٨٨٩٩/١٩٢١

ڕێککەوتی: ٢٢ی نیسانی ١٩٢٢

گەیشتوە لە: ٢٣ نیسانی ١٩٢٢

پڕوپاگەندەی دژە بەریتانی لە کوردستان

ناردنی وێنەیەک لە تەلەگرامی کۆمیسیاری باڵا لە بەغداد، کە ئاماژە دەکات بە ژمارەیەک نموونە لە پڕوپاگەندەی دژە بەریتانیا.

ئەوەی دەربڕیوە کە کەمکردنەوەی سەربازگەی میسۆپۆتامیا بەندە بە توانای بەرگری لە هێرشی دەرەکی و باوەڕکردن بەوەی، کە وەزارەتی دەرەوە میکانزمێک بدۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە بۆ دەستتێوەردان لە پڕوپاگەندی دژە بەریتانی لەسەر سنوورەکانی میسۆپۆتامیا.

شەقامی داونین، لەندەن.

ئۆفیسی کۆڵۆنیاڵ.

ژمارە: ١٨٨٩٩/١٩٢١.

٢٢ی نیسانی ١٩٢٢.

بەڕێز،

فەرمانم پێکراوە لە لایەن بەڕێز وەزیر چەرچڵ بۆ ناردنی وێنەی هاوپێچ لە تەلەگرمی خاوەنشکۆ کۆمیسیاری باڵای میسۆپۆتامیا بۆ تۆ، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئێرل کەرزن کیدلستون، سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان و بە تایبەتی ژمارەیەک نموونەی پڕۆپاگەندەی دژە بەریتانی. بەڕێز چەرچڵ دڵنیایە کە لۆرد کەرزن بە تەواوی ئەو ڕاستییە بەرز دەنرخێنێت، کە وا تەواوی پلانی کەمکردنەوەی سەربازگەکانی میسۆپۆتامیا بەندە بە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی. هەربۆیە خوازیارە، کە بەڕێزیان (کەرزن) میکانزمێک بدۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە تێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە بۆ ڕێگریکردن لە دەستێوەردانی پڕۆپاگەندەی دژە بەریتانی لەسەر سنوورەکانی میسۆپۆتامیا.

خزمەتکاری گوێڕایەڵتان،

وەکیلی وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button