رۆشنبیریسڵاید

تا نەزانین بۆ لە سیڤەر سەرنەکەوتین، نازانین بۆ لە لۆزان سەرنگوم نووین ..

نووسینی: شێرکۆ کرمانج


١٠
 ی ئاب ساڵوەگەڕی پەیماننامەی سیڤەرە، بەم بۆنەیەوە بە باشم زانی کە لە بابەتێکداکە بە چەند بەشێک لێرە بڵاوی دەکەمەوە، بە وردی و و قوڵیی شرۆڤەی هۆکارەکانیپشت جێبەجێ نەکردنی پەیماننامەی سیڤەر بکەم تاوەکو بزانین بۆ لە لۆزان پرسی کوردپشتگوێ خرا.

بەشی یەکەم

پەیماننامەی سیڤەر چی بوو؟

پەیماننامەی سیڤەر یەکێکە لەو پەیماننامانەی کە لە ئاکامی گفتوگۆی ناو کۆنگرەکانیئاشتی هاتەبەرهەم کە لە دوای شەڕی یەکەمی ‏جیهانی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپابەسترانپەیماننامەکان لەنێوان هێزە هاوپەیمانەکان،‎ ‎کە لایەنی براوەی شەڕ ‏بوون،لەگەڵ لایەنە دۆڕاوەکانی شەڕ کە بە “میحوەر” ناودەبران، مۆرکرا بوونپەیماننامەیسیڤەر لەنێوان بەریتانیا و فەڕەنسا و ‏ئیتاڵیا وەک لایەنی سەرەکی براوە لەلایەک‌ وئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەک لایەنی دۆڕاو لە ١٠ ی ئابی ١٩٢٠ لە شاری سیڤەر ‏لەفەڕەنسا واژۆ کرایۆنان‌ و ئەرمینیا و حیجازیش لە پاڵ چەند لایەنێکی دیکەی لاوەکیوەک بەشێک لە هاوپەیمانان‏ لە واژۆکەرانی پەیمانەکە بوون.

پاڵپشت بە بڕگەکانی پەیماننامەی سیڤەر چەند دەوڵەتێک لەژێر ئینتیدابی بەریتانی وفەڕەنسی لە بەشە ‏داگیرکراوەکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دروستکران‌، بەمەشبەشێکی زۆری ئیمپراتۆریەتەکە کەوتە ژێردەستی یان قەڵەمڕەوی بەرەی ‏هاوپەیمانانبەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ ئەرمەنییەکان‌ و ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیشبە کوردەکان درا.

کۆنگرەکانی ئاشتی‌ ‌و خودی پەیماننامەی سیڤەر لە سەردەم و قۆناغێکی تایبەت لەمێژووی مرۆڤایەتیدا بەستران، کە سەردەمی ‏کۆتایی سیستەمێکی سیاسی نێودەوڵەتیو جێگرتنەوەی ‏ بە سیستەمێکی سیاسی دیکە بوودەکرێت قۆناغەکە وەک ڕاگوزەروەسف بکرێت بەوەی کە قۆناغێکی پڕ لە ‏کۆنفڕانس و دیداربوویەکێک لە ئامانجەسەرەکییەکانی دانوستان ‌و دیپلۆماسیەتی‏‏ کۆنگرەکانی ئەو قۆناغە هێنانە ئارایسیستەمێکی نوێی نێودەوڵەتیی بوو ئەویش بە کۆتاییهێنان بە ئیمپراتۆریەتیعوسمانی‌ و ‏‏دابەشکردنی میراتەکەی بەسەر براوەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی،بەتایبەتی بەریتانیا و فەڕەنسابۆیە واچاکە گفتوگۆکان‌ و کۆنگرەکانی ئەو سەردەمانە،لە سایکس پیکۆوە بگرە تا لۆزان، وەک دیداری دانوستان ‌و مامەڵە بیانبینین نەک تەنیاوەک ‏ساتەوەختی بڕیار و پەیمانیەکێک لە خەسڵەتە هەرە دیارەکانی پەیمان وبڕیارەکانی ئەو قۆناغە ناڕوونی‌ و لاستیکی بڕگە و ‏بەندەکانی ‏ڕێککەوتنامەکانن کە بەزمانێکی کراوەی ناڕوون داڕێژراون. ‏

سیڤەر ساتەوەختی بەرجەستەبوونی ‏ڕەوینەوەی ترسێکی کۆنی ئەوروپییەکانە کە لەمێژوودا بە پرسی ڕۆژهەڵات ناسراوە. ‏پرسی ڕۆژهەڵات خەونی ئەوروپییەکان بوو بۆکۆتاییهێنان بە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەجۆرێک کە جارێکی دیکە ‏نەتوانێت ‏ببێتەوەبە هێزێک مەترسی لەسەر ئەوروپا دروست بکاتئەم ڕەهەندی کۆتایی پێهێنەرە، بنەمایئەو ترس‌ و ‏سیندرمە (نیشانەگەورەیەیە کە سایکی تورکی تا ئێستاش تێیدا دەژی، کەبە سیندرمی سیڤەر ناسراوەلێرەوە ‏دەبێت سیڤەر وەک ڕووداوێک ببینین کە بۆ لایەنەجیاکان مانا و ‏ئاماژەی جیاوازی هەیەگەر بۆ کورد، سیڤەر ساتەوەختی دانپێنان وناسین ‌و ئاماژەپێدان بێت، ئەوە بۆ تورک ساتەوەختی ‏هەڕەشە و نەمان‌ و کۆتاییپێهاتنەسیڤەر، سەرەتای بە نێودەوڵەتییبوونی پرسی کورد و دەرکەوتنیناسیونالیزمی کوردییە. ‏لە هەمانکاتیش، سەرەتای خۆڕێکخستنەوەی ناسیونالیزمیتورکەبۆیە سیڤەر خاڵی لێکدابڕانە، لەنێوان‏ تورک و ئەوانی ‏دیکە، بەتایبەتی کورد. ‏

ئەو ڕەوتە لە ناسیونالیزمی تورکی کە لە ژێر کاریگەریی پەرچەکرداری سیڤەردایە، ئەمڕۆئاوێتەی کەلتوری سیاسیی‌ و ‏کۆمەڵایەتیی تورکی کراوە و هەرواش دەردەکەوێتئەمەش بۆ تورک هاوکێشەیەکی هێناوەتە ئاراوە، یان ڤییەنا یان سیڤەر. ‏مەبەست لەڤییەنا، ئەوپەڕی کشان‌ و باڵادەستیی تورکە، ئەویش بە گەیشتنەوە بە کەنارەکانیڤییەنای پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ‏هابسبۆرگ (نەمسای ئێستا). لەبەرامبەردا سیڤەر بەمانای ئەوپەڕی پاشەکشەی تورکە، واتە نەمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌ وبچووککردنەوەی ‏دەوڵەتی تورکیاهاوکێشەکە ئەمڕۆ دوو حیکایەتی بەرهەمهێناوە لەسایکی سیاسی تورکدا، کە ڕۆژانە لە گوتار و پەیڤ‌ و ‏پەیامی میدیاکان‌ و گفت ودەربڕینی سیاسییەکان دەردەکەونئەمەش بەو مانایەی کە ڕۆژانێک هەبووە تورکحاکمی دنیا بوون، ‏ڕۆژانێکیش دنیا حاکمیان بووە، ئەگەر وەک تورک حوکمی دنیانەکەین ئەوە دنیا حوکممان دەکاتلە دەرئەنجامدا، ئەم تێگەیشتنە کەلتورێکی ‏بەرهەمهێناوە کە بنەماکەی لەسەر پیلانگێڕیی‌ و تیوری پیلانگێڕیی‌ و ناعەقڵانیەت‌ داناوەشەڕفرۆشتن بە ئەوانی دیکە و ‏دەستوەردان لە کاروباری ئەوانی دیکە بووەتە میکانیزمیمانەوە و ئامرازێک بۆ پاوانخوازیلە پەیوەند بە کورد و تورک، ‏سیڤەر هۆکاریهاتنەئارای هەڵوێستی نکوڵیکەرانەیە لە بوونی هەموو ئەوانی دیکە کە کەوتونەتەجوگرافیای تورکیای نوێ. ‏دروشمی “تورک باشن، میللەتی دیکە بوونی نیە” (Türkiye, en iyi,başka millet yok)، لەگەڵ چەندین دروشمی ‏هاوشێوە، دەرئەنجامی ئەو ترسەیەکە تورک هەیەتی لە غەیرە تورک ‌و دنیا بەگشتیئەم هەڵوێستە نکوڵیکەرانەیە ئازار وزیانی بۆ کورد لە هەموو گەل‌ و گروپێکی دیکە زیاتر هەبووە. ‏

پەیماننامەی سیڤەر لە سێزدە بەش ‌و ٤٣٣ ماددە پێکهاتووەبڕگەی سێیەم لە بەشیسێیەم لە پرسە سیاسییەکان، کە لە سێ ماددە ‏پێکهاتووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردلە باکوری کوردستان (کوردستانی تورکیاو باشوری کوردستان (کوردستانی ‏عێراقتەرخانکراوەبڕگە و ماددە پەیوەندارەکان بە پرسی کورد خراوەتە پێش هەمووئاماژەکردن‌ و قسەکردنێک لەسەر ‏ناوچە تەرخانکراوەکان بۆ یۆنانییەکان، عەرەبەکان ‌یانئەرمەنییەکان‏‎.‎‏ ئەمەش نیشانەیە بۆ گرنگیی پرسی کورد لە پەیماننامەکەدا. ‏بەپێی ماددەی٦٢ لە پەیماننامەکە “کۆمسیۆنێک لە سێ ئەندام کە لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنسا وئیتاڵیاوە دیاریدەکرێن‌ و بارەگاکەی لە ئەستەمبوڵ ‏دەبێت، لە ماوەی شەش مانگ لەجێبەجێ کردنی بڕگەکانی ئەم پەیماننامەیە دەبێت بەرنامەیەک داڕێژن بۆ ئۆتۆنۆمیخۆجێیی بۆ ئەو ‏ناوچانەی کە زۆرینەیان کوردن ‌و دەکەونە نێوان ڕۆژهەڵاتی زێی فورات‌و باشوری سنوورەکانی ئەرمینیا، کە دواتر ‏دیاریدەکرێن، لەگەڵ باکوری سنوورەکانیتورکیا لەگەڵ سوریا و مێزۆپۆتامیا [عێراقوەک لە بڕگەی دووی ماددەی ٢٧ یپەیماننامەکەدا هاتوون. ‏ئەگەر بۆ هەر پرسێک نەتوانرا کۆدەنگی مسۆگەر بکرێت، ئەوەلەلایەن ئەندامانی کۆمسیۆنەکە دەخرێتە بەردەم نوێنەرانی ‏حکومەتەکانیانبەرنامەکەدەبێت پاراستنی کەلد و ئاسورییەکان ‌و کەمینە ڕەگەزی‌ و ئایینییەکانی دیکەش لەوناوچانەدا دەستەبەر ‏بکاتبۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆنێک لە نوێنەرانی بەریتانیا وفەڕەنسا و ئیتالیا و ئێران‌ و کورد پێکدێت، دەبێت سەردانی ‏ناوچەکان بکات بۆلێکۆڵینەوە و بڕیاردان لە ڕاستکردنەوەی، ئەگەر هەبێت، سنوورەکانی تورکیا لەگەڵئێران بەبنەما لەسەر ‏بڕگە و ماددەکانی ئەم پەیماننامەیە“. ماددەی ٦٣ ی پەیماننامەکەدەڵێت “دەوڵەتی تورکی پابەندە بە قەبوڵکردن‌ و جێبەجێ کردنی ‏بڕیارەکانی ئەوکۆمسیۆنەی کە لە ماددەی ٦٢ دا ئاماژەیپێکراوە لە ماوەی سێ مانگ لە ئاگادارکردنەوەیحکومەتە ‏پەیوەندارەکان.”

بۆ کورد، ماددەی ٦٤ لە هەردوو ماددەکەی دیکە پڕبایەخترە چونکە پێشنیارێکدەخاتەڕوو بۆ یەکگرتنەوەی ‏دوو پارچەی کوردستان‌ و ڕایدەگەیەنێت: “ئەگەر لە ماوەیساڵێکدا، لە مێژووی جێبەجێ کردنی ئەم پەیماننامەیە، کوردەکانی ‏نیشتەجێی ئەوناوچانەی لە ماددەی ٦٢ دا دەستنیشان کراون، داوایەکیان پێشکەش بە ئەنجومەنیکۆمەڵەی گەلان (League of ‎Nations) کرد، بەشێوەیەک نیشانیاندا کە زۆربەی خەڵکیئەو ناوچانە ئارەزوو دەکەن لە تورکیا جیاببنەوە و ئەنجومەنیش ‏دوای ڕەچاوکردنگەیشتە ئەو باوەڕەی کە ئەم خەڵکە دەتوانن ئەو سەربەخۆییە بپارێزن‌ و ڕاشیسپارد کەسەربەخۆییان ‏پێبدرێت، ئەوە تورکیا لە ئێستاوە پەیمان دەدات ئەو ڕاسپاردەیەجێبەجێبکات‌ و دەستبەرداری هەموو ماف‌ و ئیمتیازێکی خۆی بێت ‏لەو ناوچانەداوردەکارییەکانی ئەو دەستبەرداربوونەش دەبێت لە ڕێکەوتنێکی دیکەدا لەنێوان هێزەسەرەکییەکانی هاوپەیمانان ‏لەگەڵ تورکیا دەستنیشان بکرێتئەگەر، یان هەر کاتێک ئەمدەستبەردارییە هاتە ئاراوە، ئەوە لایەنە سەرەکییەکانی ‏هاوپەیمانان نابێت هیچبەرهەڵستییەک نیشانبده‌ن لەسەر پێکەوەلکانی ئارەزوومەندانەی ئەو کوردانەی کەئێستا بەشێکن لە ‏ویلایەتی موسڵ بە کوردەکانی دەوڵەتە سەربەخۆکەی کوردستان.”

دوای سەد ساڵ لە مۆرکردنی پەیماننامەی سیڤەر و شەڕی یەکەمی جیهانی، پرسیارێکبەردەوام دووبارە دەبێتەوە، داخۆ بۆ گەلی ‏کورد، لەو سەرەوبەندە دا، وەک گەلانی دیکەیناوچەکە بە مافی چارەنووس نەگەیشت‌ و نەیتوانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیدروستبکات‌ و سەربەخۆیی‌ و سەروەریی زامن بکات؟ پرسیارێکی دیکە ئەوەیە، لەکاتێکداکە پەیماننامەی سیڤەر، گەر بە کرچوکاڵیش بووبێت، مافی دامەزراندنی دەوڵەتی بە کوردڕەوا بینی، ئەدی بۆ مافەکە بەرجەستە نەکرا؟ لەم پرسیارانەش گرنگتر ئەوەیە، ‏ئەگەربێبەشکردنی کورد لە دەوڵەتنەتەوە هۆکاری هەرەسەرەکی سەرهەڵدان‌ و دروستبوونیپرسی کورد بێت لە ‏ڕۆژهەڵاتی ناوین‌ و دابەشکردنی کورد بەسەر چەنددەوڵەتنەتەوەیەکی دیکە –تورکیا، عێراق، سوریا و ئێران– لە پشت ‏درێژبوونەوەوبەردەوامیی پرسەکە بێت تا ئێستا، داخۆ ئەمڕۆ دەبێت هەلەکان‌ و ئاڵنگارییەکان ‌وچارەسەرەکان بۆ پرسی کورد ‏چی بن؟ لەپاڵ وەڵامی ئەم پرسیارانە مەبەست لە گەڕانەوەبۆ سیڤەر ئەوەیە کە وێنای پرسی کورد لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتووش ‏بکرێت.‏

لە بەشەکانی داهاتوو، یەک بە یەک، هەموو هۆکارەکان دەخەیەنەڕوو چ هۆکاری ناوخۆیبن، ناوچەیی بن، نێوانخۆیی بن یان نێودەڵەتی بن.

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button