Jaff

  • رۆشنبیری

    لە یادی سەد ساڵەی لۆزاندا: ئەتاتورك‌ و کورد. (بەشی یەکەم)

    نووسینی: ئەندرو مانگۆ (١٩٢٦ – ٢٠١٤)، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و کتێب دانەرێکی بەریتانییە. لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق ئاخۆ مستەفا…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • چاوپێکەوتن

    دیدار لەگەڵ (دکتۆر بورهان أ. یاسین)، لە هەڵکەوتی سەد ساڵەی پەیماننامەی (لۆزان)

    سازدانی دیدار: سیروان حەمە ڕەشید پ١: با سەرەتا لەسەر ڕێککەوتنامەی سیڤەر پرسیار بکەین، لەسیڤەردا ڕێککەوتن هەبوو کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵی گەلان – عصبة لامم)

    خالید ئەمین پاریس ٢١ مارس ١٩٣١ بەڕێز جەنابی سەرۆک شانازی ئەوەم هەیە ترس و شکاتی نەتەوەیەکتان پێ ڕاگەیەنم کە خودی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    مەولەوی و سروشتخوازی ..

    نووسینی: کامیل ئەحمەد تاوگۆزی پێشەکی: ڕوون و ئاشکرایە هەموو گەل و نەتەوەیەک لە سەر ڕووی ئەم زەمینە، خاوەنی چەندین کەسایەتی،…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    راپۆرتێک لەبارەی قەیرانی ئاووهەوا و ژینگە ..

    ڕاپۆرتی تایبەتی کوردستان تایمز: پڕۆژەی کوردستانێکی سەوز ئەم راپۆرتە تایبەتە تێڕوانینێکی گشتیی لە قەیرانی گۆڕانی ئاووهەوا و کاریگەرییە قووڵە زیانبەخشەکانی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    پڕۆژەیەکی بەریتانیی بۆ دواڕۆژی سلێمانی، لە ٦ حوزەیرانی ١٩٢٣ز دا

    نووسینی: رەنجدەر محمد عەزیز دوای بۆردومانکردنی سلێمانی لە لایەن هیزی ئاسمانی بەریتانی و حکومەتی عێراق و ناجارکردنی شێخ محمودی نەمر…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    نهێنی ..

    ڕەنجدەر شێرزاد . ٨G.O ژمارە: سکرتاریەتی بارەگا، کۆمیسیاری باڵا بۆ عێراق، بەغداد. ٤ کانوونی دووەمی ١٩٢٦. بۆ: بارەگای ئاسمانی، بەغداد. یاداشت. ئاماژە بە پوختەی هەواڵگری هەفتانە، ژمارە یەک، بۆ کۆتایی هەفتە کە لە ٥ی کانوونیدووەمی ١٩٢٦، لە لایەن ستافی گشتی هیندەوە بڵاوکراوەتەوە. خاوەنشکۆ (کۆمیسیاری باڵا) دەیەوێت سەرنجی فەرماندەی ئەفسەری ئاسمانیڕابکێشێت بۆ پەرەگرافی دووەم لەو بەشەی ناونراوە “سیاسەت” لەو پاشکۆیەیپەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە لە پەڕەی چوار. وا دیارە ئەم پەرەگرافە پێشنیاز دەکاتکە ئەوە سیاسەتی حکومەتی پاشایەتی بەریتانیایە بۆ هاندانی گیانی ناسیۆنالیزمیکوردی لە باشوری کوردستان لەگەڵ تێڕوانین بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیکوردی. ئەوە راستییە کە لە ماوی شەڕ و لە کاتێکدا دەرکەوت کە ئەگەری پەسەندکردنیڕێککەوتنامەکە هەیە، حکومەتی پاشایەتی بەریتانیا شتێکی گەورەی کرد بۆ هاندانیناسیۆنالیزمی کوردی لەگەڵ ئەو دەرئەنجامانەی کە هەر لەو کاتەوە بە شێوەیەکییەکلاکەرەوە شەرمەزارکەر بوون. بەڵام سیاسەتی ئێستای حکومەتی پاشایەتی بەریتانیاوەک ئەوەیە کە چۆن فەرماندەیی ئەفسەری ئاسمانی بێ گومان دەیگرێتە بەر بۆبێهیواکردنی هەر هەوڵێک بەرامبەر سیاسەتی جیاکاری لەلایەن کوردانی عێراقەوە.  حکومەتی پاشایەتی پابەندە بە دواین بڕیاری کۆمەڵەی گەلانەوە بۆ سەیرکردنی ئەوەیکەوا داواکارییە لۆژیکییەکانی کورد سەبارەت بە بەکارهێنانی زمانی خۆیان ودامەزراندنی لێپرسراوانی کورد لە ناوچە کوردییەکان هەروەها بابەتەکانی تری هاوشێوەبە وردی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها بە توندی ڕووبەڕوویهەر هەوڵێکی حکومەتی عێراق دەوەستێتەوە بۆ بە عەرەبکردن و سڕینەوەی ناسنامەینەتەوەیی کوردەکان. لە هەمان کاتدا کوردەکان قەناعەتیان بە پێویستی یەکگرتنی نزیکلەگەڵ دەوڵەتی عێراق هەیە. ***

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    ئۆفیسی (وەزارەتی) کۆڵۆنیاڵ

    ڕەنجدەر شێرزاد ژمارە: ٥٠٢٤٧ ١٠-١٠-١٩٢٢ یاداشت. سێ وەرەقە (بابەت) هەیە بۆ لەبەرچاوگرتن. # یاداشتەکانی کۆنفرانسی ئەفسەرانی بەریتانیا لە ناوچەکانی کوردستانەوە.…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    خوێندەوارییەك مەترسیدارتر لەنەخوێندەواری!

    نووسینی: د. کامەران مەنتک مەرحەبا ئەی جەهل‌و وەحشیەت مەرحەباتف لەعیلم‌و سنعەت‌و سەد كەهرەبا  (بێكەس)پێشكەوتن‌و زانست لەڕێگەی خوێندەوارییەوە بەدەستدەهێنرێت، واتە خوێندەواری تەنهائامڕازێكە بۆ گەیشتن بەئامانجێكی گەورەتر، كەواتە خوێندەواری خۆی لەخۆیدا ئامڕازەو ئامانجنییە، لەسەردەمی ئەمڕۆماندا، ئەو گەلانەی ئەو ئامڕازەیان لەبەردەستدانەبێت، ناتوانن لەگەڵڕەوتی پێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتی گوزەر بكەن‌و دەكەونە دەرەوەی مێژوو، هەر ئەمەش وایكردوەبەدرێژایی مێژوی نوێ، زۆر لەڕۆشنبیران‌و شاعیران‌و دڵسۆزانی كورد داوای خوێندنیانلەكۆمەڵگەكەی خۆیان كردووە‌و بەدەوایەكیان زانیوە بۆ چارەسەركردنی دەردی كورد.لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی خوێندەواریدا، خوێندن زۆر كایەی گرنگی داگیر كردووەو دەزگاكۆمەڵایەتییەكانی تر، زۆر پانتاییان لە دەستداوە وبەجێیانهێشتووە بۆ  ئەو دامودەزگایانەیپەیوەندییان بە خوێندن وفێربوونەوە هەیە، بۆیە ئەركی ئەو دەزگا فێرخوازیانە زۆر گەورەتربووەو لەپاڵ خوێندندا كایەی پەروەردە بەشێكی گرنگی لەو دەزگایانە داگیركردووە!كێشەكە لێرەوە دەستپێدەكات، كاتێك ئەو دەزگایانەی خوێندن‌و پەروەردەكردن لەتواناكانیخۆیان دەكەون‌و بێ رۆڵ دەكرێن، لەوكاتەدا بۆشاییەكی گەورە لەبواری پەروەردەدا دروستدەبێت، هاوسەنگییەكە بەشێوەیەك تێكدەچێت، خوێندەوارییەكی خواروخێچ دێتە بەرهەم، بەڵامپەروەردە فەرامۆش دەكرێت، یاخود ئەو دەزگا پەروەردەییانە ناتوانن رۆڵی خۆیان بگێڕن، لەوحالەتەدا بە هەزاران مرۆڤی خوێندەوار دێتە بەرهەم، بەڵام بێ پەروەردە و بێ بەها، كەسایەتییەكدەخاتە ناو كۆمەڵگە، كە هەمیشە لەهەڵپەی بەدەست هێنانی بەرژەوەندییە تایبەتتیەكانی خۆیدابێت وهیچ هێڵێكی سووریش نەبێت رێگەی لێبگرێت!.ئەو كاتانەی شاعیرو رۆشنبیرانی كورد داوای خوێندن و خوێندەوارییان دەكرد، ئەو كاتانەكۆمەڵگە رۆڵێكی گەورەی دەبینی لە بواری پەروەردەكرندا، خێزان، هاوڕێ، دراوسێ، دیوەخان،ئەمانە هەمووی كایەی گرنگ بوون بۆ پەروەردەكردنی تاكەكان وچاندنی كۆمەڵێك بەها لەناخیاندا، كە دەبووە هۆی زیندوو هێشتنەوەو پاراستنی ئەو بنەمایانەی نەتەوەكەیان لەسەربەند بوو، بەڵام ئێستا خوێندەوارییەكی پڕ لەكەموكوڕی وسەقەت، بە واتایەكی تر بەخراپیدەنووسێت وبەكەمیش دەخوێنێتەوە هاتۆتە ئارا، ئەم دۆخە نوێیەی خوێندەواری وئەو دابڕانەكۆمەڵایەتییەی بوارەكانی گەیاندن لەگەڵ خۆیاندا هێناویانە، توێژێكی گەورە وفراوانی وایانبەرهەمهێناوە، خاوەن بڕوانامەی گەورەو ئاستێكی ئێجگار نزم تا رادەی نەخوێندەواری لە دایكبووە، لەرووی كۆمەڵایەتیشەوە لەهەموو كەلتوورو بەهایەك دابڕاون، لەراستیدا ئەو جۆرەخوێندەوارییە زۆر مەترسیدارترە لە نەخوێندەواری، لەبەرئەوەی كاتێك مرۆڤ نەخوێندەوار بوو،لەرێگەی كۆمەڵگەیەكی پابەندەوە پەروەردەیەكی كۆمەڵایەتی باشی وەردەگرت، بەڵام كاتێك ئەوپەروەردەیە گوازرایەوە بۆ قوتابخانەكان وقوتابخانەكانیش بە ئەركی راستەقینەی خۆیاننامۆبوون، یاخود بە دەستەواژەیەكی تر لەئەرك وبەهاكانی خۆیان داماڵران، شتێك نەما بە ناویپەروەردە! ئەوەی پێی دەگوترا، ئەتیكای ئاخاوتن، رێزگرتن وشێوازی مامەڵەكردن، لەناوا نەمان،كۆمەڵێك پڕەنسیپی زۆر گرنگ، وەك راستگۆیی و وەفاداری ووڵاتپارێزی ورێزی گەورەو بچووك و… هتد سڕانەوە، بەرامبەر ئەمەش كۆمەڵێك چەمكی ریسواو بەوتا عامییەكەی بازاڕی، شوێنیانیگرتەوە، ئەمە ژیانی ناو كۆمەڵگەی لەژیانی ناو دارستان نزیكتر كردەوە، لەهەندێك حالەتدا ژیانیناو دارستانیشی تێپەڕاند، لەبەرئەوەی راستە لەژیانی ناو دارستاندا یاسای بەهێزو بێهێز هەیە،بەڵام بەهێزەكان هەرگیز لەپێویستییە ژیارییەكانی خۆیان زیاتر هێز بەكار ناهێنن، بە پێچەوانەیمرۆڤ، كە هێز بەشێوەیەكی زۆر ترسناك بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی یەكتر بەكاردەهێنێت.ئێستا خوێندەواری بۆتە كاڵایەك بەدەست كۆمەڵێك نەخوێندەوارو بازرگانی شەڕەوە، ئەوانەیخۆیان هیچ پەیوەندییەكیان بە خوێندن وپەروەردەو زانستەوە نییە، ئەوانە لەرێگەی دزینی موڵكوماڵی میللەتەوە، بوونەتە بازرگانی ساختەو هەڵتۆقیون، ئەوانە قوتابخانەو زانكۆ دەكەنەوەوخوێندن و زانستیش وەك هەموو كاڵاكانی تر بە چرووكی بەكاردەهێنن، چۆن دەچن لە وڵاتیچین و دەوڵەتە هاوسێكان كاڵای ستۆك وخۆراكی ژاراوی و بێكەڵك دەخەنە بازاڕەكانی كوردستان،بە هەمان خاوەن بڕوانامەی گەورەو بێناوەڕۆكیش دەخەنە ناو كۆمەڵگەی كوردییەوە.لەبەشێكی زۆری ئەو جۆرە قوتابخانەو زانكۆیانە، هێندەی بایەخ بە دارودیوارو بیناكان دەدرێت،هێندە بایەخ بە زانست و پەروەردە نادرێت، لە راستیدا ئەو شوێنانە بوونەتە دوكانێك بۆفرۆشتنی بڕوانامەی بێ ناوەڕۆك، كە ئەمە كۆمەڵگەی كوردی دووچاری نامۆبوونێكی ترسناككردووە، بەرهەمهێنانی نەزانین وگەمژەیی، بۆتە كارێكی بەرەواجی ئەو جۆرە خوێندنە، بۆیە لەدۆخێكی وەكو ئێستادا، نەخوێندەوارییەكە زۆر باشترە لەو خوێندەوارییە فشۆڵە، بەلایەنی كەمكەسەكان بەنەخوێندەوارییەكە رەسەنایەتی خۆڕسكبوونی خۆیان لەدەستنادەن!.

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    پێشەکییەکی زۆر کورت بۆ زمانناسی ..

    نووسینی: د. جەعفەر شێخولئیسلامی short_brief_about_languageداگرتن

    زیاتر بخوێنەوە »
Back to top button