رۆشنبیری
-
(تهكفیرییهكان) لهكوێوه بۆ كوێ؟
ناصح مهلا كهریم ناساندن :یهكێك لهو بابهتانهی زۆرترین مشتومڕی لهسهره و بووهته یهكێك له بهڵاكانی سهردهم ، دیاردهی (تهكفیر)ه .…
زیاتر بخوێنەوە » -
بەڕێز ئۆرمسبی- جۆر، وەزیری دەوڵەت …
ڕەنجدەر شێرزاد پێویستە ئەو تۆمارانەی پێشوو ببینیت، کە من هیچ شتێکی ئەوتۆم نییە بۆ زیادکردنی ئەمە. زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین…
زیاتر بخوێنەوە » -
کاریگەری و هەژمونی شێخ محمود لە سلێمانی لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا
د. رەنجدەر محمد عزیز یاداشتی بڵاوکراوە، ژمارە:٤٣، لە ڕێککەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩١٨ لە لایەن مەیجەر ئیدوار ولیام چارلس نۆیڵ،…
زیاتر بخوێنەوە » -
ڕەگ و ڕیشەی ناسیۆنالیزمی نوێی کوردی: پاشخانی مێژوویی ..
نووسینی: مایکڵ ئەپەڵ، پرۆفیسۆر لەزانکۆی حەیفا – سەرۆکی بەشی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق ناسیۆنالیزمی کوردی وەک…
زیاتر بخوێنەوە » -
سەفەرنامەکەی عومەر لوتفی بۆ کەیپ تاون لە ساڵی ١٨٦٢ ..
نووسینی: سوداد ڕەسووڵ بە دەگمەن هەڵدەکەوێت کوردێک ژیننامە یان سەفەرنامەی خۆی نووسی بێتەوە، بەتایبەت ئەو کوردانەی کە لە سەدەی نۆزدەم…
زیاتر بخوێنەوە » -
ئازادبوونی مەحموود پاشای سەرۆک هۆزی جاف لە ئەستەنبوڵ لە بەڵگەنامەکانی قاجارییدا ..
ناساندن و ڕانان: هەردی مەهدی میکە بە گوێرەی ئەم بەڵگەیە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە، ئەو کاتەی کە…
زیاتر بخوێنەوە » -
سێ دۆکیۆمێنت
ڕەنجدەر شێرزاد لە: فەرمانگەی (وەزارەتی) کۆڵۆنیالەوەژمار: ٤٤٤٥٩/٢٤.ڕێککەوتی: ٢٩ی ئەیلولی ١٩٢٤. ناڕەزایەتی تورکیا بەرامبەر دوبارە داگیرکردنەوەی سلێمانی. ئاماژە بە نامەی وەزارەتی…
زیاتر بخوێنەوە » -
بەڕێز پێرسی کۆکس
نهێنی ڕەنجدەر شێرزاد ١. من تازە پەیامێکم لە ڕێگەی ناوەندێکی بەریتانی تەواو متمانەپێکراوەوە لەعەبدولقادرەوە وەرگرتوە، کە ناوبراو لێرە لە پێشەنگی کوردە کاریگەرەکانە . خاڵەسەرەکییەکانی ئەمانەن: فەتاح بەگی (هەمەوەند) پەیامێکی لە شێخ مەحمودەوە هێناوە بۆ عەبدولقادر، کە دەڵێتمەحمود خۆی بە تەواوی دەخاتە ژێر فەرمانی ئەوەوە و هەرچی پێی بڵێت ئەنجامیدەدات. ٢. عبدالقادر پەیامێکی پێگەیشتوە لە کۆمیتەکانی کوردەوە لە ئەرزڕۆم و وان وناوچەکانی تر (لە نێویاندا وادەردەکەوێت ناوچەناکۆکەکانی نێوان تورکیا و عێراقیش،بەڵام ئەمەیان زۆر ڕوون نییە) بۆ خستنەڕووی ئەوەی کە کوردەکان لە هەموو ئەوناوچانە ئامۆژگاری ڕووسەکانیان پیگەیشتوە بۆ بەڵێنی ئۆتۆنۆمی و هەموو جۆرەسودەکانی ئەم ئۆتۆنۆمییە. هەروەها تورکەکان هەوڵیان داوە دەستیان بەسەردا بگرن بە مەبەستی ناردنی ئەفسەر بۆڕاهێنانیان و هتد. فەرەنسییەکانیش لە ناوچەکەدا جێگەی سەرنجن. کورد نایەوێت پەیوەندی بەڕووسەکانەوە هەبێت و هەرگیز ملکەچی تورکیش نابێت، بەڵکو ئەوەی ئەوان دەیانەوێتکۆنترۆڵی (حوکمی) بەریتانیایە. ئەوان دەیانەوێت عەبدولقادر نەخشەڕێیەکیان بۆ دیاری بکات. عەبدولقادر دەڵێت، دوایئەوەی خۆی بەڵێنی بە ئینگلیزەکان داوە، لە سەر بەڵێنەکەی پاشگەز نابێتەوە. ئەو لە ڕاستیدا داوامان لێدەکات ڕێگەیەکی بۆ دیاری بکەین، حەز دەکات لەگەڵ کەسێکیڕێگەپێدراو باسی کێشەکان بکات. ئەگەر بێت و پێشنیازەکانی شێخ مەحمود قبوڵ بکات،ئەوا فەتاح بەگی هەمەوەندی بە بیانوویەک لە شاندی تورکیا دوور دەکەوێتەوە. عەبدولقادر دەڵێت: تورکەکان بە گومانێکی زۆرەوە سەیری دەکەن، بەڵام دانیشتوانیناوخۆیی کورد لێرە بە ڕاشکاوی ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە ئەوان تەحەمولی هیچ هەوڵێکناکەن بۆ دەستدرێژیکردنە سەری. بۆیە ئەو لە لای خۆیەوە زۆر وریا بووە و زۆر کەمدەڕوات، بەجۆرێک کە ئێستا لە نزیکەوە چاودێری ناکرێت. لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٢٢ زۆرجار پەیوەندیم لەگەڵ عەبدولقادر هەبوو، هەمووبەرەوپیشچوونەکان لە لایەن ئەوەوە بووە. من باوەڕم وایە، کە کەسێکی ڕاستگۆ بێت وکاریگەرییەکی چاوەڕوانکراوی باشی هەبێت لە بەشەکانی کوردستانی نزیکی سنووریفارس، وابیردەکرێتەوە، کە ماوەیەکی زۆر درێژ لەوێ نەژیاوە. هەرگیز نەتوانراوە هیچشتێک بکرێت، جگە لە ناڕەحەتکردنی. سەرچاوەی نیگەرانییەکەی دزەکردنی ڕووسیایە بۆناو کوردستان. ئامانجی ئەو هەردەم کوردستانێکی جودا بووە لە ژێر چاودێریبەریتانیادا. پەیوەندییەکانم لەگەڵیدا بەجۆرێک بووە کە بەزەحمەت دەتوانم پەیامەکەی پشتگوێبخەم، بەڵام من ئەوە دەزانم کە تاکە وەڵامێک کە دەتوانرێت بنێردرێت ئەوەیە: (ا) کە حکومەتی بەریتانیا بە تەواوی بێ بەرژەوەندییە لە بەشەکانی باکووری کورستانو باکووری ڕۆژئاوای ویلایەتی موسڵی کۆن، بە ڕاشکاوی بلێین، بەریتانیا هەروەهاناتوانێت بەوردی هانی هیچ کوردێکی ئەو ناوچەیە بدات تاکو چاویان لەپشتیوانییەکانی بێت. (ب) حکوومەتی بەریتانیا بە تووندی گرنگی بەو ناوچەیە دەدات کە لە ویلایەتی موسڵ ودانیشتووانەکەی پێکهاتووە، بەڵام مەبەستیان پابەندبوونە بە مەرجی پەیماننامەیلۆزان و ئەگەر ئەم کۆنفرانسەی ئێستا شکستی هێنا ئەوە بۆ کۆمەڵەی گەلان دەبێت کەبڕیار بدات. (ج) کە باشترین ئامۆژگاری لە لایەن هەر کەسێک کە کاریگەری لەسەر شێخ مەحمودهەبێت و بتوانێت بیخاتەڕوو ئەوەیە کە، تا ئەو کاتەی لەو پێگەیەی ئێستایدایە،پێویستە بە دڵسۆزی کار بکات لەگەڵ عێراق و نوێنەرانی دەسەڵاتی ماندەیت. بێگومان هەر پەیامێکی لەو جۆرە زارەکی دەبێت. بەڕای من هەڵەیەکی گەورە دەبێت بۆمن یان هەر بەرپرسێکی تر بۆ ئەنجامدانی هەر چەشنە گفتوگۆیەک لەگەڵ عەبدولقادر ،جگەلەوەی ناوبراو بە ئاشکرا بە دەستپێشخەری خۆی بێتە ئێرە، کە بەدوور دەزانرێتئەوە بکات. ٣١–٥–١٩٢٤ من و بەڕێز پێرسی کۆکس، هەردووکمان لە وەڵامدا لەگەڵ پەیامە پێشنیاز کراوەکەداین. ٣١ی ئایار…
زیاتر بخوێنەوە » -
بارودۆخی کوردستان …
ڕەنجدەر شێرزاد بارودۆخی کوردستان .. ئاماژە بە نامەی وەزارەتی دەرەوە لە ٢٦ی ئایار ژمارە (ی٥٠٦٣/١٠١٩/٦٥)، وێنەیەک لەتەلەگرامی بەغداد ژمارە. ٣١٥ لە ٧ی حوزەیران، زانیاری ئەوەی داوە کە سەرکردەکوردەکان پلانی ئیدارەی ئۆتۆنۆمیان قبوڵە لە ملکەچی بۆ عێراق، بەڵام پێداگرن لەمانەوەی ئەو ژمارە سەربازەی ئیستا لە سلێمانی بۆ پاراستنی لە بەرامبەر شێخمحمود. شا فەیسەڵ بە توندی دژی پاشەکشەی سەربازەکانە لە سلێمانی، بەڵام ڕەنگە ڕازی بکرێتبە کشانەوەیان ئەگەر دڵنیا بێت کە گەڕانەوەی سلێمانی بۆ شیخ محمود کە لایەنگریتورکە، نابێتەهۆی ئەوەی کە باشوری کوردستان لە لایەن کۆمەڵەی گەلانەوە بدریت بەتورکیا. ا. لە کۆنفرانسەکەدا پێشنیازی ئەوە کراوە کە بەڕێز هۆراس ڕومبۆل ڕابسپێردرێت کەوەڵامێکی جێگەی ڕەزامەندی لە تورکەکان لەسەر ئەم پرسە وەربگرێت پێش ئەوەی زیاتربچێتە سەربابەتی کشانەوەی هێز. ب. ئەمەش وێنای دۆخێکی ناخۆش دەکات، چونکە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە عێراقئێستا خوازیاری کشانەوەی سێ هەزار سەربازن لە سلێمانی. فەیسەڵ ئەمە ڕەتدەکاتەوەو خوازیاری مانەوەی سەربازەکانە، بەوپێیەی پێشبینی ئەوەدەکات کە پێچەوانەی ئەمە واتە گەڕانەوەی دەسەڵاتی شیخ محمود بۆ سلێمانی وسەرئەنجامی ئەوەش کۆمەڵەی گەلان باشوری کوردستان دەدات بە تورکیا. کۆمیساری باڵا و فەرماندەیی ئەفسەری ئاسمانی ئەم ترسانە بێ بنەما دەزانن و دڵنیانلەوەی کە دەتوانن لە ڕێگەی چالاکیی ئاسمانییەوە شێخ مەحمود لە سنوورەکاندابهێڵنەوە، هەرچەندە هەست دەکەن کە ” ئەو دۆخەی لە ئەنجامی ئەمەدا دروست دەبێتلە لایەن کۆمەڵەی گەلانەوە دەستخۆشی لێناکریت”! بەڵام دەیانەوێت سەربازەکانبکشێننەوە و پیێان وایە کە سەرەتا دەبێت جۆرێک لە ڕێکخستنی ئیداری بکرێت. هەروەها پێیان وایە کە دەتوانن ترسی فەیسەڵ و حکومەتەکەی بڕەوێننەوە، ئەگەرحکومەتی بەریتانیا گەرەنتی ئەوە بدات کەوا گەڕانەوەی سلێمانی بۆ ژێر دەستی شێخمحمود نابێتە مایەی بەخشینی باشوری کوردستان بە تورکیا لە لایەن کۆمەڵەیگەلانەوە. نووسینگەی موستەعمەرات لە ئێستادا پرسیاری بۆچوونەکانمان ناکەن و بەم کارەشوادەکەن ئاگاداری بۆچوونەکانی خۆیان بین. بەڵام پێناچێت بتوانرێت هیچ دڵنیایییەکیلەو جۆرە بدەین. ئەگەر لێکۆڵەرانی کۆمەڵەی گەلان بۆیان دەرکەوێت کە باشووریکوردستان بە تەواوی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق و (هەرچەندە بە هیچشێوەیەک ئەمەی بەدوادا نایەت) لە ژێر ئیدارەی سەرۆکێکی کورددا کە بەهرەمەند بێت لەپشتیوانی تورکیا و دڵسۆزی خۆی بۆ تورکیا دەرببڕێت، ئەوا (لێكۆڵەرەوەکان) بەزەحمەت دەتوانن پاساو بۆ مانەوەی کوردستان بهێننەوە لەلایەن عێراقەوە. ڕوونە کە کلیلی بارودۆخەکە شێخ محمودە. پێدەچێت کە ئامانجی شیخ محمود ئەوەبێت کە دەتوانێت ئۆتۆنۆمییەکی ناوخۆیی فراوان بۆ هەمو کوردستان بە دەست بهێنێت. بە دور دەزانرێت کە بتوانێت ئەمە لە تورکەکان بەدەست بهێنێت لە باکوری کوردستان،بۆیە شێخ لەوانەیە بە باشی ئامادە بێت بۆ قبوڵکردنی ئەمە لە ڕێگەی ئێمەوە لە باشوریکوردستان و پاشان لەوێوە کار بکات بۆ ئەوەی باکوری کوردستان بخاتە سەرقەڵەمڕەوێتیەکەی. ئەمەش بە وردی ئەو بابەتەیە کە تورکەکان لێی ئەترسن و لەبەرئەوەیە کە پشتیوانی ئەکەن لە ویلایەتی موسڵ، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لێی دەترسن. تا ڕادەیەکی زۆر شێخ محمود خوازیاری پەیوەندی دۆستانەیە لە گەڵ ئێمەدا(ئینگلیزەکان) وە دواین ویستی (هەڵبژاردنی) ئەوەیە کە ببینێت باشوری کوردستانبخرێتە سەر تورکیا. هەربۆیە سیاسەتی ئێمە بە ڕوونی وادیارە ئەوەیە کە شێخ سەرکەوێت بەسەر ئەمەدا وهاندانی فەیسەڵ بۆ قبوڵکردنی شێخ و پێدانی بەڕێوەبەریتیەکی ئۆتۆنۆمی ناوخۆیپێویست و هەروەها دواتر ڕوبەڕوبونەوەی کۆمەڵەی گەلان لەڕیگەی بەرێوەبردنێکیئۆتۆنۆمی قبوڵکراو لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدا. بەڵام شێخ بە بێگومان بەردەوامدەبێت لە دروستکردنی کێشە بۆ تورکەکان بۆ ئێمەش، لە ڕیگەی هەوڵەکانی بۆفراوانکردنی دەسەڵاتی بەسەر باکور یان کوردستانی تورکیا هەروەها بۆ ئیمە کارێکیزەحمەت دەبێت کە بیپارێزین لە تورکەکان بە بێ ئەنجامدانی جۆرێک لە ڕێکخستنێکیسێ قۆڵی، دوای پێدانی گەرەنتی کۆمەڵەی گەلان بۆ دۆخی ئێستا. تەلەگرام لە نوسینگەی موستەعمەراتەوە، ٢٨٥٨١/٢٣. لە ڕیککەوتی: ٧–٦–١٩٢٣. ***
زیاتر بخوێنەوە »