ڕەنجدەر شێرزاد
پێویستە ئەو تۆمارانەی پێشوو ببینیت، کە من هیچ شتێکی ئەوتۆم نییە بۆ زیادکردنی ئەمە. زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین ئێمە بە بەردەوامی گیرۆدەین بە کێشەی کوردەوە، هەر لەوکاتەی کە پێشڕەوی سەرکەوتنەکانمان لە باکووری بەغداد بۆ یەکەمجار بەرکەوتنی لەگەڵ کورددا دروست کرد تا ساتەوەختی ئێستا. کێشەکە یەکەمجار لە سەرەتای ساڵی ١٩٢٠، لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لیژنەی نێوان بەشەکانی حکومەتدا تاوتوێ کرا، کە لۆرد کرزون سەرۆکایەتی دەکرد. ئەم بڕگەیەی خوارەوەم وەرگرتوە لە ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ١٣ی نیسانی ١٩٢٠:
”لۆرد کرزون، سەرۆکی کۆبونەوەکە وتی: ”کە کۆنفرانسەکە هەر پێشتر سێ کۆبونەوەی ئێمەی ئەنجامداوە، بۆ قسەکردن لەسەر” کێشەی کوردستان، کە لە هەریەک” لەو کۆبونەوانەدا گەیشتون بە دەرئەنجامی تەواو پێچەوانە”. لە درێژەدا وتی: کە ئەمە هەڵەی کۆنفرانس نەبوو، بەڵکو بەهۆی گۆڕانی خێرای بارودۆخەکەوە بوو”. بە جەسارەتەوە وای بۆ دەچم، کە ئەمە هەروەها بە هۆی سروشتی دژواری تەواوی کێشەکەوەیە، کە بە دڵنیاییەوە ئەو بەرەوپێشچونانەش نەیتوانی کەمی بکاتەوە، کە لە ١٩٢٠ ەوە ڕویانداوە. وەک سیاسەتێکی دیاریکراو شتێک لە قاهیرە دانرا لە ١٩٢١، بەڵام لە ڕووی کردارییەوە ئەم سیاسەتە بە بەردەوامی پراکتیزە نەکرا، هەروەها هەروەک مەیجەر یۆنگ خستییەڕوو، ئەوکارەی کە ئێستا لەلایەن سێر هێنری دۆبسەوە پێشنیاز کراوە، پێچەوانەبوونەوەی ڕاستەوخۆی تێدایە.
بۆ من ڕوونە، کە ئەگەر فەیسەڵ و حکومەتی عێراق ڕێگەی خۆیان ببیننەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی کوردستان، ئێمە ناتوانین و نابێت دەستوەردەین لە ڕێگریکردنیان. ئەوەی کە بەزۆری ئەتوانین بیکەین دڵنیابوونە لەوەی کە ئەمانە بە چاوی کراوە و پاش پێدانی قورسایی تەواو بە هەموو لەبەرچاگرتنەکان مامەڵە دەکەن.
پێشنیاز دەکەم، کە ئێمە تەلەگراف بۆ بەڕێز هێنری دۆبس ئەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی کە، پێشنیاز کراوە لە تۆماری مەیجەر یۆنگ.
***