
ناصح مه‌لا كه‌ریم
ناساندن :
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ره و بووه‌ته یه‌كێك له به‌ڵاكانی سه‌رده‌م ، دیارده‌ی (ته‌كفیر)ه .
سه‌ره‌تا ده‌پرسین:
ته‌كفیر چیه؟ به كێ ده‌وترێ كافر – بێباوه‌ڕ؟ كێن گروپه ته‌كفیریه‌كان؟ پاڵنه‌ره‌كانی ته‌كفیر چییه ؟ كێن ئه‌وانه‌ی پشتیوانی ئه‌و گروپانه‌ن؟ ئه‌ی كێ سوودمه‌نده له بوونی گروپه ته‌كفیریه‌كان ؟
(ته‌كفیر) واته : بێباوه‌ڕكردن، ده‌ركردن له بازنه‌ی ئیسلامه‌تی و ئاینداری، جا ئیتر ئه‌م (بێباوه‌ڕكراو) و (ده‌ركراوه) كه‌سێك بێت یان گروپێك یان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی . ئه‌م حوكمه‌ش كۆمه‌ڵێك ده‌رهاویشته و لێكه‌وته‌ی ترسناك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، له گرنگترین ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ش كه گروپه ته‌كفیری و په‌ڕگیره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن : خودپه‌سه‌ندنی و ته‌نها خۆبه‌موسڵمانزانین و ته‌كفیری كۆمه‌ڵگه ده‌سه‌ڵاتدا و ژێرده‌سته (بێهه‌ڵاوێردن).
ئه‌توانین بڵێین ( ته‌كفیر) دوا قۆناغی له‌سه‌رقاچوه‌ستانی هه‌ریه‌ك له چه‌مكه‌كانی (په‌ڕگیری – ته‌ته‌ڕوف) ، (زیاده‌ڕۆیی – غلو) ، (تێرۆر – ارهاب)ه .
پاڵنه‌ره‌كانی ته‌كفیر :
له ئه‌نجامی شیكاری و راڤه‌كاری ته‌كفیر و پاڵنه‌ره‌كانی ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه (ته‌كفیر) په‌رچه‌كرداری كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ری په‌روه‌رده‌یی، ده‌روونی، سیاسی، ئابوری، هۆشیاری … هتد ه.
به‌ڕای زۆرێكیش له لێكۆڵه‌ران و توێژه‌رانی بواری ته‌كفیر، پاڵنه‌ره‌كانی ته‌كفیر و سه‌رهه‌ڵدانی گروپه ته‌كفیریه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی كه سه‌رجه‌م پاڵنه‌ره‌كان هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م پاڵنه‌ره‌ن:
یه‌كه‌م: پاڵنه‌ره خودیه‌كان – شه‌خسیه‌كان( كه په‌یوه‌ندییان به كه‌سی ته‌كفیریه‌وه هه‌یه) له‌ڕوی كه‌سایه‌تی و حاڵه‌تی ده‌روونی و هۆشیاری و كه‌می شاره‌زای ئاینی و سه‌رسامبوون و وابه‌سته‌بوونی كه‌سی ته‌كفیری به كه‌سێك یان گروپێك و پشتكردنه ده‌قه‌كان و ڕای شاره‌زایان و زانایان.
دووه‌م: پاڵنه‌ره ژینگه‌ییه‌كان؛ وه‌ك سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان مه‌سه‌له‌ی ناشه‌رعی و ره‌فتاری ناته‌ندروست له كۆمه‌ڵگه موسڵماننشینه‌كان و لادانه جۆربه‌جۆره‌كان و خۆسه‌پاندنی ده‌ستڕۆشتووه سیاسیه‌كان و… هتد . كه ئه‌مانه جۆرێك له جۆش و خرۆشی ئاینی له دڵی كه‌سی ته‌كفیریدا دروست ده‌كات (بێ گوێدانه مه‌رجه‌كانی گۆڕینی خراپه كه له‌شه‌رعدا به – رێساكان و پرنسیپه‌كانی گۆرینی خراپه ناسراون (.
سێیه‌م: فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان، له گرنگترین ئه‌م فاكته‌رانه‌ش: پیلان و پلانی ناحه‌زانی ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی جیهانی دژ به ئیسلام و موسڵمانان، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهات و سامانی موسڵمانان، داگیركردنی خاكی موسڵمانان و ژێرده‌سته‌كردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌هلی ئیسلام … هتد .
باگگراونه مێژوویه‌كه‌ی ته‌كفیر :
گروپه ته‌كفیریه‌كانی له‌سه‌ر ئیسلام ژمێردراو، باگگراوندێكی مێژوویان هه‌یه كه زیاتر له سه‌رهه‌ڵدانی گروپی (خه‌واریج)دا خۆی ده‌بینێته‌وه . ئه‌م گروپه له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب (خوای لێ رازی بێت) سه‌ریان هه‌ڵداو نه‌چوونه ژێرباری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌و پێشه‌و‌ایه و به‌ره‌ی جه‌نگیان له دژی دروست كرد و ته‌كفیری پێشه‌وا عه‌لی و پیشه‌وا (عوسمانی كوری عه‌ففان) و (عائیشه) و زۆرێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كرد‌و به‌وه‌شه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو له مانگی ره‌مه‌زاندا پێشه‌وا (عه‌لی)یان شه‌هید كرد .
گه‌ر به‌وردی وێنایه‌كی هزری خه‌ورایجه‌كان بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین له گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانیان بریتی بووه له : نه‌خوێنده‌ورای و نه‌شاره‌زایی، هه‌ڵه‌شه‌یی و تیژپه‌ڕی، ناجێگیری كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانیان، شۆڕنه‌بوونه‌وه بۆناو ده‌قه‌شه‌رعیه‌كان و لێكداوه‌نی سه‌رپێی و شه‌خسی و مه‌زاجی بۆ ئه‌و ده‌قانه .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌وه‌یه كه خه‌واریج وگروپه ته‌كفیریه‌كانی سه‌رده‌م، له‌لایه‌ك ماناكانی ( جیهاد – تێكۆشان ) و ( قیتال – جه‌نگ له پێناوی خوای گه‌وره) تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و دوو چه‌مكه ( قیتال و جیهاد) ناشیرین و له‌كه‌دار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ یان ( داوایان لێكراوه) كه وێنه‌یه‌كی ناشیرین و قێزه‌ونی جیهاد به جیهان بناسێنن و ببنه په‌ڵه و له‌كه به‌سه‌ر ئه‌و ره‌وتانه‌ی كه‌له سه‌ر گروپه جیهادیه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێن و ئه‌م گروپانه ده‌زانن كه‌ی جیهاد و قیتال ده‌كه‌ن و دژی كێ و چۆن و له‌چی كاتێكدا ؟؟!!.
هه‌روه‌ها پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه گروپه ته‌كفیریه‌كاني ئه‌م سه‌رده‌مه، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌زگا هه‌واڵگری و سیخوڕیه‌كانیان له‌پشته و به هه‌ندێ ده‌قی قورئانی سوننه‌تی عاتیفه‌ی كه‌سان و گه‌نجانێكی بۆخواسوڵحاو ئیستغلال ده‌كه‌ن و له‌خشته‌یان ده‌به‌ن و له تۆڕی تێرۆر و خۆته‌قاندنه‌وه‌و ره‌شه‌كوژی تێوه‌یان ده‌گلێنن !!. به‌هێزترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسانه‌مان، كه گروپه ته‌كفیریه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا سیخوڕی و هه‌واڵگریه‌كانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن و ئه‌م ده‌زگایانه توانیویانه (شه‌یتانانه) دزه بكه‌ن ناو ئه‌م گروپانه، سه‌رهه‌ڵدانی گروپه په‌ڕگیر و ته‌كفیریه‌كانی جه‌زائیره ، كه پاش ئه‌وه‌ی ره‌وتی ئیسلامی میانڕه‌و له ساڵی ١٩٩٢ توانی له (٨٨ %) ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌مه‌ش به‌دڵی فه‌ره‌نسای داگیركه‌ر و رژێمی سیكۆلاری جه‌زائیری نه‌بوو، هه‌ر بۆیه فه‌ره‌نسا راسته‌خۆ پشتگیری رژێمی سیكۆلاری جه‌زائیری كرد و به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ، به‌ڵكو چه‌ندین پیاوی سه‌ربازی و موخابه‌راتی پڕچه‌ككرد بۆ قه‌تڵ وعامی گه‌لی جه‌ائیری و ناشیرینكردنی ره‌وته جیهادیه مه‌زڵومه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه ئه‌و ره‌وتانه وه‌ك په‌رچه‌كردارێ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی دزراویان سه‌ریانهه‌ڵدا و شه‌رعیه‌تیان دا به جه‌نگ دژی (ده‌وڵه‌ت) نه‌ك گه‌لی جه‌زائیری !!.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر، پشتیوانی راسته‌خۆی ده‌زگای هه‌واڵگری توركی و ده‌زگای هه‌واڵگری ئوردونی و سه‌ركرده‌كانی ( گاردی كۆماری ) رژێمی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) له ساڵی 2014 ه‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رێكخراوه به‌تایبه‌ت (باڵی سه‌ربازی) و (هه‌یئه‌ی شه‌رعی) له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره پله‌باڵاكانی گاردی كۆماریه‌وه .!!!!
هه‌روه‌ها تاوانباركردنی (ترامپ) له ئابی 2016 بۆ هه‌ریه‌ك له (ئۆباما)و (كلینتۆن) له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌پشتگیری كردنیان له (داعش). به‌ڵگه‌یه‌كی تری (ئیحتیواكردنی) ئه‌و گروپانه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگا سیخوڕی و هه‌واڵگریه ناوچه‌یی و نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه .
ماوه‌ته‌وه بڵێین:
وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی هزری ته‌كفیری، گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی ته‌كفیری بۆ وه‌سه‌تیه‌تی ئیسلام، پاراستنی گه‌نجان و كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسیه‌كانی هزری ته‌كفیری و گروپه ته‌كفیریه‌كان …
ده‌ڵێین: به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و زانایانی شه‌رعناس و پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده و سایكۆلۆژی و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانه. چونكه – وه‌ك له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێدا – پاڵنه‌ره‌كانی ته‌كفیر فره‌ڕه‌هه‌نده و كاری جیددی و ستراتیژیه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه و پلانی ورد و عاقڵانه و زانستیانه‌ی ده‌وێ .
تێبینی:
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم بینیوه له توێژینه‌وه‌ی ( پاڵنه‌ره‌كانی تێرۆر له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه – به زمانی عه‌ره‌بی) كه له گۆڤاری زانكۆی سلێمانی به‌شی(B) ، ژماره (48)ی ساڵی 2015 بڵاوم كردووه‌ته‌وه .