نهێنی
ڕەنجدەر شێرزاد
١. من تازە پەیامێکم لە ڕێگەی ناوەندێکی بەریتانی تەواو متمانەپێکراوەوە لەعەبدولقادرەوە وەرگرتوە، کە ناوبراو لێرە لە پێشەنگی کوردە کاریگەرەکانە . خاڵەسەرەکییەکانی ئەمانەن:
فەتاح بەگی (هەمەوەند) پەیامێکی لە شێخ مەحمودەوە هێناوە بۆ عەبدولقادر، کە دەڵێتمەحمود خۆی بە تەواوی دەخاتە ژێر فەرمانی ئەوەوە و هەرچی پێی بڵێت ئەنجامیدەدات.
٢. عبدالقادر پەیامێکی پێگەیشتوە لە کۆمیتەکانی کوردەوە لە ئەرزڕۆم و وان وناوچەکانی تر (لە نێویاندا وادەردەکەوێت ناوچەناکۆکەکانی نێوان تورکیا و عێراقیش،بەڵام ئەمەیان زۆر ڕوون نییە) بۆ خستنەڕووی ئەوەی کە کوردەکان لە هەموو ئەوناوچانە ئامۆژگاری ڕووسەکانیان پیگەیشتوە بۆ بەڵێنی ئۆتۆنۆمی و هەموو جۆرەسودەکانی ئەم ئۆتۆنۆمییە.
هەروەها تورکەکان هەوڵیان داوە دەستیان بەسەردا بگرن بە مەبەستی ناردنی ئەفسەر بۆڕاهێنانیان و هتد.
فەرەنسییەکانیش لە ناوچەکەدا جێگەی سەرنجن. کورد نایەوێت پەیوەندی بەڕووسەکانەوە هەبێت و هەرگیز ملکەچی تورکیش نابێت، بەڵکو ئەوەی ئەوان دەیانەوێتکۆنترۆڵی (حوکمی) بەریتانیایە.
ئەوان دەیانەوێت عەبدولقادر نەخشەڕێیەکیان بۆ دیاری بکات. عەبدولقادر دەڵێت، دوایئەوەی خۆی بەڵێنی بە ئینگلیزەکان داوە، لە سەر بەڵێنەکەی پاشگەز نابێتەوە.
ئەو لە ڕاستیدا داوامان لێدەکات ڕێگەیەکی بۆ دیاری بکەین، حەز دەکات لەگەڵ کەسێکیڕێگەپێدراو باسی کێشەکان بکات. ئەگەر بێت و پێشنیازەکانی شێخ مەحمود قبوڵ بکات،ئەوا فەتاح بەگی هەمەوەندی بە بیانوویەک لە شاندی تورکیا دوور دەکەوێتەوە.
عەبدولقادر دەڵێت: تورکەکان بە گومانێکی زۆرەوە سەیری دەکەن، بەڵام دانیشتوانیناوخۆیی کورد لێرە بە ڕاشکاوی ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە ئەوان تەحەمولی هیچ هەوڵێکناکەن بۆ دەستدرێژیکردنە سەری. بۆیە ئەو لە لای خۆیەوە زۆر وریا بووە و زۆر کەمدەڕوات، بەجۆرێک کە ئێستا لە نزیکەوە چاودێری ناکرێت.
لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٢٢ زۆرجار پەیوەندیم لەگەڵ عەبدولقادر هەبوو، هەمووبەرەوپیشچوونەکان لە لایەن ئەوەوە بووە. من باوەڕم وایە، کە کەسێکی ڕاستگۆ بێت وکاریگەرییەکی چاوەڕوانکراوی باشی هەبێت لە بەشەکانی کوردستانی نزیکی سنووریفارس، وابیردەکرێتەوە، کە ماوەیەکی زۆر درێژ لەوێ نەژیاوە. هەرگیز نەتوانراوە هیچشتێک بکرێت، جگە لە ناڕەحەتکردنی. سەرچاوەی نیگەرانییەکەی دزەکردنی ڕووسیایە بۆناو کوردستان. ئامانجی ئەو هەردەم کوردستانێکی جودا بووە لە ژێر چاودێریبەریتانیادا.
پەیوەندییەکانم لەگەڵیدا بەجۆرێک بووە کە بەزەحمەت دەتوانم پەیامەکەی پشتگوێبخەم، بەڵام من ئەوە دەزانم کە تاکە وەڵامێک کە دەتوانرێت بنێردرێت ئەوەیە:
(ا) کە حکومەتی بەریتانیا بە تەواوی بێ بەرژەوەندییە لە بەشەکانی باکووری کورستانو باکووری ڕۆژئاوای ویلایەتی موسڵی کۆن، بە ڕاشکاوی بلێین، بەریتانیا هەروەهاناتوانێت بەوردی هانی هیچ کوردێکی ئەو ناوچەیە بدات تاکو چاویان لەپشتیوانییەکانی بێت.
(ب) حکوومەتی بەریتانیا بە تووندی گرنگی بەو ناوچەیە دەدات کە لە ویلایەتی موسڵ ودانیشتووانەکەی پێکهاتووە، بەڵام مەبەستیان پابەندبوونە بە مەرجی پەیماننامەیلۆزان و ئەگەر ئەم کۆنفرانسەی ئێستا شکستی هێنا ئەوە بۆ کۆمەڵەی گەلان دەبێت کەبڕیار بدات.
(ج) کە باشترین ئامۆژگاری لە لایەن هەر کەسێک کە کاریگەری لەسەر شێخ مەحمودهەبێت و بتوانێت بیخاتەڕوو ئەوەیە کە، تا ئەو کاتەی لەو پێگەیەی ئێستایدایە،پێویستە بە دڵسۆزی کار بکات لەگەڵ عێراق و نوێنەرانی دەسەڵاتی ماندەیت.
بێگومان هەر پەیامێکی لەو جۆرە زارەکی دەبێت. بەڕای من هەڵەیەکی گەورە دەبێت بۆمن یان هەر بەرپرسێکی تر بۆ ئەنجامدانی هەر چەشنە گفتوگۆیەک لەگەڵ عەبدولقادر ،جگەلەوەی ناوبراو بە ئاشکرا بە دەستپێشخەری خۆی بێتە ئێرە، کە بەدوور دەزانرێتئەوە بکات.
٣١–٥–١٩٢٤
من و بەڕێز پێرسی کۆکس، هەردووکمان لە وەڵامدا لەگەڵ پەیامە پێشنیاز کراوەکەداین.
٣١ی ئایار
***