ڕەنجدەر شێرزاد
بارودۆخی کوردستان ..
ئاماژە بە نامەی وەزارەتی دەرەوە لە ٢٦ی ئایار ژمارە (ی٥٠٦٣/١٠١٩/٦٥)، وێنەیەک لەتەلەگرامی بەغداد ژمارە. ٣١٥ لە ٧ی حوزەیران، زانیاری ئەوەی داوە کە سەرکردەکوردەکان پلانی ئیدارەی ئۆتۆنۆمیان قبوڵە لە ملکەچی بۆ عێراق، بەڵام پێداگرن لەمانەوەی ئەو ژمارە سەربازەی ئیستا لە سلێمانی بۆ پاراستنی لە بەرامبەر شێخمحمود.
شا فەیسەڵ بە توندی دژی پاشەکشەی سەربازەکانە لە سلێمانی، بەڵام ڕەنگە ڕازی بکرێتبە کشانەوەیان ئەگەر دڵنیا بێت کە گەڕانەوەی سلێمانی بۆ شیخ محمود کە لایەنگریتورکە، نابێتەهۆی ئەوەی کە باشوری کوردستان لە لایەن کۆمەڵەی گەلانەوە بدریت بەتورکیا.
ا. لە کۆنفرانسەکەدا پێشنیازی ئەوە کراوە کە بەڕێز هۆراس ڕومبۆل ڕابسپێردرێت کەوەڵامێکی جێگەی ڕەزامەندی لە تورکەکان لەسەر ئەم پرسە وەربگرێت پێش ئەوەی زیاتربچێتە سەربابەتی کشانەوەی هێز.
ب. ئەمەش وێنای دۆخێکی ناخۆش دەکات، چونکە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە عێراقئێستا خوازیاری کشانەوەی سێ هەزار سەربازن لە سلێمانی.
فەیسەڵ ئەمە ڕەتدەکاتەوەو خوازیاری مانەوەی سەربازەکانە، بەوپێیەی پێشبینی ئەوەدەکات کە پێچەوانەی ئەمە واتە گەڕانەوەی دەسەڵاتی شیخ محمود بۆ سلێمانی وسەرئەنجامی ئەوەش کۆمەڵەی گەلان باشوری کوردستان دەدات بە تورکیا.
کۆمیساری باڵا و فەرماندەیی ئەفسەری ئاسمانی ئەم ترسانە بێ بنەما دەزانن و دڵنیانلەوەی کە دەتوانن لە ڕێگەی چالاکیی ئاسمانییەوە شێخ مەحمود لە سنوورەکاندابهێڵنەوە، هەرچەندە هەست دەکەن کە ” ئەو دۆخەی لە ئەنجامی ئەمەدا دروست دەبێتلە لایەن کۆمەڵەی گەلانەوە دەستخۆشی لێناکریت”! بەڵام دەیانەوێت سەربازەکانبکشێننەوە و پیێان وایە کە سەرەتا دەبێت جۆرێک لە ڕێکخستنی ئیداری بکرێت. هەروەها پێیان وایە کە دەتوانن ترسی فەیسەڵ و حکومەتەکەی بڕەوێننەوە، ئەگەرحکومەتی بەریتانیا گەرەنتی ئەوە بدات کەوا گەڕانەوەی سلێمانی بۆ ژێر دەستی شێخمحمود نابێتە مایەی بەخشینی باشوری کوردستان بە تورکیا لە لایەن کۆمەڵەیگەلانەوە.
نووسینگەی موستەعمەرات لە ئێستادا پرسیاری بۆچوونەکانمان ناکەن و بەم کارەشوادەکەن ئاگاداری بۆچوونەکانی خۆیان بین. بەڵام پێناچێت بتوانرێت هیچ دڵنیایییەکیلەو جۆرە بدەین. ئەگەر لێکۆڵەرانی کۆمەڵەی گەلان بۆیان دەرکەوێت کە باشووریکوردستان بە تەواوی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق و (هەرچەندە بە هیچشێوەیەک ئەمەی بەدوادا نایەت) لە ژێر ئیدارەی سەرۆکێکی کورددا کە بەهرەمەند بێت لەپشتیوانی تورکیا و دڵسۆزی خۆی بۆ تورکیا دەرببڕێت، ئەوا (لێكۆڵەرەوەکان) بەزەحمەت دەتوانن پاساو بۆ مانەوەی کوردستان بهێننەوە لەلایەن عێراقەوە.
ڕوونە کە کلیلی بارودۆخەکە شێخ محمودە. پێدەچێت کە ئامانجی شیخ محمود ئەوەبێت کە دەتوانێت ئۆتۆنۆمییەکی ناوخۆیی فراوان بۆ هەمو کوردستان بە دەست بهێنێت. بە دور دەزانرێت کە بتوانێت ئەمە لە تورکەکان بەدەست بهێنێت لە باکوری کوردستان،بۆیە شێخ لەوانەیە بە باشی ئامادە بێت بۆ قبوڵکردنی ئەمە لە ڕێگەی ئێمەوە لە باشوریکوردستان و پاشان لەوێوە کار بکات بۆ ئەوەی باکوری کوردستان بخاتە سەرقەڵەمڕەوێتیەکەی. ئەمەش بە وردی ئەو بابەتەیە کە تورکەکان لێی ئەترسن و لەبەرئەوەیە کە پشتیوانی ئەکەن لە ویلایەتی موسڵ، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لێی دەترسن. تا ڕادەیەکی زۆر شێخ محمود خوازیاری پەیوەندی دۆستانەیە لە گەڵ ئێمەدا(ئینگلیزەکان) وە دواین ویستی (هەڵبژاردنی) ئەوەیە کە ببینێت باشوری کوردستانبخرێتە سەر تورکیا.
هەربۆیە سیاسەتی ئێمە بە ڕوونی وادیارە ئەوەیە کە شێخ سەرکەوێت بەسەر ئەمەدا وهاندانی فەیسەڵ بۆ قبوڵکردنی شێخ و پێدانی بەڕێوەبەریتیەکی ئۆتۆنۆمی ناوخۆیپێویست و هەروەها دواتر ڕوبەڕوبونەوەی کۆمەڵەی گەلان لەڕیگەی بەرێوەبردنێکیئۆتۆنۆمی قبوڵکراو لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدا. بەڵام شێخ بە بێگومان بەردەوامدەبێت لە دروستکردنی کێشە بۆ تورکەکان بۆ ئێمەش، لە ڕیگەی هەوڵەکانی بۆفراوانکردنی دەسەڵاتی بەسەر باکور یان کوردستانی تورکیا هەروەها بۆ ئیمە کارێکیزەحمەت دەبێت کە بیپارێزین لە تورکەکان بە بێ ئەنجامدانی جۆرێک لە ڕێکخستنێکیسێ قۆڵی، دوای پێدانی گەرەنتی کۆمەڵەی گەلان بۆ دۆخی ئێستا.
تەلەگرام لە نوسینگەی موستەعمەراتەوە، ٢٨٥٨١/٢٣. لە ڕیککەوتی: ٧–٦–١٩٢٣.
***