ڕەنجدەر شێرزاد
نهێنی.
ئۆفیسی خزمەتگوزاری تایبەت، بەغداد
د/٦،
٥ی شوباتی ١٩٢٦
بارودۆخی کورد:
ڕاپۆرتی زیاتری ژمارەی جووت لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ١٩٢٦:-
بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو باس لەوە دەکرێت کە عەبدولموحسین کۆبوونەوەیەکیتایبەتی لەگەڵ یازدە پەرلەمانتاری کوردی نێو حزبی تەقەدومدا ئەنجامداوە، هەروەهائاماژەی بەوەدا، کە پێشکەشکردنی یاداشتەکە، کە هێشتا داوای پێشێلکارییەکی ڕوونتردەکات نێوان عێراقی عەرەبی و کوردی، لەم قۆناغەی ئێستادا سەرکەوتن بەدەستناهێنێت، و تەنها دەبێتە ڕێگر لەبەردەم دۆزی کورد خۆی، ئەوە تێدەگەین کە لە ئەنجامیئەم گفتوگۆیە، یاداشتەکە لەلایەن زۆرینەی ئەندامانەوە لابراوە، بەڵام ئەم چوار کەسەیخوارەوە، وا بیر دەكرێتەوە کە بە دڵنیاییەوە دەستلەکار ناکێشنەوە لە حزبی تەقەدوم،دەبێت گوێڕایەڵی بانگەوازەکانی کۆبوونەوەکەی بن:-
ئیبراهیم یوسف (هەولێر).
عبدوڵا موخلس (هەولێر).
شێخ حەبیب تاڵەبانی (کەرکوک).
نەشئەت ئەفەندی (کەرکوک).
دەوترێت ئەو چوار ئەندامەی سەرەوە زۆر سەردانی ماڵی ئەمین عەلی باشیان دەکەن،لەوێ چاویان بە ڕەشید عەلی و سەید عەتا و نەجات سەڵاح دەکەوێت. لەوانەیە یاری بەبیرۆکەی فڕێدانی بەشەکەی خۆیان () لەگەڵ ئەم ڕۆحە سەربەخۆیانە بکەن کە خاوەنیهیچ حزبێک نین.
سەرنج.
شایەنی باسە ئیبراهیم یوسف پەیوەندی موتەسەریفی هەولیرە و نەشەت ئەفەندیپەیوەندی موتەسەریفی کەرکوکە. لەگەڵ ئەم لاوازبوونە ڕواڵەتییەی نوێنەرانی فەرمی لەپەرلەمان، بەدووری نازانرێت هەوڵەکان بخرینەگەڕ بۆ بەرزکردنەوەی مەزبەتەیەک لەنێوان سەرکردەکانی هۆزەکاندا – ئاماژە بەم ئەگەرە کەپێشتر وەرگیراوە.
ئۆفیسی خزمەتگوزاری تایبەت
د/٦،
٦ی شوباتی ١٩٢٦.
بارودۆخی کورد:
باس لەوە دەکرێت کە ئەندامانی حزبی الشعب ئێستا ئاماژە بەوە دەکەن کە نەیارەکانیانپەیماننامەکەیان پەسەند کردووە، کە بەوەش عێراق خەریکە گورزی یەکەمی لێ بکەوێت،بەو پێیەی ئینگلیزەکان کوردستانی لێ وەردەگرن، هەروەها کوردستان بەڕێوەدەبەنهەروەکو چۆن سودان بەڕێوە دەبەن، ئەگەری زۆرە ئەم هێڵە لە پڕوپاگەندەی پەرلەمانیلە مەجلیسدا بەکاربهێنرێت ئەگەر گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئیدارەی ئێستایپارێزگاکانی باکووردا بکرێت.
«ئۆفیسی خزمەتگوزاری تایبەت، بەغداد»