رۆشنبیریسڵاید

سێ دۆکیۆمێنت

ڕەنجدەر شێرزاد

لە: فەرمانگەی (وەزارەتی) کۆڵۆنیالەوە
ژمار: ٤٤٤٥٩/٢٤.
ڕێککەوتی: ٢٩ی ئەیلولی ١٩٢٤.

ناڕەزایەتی تورکیا بەرامبەر دوبارە داگیرکردنەوەی سلێمانی.

ئاماژە بە نامەی وەزارەتی دەرەوە لە ٩ی ئەیلول (ی٧٥٩٩/٥٧١١/٦٥).
گواستنەوەی وێنەیەک لە نامەی وەزارەتی ئاسمانی: هاوڕابوون لەسەر لە کردەی پێشنیازکراولە لایەن وەزارەتی دەرەوە و تێبینی هاوپێچ لەلایەن ستافی ئاسمانی سەبارەت بە داگیرکردنی سلێمانی لە ١٩ی تەمموزی ١٩٢٤. هەروەها گواستنەوەی وێنەیەک لە خستنەڕوی وەڵامەکە ، وەک لەلایەن وەزیری ئاسمانی پێشنیاز کراوە، وێنەیەک لەیاداشتی نێردراو بۆ وەزارەتی دەرەوە.

وەزارەتی هەوایی
W.C.2 لەندەن،
١٧ی ئەیلولی ١٩٢٤.
س.٢٣٤٩٣/س.٦.
نهێنی

بەڕێز،
من لە لایەن ئەنجومەنی ئاسمانیەوە فەرمانم پێکراوە بۆ ئاماژە بە نامەی نیردراو لە لایەن وەزارەتی دەروە بۆ فەرمانگەکەت لە ٩ی مانگ، (ی.٧٥٩٩/٥٧١١/٦٥)، سەبارەت بە ناڕەزایەتی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی تورکیا بەرامبەر داگیرکردنەوەی سلێمانی، کە وێنەیەک لە مە نێردراوە بۆ وەزارەتی ئاسمانی، هەروەها ئاشناتان دەکەم بە زانیاری وەزیری دەوڵەت بۆ کۆلۆنییەکان کە هاوڕان لەسەر کردەی پێشنیازکراو لە بڕگەی ٢ی نامەکەی وەزارەتی دەرەوە. لە پەیوەندی لەگەڵ بەدواداچونی بڕگەی ٣، من دەبێ تێبینییەک لەسەر ئەو بابەتە هاوپێچ بکەم کە لەلایەن ستافی ئاسمانییەوە ئامادە کراوە و پێشنیاز دەکەم کە وێنەیەکی بنێردرێت بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ زانیاریان.
ج.ئ. ویبستەر،
یاریدەدەری وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان.
………………………

شەقامی داونین،
٢٧ی ئەیلولی ١٩٢٤
٤٤٤٥٩/٢٤.

بەڕێز،
من ڕاسپیردراوم بە ئاشکراکردنی وەرگرتنی نامەی ژمارە (س.٢٣٤٩٣/س.٦) لە ١٧ی ئەیلول و گواستنەوەی وێنەیەک لە یاداشتێک کە لە لایەن ستافی ئاسمانییەوە ئامادەکراوە سەبارەت بە ناڕەزایەتی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی تورکیا دژی دووبارە داگیرکردنەوەی سلێمانی، و بۆ خستنەڕوی زانیاری بۆ ئەنجومەنی ئاسمانی، کە وەزیری دەوڵەت هاوڕایە لەگەڵ ئەو پێشنیازەی کە لە بڕگەی دووەمی نامەکەتدا هاتووە کەوا دەبێت وەزارەتی دەرەوە وێنەیەکی یاداشتنامەکەی پێبدرێت.
٢. بە گوێرەی ئەوە، وێنەکانی نامەکەت، لەگەڵ هاوپێچەکە، و وەڵامەکەی نێردرا بۆ وەزارەتی دەرەوە.

هێربەرت یۆنگ،
بۆ یاریدەدەری وەزیری دەوڵەت

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button