Jaff
-
رۆشنبیری
چۆن ژینگەیەکی پەروەردەیی لەبار دەخوڵقێت؟
نووسینی: ئەرسەلان زرار سایکۆلۆژیا لە هەوڵی بێ وچان دایە بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی، کە برەو بە مرۆڤایەتی بدات بۆ تێگەیاندنیان…
زیاتر بخوێنەوە » -
ئەدەب و کەلتور
جیهانیبوونی ئه‌ده‌بی كوردی ..
نووسینی: د. فوئاد ره‌شید له‌نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا، زیاتریش له‌میانی چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كاندا و له‌رێگایپرسیاركردن له نووسه‌رو رۆشنبیرانی كورده‌وه، زۆرجار قسه له‌چۆنێتی و چه‌ندایه‌تیجیهانیبوون و نه‌بوونی ئه‌ده‌بی كوردی كراوه و ده‌كرێت و ئه‌م جۆره پرسیارانه ده‌ورووژێنرێت:ـ ئایا شیعری كوردی یا چیرۆكی كوردی گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌ده‌بی جیهانی؟ـ ئایا ده‌قی كوردی بۆچی نه‌یتوانیوه (به‌پێی پێویست) سنووری نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی بپه‌ڕێنێت وجێگایه‌ك بۆخۆی له‌نێو خوێنه‌رانی میلله‌تانی دیكه‌دا بكاته‌وه؟ـ ئه‌ده‌بی كوردی به به‌راورد له‌گه‌ڵا ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا له‌چی ئاستێكدایه؟ ئه‌م پرسیارانه‌و هاوشێوه‌كانی به‌ده‌ربڕین و له‌ڕوانینی جیاوازه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه و زۆرجاریشوه‌ڵامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤییانه بووه، به‌تایبه‌تی كاتێك تایبه‌تمه‌ندێتی ژین و ژینگه‌ینووسه‌ری كورد له‌لایه‌ك و تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی ده‌قی كوردی له‌لایه‌كی دی، ره‌چاوناكرێت و به‌چاوێكی كه‌م ته‌ماشای ده‌قی خۆماڵی ده‌كرێت و چه‌ند تێكستێكی بیانی ده‌كرێته‌نموونه‌ی باڵا‌و پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن.ئێمه لێره‌دا به‌نیازنین ئه‌م وه‌ڵامه جیاوازانه پۆلێن بكه‌ین و هه‌ڵیانبسه‌نگێنین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێتجه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی جیهانی رابگرین وپرسیار له‌چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی جیهانیبوون و نه‌بوونی بكه‌ین، پێویسته بزانین مه‌به‌ست وماناكانی چه‌مك و زاراوه‌كانی (ئه‌ده‌بی جیهانی) و (ئاستی جیهان) و (جیهانیبوون، عاله‌مییه‌ت) چین؟ زانینی ئه‌م زاراوانه به‌گرنگ ده‌زانین، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌م چه‌مك و زاراوانه به‌ماناو مه‌به‌ستیجیاواز به‌كارهێنراون و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دیاریكردنی ورد‌و بابه‌تیانه‌ی هه‌ر چه‌مك و زاراوه‌یه‌ككاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌چۆنێتی وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك له‌و پرسیارانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا. * ئه‌ده‌بی جیهانی: له‌ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا، به‌چه‌ند مه‌به‌ستێكی جیا قسه له‌سه‌ر چه‌مكی(ئه‌ده‌بی جیهانی) كراوه: + شاعیر و فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (گۆتێ 1749 – 1832) زاراوه‌ی (ئه‌ده‌بی جیهانی) به‌و مانایه‌به‌كارهێناوه كه رۆژێك له‌رۆژان ئه‌ده‌به جیاوازه‌كانی هه‌موو جیهان ـ له‌ڕووی هونه‌ریی و به‌هایمرۆڤایه‌تییه‌وه ـ ببنه یه‌ك ئه‌ده‌ب. به‌و مانایه‌ی جیاوازی زمانی لێ بترازێت، ئیدی له‌هه‌مووشتێكدا هاوشێوه‌بن و هه‌موو میلله‌تانی دونیاش به‌شداری له‌داڕشتن و داهێنانی بكه‌ن(1).دیاره به‌دیهاتنی ئه‌ده‌بێكی له‌م شێوه‌یه ـ هه‌ر وه‌ك (گۆتێ) خۆشی ئاماژه‌ی پێداوه كارێكی دژواروئه‌سته‌مه، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه‌و میلله‌تێك تاڕاده‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، خودیتێكستی ئه‌ده‌بیش به‌ر له‌هه‌موو شتێك سیما‌و مۆركی ناوخۆیی بنكه‌و لانكه‌ی واری خۆیهه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه زێده‌باری ئه‌وه‌ی كه هه‌ر نووسه‌رێكیش شێواز‌و جیهانبینی خۆی هه‌یه. + رێنێی وێڵك و ئۆستن وارین:هه‌ندێجار زاراوه‌ی (ئه‌ده‌بی جیهانی) بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه به‌كاردێت، كه وه‌كو شاكارێكیئه‌ده‌بی له ئاستێكی جیهانیدا ناسراوه و ناوبانگی ده‌ركردووه. (رێنیێ وێڵك) و (ئۆستن وارین) پێیانوایه زاراوه‌ی (ئه‌ده‌بی جیهانی) پتر ئه‌م مه‌به‌سته ده‌گرێته‌وه و له‌میانه‌شدا ئاماژه به‌به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی وه‌ك (دانتی و شكسپیر و گۆتێ) ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌مجۆره به‌رهه‌مانه له‌خۆڕاو هه‌ڕه‌مه‌كییانه به‌و پله‌و پایه‌یه نه‌گه‌یشتوون،به‌ڵكو به‌های ئیستاتیكی و ره‌هه‌نده مرۆییه‌كانی ناوه‌ڕۆكه‌كانیان رێگایان بۆ شاكاربوونیانخۆشكردووه(2). + ئه‌له‌سكه‌نده‌ر دیما: (ئه‌له‌سكه‌نده‌ر دیما) له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (شه‌نگسته‌كانی زانستی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری) به‌چه‌ندشێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) كردووه.جارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) ته‌نها ئه‌ده‌بیاتی میلله‌ته مه‌زن وپێشكه‌وتووه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه بچووكه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. جارێكیشئاماژه به‌جیاوازیی و هاوبه‌شی چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) له‌گه‌ڵا (زانستی ئه‌ده‌بیبه‌راوردكاری) ده‌كات و جارێكی دیكه‌ش ئه‌دگاره‌كانی (ئه‌ده‌بی جیهانی) دیاریده‌كات و له‌میانه‌دائاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ده‌بی جیهانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌خۆ گرتووه كه ئاراسته‌یه‌كی فیكرییباڵاو ره‌خنه‌یه‌كی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تییان تێدایه(3).هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا (دیما) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه باڵایی ئه‌ده‌بی جیهانی له‌سه‌ر به‌هایهونه‌ریی ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی راده‌وه‌ستێت(4).ده‌كرێت كۆی بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان سه‌باره‌ت به چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) له‌سێ ئاراسته‌داكورت بكرێته‌وه(5): 1ـ ئاڕاسته‌یه‌ك چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) بۆ تێكڕا ئه‌ده‌بیانی میلله‌تانی سه‌ر ڕووی.زه‌وی به‌كارده‌هێنێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌ده‌بی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شێكه له‌مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانی.2ـ هه‌ندێكجار چه‌مكی (ئه‌ده‌بی جیهانی) بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی نێوئه‌ده‌بیاتی جیا جیا به‌كارده‌هێنرێت.3ـ هه‌ندێكجاریش (ئه‌ده‌بی جیهانی به‌و مانایه به‌كاردێت كه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیده‌گرێته‌وه كه له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه هاوبه‌شن و پێكه‌وه گرێدراون و نموونه‌ی ئه‌مجۆره به‌رهه‌مانه‌شله‌ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌تاندا به‌رچاوده‌كه‌وێت. * (جیهانیبوون = عاله‌مییه‌ت)ی ئه‌ده‌ب**: له‌سه‌رچاوه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا، چه‌مكی (جیهانیبوونی ئه‌ده‌ب) پتر به‌دوو مانابه‌كارهێنراوه:1ـ به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ده‌بێك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری نه‌ته‌وایه‌تی خۆی كۆمه‌ڵێك شێواز‌و به‌هایهونه‌ریی و نوێ بهێنێته نێو خۆیه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن گه‌شه‌پێدانی ئه‌ده‌بینه‌ته‌وایه‌تی(6). لێره‌دا مۆركێكی جیهانی به‌ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌به‌خشرێت له‌رێگایكاریگه‌ربوون به‌فۆرم و بابه‌تی میلله‌تانی دیكه‌وه. 2ـ جیهانیبوونی ئه‌ده‌ب: به‌و مانایه‌ش به‌كاردێت كه ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، له‌به‌ر به‌پێزی و به‌هێزییلایه‌نه جیاوازه‌كانی، سنووری ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بپه‌ڕێنێت و خۆی بگه‌یه‌نێته به‌ر دیده‌یخوێنه‌رانی میلله‌تانی دیكه(7).هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سنوور تێپه‌ڕاندنه، چه‌ند هۆكارێك رێگای بۆ خۆشده‌كات، هه‌ندێكی دیكه‌شئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كات:(ئه‌له‌كسه‌نده‌ر دیما) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناوه‌رۆكێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌پێزو زمان و شێوازێكیسروش ئامێز‌و نوێكارییه‌كی هونه‌رییانه‌ی به‌هێز(8)، ئه‌مانه زه‌مینه‌سازیی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یده‌قێكی ئه‌ده‌بی به‌ناو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبێته‌وه.هه‌رچی ره‌خنه‌گرو توێژه‌ری هه‌نگاریی (لاسلۆكاردۆش)ه له‌ده‌ره‌وه‌ی خودی ده‌قی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێك ده‌كات كه رۆلێكی كاریگه‌ر ده‌بینن له‌رێگادان و نه‌دان به‌جیهانیبوونیده‌ق، ئه‌م هۆكارانه‌ش وه‌ك (بوون و نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و رۆڵا و كاریگه‌ریی ده‌زگاكانیراگه‌یاندن و به‌هێزی و لاوازیی بزاڤی وه‌رگێڕان و كه‌م و زۆریی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات و راده‌یبه‌ربڵاویی زمانی ده‌ق)(9).* ئه‌ده‌بی كوردی و جیهانیبوون: ئاشكرایه ئه‌ده‌بی كوردی له‌ڕووی ناوبانگی و ناسراوی و به‌ربڵاوییه‌وه، له ئاستێكی جیهانیدائاماده‌بوونێكی ئه‌وتۆی نییه، بۆچی؟ئایا له‌به‌ر نزمی ئاستی هونه‌ری و بابه‌تییانه‌ی ده‌قی كوردییه، یان به‌ر له‌م هۆكاره، چه‌ندهۆكارێكی ده‌ره‌كی دی ـ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌وه ـ له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌وه‌یه‌ن؟بێگومان ئه‌ده‌بی كوردی خاڵیی نییه له شاكارو به‌رهه‌می جوان و سه‌رنجراكێش و داهێنه‌رانه،ئه‌وانه‌ی سه‌رنجی شیعری كلاسیكی كوردی‌یان داوه، دركیان به‌هه‌بوونی ده‌قی جوان و شاعیریداهێنه‌ر كردووه، بۆ نموونه له‌میانه‌یه‌دا (د. مارف خه‌زنه‌دار) ده‌ڵێت: (مینۆڕسكی به‌چاوێكی به‌رزته‌ماشای ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات، به‌ڕاستی ده‌گاته هه‌ندێ تێبینی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نه‌بوونیلێكۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بی كوردی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی ته‌واوی دیاری نه‌كرێت، هه‌روه‌ها بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌ده‌بی كوردی له ئه‌ده‌بیاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست روون نه‌بێت..)(10).…
زیاتر بخوێنەوە » -
ئەدەب و کەلتور
مەزهەری خالقی، دەنگێکی زێڕین لە وڵاتی کوردان ..
نووسینی: ئیسماعیل فەرەج یەکێک لە کارە هەرەجوان و مێژووییەکانی زانکۆ بەخشینی ئەو بڕوانامەیە بوو، کە بەخشرا بەو هونەرمەندە پڕ ئەزموونەی…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
ئەمڕۆ لە مێژووی کوردا ..
خالیدی حاجی وادی یادی شەڕی دەربەندی بازیان لە نێوان مەلیکی کوردستان و سوپای داگیرکەی ئنگلیز و یادی لە سێدارەدانی چوار…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
کێشەی کورد ..
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: دكتۆر ڕەنجدەر موحەممەد عەزیز ٢١–٦–١٩٢٣ بەڕێز ئۆرمسبی–جۆر وەزیری دەوڵەت. پێویستە ئەو تۆمارانەی پێشوو ببینیت، کە من هیچ شتێکی ئەوتۆم نییە بۆ زیادکردنی ئەمە. زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین ئێمە بە بەردەوامی گیرۆدەین بە کێشەی کوردەوە، هەر لەوکاتەی کەپێشڕەوی سەرکەوتنەکانمان لە باکووری بەغداد بۆ یەکەمجار بەرکەوتنی لەگەڵ کورددا دروستکرد تا ساتەوەختی ئێستا. کێشەکە یەکەمجار لە سەرەتای ساڵی ١٩٢٠، لە زنجیرەیەککۆبوونەوەی لیژنەی نێوان بەشەکانی حکومەتدا تاوتوێ کرا، کە لۆرد کرزون سەرۆکایەتی دەکرد. ئەم بڕگەیەی خوارەوەم وەرگرتووە لە ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ١٣ی نیسانی ١٩٢٠: ”لۆرد کرزون، سەرۆکی کۆبونەوەکە وتی: ”کە کۆنفرانسەکە هەر پێشتر سێ کۆبونەوەی ئێمەیئەنجامداوە بۆ قسەکردن لەسەر”کێشەی کوردستان، کە لە هەریەک ”لەو کۆبونەوانەدا گەیشتوونبە دەرئەنجامی تەواو پێچەوانە”. لە درێژەدا وتی: کە ئەمە هەڵەی کۆنفرانس نەبوو، بەڵکوبەهۆی گۆڕانی خێرای بەرودۆخەکەوە بوو”. بە جەسارەتەوە وای بۆ دەچم، کە ئەمە هەروەهابەهۆی سروشتی دژواری تەواوی کێشەکەوەیە کە بە دڵنیاییەوە ئەو بەرەوپێشچونانەشنەیتوانی کەمی بکاتەوە، کە لە ١٩٢٠ ەوە ڕویانداوە. وەک سیاسەتێکی دیاریکراو شتێک لەقاهیرە دانرا لە ١٩٢١، بەڵام لە ڕووی کردارییەوە ئەم سیاسەتە بە بەردەوامی پراکتیزە نەکرا،هەروەها هەروەک مەیجەر یۆنگ خستیەڕوو، ئەو کارەی کە ئێستا لەلایەن سێر هێنری دۆبسەوەپێشنیاز کراوە، پێچەوانەبوونەوەی ڕاستەوخۆی تێدایە. بۆ من ڕوونە کە ئەگەر فەیسەڵ و حکومەتی عێراق ڕێگەی خۆیان ببیننەوە بۆ ئەنجامدانیهەڵبژاردن لە ناوچەکانی کوردستان، ئێمە ناتوانین و نابێت دەستوەردەین لە ڕێگریکردنیان. ئەوەی کە بە زۆری ئەتوانین بیکەین دلنیابوونەوەیە لەوەی کە ئەمانە بە چاوی کراوە و پاش پێدانی قورسایی تەواو بە هەموو لەبەرچاگرتنەکان مامەڵە دەکەن. پێشنیاز دەکەم کە ئێمە تەلەگراف بۆ بەڕێز هێنری دۆبس ئەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی کەپێشنیازکراوە لە تۆماری مەیجەر یۆنگ. ***
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
کورد و دووانەی سیاسەت و مێژوو ..
بورهان أ. یاسین kurd_u_dwanay_siyasat_mzhwداگرتن
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
(ته‌كفیرییه‌كان) له‌كوێوه بۆ كوێ؟
ناصح مه‌لا كه‌ریم ناساندن :یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ره و بووه‌ته یه‌كێك له به‌ڵاكانی سه‌رده‌م ، دیارده‌ی (ته‌كفیر)ه .…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
بەڕێز ئۆرمسبی- جۆر، وەزیری دەوڵەت …
ڕەنجدەر شێرزاد پێویستە ئەو تۆمارانەی پێشوو ببینیت، کە من هیچ شتێکی ئەوتۆم نییە بۆ زیادکردنی ئەمە. زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
کاریگەری و هەژمونی شێخ محمود لە سلێمانی لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا
د. رەنجدەر محمد عزیز یاداشتی بڵاوکراوە، ژمارە:٤٣، لە ڕێککەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩١٨ لە لایەن مەیجەر ئیدوار ولیام چارلس نۆیڵ،…
زیاتر بخوێنەوە » -
رۆشنبیری
ڕەگ و ڕیشەی ناسیۆنالیزمی نوێی کوردی: پاشخانی مێژوویی ..
نووسینی: مایکڵ ئەپەڵ، پرۆفیسۆر لەزانکۆی حەیفا – سەرۆکی بەشی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق ناسیۆنالیزمی کوردی وەک…
زیاتر بخوێنەوە »