Jaff

  • ئەدەب و کەلتور

    بیری نەتەوەیی لە بەرهەمەكانی ئەحمەد موختار جاف دا

    نووسینی: هێمن عەلی حسێن ڕێڕەو و قۆناغەكانی ژیانی شاعیر: (ئەحمەد موختاری كوڕی وەسمان پاشای كوڕی محمد پاشای كوڕی كەی خەسرەو)ی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    سەرکەوتنی پەیوەندییە لاوازەکان: بڵاوبوونەوەی تەریقەتی خالیدی لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیادا ..

    نووسینی: پرۆفیسۆر مايكڵ كەمپەر (ئەمستردام) لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لە مێژووی تەریقەتی نەقشبەندیدا، کۆمەڵگە موسڵمانەکان لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیادا شوێنێکی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    تیشكێك بۆ سەر مێژووی(1) ئەشكەوتی كچ و كوڕ

    نووسینی: كەمال نووری مەعروف كوردستانی باشوور لانكەی شارستانییەت‌ و مێژووی دێرینە, بەهەر ناوچەیەكدا بگەڕێیت دەوڵەمەندە بە پاشماوەی شوێنەواری لە گرد‌و…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    هەڵوێستی هێزە شیعەكانی عێراق لەمەڕ دوا پێشهاتەكانی ئێران

    نووسینی: یاسین تەها دەسپێك به‌ سه‌رنجدان له‌ سه‌رقاڵبوونی هێزە سیاسییەكانی شیعە به‌ كێشمەكێشەكانیپێكهێنانی حكوومەتی عێراق و گرژییەكانی نێوماڵی خۆیانه‌وه‌ تاكوو ئێستا و، هه‌روه‌هاخۆپیشاندانەكانی ناوخۆی ئێران دژ بە ڕژێمی حوكمڕان و هێرشەكانی سەر بنكە وبارەگاكانی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لە قووڵاییی خاكی هەرێمی كوردستان و، دوابه‌ دوای ئه‌مه‌یش هاتنەسەرهێڵی پێشهات و دەمەقاڵێكان، ئەم بابەتە هەوڵ دەداتتێڕوانینی شیعەی عێراق لەبارەی ئەو دوو تەوەرەیە شەنوكەو بكات. یەكەم: ئیشكالییەتی پەیوەندیی شیعەی عێراق لەگەڵ ئێران هەڵوێست لە دەوڵەتی ئێران و چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ڕژێمی حوكمڕان لە ئێرانجێگه‌ی مشتومڕی بەردەوامە لە عێراق بەگشتی و لە شەقامی شیعەدا بەتایبەتی،جەمسەرێكی بەهێزه‌ كە هەندێك لە هێزە شیعە چەكدارەكان لەخۆ دەگرێت بەبێ سێ ودووكردن لە هەموو هەڵوێستێكدا پشتیوانی لە ئێران دەكەن و خەونیان ئەوەیە ئەزموونیئەو وڵاتە لە ویلایەتی فەقیھ، بگوازنەوە بۆ عێراق؛ نموونەی زەقی ئەمانەیش حزبوڵڵا وهێزە وەلائییەكانی تری هاوشێوەیەتی لە چەشنی بزووتنەوەی نوجەبا([1])؛ هەندێكیتر لەوانە لە هاوپەیمانییەكی بەهێزدان لەگەڵ تاران بەبێ ئەوەی لە نموونە سیاسی ومەزهەبییەكەیدا بتوێنەوە یان هەوڵی كۆپیكردنی بدەن، وەك حزبی دەعوەی ئیسلامی كەئەگەرچی بۆ دەستخستنی پشتیوانی و كۆمەكی ئێران، پشتوانی لە هەڵوێستەكانیدەكات، بەڵام بەكردەیی بڕوای بە ویلایەتی ڕەهای فەقیھ نییە و لە بری ئەوە نموونەیسیاسیی تایبەت بە خۆی پەسەند كردووە كە شوورا و فرەییی سیاسییە تا گەیشتن بەدامەزراندنی كۆماری ئیسلامی لە كۆتا وێستگەدا([2]). ئەم حاڵەتەی دەعوەیش، كەدایكی هێزە سیاسییە شیعەكانە، بۆ هەندێك هێزی تری وەك ڕەوتی حیكمە هەر هەمانشتە كە لە ناوەڕاستدا لەنگەری گرتووە؛ بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، سەرجەم ئەمهێزانە ئێستا لەژێر چەتری “چوارچێوەی هه‌ماهەنگی”دا كۆ بوونەتەوە كە یەك لە دووجەمسەرە سەرەكییەكەی شیعەی عێراقە و بەگشتی لەسەر بەرەی ئێران ئەژمارە. پەیوەندیی شیعەی عێراق لەگەڵ ئێران تەنیا بە ناكۆكی و وردەكاریی بیری سیاسییەوەپەیوەست نییە، بەڵكە تێكەڵ دەبێت لە ڕكابەریی نێوان قوتابخانە ئایینییەكانی نەجەفو قوم؛ هەروەها ئەو هەستیارییە ناوچەیییەیشی كە ساڵانێكی زۆرە لە نێوان عێراق وئێراندا هەیە وەك دوو وڵاتی عەرەب و فارس كە مێژوویەكیان لە پێكدادان هەیە. هەر بەمهۆیەیشەوە پاشكۆیەتیكردنی زەقی ئێران لە گوتاری زاڵی جەماوەریی عێراقیدا ڕەخنە ولاقرتێی بەسەریدا زاڵە. هەر لەم نێوه‌یشدا ئەم چەند ساڵەی دوایی زاراوەی “كلكەكان_ الذيول” بە  شێوەیەكی بەربڵاو لە ئەدەبیاتی میدیایی و لەلایەن خۆپیشاندەرانیناڕازییەوە دابڕێنرا بەسەر ئەو هێز و لایەنانەی بەڕەهایی شوێنكەوتەی ئێرانن وبەرژەوەندییەكانی تاران پێش بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی عێراق دەخەن و پاساو بۆئەوەیش دەهێننەوە([3]). هەرچەندە ئەم زاراوە و چەمكە زیاتر داتاشراوی خەڵكەڕەخنەگرە مەدەنییەكەی شەقامی شیعییە، بەڵام لە ناوەندی شیعە پابەندەعێراقچییەكانیشدا هەر ئامادەییی هەیە و ئەوانیش هەستیارن بەرامبەر پەلكێشانیبەردەوامی ئێران بۆ ناو قووڵایییەكانی عێراق، بەتایبەت كە نموونەی ویلایەتی فەقیھیئێرانی شەریك قبووڵ ناكات و سروشتەكەی زیاتر شوێنكەوتەیییە تا هاوتایی لەپەیوەندی و مامەڵەكردندا. بەركەوتنی هەستی عێراقچێتی و ئێرانیزم ناوبەناو لە پەنهانەوە دێتە ڕووكار، بۆ نموونەكۆتاییی ئەیلوولی ڕابردوو بیرمەندی شیعەی عێراقی، غالب شابەندەر، لە “دیداریڕافیدەین” بەڕووی بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا تەقییەوە، كاتێك هۆكاریسەركەوتنی بەسەر داعشدا كورت كردەوە لە هەوڵەكانی قاسم سلێمانی وپشتیوانییەكانی ئێران؛ لە كاتێكدا شیعەی عێراق پێیان وایە فەتواكەی سیستانی وپاشان هەڵمەتی حەشد و هێزە عێراقییەكان هۆكاری یەكەمی سەركەوتنن([4]). ئەمدەمەقاڵێیە كە دەچێتەوە سەر ڕیشەی هاوتایی و پاشكۆیەتی لە مامەڵەكردندا، بەخێراییدەرگه‌ی كردەوە بۆ حساب و كتابی دەستەبژێری شیعە عێراقییەكان لەبارەیهاوكارییەكانی ئێران و پەیوەندیی هەردوو وڵات؛ هەندێك لەوانەیش باسیان لەوە كردئێران پاداشتی هاوكارییەكانی عێراقی بەزیادەوە وەرگرتووەتەوە؛ داعشیشمەترسییەكی هاوبەش بووە لەسەر هەردوو وڵات و ئێرانییەكان لەبەر خاتری خۆیانبەدەم عێراقەوە هاتوون  و زۆر قسەی تری هاوشێوە([5])، كە سەرجەمیان گوزارشتن لەهەستیاریی هەردوولا بە یەكتر. لەسەر ئەمەیش حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتییحزبوڵڵا، لە لوبنانەوە هاتە سەرخەت و ڕەخنەی توندی لەو دەنگە عێراقییانە گرت و ڕایگەیاند، “چۆن دەبێت عێراقییەكان پاڵپشتییەكانی ئێران لەبیر بكەن!؟” ([6]). دووەم: هەڵوێستی شیعەی عێراق لە خۆپیشاندانەكانی ئێران سەرباری هەستیاریی بەشێك لە شیعەی عێراق بە پەلكێشانی بەردەوامی ئێران لەعێراقدا، سەرجەم هێزە شیعەكان لەو پرسە جەوهەرییانەی كە پەیوەندیی بە ئاییندە وچارەنووسی ڕژێمی “كۆماری ئیسلامی”یەوە هەیە، زیاتر لایەنگری لە تاران دەكەن یانلانی كەم ناچنە بەرەی خوازیارانی ڕووخانییەوە. لەم نێوه‌نده‌یشدا هێزە سەرەكییەكانیشیعە و تەنانەت ئەوانەیشیان كە ڕاستەوخۆ پاشكۆی ئێران نین، خۆیان لا داوە لەوەیدوور و نزیك باس لە خۆپیشاندانەكانی ئێران بكەن. سەرجەم میدیا شیعەكانیشبەبێدەنگی ناڕەزایەتییەكانی ئەو وڵاتە و كاردانەوە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بەخۆپیشاندنەكانیان بەڕێ كردووە ([7])، لە كاتێكدا خودی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵایئێران، لەبارەی ئەو خۆپیشاندانانەوە كاردانەوە و ڕوونكردنەوەی هەبووە و دانی ناوە بەمەترسیی پێشهاتەكە و وەك نەریتی هەموو جار، پەیوەستی كردووەتەوە بە ئەمریكا وئیسرائیلەوە([8]). شیعەكانی دەرەوەی ئێران، بەتایبەت عێراق، ئەوە لەبەرچاو دەگرن كە ئێران لە ئێستاداگرنگترین و گەورەترین سەنتەری مەزهەبیی شوێنكەوتووانی ئایینزاكەیە، چونكە لەوساڵانەی شیعەگەری لە عێراقدا لەژێر گوشاردا بووە، شاری قوم دەرفەتی بۆ ڕەخساوەببێتە  پێگە و بنكەی مەرجەعەكان و كۆڕەكانی خوێندنی حەوزەیی و، بەشێكی بەرچاوینیشتەجێكانی ئەم شارە ئایینییەیش عێراقین. هەروەها ئێران سەنتەری ئایدیۆلۆژیایهاوچەرخی شیعەیە و زەقترین نموونەی دەوڵەتداریی ئەم پێكهاتەیە لەسەر ئاستیجیهانی ئیسلامی؛ بەم هۆیەیشەوە ئێران لای سەرجەم شیعەی دەرەوەی خۆی، جێگه‌یڕێز و قورسایییە، چونكە بەهۆی ئەزموونی حوكمڕانیی ئەم دەوڵەتەوە كەلتووریشیعەگەری بووژاوەتەوە، لە كاتێكدا لە عێراق و لوبنان و وڵاتانی كەنداو لەژێر چەپۆكدابوووە([9]). ئەم ڕێزگرتنە گشتییەی ئێران لای سەرجەم شیعەكانی عێراق بە ڕێژەی جیاواز ئامادەیییهەیە، بە موقتەدا سەدر و ڕه‌وتەكەیشییەوە، كە هەمیشە لە ڕەخنە و بەرخوردەكانیاندائێران لە باڵەكانی جیا دەكەنەوە و لە پەیامێكی بەناوبانگیشدا جارێكیان سەدر پاكانەیبۆ ئێران كرد لە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە كاروباری عێراق لە پاشهەڵبژاردنەكان([10])؛ ئەمە لە كاتێكدا هێرشی توندی كردە سەر باڵەكانی لە عێراق. هەروەها لەو كاتانەیشی سەدر ڕەخنە لە ئێران دەگرێت، خۆی لە ناوهێنانی ڕاستەوخۆییان بەكارهێنانی وشەی زبر لا دەدات([11])؛  لە هەندێك كاتیشدا زمانی تكاكردن وموجامەلە بەكار دەهێنێت، وەك لە كۆتا نامەیدا بۆ قائانی لەبارەی هێرشەمووشەكییەكانی سەر هەولێرەوە بەڕوونی دیارە([12]). ئەوەی لە هەڵوێستەكانیشییەوەدەخوێنرێتەوە، سەدر دوژمنی ئێرانییەكان نییە و خوازیاری كەوتنی ڕژێمەكەیشی نییە،بەڵام هەوڵ بۆ دروستكردنی باڵانس دەدات لە نێوان هەژموونی ئێران وبەرژەوەندییەكانی عێراق؛ خوازیارە ئێرانییەكان وەك كاریگەرترین هێزی شیعەی عێراققبووڵی بكەن و، پەیوەندییەكەیش لە پاشكۆیەتییەوە بگۆڕێت بۆ هاوتایی، یانڕێژەیەكی زۆر هاوسەنگیی تێدا بێت. شیعەكان بەگشتی هەمیشە ترسی تارماییی پلانی ئەمریكا و ئیسرائیلیان بەسەردا زاڵە؛بەرچاویشیان ڕوون نییە دەربارەی پێشهاتەكانی ئێران و ئاییندەی ئەو وڵاتە لە حاڵەتیكەوتنی ڕژێمەكەیدا. ئەمەیش هاندەریانە لەوەی بەهەستیاری و دڵەخورتێوە مامەڵەلەگەڵ هەر ئەگەرێكی چاوەڕواننەكراو بكەن لە ئێراندا، بەتایبەت كە ئەم وڵاتەیش وەكعێراق و سووریا فرەپێكهاتەیە و ئەگەر هەیە كەوتنی ببێتە هۆی لاوازبوونی شیعەگەری؛ئەوانەیشی بەرگریكاری “كۆماری ئیسلامی”ن، هەر لەسەر ئەم ترسە كار دەكەن. لەمچوارچێوەیەیشدا بەر لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، حەسەن نەسروڵڵا ئەوەیورووژاند كە ئەوەی لە ئێران ڕوو دەدات “پیلانی دوژمنانە” و “ئێران باجی دوژمنەكانیدەدات”، هەروەها پێداگریی زۆری كرد كە خۆپیشاندانەكان پەیوەندییان بە حیجاب وڕووداوی ناوخۆ و كەیسی “ژینا (مەهسا) ئەمینی”یەوە نییە([13]). سێیەم: هەڵوێستی هێزە شیعەكانی عێراق لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كوردستان شیعەكان بە شێوەیەكی نیمچەبەردەوام ڕەخنە و ناڕەزایەتییان لە هێرشەكانی توركیا بۆسەر خاكی عێراق لە ئاراستەی هەرێمی كوردستانەوە هەبووە. لە هاوینی ئەمساڵدا كەكار گەیشتە بەئامانجگرتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەهاوینەهەوارێكی دهۆك، كاردانەوەكان لە هەموو كات توندتر بوو و كار گەیشتەبانگهێشتی باڵیۆز و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باڵیۆز و پەنابردن بۆ ئەنجومەنی ئاسایش([14]). ئەمهەنگاوانەیش لانی كەمی ئەو پەرچەكردارنەن كە دەبوو عێراق لە ئاست هێرش بۆ سەرهاووڵاتییەكانی هەیبێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئاست هێرشەكانی ئێران بۆسەر كەمپی ئاوارەكانی كۆیە و بنكە و بارەگای حزبە پەنابەرەكانی ڕۆژهەڵاتیكوردستان لە زڕگوێز و پردێ و باڵەكایەتی و شارباژێڕ كە دەرهاوێشتەیخۆپیشاندانەكانی ئێرانن، هێزە شیعەكان بێدەنگییان هەڵبژاردووە؛ لە كاتێكداهێرشەكانی ئەم دوایییەی ئێران پێشهاتی نوێ و پەرەسەندنی گەورەیان تێدا بوو؛ یەكەمجارە لە یەك كاتدا چەند میحوەرێك بە ئامانج بگیرێت، ڕۆكێت و درۆنی تێدا بەكاربهێنرێت، قووڵاییی هێرشەكانیش فراوانتر كران و جگە لە ئامانجی سەربازی، خەڵكیسڤیل و مەدەنییش بەركەوتن كە هەندێكیان خوێندكاری بنەڕەتی بوون. شتێكیزانراویشە چەمكی سەروەری (السیادة)، گشتگیر و هاوبەشە و قابیلی بەشكردن نییە. تاقە هێزی شیعەیش تا ئێستا بەئاشكرا دژی هێرشەكان وەستابێتەوە، “ئیئتیلافینەسر”ی “حەیدەر عەبادی”یە، بەڵام ئەویش بە زمانێكی دیپلۆماسییانەی نەرم و بەپەیوەستكردنەوەی هێرشەكانی ئێران بە هێرشەكانی توركیاوە([15]). ئەم بێدەنگییەیشیعەیش لەسەر هێرشەكانی ئێران لە كاتێكدایە هەندێك لایەنی كوردی و بەدیاریكراویبەرپرسانی پارتی لە بەغدا، داوای هەڵوێستیان لێ كردوون؛ بەو پێیەی بێدەنگییەكەیانلە ئاست پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتە([16]). چوارەم: هەوڵی وەبەرهێنان لە قەیرانی ئەم دوایییەی ئێران  پاساوی فەرمیی حكوومەتی ئێران بۆ هێرشەكانی ناو هەرێم، جموجۆڵی گرووپەچەكدارە دژبەرەكانی خۆیەتی لەناو خاكی هەرێمدا، كە پێیان وایە سەرچاوەی مەترسییەبۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی ئێران([17])؛ هەروەها ئاژانسە ئێرانییەكان لە پاساودانیهێرشەكاندا باس لەوە دەكەن لە ساڵی 1992 بەدواوە تا ئێستا سوپای تورکیا بەئاشکراهاتووەتە هەرێمی کوردستان و ‌بنکە و بارەگای سەربازیی تێدا دروست کردووە و، ئێستالە ڕێگەی 60 بنکەی سەربازییه‌وه‌ نزیک بە سی لە سەدی هەرێمی کوردستانیبەدەستەوەیە؛ ڕۆژانەیش زیاتر لە 50 جار فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانیهەرێمدا دەسووڕێنەوە و‌ بە بیانووی گەڕان بە دوای چەکدارانی پەکەکە بۆردوومانیدەکەن([18]). لای خۆیشیانەوە هەندێك كەسایەتیی ناو چوارچێوەی هه‌ماهەنگییشیعەیش پێیان وایە، مادەم حكوومەتی عێراق نیگەرانییەكانی ئێران ناڕه‌وێنێته‌وه‌، ئەوەئێران ناچارە، لەسەر شێوازی ئەو مۆدێلەی توركیا پەیڕه‌وی دەكات، خۆی بە زەبری هێزئامانجەكانی خۆی لە عێراق بەدی بهێنێت([19]).…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • گۆڤار

    کۆچ ژمارە (22)

    وەرزە گۆڤــــــارێكی روونــــــــاكبیرییە گرنگی بە بواری لێكۆڵینەوە دەدات خاوەنی ئیمتیاز عەلی عەبدوڵڵا  كاكە ئەحمەد سەرنووسەر حەبیب محەمەد دەروێش 07701582738  ،…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • رۆشنبیری

    ئایا مێژوو زانستە ؟

    نووسینی: ئارام مەجید شەمێرانی ناسینی مێژوو وەك زانستێك لەگەڵ بوونی مرۆڤایەتیدا هەیەو تائێستاش هەر لەگەڵیەتی و بگرە تا دوا ڕۆژیش…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • سڵاید

    بۆ جافەکان ..

    شوان جاف ئەم نووسینە تایبەتە بە جافەکان، جگە لە جاف مەبەستم هیچ کەس و لایەنێک نیغە … ئێلی جاف زۆرینەی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • ئەدەب و کەلتور

    مەسعود محەمەد .. بناغەی فەلسەفە و مەعریفی ئەدەبی كوردی

    ئاماەكردنی: ساكار ئەكرەم — كۆیە        تاریكی هۆشی گومڕا گەلێك بەردەوامترە لە ڕۆشنایی هۆشی بینا جگە لەوەی ڕوناكی بە درێژایی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • هزر

    فەلسەفەی زانین لای فەیلەسوفانی یۆنانی (سوكرات و پلاتۆن و ئەریستوتیلیس)

    نووسینی: د. حسن حسین(*)        أ. شوێن و پێگەی سوكرات لە ناو مێژووی فەلسەفەی یونانیدا بۆ هەوڵەكانی لە بواری ”…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • چاوپێکەوتن

    ئەخلاق و مەعنەوییەت ..

    گفتوگۆیەكی تایبەت بە گۆڤاری كۆچ لەگەڵ (د. سروش دەباغ) سازدانی: موسعەب ئەدهەم ئەخلاق و عیرفان زۆرترین پانتایی نووسین و قسەكردنی…

    زیاتر بخوێنەوە »
Back to top button