رۆشنبیریسڵاید

هەڵوێستی هێزە شیعەكانی عێراق لەمەڕ دوا پێشهاتەكانی ئێران

نووسینی: یاسین تەها


دەسپێك

به‌ سه‌رنجدان له‌ سه‌رقاڵبوونی هێزە سیاسییەكانی شیعە به‌ كێشمەكێشەكانیپێكهێنانی حكوومەتی عێراق و گرژییەكانی نێوماڵی خۆیانه‌وه‌ تاكوو ئێستا و، هه‌روه‌هاخۆپیشاندانەكانی ناوخۆی ئێران دژ بە ڕژێمی حوكمڕان و هێرشەكانی سەر بنكە وبارەگاكانی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لە قووڵاییی خاكی هەرێمی كوردستان و، دوابه‌ دوای ئه‌مه‌یش هاتنەسەرهێڵی پێشهات و دەمەقاڵێكان، ئەم بابەتە هەوڵ دەداتتێڕوانینی شیعەی عێراق لەبارەی ئەو دوو تەوەرەیە شەنوكەو بكات.

یەكەم: ئیشكالییەتی پەیوەندیی شیعەی عێراق لەگەڵ ئێران

هەڵوێست لە دەوڵەتی ئێران و چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ڕژێمی حوكمڕان لە ئێرانجێگه‌ی مشتومڕی بەردەوامە لە عێراق بەگشتی و لە شەقامی شیعەدا بەتایبەتی،جەمسەرێكی بەهێزه‌ كە هەندێك لە هێزە شیعە چەكدارەكان لەخۆ دەگرێت بەبێ سێ ودووكردن لە هەموو هەڵوێستێكدا پشتیوانی لە ئێران دەكەن و خەونیان ئەوەیە ئەزموونیئەو وڵاتە لە ویلایەتی فەقیھ، بگوازنەوە بۆ عێراق؛ نموونەی زەقی ئەمانەیش حزبوڵڵا وهێزە وەلائییەكانی تری هاوشێوەیەتی لە چەشنی بزووتنەوەی نوجەبا([1])؛ هەندێكیتر لەوانە لە هاوپەیمانییەكی بەهێزدان لەگەڵ تاران بەبێ ئەوەی لە نموونە سیاسی ومەزهەبییەكەیدا بتوێنەوە یان هەوڵی كۆپیكردنی بدەن، وەك حزبی دەعوەی ئیسلامی كەئەگەرچی بۆ دەستخستنی پشتیوانی و كۆمەكی ئێران، پشتوانی لە هەڵوێستەكانیدەكات، بەڵام بەكردەیی بڕوای بە ویلایەتی ڕەهای فەقیھ نییە و لە بری ئەوە نموونەیسیاسیی تایبەت بە خۆی پەسەند كردووە كە شوورا و فرەییی سیاسییە تا گەیشتن بەدامەزراندنی كۆماری ئیسلامی لە كۆتا وێستگەدا([2]). ئەم حاڵەتەی دەعوەیش، كەدایكی هێزە سیاسییە شیعەكانە، بۆ هەندێك هێزی تری وەك ڕەوتی حیكمە هەر هەمانشتە كە لە ناوەڕاستدا لەنگەری گرتووە؛ بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، سەرجەم ئەمهێزانە ئێستا لەژێر چەتری “چوارچێوەی هه‌ماهەنگی”دا كۆ بوونەتەوە كە یەك لە دووجەمسەرە سەرەكییەكەی شیعەی عێراقە و بەگشتی لەسەر بەرەی ئێران ئەژمارە.

پەیوەندیی شیعەی عێراق لەگەڵ ئێران تەنیا بە ناكۆكی و وردەكاریی بیری سیاسییەوەپەیوەست نییە، بەڵكە تێكەڵ دەبێت لە ڕكابەریی نێوان قوتابخانە ئایینییەكانی نەجەفو قوم؛ هەروەها ئەو هەستیارییە ناوچەیییەیشی كە ساڵانێكی زۆرە لە نێوان عێراق وئێراندا هەیە وەك دوو وڵاتی عەرەب و فارس كە مێژوویەكیان لە پێكدادان هەیە. هەر بەمهۆیەیشەوە پاشكۆیەتیكردنی زەقی ئێران لە گوتاری زاڵی جەماوەریی عێراقیدا ڕەخنە ولاقرتێی بەسەریدا زاڵە. هەر لەم نێوه‌یشدا ئەم چەند ساڵەی دوایی زاراوەی “كلكەكان_ الذيول” بە  شێوەیەكی بەربڵاو لە ئەدەبیاتی میدیایی و لەلایەن خۆپیشاندەرانیناڕازییەوە دابڕێنرا بەسەر ئەو هێز و لایەنانەی بەڕەهایی شوێنكەوتەی ئێرانن وبەرژەوەندییەكانی تاران پێش بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی عێراق دەخەن و پاساو بۆئەوەیش دەهێننەوە([3]). هەرچەندە ئەم زاراوە و چەمكە زیاتر داتاشراوی خەڵكەڕەخنەگرە مەدەنییەكەی شەقامی شیعییە، بەڵام لە ناوەندی شیعە پابەندەعێراقچییەكانیشدا هەر ئامادەییی هەیە و ئەوانیش هەستیارن بەرامبەر پەلكێشانیبەردەوامی ئێران بۆ ناو قووڵایییەكانی عێراق، بەتایبەت كە نموونەی ویلایەتی فەقیھیئێرانی شەریك قبووڵ ناكات و سروشتەكەی زیاتر شوێنكەوتەیییە تا هاوتایی لەپەیوەندی و مامەڵەكردندا.

بەركەوتنی هەستی عێراقچێتی و ئێرانیزم ناوبەناو لە پەنهانەوە دێتە ڕووكار، بۆ نموونەكۆتاییی ئەیلوولی ڕابردوو بیرمەندی شیعەی عێراقی، غالب شابەندەر، لە “دیداریڕافیدەین” بەڕووی بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا تەقییەوە، كاتێك هۆكاریسەركەوتنی بەسەر داعشدا كورت كردەوە لە هەوڵەكانی قاسم سلێمانی وپشتیوانییەكانی ئێران؛ لە كاتێكدا شیعەی عێراق پێیان وایە فەتواكەی سیستانی وپاشان هەڵمەتی حەشد و هێزە عێراقییەكان هۆكاری یەكەمی سەركەوتنن([4]). ئەمدەمەقاڵێیە كە دەچێتەوە سەر ڕیشەی هاوتایی و پاشكۆیەتی لە مامەڵەكردندا، بەخێراییدەرگه‌ی كردەوە بۆ حساب و كتابی دەستەبژێری شیعە عێراقییەكان لەبارەیهاوكارییەكانی ئێران و پەیوەندیی هەردوو وڵات؛ هەندێك لەوانەیش باسیان لەوە كردئێران پاداشتی هاوكارییەكانی عێراقی بەزیادەوە وەرگرتووەتەوە؛ داعشیشمەترسییەكی هاوبەش بووە لەسەر هەردوو وڵات و ئێرانییەكان لەبەر خاتری خۆیانبەدەم عێراقەوە هاتوون  و زۆر قسەی تری هاوشێوە([5])، كە سەرجەمیان گوزارشتن لەهەستیاریی هەردوولا بە یەكتر. لەسەر ئەمەیش حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتییحزبوڵڵا، لە لوبنانەوە هاتە سەرخەت و ڕەخنەی توندی لەو دەنگە عێراقییانە گرت و ڕایگەیاند، “چۆن دەبێت عێراقییەكان پاڵپشتییەكانی ئێران لەبیر بكەن!؟” ([6]).

دووەمهەڵوێستی شیعەی عێراق لە خۆپیشاندانەكانی ئێران

سەرباری هەستیاریی بەشێك لە شیعەی عێراق بە پەلكێشانی بەردەوامی ئێران لەعێراقدا، سەرجەم هێزە شیعەكان لەو پرسە جەوهەرییانەی كە پەیوەندیی بە ئاییندە وچارەنووسی ڕژێمی “كۆماری ئیسلامی”یەوە هەیە، زیاتر لایەنگری لە تاران دەكەن یانلانی كەم ناچنە بەرەی خوازیارانی ڕووخانییەوە. لەم نێوه‌نده‌یشدا هێزە سەرەكییەكانیشیعە و تەنانەت ئەوانەیشیان كە ڕاستەوخۆ پاشكۆی ئێران نین، خۆیان لا داوە لەوەیدوور و نزیك باس لە خۆپیشاندانەكانی ئێران بكەن. سەرجەم میدیا شیعەكانیشبەبێدەنگی ناڕەزایەتییەكانی ئەو وڵاتە و كاردانەوە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بەخۆپیشاندنەكانیان بەڕێ كردووە ([7])، لە كاتێكدا خودی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵایئێران، لەبارەی ئەو خۆپیشاندانانەوە كاردانەوە و ڕوونكردنەوەی هەبووە و دانی ناوە بەمەترسیی پێشهاتەكە و وەك نەریتی هەموو جار، پەیوەستی كردووەتەوە بە ئەمریكا وئیسرائیلەوە([8]).

شیعەكانی دەرەوەی ئێران، بەتایبەت عێراق، ئەوە لەبەرچاو دەگرن كە ئێران لە ئێستاداگرنگترین و گەورەترین سەنتەری مەزهەبیی شوێنكەوتووانی ئایینزاكەیە، چونكە لەوساڵانەی شیعەگەری لە عێراقدا لەژێر گوشاردا بووە، شاری قوم دەرفەتی بۆ ڕەخساوەببێتە  پێگە و بنكەی مەرجەعەكان و كۆڕەكانی خوێندنی حەوزەیی و، بەشێكی بەرچاوینیشتەجێكانی ئەم شارە ئایینییەیش عێراقین. هەروەها ئێران سەنتەری ئایدیۆلۆژیایهاوچەرخی شیعەیە و زەقترین نموونەی دەوڵەتداریی ئەم پێكهاتەیە لەسەر ئاستیجیهانی ئیسلامی؛ بەم هۆیەیشەوە ئێران لای سەرجەم شیعەی دەرەوەی خۆی، جێگه‌یڕێز و قورسایییە، چونكە بەهۆی ئەزموونی حوكمڕانیی ئەم دەوڵەتەوە كەلتووریشیعەگەری بووژاوەتەوە، لە كاتێكدا لە عێراق و لوبنان و وڵاتانی كەنداو لەژێر چەپۆكدابوووە([9]).

ئەم ڕێزگرتنە گشتییەی ئێران لای سەرجەم شیعەكانی عێراق بە ڕێژەی جیاواز ئامادەیییهەیە، بە موقتەدا سەدر و ڕه‌وتەكەیشییەوە، كە هەمیشە لە ڕەخنە و بەرخوردەكانیاندائێران لە باڵەكانی جیا دەكەنەوە و لە پەیامێكی بەناوبانگیشدا جارێكیان سەدر پاكانەیبۆ ئێران كرد لە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە كاروباری عێراق لە پاشهەڵبژاردنەكان([10])؛ ئەمە لە كاتێكدا هێرشی توندی كردە سەر باڵەكانی لە عێراق. هەروەها لەو كاتانەیشی سەدر ڕەخنە لە ئێران دەگرێت، خۆی لە ناوهێنانی ڕاستەوخۆییان بەكارهێنانی وشەی زبر لا دەدات([11])؛  لە هەندێك كاتیشدا زمانی تكاكردن وموجامەلە بەكار دەهێنێت، وەك لە كۆتا نامەیدا بۆ قائانی لەبارەی هێرشەمووشەكییەكانی سەر هەولێرەوە بەڕوونی دیارە([12]). ئەوەی لە هەڵوێستەكانیشییەوەدەخوێنرێتەوە، سەدر دوژمنی ئێرانییەكان نییە و خوازیاری كەوتنی ڕژێمەكەیشی نییە،بەڵام هەوڵ بۆ دروستكردنی باڵانس دەدات لە نێوان هەژموونی ئێران وبەرژەوەندییەكانی عێراق؛ خوازیارە ئێرانییەكان وەك كاریگەرترین هێزی شیعەی عێراققبووڵی بكەن و، پەیوەندییەكەیش لە پاشكۆیەتییەوە بگۆڕێت بۆ هاوتایی، یانڕێژەیەكی زۆر هاوسەنگیی تێدا بێت.

شیعەكان بەگشتی هەمیشە ترسی تارماییی پلانی ئەمریكا و ئیسرائیلیان بەسەردا زاڵە؛بەرچاویشیان ڕوون نییە دەربارەی پێشهاتەكانی ئێران و ئاییندەی ئەو وڵاتە لە حاڵەتیكەوتنی ڕژێمەكەیدا. ئەمەیش هاندەریانە لەوەی بەهەستیاری و دڵەخورتێوە مامەڵەلەگەڵ هەر ئەگەرێكی چاوەڕواننەكراو بكەن لە ئێراندا، بەتایبەت كە ئەم وڵاتەیش وەكعێراق و سووریا فرەپێكهاتەیە و ئەگەر هەیە كەوتنی ببێتە هۆی لاوازبوونی شیعەگەری؛ئەوانەیشی بەرگریكاری “كۆماری ئیسلامی”ن، هەر لەسەر ئەم ترسە كار دەكەن. لەمچوارچێوەیەیشدا بەر لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، حەسەن نەسروڵڵا ئەوەیورووژاند كە ئەوەی لە ئێران ڕوو دەدات “پیلانی دوژمنانە” و “ئێران باجی دوژمنەكانیدەدات”، هەروەها پێداگریی زۆری كرد كە خۆپیشاندانەكان پەیوەندییان بە حیجاب وڕووداوی ناوخۆ و كەیسی “ژینا (مەهسا) ئەمینی”یەوە نییە([13]).

سێیەمهەڵوێستی هێزە شیعەكانی عێراق لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كوردستان

شیعەكان بە شێوەیەكی نیمچەبەردەوام ڕەخنە و ناڕەزایەتییان لە هێرشەكانی توركیا بۆسەر خاكی عێراق لە ئاراستەی هەرێمی كوردستانەوە هەبووە. لە هاوینی ئەمساڵدا كەكار گەیشتە بەئامانجگرتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەهاوینەهەوارێكی دهۆك، كاردانەوەكان لە هەموو كات توندتر بوو و كار گەیشتەبانگهێشتی باڵیۆز و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باڵیۆز و پەنابردن بۆ ئەنجومەنی ئاسایش([14]). ئەمهەنگاوانەیش لانی كەمی ئەو پەرچەكردارنەن كە دەبوو عێراق لە ئاست هێرش بۆ سەرهاووڵاتییەكانی هەیبێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئاست هێرشەكانی ئێران بۆسەر كەمپی ئاوارەكانی كۆیە و بنكە و بارەگای حزبە پەنابەرەكانی ڕۆژهەڵاتیكوردستان لە زڕگوێز و پردێ و باڵەكایەتی و شارباژێڕ كە دەرهاوێشتەیخۆپیشاندانەكانی ئێرانن، هێزە شیعەكان بێدەنگییان هەڵبژاردووە؛ لە كاتێكداهێرشەكانی ئەم دوایییەی ئێران پێشهاتی نوێ و پەرەسەندنی گەورەیان تێدا بوو؛ یەكەمجارە لە یەك كاتدا چەند میحوەرێك بە ئامانج بگیرێت، ڕۆكێت و درۆنی تێدا بەكاربهێنرێت، قووڵاییی هێرشەكانیش فراوانتر كران و جگە لە ئامانجی سەربازی، خەڵكیسڤیل و مەدەنییش بەركەوتن كە هەندێكیان خوێندكاری بنەڕەتی بوون. شتێكیزانراویشە چەمكی سەروەری (السیادة)، گشتگیر و هاوبەشە و قابیلی بەشكردن نییە.

تاقە هێزی شیعەیش تا ئێستا بەئاشكرا دژی هێرشەكان وەستابێتەوە، “ئیئتیلافینەسر”ی “حەیدەر عەبادی”یە، بەڵام ئەویش بە زمانێكی دیپلۆماسییانەی نەرم و بەپەیوەستكردنەوەی هێرشەكانی ئێران بە هێرشەكانی توركیاوە([15]). ئەم بێدەنگییەیشیعەیش لەسەر هێرشەكانی ئێران لە كاتێكدایە هەندێك لایەنی كوردی و بەدیاریكراویبەرپرسانی پارتی لە بەغدا، داوای هەڵوێستیان لێ كردوون؛ بەو پێیەی بێدەنگییەكەیانلە ئاست پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتە([16]).

چوارەمهەوڵی وەبەرهێنان لە قەیرانی ئەم دوایییەی ئێران 

پاساوی فەرمیی حكوومەتی ئێران بۆ هێرشەكانی ناو هەرێم، جموجۆڵی گرووپەچەكدارە دژبەرەكانی خۆیەتی لەناو خاكی هەرێمدا، كە پێیان وایە سەرچاوەی مەترسییەبۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی ئێران([17])؛ هەروەها ئاژانسە ئێرانییەكان لە پاساودانیهێرشەكاندا باس لەوە دەكەن لە ساڵی 1992 بەدواوە تا ئێستا سوپای تورکیا بەئاشکراهاتووەتە هەرێمی کوردستان و ‌بنکە و بارەگای سەربازیی تێدا دروست کردووە و، ئێستالە ڕێگەی 60 بنکەی سەربازییه‌وه‌ نزیک بە سی لە سەدی هەرێمی کوردستانیبەدەستەوەیە؛ ڕۆژانەیش زیاتر لە 50 جار فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانیهەرێمدا دەسووڕێنەوە و‌ بە بیانووی گەڕان بە دوای چەکدارانی پەکەکە بۆردوومانیدەکەن([18]). لای خۆیشیانەوە هەندێك كەسایەتیی ناو چوارچێوەی هه‌ماهەنگییشیعەیش پێیان وایە، مادەم حكوومەتی عێراق نیگەرانییەكانی ئێران ناڕه‌وێنێته‌وه‌، ئەوەئێران ناچارە، لەسەر شێوازی ئەو مۆدێلەی توركیا پەیڕه‌وی دەكات، خۆی بە زەبری هێزئامانجەكانی خۆی لە عێراق بەدی بهێنێت([19]).

هەندێكی تر لە پەڕگیر (توندڕه‌و)ەكانی هێزە شیعەكان لە هەوڵی ئەوەدان، بارودۆخیئەم دوایییە بقۆزنەوە بۆ داواكردنی دەركردنی هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانلەسەر خاكی هەرێمی كوردستان لەسەر شێوازی ناچاركردنی “موجاهیدینی خەلق” له‌بەجێهێشتنی “كەمپی ئەشرەف”ی دیالە لە نێوان ساڵانی 2012_2013 بە كەڵكوەرگرتنلە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق. لەم نێوه‌یشدا یەكێك لە بەرپرسەمیدیایییەكانی حەشد (موهه‌نه‌د حسێن) لە دیداری میدیاكانی سوپای پاسدارانی ئێرانهێرشی كردووەتە سەر ئەو حزبە كوردییانە و داوای كردووە “بۆ هەتاهەتایە لە كوردستاندەربكرێن”. ئەم بەرپرسە عێراقییەی حەشد باسی لەوە كردووە ئەو هێزانە لەلایەنلۆبییەكانی ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەكرێن([20])؛ ئەمەیش دووبارەكردنەوە وكۆپیكردنی هەمان گوتاری فەرمیی سوپای پاسداران و ڕای فەرمیی ئێرانە كە سوورەلەسەر ئەوەی ئەو بنكە و بارەگایانەی دەیانكاتە ئامانج لە هەرێمی كوردستان، بەشێكنلە پێگەكانی ئیسرائیل([21]). ئەمەیش وشەكلیلی زۆربەی گوتارە سیاسییە شیعییەكانەلە تارانەوە تا بەیروت و لەژێر ئەم پاساوەدا هەرچیی دەستوەرانی ئێران هەیە لە سووریاو یەمەن و عێراق و لوبنان پەردەپۆش كراون؛ بەو پێیەی جەنگی مقاوەمەت وبەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئەمریكا و ئیسرائیلن.

هەندێك پەرلەمانتاری تری هاوپەیمانیی فەتحی شیعە هۆكاری بەئامانجگرتنیكوردستان، دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی “هەرێم بووەتە پەناگەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران”؛هەروەها باس لەوە ده‌كەن خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایییەی ئێران، لە هەرێمیكوردستانەوە ئاراستە كراوە([22])؛ ئەمەیش جۆرێكە لە پاساوهێنانەوه‌ بۆ هێرشەكان وهەوڵی خۆدزینەوەیە لە سەركۆنەكردنی ئێران به‌رامبه‌ر هێرش و مووشەكبارانەكان.

پێنجەمهەژموونی ئێران لە عێراق

بەشێكی بەرچاو لە بێتواناییی عێراق و هەواداریی هەندێك لە هێزە سیاسی وسەربازییەكانی شیعە بۆ سیاسەتی ئێران، بەتەنیا پەیوەست نییە بە پێگە و نفووزیتارانەوە لە دنیای شیعەدا، بەڵكوو ئەم دەوڵەتە لە ساڵانی ڕابردووا تۆڕێك كاریگەری وكارت و بەرژەوەندیی بنیات ناوە كە ڕێگرن لەوەی گوتاری فەرمی و گوتاری تاك به‌ تاكیهێزە كاریگەرەكانیشی بتوانن هەڵوێستی سەربەخۆی خۆیان هەبێت لە ئاست ئێران؛ چپشتیوانیی خۆپیشاندانەكانی ناوخۆییی ئەو وڵاتە بێت یان بەرەنگاربوونەوەیهێرشەكانی بۆ سەر خاكی عێراق. ئەو كارتە ئێرانییانەیش بریتین لە:

ـ ئامادەییی دیپلۆماسییەتی ئێران له‌ شاره‌كانی عێراق له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی بیانی زیاتره‌: باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا، كونسوڵخانه‌ له‌ به‌سره‌، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، هه‌ولێر، سلێمانی([23]) و، ئه‌م بنكانه‌یش ئه‌گه‌رچی له‌ ڕواڵه‌تدا دیپلۆماسین به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاو‌دێری وڕێنماییی سوپای پاسداراندا كار ده‌كه‌ن. له‌ دوای ٢٠٠٣ سه‌رجه‌م ئه‌و باڵیۆزه‌ئێرانییانەیشی له‌ عێراق دانراون (كازمی قومی، دانایی فه‌ڕ، ئیره‌ج مه‌سجیدی) له‌هه‌ناوی ئه‌م ده‌زگه‌ ئەمنییە سه‌ربازییه‌وه‌ پێ گەیشتوون و دواترینیشیان كه‌ مه‌سجدیبوو، یاریده‌ده‌ری قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بووه([24]). هۆكاری ئەمبەئەمنیكردنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیش، زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە به ‌لایئێرانه‌وه‌ عێراق زیاتر له‌ هێڵێكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و مه‌یدانێك بۆ چالاكیی سەربازی وخۆنواندن ده‌چێت تا ده‌رفه‌تێك بۆ په‌یوه‌ندیی سیاسی و دیپلۆماسی.

ـ لە پاش ساڵی 2014 كە سێیەكی خاكی عێراق كەوتە بندەستی داعش،‌ ئێران جگه‌ له‌بواری سیاسی، له‌ ‌ڕێگه‌ی باڵی سه‌ربازییشه‌وه بە شێوەیەكی بەرفراوان گرووپەچەكدارەكانی لەسەر خاكی عێراق بڵاو كردەوە. هەر لەو سەروبەندەیشدا چه‌ندكه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ره‌ نزیك له‌ ئێران، بوونه‌ فه‌رمانده‌ و هەڵسووڕێنەری دامه‌زراوه‌یحه‌شدی شه‌عبی كه‌ به‌ خه‌رجی و داراییی عێراق و فه‌توای سیستانی دامه‌زراوه‌، به‌ڵام له‌دوورمه‌ودادا خزمه‌ت به‌ به‌رژە‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی تاران ده‌كات و به‌ به‌شێك له‌ نفووزی ئه‌موڵاته‌ ده‌درێته‌ قه‌ڵه‌م([25]). تا كۆتاییهاتنی پرۆسە سەربازییە سەرەكییەكانی دژی داعشلە 2017، له‌ كۆی 66 گرووپی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی، 44 گرووپیان ڕاسته‌وخۆلایەنگر و شوێنكه‌وته‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و ئایینیی ئێران بوون([26]).  ئەمژمارەیە كە ئێستا هەڵكشاوە و لق و گرووپی تری نوێی لێ دروست بووە، هەمیشەئامرازی گوشارن لەسەر هەڵوێستی سیاسی و گوتاری هەر هێزێكی سیاسی كە بیەوێتبەرەنگاری نفووزی ئێران ببێتەوە یان دژایەتیی بەرژەوەندییە تایبەكانی بكات.

ـ تێكەڵی و بەیەكداچوونێكی زۆر لە كایەی مەزهەبیی شیعەی عێراق و ئێراندا هەیە. لەسەردەمە مێژوویییەكاندا هەندێك كات ڕێبەرایەتیی شیعەی جیهان- بە عێراقیشەوە- كەوتووەتە شاری قوم، وەك سەردەمی مەرجەعییەتی سەید حسێن بروجەردی كە بۆماوەی 15 ساڵ مەرجەعی باڵای ئه‌م تائیفه‌یه‌ بووه‌ (1946_ 1961) له‌ هه‌مووجیهان([27]). لە پاش كەوتنی ڕژێمی بەعسیشەوە پێگەى پیاوانى ئایینیى ئێرانى لەنەجەف هەڵكشا، بەتایبەت ئەوانەى هەوادارییان بۆ خامنەیی و ڕێبازى ویلایەتى فەقیھهەیە له‌ ڕێگه‌ی ده‌ستگیرۆییی هەزاران خوێندكاری ئایینی و فه‌قێ كه‌ له ‌نه‌جه‌ف وانه‌یئایینی ده‌خوێنن([28]). ئەم حزوورە ئایینییەیش بەشێكە لە هێزی نه‌رمی ئێران وهۆكارێكی دروستكردنی كاریگەرییە لە شەقامی ئایینی، ئەگەرچی بە شێوەیسنوورداریش بێت.

ـ ئێران گرنگییه‌كی زۆر به گوتاری میدیایی ده‌دات بۆ ئاڕاسته‌كردنی ڕای گشتی له‌ عێراق. هه‌رچه‌نده‌ زمانی فه‌ڕمی له‌م وڵاته‌ فارسییه،‌ به‌ڵام له تێكڕای ئاژانسه‌ فه‌ڕمییه‌كانی هه‌واڵبه‌شی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ (فارس، ته‌سنیم. میهر، ئیسنا، ئيرنا) و گرنگیدانێكی زۆر به‌ عێراقهه‌یه‌ به‌پێی دیدی كۆماری ئیسلامیی ئێران. بەم دوایییانەیش تۆڕێك گرووپی تێلیگرام بۆبڵاوكردنەوەی بۆچووونی ئێران بە زمانی عەرەبی، دروست كراون؛ به‌ناوبانگترین كه‌ناڵیعه‌ره‌بیی ئێرانییش بە ناوی‌ “العالم”  ‌له‌ ساڵی ٢٠٠٣ و پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددامدەستی بە پەخش كردووە. جگه‌ له‌وه‌یش ئێران سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می فیلمه‌ مێژوویییهئایینییه‌كانی په‌یڕەوكه‌رانی ئایینزای شیعه‌یه‌ و به‌م هۆیه‌یشه‌وه‌ باڵاده‌ستیی كه‌لتووریو فه‌رهه‌نگیی به‌سه‌ر بینه‌ری عێراقیدا هه‌یه‌. ئەوەیشی ڕاستەوخۆ بە كەناڵە ئێرانییەكانناكرێت لە گەیاندنی پەیامەكان، میدیا عەرەبییە پاشكۆكانی لوبنان هەوڵی گەیاندنیدەدەن كە بەناوبانگترینیان كەناڵی “المیادین” و “المنار” و ڕۆژنامەی “الأخبار”یلوبنانین لەگەڵ تۆڕێك لە سۆشیال میدیا كە سوود لە ئەزموون و شارەزاییی لوبنانییەكانوەردەگرن بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر وەرگری عێراقی و، هەر ئەم باڵەمیدیایییانەیش گرنگیی زۆریان داوە بە ڕاپۆرتە پزیشكییە فەرمییەكانی ئێران دەربارەیژینا ئەمینی و وابەستەییی خۆپیشاندانە ناوخۆیییەكانی ئێران بە دەستی دەرەكییەوە،بەتایبەت ئەمریكا و ئیسرائیل.

ئەنجام:

لە ڕانانی ئەم بابەتەوە دەگەینە چەند ئەنجامێك كە گرنگترینیان بریتین لە:

_ هێزە شیعەكانی عێراق دابەش بوون بەسەر دۆست و هاوپەیمان و شوێنكەوتەیسیاسەت و بەرنامەكانی ئێران؛ ئەوانەیشی نەیار و دژی هەژموومی ئێرانین، زیاتر ڕەوتەسیكۆلار و مەدەنییەكانی شیعەن و كاریگەریی ڕاستەقینەیان بەهێز نییە، ئەگەرچیدەنگیان بڵندە.

ـ لە جەمسەرگیرییە نوێیەكانی شیعەدا بەرەی “چوارچێوەی هه‌ماهەنگی” شوێنكەوتەیئێرانن و ڕكابەرەكەیان كە “سەدر”ە خوازیاری پەیوەندییەكی هاوسەنگە لەگەڵ ئێران وگوتارەكەی دوژمنایەتیكردنی ئێران نییە.

ـ شیعەی ئێران وەك قووڵاییی ستراتیژیی خۆیان تەماشای ئێران دەكەن و خۆیان بەدووردەگرن لە كۆمێنتدان و شەنوكەوكردنی گۆڕانكارییە ناوخۆیییەكانی ئەو وڵاتە و،تارماییی ئەمریكا و ئیسرائیل بەسەریاندا زاڵە.

ـ كاریگەری و هەژموونی ئێران لەسەر هێزە شیعەكانی عێراق، بێدەنگی كردوون لە ئاستهێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان؛ لە كاتێكدا بەرامبەر هێرشەكانی توركیا چالاكن.

ـ هۆكارەكانی باڵادەستیی ئێران لە عێراق، تێكەڵەیەكن لە هەژموونی سیاسی، ئەمنی،مەزهەبی و كەلتووری و، ئەوانەیش ڕێگرن لە گەڵاڵەكردنی بڕیاری سەربەخۆی عێراقییانەلە هەمبەر سیاسەتەكانی تاران.

پێشنیاز:

مەترسی هەیە هێزە شیعەكانی عێراق هەوڵ بدەن ئەزموونی موجاهیدینی خەلق بەسەرهێزە كوردییەكانی پەنابەری هەرێمی كوردستاندا دووبارە بكەنەوە. باشترە هەرێمیكوردستان پێداگری بكات لەسەر سەروەریی خاكی عێراق؛ دەتوانێت لە ڕێگەی پەنابردنبۆ ئۆرگان و هێزە كاریگەرە نێودەوڵەتییەكان، گوشاری ئێرانی و شیعیی عێراقی لەسەرخۆی كەم بكاتەوە. پێویستە بۆ بەرگرتن لە ئەگەری دروستكردنی پشتێنەی ئەمنی لەهەرێم، لایەنە كوردییەكان هەموو كارتە ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسییەكان لە ناوخۆو دەرەوە بەكار بهێنن، بەتایبەت كە ئێران لە پێگەیەكی وەهادا نییە وەك توركیا ئەندامیناتۆ بێت و بتوانێت هەمان ئەزموونی ئەو دووبارە بكاتەوە. هەروەها ئێرانبەرژەوەندیی ئابووری و پێداویستیشی لە عێراق و كوردستان زۆرە لە سەردەمیگەمارۆدا و، دەكرێت بە كاركردن لەسەر ئەو بەرژەوەندییە هاوبەشانە بڕێك لە بارەناهاوسەنگەكە ڕاست بكرێتەوە.

***

یاسین تەها: خوێندکاری دکتۆرا لە مێژووی ئایین و ئایینزاکان، هەروەها شارەزا لە کاروباری عێراق

([1] )  https://www.kataibhezbollah.me/about ؛  https://bit.ly/3T7uj6V

([2] )  https://www.iasj.net/iasj/download/0f62c3a7a721b80b

([3] )  https://www.iasj.net/iasj/download/0f62c3a7a721b80b

([4] )     https://bit.ly/3MmCtq1

([5] )  https://bit.ly/3C8LNci

([6] )  https://bit.ly/3STikK4

([7] )     https://bit.ly/3CdlgdX ؛   https://bit.ly/3rwlPud

([8] )     https://arabic.khamenei.ir/news/6558

([9] )     غراهام فولر و رند الرحیم، الشیعة العرب، بیروت، 2021، ص 102.

([10] )     https://arbne.ws/3C43hX8

([11] )    https://twitter.com/Mu_AlSadr/status/1577349615829008387

([12] )  https://www.nasnews.com/view.php?cat=95261

([13] )     https://bit.ly/3CyDoA2

([14] )     https://bit.ly/3yli9iW  ؛  https://arbne.ws/3SViuAA

([15] )     https://www.nasnews.com/view.php?cat=94851

([16] )     https://bit.ly/3M99oOw

([17] )     https://bit.ly/3rBiOsv

([18] )     https://bit.ly/3fP3HcD

([19] )     https://bit.ly/3VdTTcq

([20] )     https://bit.ly/3CK6Gfv

([21] )     https://www.nasnews.com/view.php?cat=95028

([22] )     https://bit.ly/3fMctbg

([23] )     https://www.arab-states.com/safara/22197/Iran-Bagdad-Iraq  

([24] )     https://bit.ly/3SHaUtL

([25] )     https://carnegie-mec.org/2017/04/28/ar-pub-68812

([26] )     https://bit.ly/3SIXxZS

([27] )     https://bit.ly/3T23dhC

([28] )     https://bit.ly/3ElmUN7

بابەتی پەیوەندیدار

هەروەها چێکی بکە
Close
Back to top button